³³|خێزانەکەت

Background color
Font
Font size
Line height

هەموو شتێک جوانە
بەڵام
لەکاتی خۆی.




پۆڤیـ'نوسـەر

___________


ئێوارەیەکی ساردی کانوونی دووەم بوو، خۆر هێواش هێواش ئاوا دەبوو، ئاسمان تاریک بوو هەر وەک بەختەکەی سارا، ژوەرەکە بێدەنگ بوو تەنها دەنگی ژاوە ژاوی کۆڵانەکە و سەر شەقامەکە دەهاتە ژوورەوە.



سارا بە تێکشکاوی لەسەر جێگای خەوەکە ڕاکشابوو، تەنانەت توانای ئەوەی نەبوو جلەکەنایشی بپۆشێ کە جۆنگکوک بۆی دانابوو، جۆنگکوک زۆر ئاسایی ڕەفتاری دەکرد وەک ئەوەی هیچ نەبوێت، وەک ئەوەی ئەو یاری بە هەستی سارا نەکردبێت بۆ ماوەی چوار ساڵ، وەک ئەوەی سارای نەخستبێتە ناو یاریەنەفرەتیەکەی، تەنانەت هێندە ئاسایی بوو وەک ئەوەی لەگەڵ سارا لەهەمان بارودۆخی ڕابردوو دابوبن نەک دەستدرێژی کردبێتە سەر.





چاوەکانی سارا چیتر فرمێسکی لەناو نەمابوون، بەدرێژای سێ کاتژمێر لە جۆنگکوک دەپاڕایەوە کە دەستی لێ هەڵگرێ، بەڵام جۆنگکوک زۆر بە دڕندەیەی و بێڕێزیەوە لەگەڵی بوو، وەک ئەوەی سارا لەشفرۆشێک بێت، هیچ قسەیەکی نەکردەوە لەدوایی هاوارەکانی، تەنها ناوە ناوە دەمی بەهۆی هەنسکە قوتدراوەکانی دەبوویەوە و هەنسکی دەدا.




دەرگاکە بویەوە و یەکێک لە کارگوزارە ئافرەتەکان هاتە ژوورەوە و نزیکی سارا بویەوە " خانمەکەم بەڕێز جیۆن پێی وتم کە یارمەتیت بدەم لە گەرماوکردن و پۆشینی جل و بەرگەکانت" ئافرەتەکە بەڕێزەوە بەسارای ڕاگەیاند بەڵام سارا هیچ دەنگێکی لێوە نەهات، ئافرەتەکە زانی کە حاڵی لە باش ناچێ بۆیە خۆی لەسارا نزیک بویەوە و قۆڵی گرت بە نەرمی یارمەتی سارای دا کە هەڵسێتەوە.



هەر کە هەڵسایەوە بەتانیەکەی لەسەر جەستەی لاکەوت و ئافرەتەکە دەیزانی کە لە وانەیە سارا نا ئاسوودە بێت بۆیە بەخێرایی لەجەستەی سارای ئاڵاندەوە و یارمەتی دا لەوەی بچێتە گەرماوەکە، بانیۆکەی پڕکرد لە ئاوی گەرم و گوڵ، بەتانەکەی لەسارا کردەوە و یارمەتی دا بچێتە نێو بانیۆکە، سارا وەک منداڵێکی بچوک و ژیر چوە ناو گەرماوەکە.








ئافرەتەکە بە نەرمیەوە لفکەکەی لە جەستەی سارا دەدا نەکا ئازاری بدا " توندتر لێی بدە" دەنگی سارا نووسابوو و بەکزی دەنگی دەهات، ئافرەتەکە کەمێک دەستی توند کرد و لفکەکەی لە جەستەی سارا دەدا
" وتم بە توندی لێی بدە" سارا ئەمجارە وەک فەرمانێک قسەی کرد، ئافرەتەکە تۆزێکی تر توندی کرد " بەنەفرەت بی ئەڵێم توندتر تێناگەیت؟ جەستەم پیسە تێگەشتی پیس بوە دەبێ خاوێن بێتەوە، بەم شێوەیە لێی بدە" سارا بە توندی لفکەکەی لەدەستی ئافرەتەکە ڕفاند و بە توندیەوە لەجەستەی خۆی دەدا، هەموو جەستەی سوور ببویەوە بەهۆی ئەوەی سارا بە توندی لفکەی لەجەستەی خۆی دەدا، ئافرەتەکە نەیدەزانی سارا چی بەسەر هاتوە بەڵام پەڵەکان و ئەو حاڵەی، شاید حاڵ بوون کە دەستدرێژیی کراوەتە سەر.






........................








" چی دەکەی؟" یونگی لە جۆنگکوکی پرسی کە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو، کوڕەکان هەموویان لەوێ بوون " هەموو ڕاستیەکانی پێ دەڵێم" جۆنگکوک بە نزمی وای وت " بەڵام ناتوانی ئاوا بەخێرایی باسی هەموو شتێکی بۆ بکەیت" یونگی خەمبار بوو لەو بارەیەوە، ناکرێ هەموو ڕاستیەکان بەیەک جاری بۆ سارا باس بکات "چ پێویست دەکا پێی بڵێی؟" سیۆکجین بە توڕەییەوەە پرسی.






"ئاوا مەبە کاکە لەمن باشتر دەزانیت کە ئەو هیچ تاوانێکی نەبووە لەو بابەتە ئێمە بە بێ هۆکار ئەو هەموو ساڵە ئازارمان دا" یونگی هەوڵیدەدا کە بێ ڕێزی بەرامبەر سیۆکجین نەکا و بەنەرمی وەڵامی بداتەوە ، جۆنگکوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
" واز لەو دەمەقاڵێیە بێنن و لەگەڵ
من وەرەن دەبێ هەموو شتێک بۆ سارا ڕوون بکەنەوە"






" جۆنگکوک تۆ دڵنیات لەو کارە؟ یانی ئەو هەموو بابەتە لەیەک کاتدا بۆ سارا باس بکەیت دەکرێ توشی شۆکی مێشک بێت" نامجوون هەوڵیدەدا کە جۆنگکوک پەشیمان بکاتەوە لە بڕیارەکەی، بەڵام ئەمانە هیچ کار لەو پیاوە کەلە ڕەقە ناکەن
" دەی هەڵسن " جۆنگکوک هەڵسا و یونگیش بەدوایدا هەڵسایەوە تەنها سیۆکجین بەبێ کاردانەوە لەجێگای خۆی دانیشتبوو" چیە بۆچی هەڵناستی ؟"جۆنگکوک بە گرژیەوە پرسی و سیۆکجین هیچ وەڵامی نەدایەوە، یونگی خەندەیەکی ساختەی کرد " واز بێنە جۆنگکوک من لەگەڵت دێم"






یونگی و جۆنگکوک بەیەکەوە بەرەو ژوورەکەی جۆنگکوک چوون کە لەئێستادا سارای لێیە، جۆنگکوک چوە ژورەکە و بینی سارا بەبێ دەنگی لەسەر جێگای خەوەکە دانیشتوە و سەیری بەردەمی خۆی دەکا، جۆنگکوک لەسەر لێواری جێگاکە دانیشت و سارا کەمێک کشایە دواوە لەبەر ترسەکەی، بە چاوە ترساوەکانی سەیری جۆنگکوکی دەکرد، دەترسێ دووبارە هەمان کاری بەرامبەر بکاتەوە.







جۆنگکوک هەناسەیەکی ساردی دایەوە و سەیری یونگی کرد بە چاوەکانی ئاماژەی پێدا کە بێتە سەر ئەو قەنەفەیەی بەرامبەر جێگای خەوەکەیان، یونگی دانیشت و سەیری جۆنگکوکی کرد کە سەری بە ئەرێنی لەقاند بەمانای قسەبکە.




" ئـ ئێ سارا دەمەوێ باسی بابەتێکی گرنگت بۆ بکەم" یونگی بە شڵەژاویەوە قسەی دەکرد و دەستەکانی دەگوشی، سارا چاوەکانی هەر لەسەر دیواری ژورەکە بوو " بابەتەکە پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە هەیە " هەر کە یونگی وتی خێزان سارا چاوەکانی فراوان بوو و سەیری یونگی کرد، ئەو لەو ڕۆژەی چاوەکانی کردەوە خۆی لە خانەی بێسەرپەرشتان دۆزیەوە، هیچ شتێکی نەدەزانی سەبارەت بە خێزانەکەی، تەنانەت بچوکترین یادەوریشی لەمێشک نەمابوو.

تاکە شت سارا دەیزانی زمانی کۆری بوو هیچ شتێکی تر نا، شێتانە بوو کە لەناو سەدان کەسی ئەمریکی کە بەزمانی ئینگلیزی قسە دەکەن سارا لەو تەمەنە بچوکە بە کۆری قسەی دەکرد، یونگی هەستی بەو پەرۆشیەی سارا کرد بۆ زانینی ڕاستیەکان بۆیە بەردەوامی دا بەقسەکانی " تۆ پێشتر بەر لەوەی ببیتە پێنج ساڵ بە دڵخۆشی لەگەڵ خێزانەکەت دەژیای، لەگەڵ دوو براکانت و دایک و باوکت، بەڵام هەموو شتێک لە شەشی شوباتدا گۆڕا کاتێک دووبراکانت لەدەرەوە بوون و تۆ بەتەنها لەگەڵ دایک و باوکت مابویتەوە، ئەو شەوە براکانت بۆ ئەوە چووبونە دەرەوە تا سوپڕایزت بۆ بکەن، بەڵام.... " یونگی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سارا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری کرد" چ چی بوو؟ " دەنگی سارا زۆر نزم بوو بەڵام بەس بوو تا یونگی و جۆنگکوک گۆێبیستی بن.





" کاتێک براکانت گەڕانەوە تاکە شت کە بینیان چەکی دەستی تۆ بوو لەگەل تەرمی دایک و باوکت، ئەستەم بوو کە براکانت بڕوا بەوە بکەن کە تۆ دایک و باوکتت کوشتوە، بەڵام قسە نەکردنت لەو بارەیەو و چەکی دەستت هەر ئەوەی دەسەلماند کە تۆ ئەوانت کوشتوە" سارا بەخێرای قسەی بە یونگی بڕی" بەڵام مـ من هیچ ئەوانەم بیر نایەتەوە"



" ئەزانم تۆ بچوک بوویت ئەوکات، بەڵام من هەموو شتێکم بە بەڵگەوە لەلایە، برا گەورەکەت بەهۆی ئەوەی زۆر لێت توڕە بوو بڕیاری دا تۆ دووربخاتەوە بۆ شوێنێکی زۆر دوور، هەر بۆیەش تۆیان لە کۆریاوە گواستەوە بۆ ئەمریکا، هەر لەوێش خاوەنی خانەکەی ناچار کرد کە دەرمانی بیرچوونەوەت پێ بدا، تاوەکوو هیچ یادەوەریەکت لەبیر نەمێنێ" یونگی بۆ سارای ڕوون کردوە، سارا فرمێسکی لەچاوەکانی دەهاتە خوارەوە" دووبارە هەڵمدەخەڵەتێنن؟ دیسانەوە ئێوە دەتانەوێ یارم پێ بکەن؟ ئەمجارە چ ئامانجێکتان هەیە هااا ؟" سارا بەگریانەوە هاواری کرد و یونگی بە خێرایی موبایلەکەی دەرکرد و چەندان وێنەی لا بوو نیشانی سارای دا" سەیرکە ئەوە تۆیت، خۆت دەناسیتەوە ؟تەنانەی گرتە ڤیدیۆش هەیە گەر بڵێیت وێنەکان دروستکراون، ئەوەتا تۆ و براکانت یونگی میڵێر سیۆکجین میڵێر " بەهۆی کۆتایی قسەکانی یونگی سارا لەناو شۆک دابوو، مەبەستی چی بوو لە یونگی میلێر و شیکردنەوەی میلێر.






" مـ مەبەستت چیە؟ "سارا بە شۆکەوە پرسی" ئێمە هەڵە بووین خوشکەکەم من وە کاکم پێمان وابوو تۆ بکوژی دایک و باوکمانی بۆیەش کاکە سیۆکجین تۆی دورخستەوە، هێشتی بەناو سەدان سەختی تێپەڕیت، تەنانەت تا زیاتر تۆڵەت لێ بکەینەوە بە ئەنقەست تۆمان هەڵبژارد تا بتخەینە ناو یاریەکەمان، بەڵام ئەم هەفتەیە هەموو شتێک گۆڕا کاتێک ئێمە بەوەمان زانی کە باوکمان دوژمندار بووە و هەر لەبەر ئەوەش لە ئەمریکاوە هاتە کۆریا و هاوسەرگیری لەگەڵ دایکم کرد، ئەوە پلانی یەکێک لە دوژمنەکانی باوکم بوو کە وای نیشانبدات کە تۆ ئەوانت کوشتوە، ئێمە گەمژە بووین کە زوو هەڵخەڵتاین و تۆمان لەخۆمان دوور خستەوە، نەدەبوایە ڕێگە بدەم کاکم تۆ دوور بخاتەوە خوشکەکەم " یونگی تەواوی کاتەکە بەخەمباریەوە قسەی دەکرد و لەکۆتایی قسەکانی فرمێسکێک لەچاوەکانی هاتە خوارەوە و ویستی سارا لەباوەش بکات بەڵام سارا بە هەموو هێزیەوە هاواری کرد
" بڕۆ دەرەوە "






" سارا بهێڵە" جۆنگکوک ویستی قسە بکات بەڵام سارا بەهەموو هێزیەوە هاواری دەکرد و وەک شێتێک سەرینەکانی بۆ ئەوان فڕێدەدا "بڕۆنە دەرەوە لێرە، هەمووتان بڕۆنە دەرەوە، لێرە بڕۆنە دەرەوە" سارا بەردەوامبوو لەوەی هاوار بکات، جۆنگکوک سەیری یونگی کرد و ئاماژەی پێدا کە بچنە دەرەوە، لەئێستادا قبوڵکردنی ئەو هەموو ڕاستیە بۆ سارا قوڕسە.




" بڕۆنە دەرەوە بەنەفرەت بن بڕۆنە دەرەوە" سارا بەردەوام بوو لەوەی هاوار بکات، یونگی خەمبار بوو بۆ حاڵی خوشکەکەی، هاهـ خوشک؟ چ خوشکێک؟ ئەو خوشکەی کە تەنها پێنج ساڵ بوو فڕێیان دا؟ ئەو خوشکەی کردیانە بوکەڵەی دەستی خۆیان خستیانە ناو یاریەکی نەفرەتی؟ ئەو خوشکەی کردیانە قوربانی هەڵە تێگەشتنێک؟



یونگی و جۆنگکوک چوونە دەرەوە، بەڵام سارا هەر بەردەوام بوو لەوەی بەتوڕەی هاوار بکات " بەنەفرەت بن هەموتان بەنەفرەت بن، لێرە نەمێن بەنەفرەت بن، چەپەڵی پیسینە، ئاژەڵن ئێوە ئاژەڵ!! گەمژەینە" سارا چیتر تەنها هاواری نەدەکرد بەڵکوو بەهەموو هێزیەوە دەگریا، جۆنگکوک ویستی بچێتە لای بەڵام یونگی دەستی لێ گرت " بهێڵە کەمێک بەتەنها بێت"






















──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷







نوسەر مەیلی: بێ ئیش و کارم جا هەر شۆکتان دەکەم جەماعەت.



You are reading the story above: TeenFic.Net