خۆشی واتا تۆ لە نزیکی من.
پۆڤیـ'نوسـەر
___________
" چی بکەین ئاوا بڕوا دەمرێ لەبرسا" یونگی بە خەمەوە وای بە جۆنگکوک وت کە بەیەکەوە لە هۆڵەکە دانیشتبوون، جگە لەوان سیۆکجینیش لەوێ بوو، کوڕەکانی تر هەموویان چووبونە سەر کارەکانیان " نازانم منیش نازانم" جۆنگکوک بە سەرلێشێواوی لەهۆڵەکە دەهات و دەچوو، سارا لە دوایی ئەوەی یونگی هەموو شتێکی باسکرد حاڵی تێک چوو، دوو ڕۆژە لەژورەکە خۆی بەند کردوە، تەنانەت ناهێڵێ خزمەتکارەکانیش بچنە ژورەکە، جۆنگکوک چەند جارێک ویستی بچێتە لای و ئارامی بکاتەوە بەڵام سارا وەک گڕکانێک لەتوڕەیدا دەتەقیەوە و هەرچی لەو ژورە بوایە بۆ جۆنگکوکی فڕێدەدا، جارێک خەریک بوو جۆنگکوک کوێر بکا بەو پارچە شوشەیەیی بۆی فڕێدا.
"بابمرێت باشتر بۆچی خەمی لێ دەخۆن" سیۆکجین بە بێزاریەوە وای وت کە خەریکی موبایلەکەی بوو، جۆنگکوک نیگایەکی تیژی پێدا " سوێند بەخوا ئەمجارە ناڵێم لەمن گەورەتری بۆت یەم و دەم و ددانت دەشکێنم تێگەشتی" جۆنگکوک بە توڕەییەوە هاواری بەسەر سیۆکجین دا کرد "چیە لەسەر ئەو کچە گەمژەیە بەنیازی لەو برایەت بدەی کە چەندان ساڵە لەلاتە؟" سیۆکجین بە تۆنێکی بێزاریەوە قسەی کرد، ئەو لەگەڵ ئەو ڕقەی کە بۆ سارا هەیەتی گەورە بووە، بۆیە گۆڕانێکی لەناکاو بۆ ئەو سەختە.
" جوان قسە بکە ئەو هاوسەری منە" جۆنگکوک ددانەکانی جیڕ کردەوە و بە توڕەییەوە وەڵامی دایەوە " هاهـ بە پێکەنینم مەخە، کام هاوسەر ؟ تۆ چوار ساڵ ئەوت هەڵخەڵەتاند"
" ئەوە ڕابردوو بوو هەرچیەک بێت سارا هاوسەری منە تێگەشتی؟" جۆنگکوک و سیۆکجین خەریک بوون لەو ناوە بیکەنە شەڕ" ئەرێ دە بوەستن خۆ منداڵ نین ئاوا دەمە دەمتانە؟ کاکە سیۆکجین ئەی تۆ هەموو شتێک نەبینی؟ بۆچی هێشتا ڕقت لە خوشکەکەمانە" یونگی دەیویست ئەو گرژیەیی نێوان ئەوان چارە بکات، سیۆکجین خۆشی نەیدەزانی بۆچی سەرەڕای ئەوەی زانی کە سارا هیچ تاوانێکی نەبوە هێشتا ڕقی لێیەتی، بەبێ ئەوەی وەڵام یونگی بداتەوە لە هۆلەکە هەڵساو بەرەو ژورەکەی چوو.
" ئەو کوڕە لەکوێیە کە پاسەوانی سارای دەکرد؟" یونگی لەناکاو پرسی، جۆنگکوک کەمێک ڕوخساری گرژ کرد بۆچی ئێستا ئەو پرسیارەی کرد" کێ؟ جاک ؟" جۆنگکوک وەڵامی دایەوە کەئاخۆ یونگی مەبەستی جاک بوو " هااا بەڵێ"
" نازانم بۆچی دەپرسی؟ ئەو بۆچی هاتە ناو باسەکە؟" جۆنگکوک بە گرژیەوە پرسی" بیدۆزەوە و بیهێنە ئێرە بەڵکوو سارا بەقسەی ئەو بکات؟ پێم وابێت ئەوان زۆر لەیەکتری نزیک بوون" یونگی پێشنیاری کرد کە جاک بهێنن و قسە لەگەڵ سارا بکات بەڵکوو لەبەرامبەر ئەو ئارام بێت " مەبەستت چیە ئەوان نزیک بوون؟ "جۆنگکوک خەریک بوو توڕە بێت بەهۆی ئەو بیرۆکەیەیی لەناو مێشکی دروست بوو.
" ئێ سارا لەهەموو کاتە سەختەکان ئەوی لابوە بۆیە دەڵێم نزیکن، بە شێوەیەکیتر بیر مەکەوە، لەمن باشتر دەزانی ئەو لەتۆ زیاتر کەسی خۆشنەویستوە" یونگی بە هێمنیەوە بۆ جۆنگکوکی ڕوون دەکردەوە.
•••
" گـ گەورەم؟! " جاک بە بینینی جۆنگکوک لەبەردەمی خۆی شۆک بوو، پێی وابوو کە دەکرێ خەیاڵ بکات بەڵام ئەوە هیچ لە خەیاڵ نەدەچوو " ئایی خوایە گەورە تۆ زیندویت؟ چۆن! ئایی خوایە بڕوا ناکەم! ئەی خانمەکەم دەزانێت؟ بەدڵنیاییەوە گەر بزانێت زۆر دڵخۆش دەبێت" جاک بەهۆی دڵخۆشی و شۆکەکەی نەیدەزانی چۆن قسە دەکا، جۆنگکوک بە بێزاریەوە هەناسەی هەڵمژی.
"کاتی ئەوانە نیە، پێویستە کارێکم بۆ بکەیت" جۆنگکوک بە فەرمانەوە وای وت کە لە هۆڵەکە دانیشتبوو بەتەنها" بێگومان گەورەم هەرچی تۆ بیڵێیت"
" سارا لە نهۆمی سەرەوەیە هەر یەکەم ژوور، دەمەوێت بچیە لای و وای لێبکەیت نان بخوات" جۆنگکوک بە تۆنێکی توندەوە فەرمانی بەجاک دا" خانمەکەم لێرەیە؟ ئایی خوایە " جاک نەیدەزانی بۆ کام بابەتە شۆک بێت ئەوەی کە جۆنگکوک زیندوە یان ئەوەی کە سارا لێرەیە، یان ئەوەی جۆنگکوک داوای لێدەکا بەسارا بڵێت نان بخوات.
" بابەتەکان درێژ مەکەوە و بەخێرایی بڕۆ ئەو دوو ڕۆژە نانی نەخواردوە" جۆنگکوک فەرمانی پێ کرد و جاک سەری بە ئەرێنی لەقاند، کارگوزارەکە سینیێکی پڕ لەخواردنی لەدەست بوو و دایە دەستی جاک.
بەهێواشی لەسەر قادرمەکان ڕێی دەکرد و هێشتا بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن دەکرێ جۆنگکوک زیندوو بێت، خۆ بەیەکەوە لەگەڵ سارا دووجار دڵنیا بوونەوە کە مردوە، جاک دەرگاکەی کردەوە و هەر زوو سارا هاواری کرد" بڕۆ دەرەوە، بڕۆنە دەرەوە" سارا خەریک بوو ئەو گۆزەیەی تەنیشتی هەڵگرێ و بۆ جاکی فڕێبدات "بوەستە خانمەکەم ئەوە منم جاک" جاک لەترسی گیانی چاوەکانی توند داخست بوو و هاواری کرد، سارا هەر کە گوێبیستی دەنگی جاک بوو وەستا، سەیری کرد کە جاک بە سینێیکەوە لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە" جاک! " سارا بە کزی دەنگی دەهات.
" ئایی خوایە خانمەکەم خەریک بوو بمکوژی "جاک هەناسەیەکی ئاسوودەی هەڵمژی و بە سینیەکەوە هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست، سەیرێکی ژورەکەی کرد کەچۆن پەرش و بڵاوە لەوە دەچێ جەنگی جیهانی لێرە ڕوویدابێت، چووە نزیکی و سینیەکەی لەسەر مێزەکە دانا " جاک" سارا گریا و باوەشی لە جاک دا " چی بوە خانمەکەم تۆ باشیت " جاک بە خەمەوە پرسی کە بینی سارا لەم حاڵەیە و دەگری ڕوخساری زەرد زەرد ببوو، ژێر چاوەکانی بەتەواوی قوڵ ببون و ڕەنگی ڕەشیان گرتبوو، تەنانەت هەموو ئێستکی قۆڵەکانی دیار بوو لەژێر ئەو بەدیە قۆڵ کورتە " هیچ باشنیم جاک، هەموان درۆیان لەگەڵ کردم، هەمویان یاریان پێکردم، زۆر ڕوخاوم جاک، نامەوێت لێرە بم، تکایە جاک من لێرە ببە دەرەوە" سارا زۆر پەرێشان بوو ئەو چەند ڕۆژە کەس نەبوو دەردە دڵی لەلا بکا و لەباوەشی بگری.
" خانمەکەم ئارام بەوە، هەم بینیت گەورەم زیندوە " جاک بە دڵخۆشیەوە سارا لەباوەشی دەرکرد و فرمێسکەکانی سڕی" بەنەفرەت بێت جاک خۆزگە هەر مردوو بوایە خۆزگە زیندوو نەبوایە، خۆزگە ڕوو ڕاستەقینەی ئەوم نەبینیایە" سارا بە ڕقەوە دەگریا و وای بە جاک دەوت،جاک لای سەیر بوو کە سارا ئاوا باسی جۆنگکوک دەکا، دەی هەر ئەو بوو کە زانی مردوە لەچ حاڵێک بوو، ئێستا بۆچی دەڵێت کە خۆزگە مردووبایە؟
" بۆچی وا دەڵێیت خانمەکەم مەگەر دڵخۆش نیت بەوەی گەورەم دەژی؟ "جاک بە نەزانیەوە پرسی، سارا بە گریانەوە دەستی کرد بە باس کردنی هەموو بابەتەکان بۆ جاک، سارا جاکی زۆر خۆش دەویست ئەو بۆی ببوە ئەو برایەی کە نە یونگی و نە سیۆکجین نەیان توانی ببن.
جاک داماوە ئەمڕۆ ڕوژی شۆکی بوو، ئەگەر تا بەیانی دابنیشتبایە و بیری بکردایەتەوە هەرگیز ئەوەی بە مێشک دانەدەهات کە ئەوان بەسەر سارایان داهێنا، سارا لەکۆتایی قسەکانی گریا و چیتر قسەی بۆ نەدەکرا، جاک باوەشی لێدا و هەوڵیدا ئارامی بکاتەوە، دوایی ماوەیەک کە سارا لە گریانەکەی وەستا و بێدەنگ بوو، چیتر فرمێسک لەچاوی نەمابوون تا پێی بگری، جاک لەباوەشی خۆی دەری کرد و سەیری کرد " خانمەکەم سەیری خۆت کردوە لە چ حاڵێکیت؟ سەیرکە خواردنم هێناوە وە ڕەتی ناکەیتەوە و دەیخۆیت، گەورەم وتی کە دوو ڕۆژە نانت نەخواردوە"
" جاک هیچم" سارا نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەوەی جاک پێی بڕی " نەخێر خانمەکەم ڕەت کردنەوە نیە دەی دەمت بکەوە" جاک مڵاکەکەی پڕ کردبوو لە شۆربا و لەبەردەم دەمی سارا ڕایگرت و پێی دەدا، جۆنگکوک کە لە پشت دەرگاکە سەیری ئەوانی دەکرد ئاگر لەنێو ناخی هەڵدەگیرسا، بۆچی سارا هیچی لە ئەو قبوڵ نەکرد کەچی بۆ پیاوێک کە تەنها پاسەوانێکە هەموو شتێک دەکا کە ئەو دەیڵێ.
•••
دوو مانگ بەسەر ئەو ڕووداوانە تێپەڕین، سارا هێشتا بۆ یەک جاریش قسەی لەگەڵ جۆنگکوک نەکردوە، هەرچەندە جۆنگکوک چەندان جار دێتە ژورەکەیی و هەوڵدەدا قسە لەگەڵ سارادا بکات، بەلام سارا هیچ وشەیەک لەدەمی نایەتە دەرەوە، تاکە کەس سارا قسەی لەگەڵ دا بکات جاکە.
جۆنگکوک بێ پایان غیرە لە جاک دەکا، بەڵام تەنها تاوەکوو سارا خواردنەکانی بخوات دەهێڵێت جاک لەوێ بمێنێتەوە، تەنانەت یونگیش غیرە دەکا لەوەی خوشکەکەی هێندە لەگەڵ ئەو پیاوە ئاسودەیە و وەک برای خۆی سەیری دەکا لەکاتێک ئەو برای خوێنیەتی و هیچ حسابێکی بۆ ناکە.
بەڵام ئەی سارا حەقی خۆی نیە؟ جۆنگکوک بۆ ماوەی چوار ساڵ خستیە ناو هاوسەرگیریەکی ساختە و ئەشقێکی درۆ، یونگی کە برای خوێنی خۆی بوو بە درۆی چەند کەسێک هەڵخەڵەتا و بۆ ماوەی بیست و سێ ساڵ وازی لێ هێنا و هەرچی خراپە کە لەژیانی ڕوویدا بەهۆی دوو براکەیەوە بۆ، ئێستا چۆن دەتوانێ بە چەند مانگێک هەموو شتێک لەبیر بکات و لێیان خۆش بێت؟
سارا ئەم ماوەیە هەست بە نەخۆشی و بێ تاقەتیەکی زۆر دەکا، جاک چەندان جار پێی وتوە کە با بە جۆنگکوک بڵێت و بیباتە دکتۆر یانیش دکتۆر بهێنێتە ماڵەوە، بەڵام سارا ڕەتی کردەوە چونکە پێی وایە ئەو هیلاکیەی هی شتێکیترە، وە تا بزانێ ئاخۆ گومانەکەی ڕاستە جاکی ناردە دەرمان خانەیەک و ئەو شتەی بۆ هێنا کە ویستی.
سارا بە ترسەوە لە گەرماوەکە چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامی تێستی دوگیانیەکە بوو، نایەوێ دوگیان بێت، چونکە ئەوە وادەکات بۆ تاهەتایە بە جۆنگکوکەوە گرێ بدرێ، نایەوێ ببێتەوە کۆیلەی دەستی جۆنگکوک دیسانەوە بە دڵی خۆی یاری بەهەستی بکاتەوە.
چاوەکانی توند داخستبوو و پاش چەند چرکەیەک کردیەوە، کە ئەنجامەکەی بینی فرمێسک لە چاوانی هاتە خوارەوە "دوگیانم، بەنەفرەت بیت جۆنگکوک"
──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷
چارەنوسی سارا دەچێتە کوێ؟
ئایە ئەو منداڵە هەر بەڕاستی هی جۆنگکوکە؟
جۆنگکوک کە زانی چی دەکات؟
نوسەر مەیلی: ئەوەندەم دابوە دەست لارای قەشمەڕ پێی نەکرا، ئاخ لارا گەر من نەبم چی دەکەی؟
You are reading the story above: TeenFic.Net