قەدەری ئیلاهی زۆر جوانە گەر سەبر بگریت..
پۆڤیـ'سارا
___________
هەناسەدانم سەخت بوو، دڵم بەشێوەیەکی شێتانە لێیدەدا، بۆچی دوگیان بووم ؟ بۆچی ناچارم دووبارە بکەومەوە ژێردەستی ئەو پیاوە؟ خودایە گیان مەگەر من چیم کردوە تا شەیەنی ئەو هەموو ناخۆشیە بم؟ خودایە مەگەر لەکام بەشەی ژیانم ناشوکریەکم کردوە تا هێندە سەختیەم بێتە سەر ڕێگام.
من ئێستا چی بکەم؟ چ دۆزەخێک چاوەڕێمە؟ من دڵنیام کە جۆنگکوک هەرگیز نابێتە باوکێکی باش، ئەو تەنانەت منیشی خۆش ناوێت، چۆن ئەو منداڵە بهێنمە سەر دوونیا لە کاتێک باوکی هەرگیز دایکی خۆشنەوێ، چۆن بهێڵم لەنێوان دوو هەڵبژاردەدا بژی، یان باوکی یان دایکی.
چی ئەگەر جۆنگکوک دووبارە بەنیازی کارێک بێت و لەبەر ئەوەش منی لێرە هێشتبێتەوە، چی ئەگەر دیسانەوە بیەوێت متمانەی من بەدەست بهێنێت و دووبارە سوود لەو متمانەیە وەر بگرێ؟
خودایە زۆر هیلاکم بەخوا هەموو گیانم و دڵم ئێشەکات، ئاخر من چۆن منداڵێکم پێ بەخێودەکرێت کە بناغەی خێزانەکەی ڕوخاوە؟
من کە بەدڵ و بە گیان دەموسیت منداڵێکم لە جۆنگکوک هەبێت، ئێستا کە هەمە بۆچی هەست بە دڵخۆشی ناکەم؟ جیاواز بوو، ئەو کات پێم وابوو من بۆ جۆنگکوک زۆر گرنگم، پێم وابوو کە هەبوانی منداڵێک لە نێوانمان دەبێتە هۆی خۆشبەختیمان.
ئێستا منداڵەکە هەیە بەڵام هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان من و باوکی، دەستەکانم خستە سەر سکم، کە ئاوساویەکەی بەرچاو دیارە، ببورە ئازیزەکەم ناتوانم بتکەمە خاوەن باوکێک کە شانازی پێوە بکەیت.
باوکێکت نابێت کە بە گرنگی پێدانەوە پرسیاری ڕۆژەکەت لێ بکا، باوکێکت نابێ کە داوای یاریە دڵخوازەکەی لێ بکەیت و بەخێرایی بۆت بهێنی، بەڵکو تۆ خاوەن باوکێکیت کە لەبری خۆشەویستی ڕق و درۆ دەزانێت.
باوکێک کە تەنها دەزانێت یاری بەهەستی دایکت بکا، باوکێک کە هەرگیز بۆ جارێک ناتوانێ ڕاستگۆ بێ بەرامبەرت.
هەست دەکەم هیچ هەناسەیەک نەماوە لە سیەکانم کە هەڵی بمژم، دڵم ڕەتی دەکاتەوە کە لێبدات، ئەوە قوڕسە، من چیم بەسەر دێ؟ چۆن بتوانم منداڵێک لەنێوان ئەو هەموو درۆیانە گەورە بکەم؟
تەنانەت کێ دەڵێ ئەو دەهێڵێت لەدایک بێت؟ بەخێرایی دەستم خستە سەر سکم " نەخێر ئەگەر دایکت بە مەرگی خۆی بێت پارێزگاییت لێدەکا مەترسە" ئەزانم کۆرپەکەم گوێی لێمە" دایکت هەموو شتێکت بۆ دەکا، تەنانەت بۆت دەبێتە باوکیش"
کاتێک چواردە ساڵان بووم بوکەڵەیەکم هەبوو زۆرم خۆشدەویست، وەک ئەوەی منداڵی خۆم بێت ئاگاداری دەبووم، هەموو شەوێک بەر لەخەوتن لەباوەشی خۆم دەخاواند، تەنانەت هێندە گیرۆدەی بببوم کە لە هەتیوخانەکەش دەرکرام لەگەڵ خۆم بردم.
هەموو ڕۆژێک لەنزیک خۆمم دادەنا، تا ئەو ڕۆژەی جۆنگکوکم ناسی، ئەو ڕۆژە نەفرەتیە، لەدوایی ئەوەی بوینە خۆشەویست، پێی وتم کە ئایە من منداڵم ئەو بوکەڵەیەم لەلای خۆم هەڵگرتوە ؟
زۆر دڵم شکا بەڵام بەهۆی ئەوەی کوێرانە ئەوم خۆشدەویست دەستم لە بوکەڵەکەم هەڵگرت و فڕێمدا، بەڵام ئەمجارە هەرگیز بۆ جۆنگکوک دەست لەهیچ شتێکی خۆم هەڵناگرم، هەرگیز وەک پێشووتر گەمژە نابم.
هەرگیز جارێکی تر وەک پێشوتر لە خۆشەویستی ئەو دانابم، ئەوە ڕاستیە کە من هێشتاش هەستم بۆی هەیە، هێشتاش هیوایەکی بچووک هەیە کە هەموو ئەو شتانە خەونێکی ناخۆش بن و لەخەو هەڵسم جۆنگکوک لەنزیکم بێت.
بەڵام وا نیە ئەوە خەونێکی ناخۆش نیە، ڕاستیەکی تاڵە کە هەموو ژیانمی شێواند، هەرگیز لەو بڕوایە نەبووم جۆنگکوک هێندە خراپ بێت، پێم وانەبوو بکوژ بێت، بەڵام لەپێش چاوەکانم هەموو گولەی چەکەکەی لەو پیاوە بەتاڵ کردەوە.
هەرگیز پێم وانەبوو ڕۆژێک شتێک بکات کە بریندارم بکات، بەڵام کاتێک پێویستیم بە باوەشێک بوو، کاتێک پێویستم بە دەستێک بوو تا بمگرێ، بەزۆر و بەبێ ویستی خۆم دەستی لێدام.
پێم وابوو کە فرمێسکەکانم بۆی بەنرخن، بەڵام وانەبوو چەندان کاتژمێر بە گریان و پاڕانەوە داوام لێکرد کە وا نەکا، بەڵام تەنها حەزە نەفرەتیەکەی خۆی بەلاوە گرنگ بوو.
چیە سارا پێت وایە گرنگیت؟ لەبیرت چوو کە تۆ تەنها هەتیوێکیت ؟ تەنانەت براکانیشت تۆیان لا گرنگ نەبوو پێت وایە بۆ پیاوێکی تر گرنگ دەبیت؟ هەرگیز وا نابیت، بۆ تاهەتایە بەتەنها دەمێنیتەوە.
بەڵام سوێند دەخۆم ناهێڵم منداڵەکەم هەست بە تەنهای بکات، هەرگیز ناهێڵم ڕۆژێک هەست بەوە بکات کەس خۆشی ناوێت، ناهێڵم هەست بەوە بکات کە کەسی لەپشت نیە، ناهێڵم ببێتە یاری ژێر دەستی کەس، ئەگەر بەمەرگ ژیانی خۆم لەسەری دانابێت پارێزگاری لێدەکەم.
ئەگەر پێویست بکا ڕادەکەم لێرە، دەچمە جێگایەک کەس نەمدۆزێتەوە، بەتەنها خۆم و منداڵەکەم دەژین، دوور لەهەموو درۆیەک و فێڵبازیەک، ئەگەر پێویست بکات، لەکۆریاش دەڕۆم دەچمە ئەو سەری دوونیا، شوێنێک دوور لەدەست و درۆیەکانی جۆنگکوک.
" سارا!" دەنگی جۆنگکوک لەژورەکە دەهات بەخێرایی پشکنینەکەم خستە ناو دەستم و شاردمەوە، دەرگای گەرماوەکە کرایەوە و ڕوخساری بەدەرکەوت، هەر ئەو ڕوخسارەی چەندان ساڵ ڕووناک کەرەوەی ژیانم بوو، هەمان ڕوخسار کە بۆی دەمردم، بەڵام هەمان کەسایەتی و هەمان کەس نیە، ئەوە تەنها ئەهریمەنێکە لەناو جەستەی جۆنگکوک، یان ئەوەی من بینیم تەنها گورگێک بوو لەناو پێستی مەڕ.
دەستەکانم خستە پشتم، تکایە با ئەو پشکنینە نەبینێت، تکایە با نەیبینێت " چی دەکەیت لێرە باشیت" دەنگی خەمخۆر دیار بوو، بەڵام من هەرگیز ناکەومەوە داوەکانت جیۆن جۆنگکوک ،هەرگیز جارێکی تر نابمەوە یاری ژێر دەستت.
" سارا ئازیزم تکایە ئاوا مەبە بەرامبەرم، سوێند بەخوا تا سەرئێسقان پەشیمانم، بەخوا دەمەوێ لاپەڕێیەکی نوێ لەگەڵ تۆ دەست پێبکەمەوە، دەمەوێ وەک ڕابردوو بین لەگەڵ یەکتری، دەمەوێ وەک پێشووتر هەرجارێک بتبینم خەندە لەسەر لێوانت بێ، هەرگیز بەوە ڕانەهاتووم تۆ هێندە بێدەنگ بیت، هەرگیز ئاوا نەم بینیویت کا ئاوا ڕوخساری مات و گرژ بێ بەرامبەرم، تکایە سارا یەک دەرفەتی ترم پێ بدە، سوێند بەخوا دەگۆڕێم و نیشانت دەدەم کە چەندە پەشیمانم " دەنگی کز و خەمبارانە بوو.
بەڵام وا نابێتەوە، هەرگیز ناتوانم ببمەوە سارای جاران، تۆ منت ورد و خاش کرد، لەناوت بردم، تەنانەت هێندە بەو پیاوە نەشکام کە تۆ منت شکاند، من تۆم لەجێی هەموو کەسی خۆم دانا، تۆ بۆمن بویتە ئەو خێزانەی کە نەمبوو، بەڵام تێکدا، سوێند بەخوا گەر ئەو ڕۆژەی منت ڕزگار کرد، گەر ئەوکات وەک ئێستا داوای لێبوردنت بکردبایە، گەر ئەوکات داوای هەلێکی ترت بکردبایە بەبێ دوودڵی قبوڵم دەکرد، بەڵام هەموو شتێکت ڕوخاند جۆنگکوک، من و داهاتوی منیشت فەوتاند.
" سارا" ویستی نزیک بێتەوە بەخێرایی کشامە دواوە و دەستم بەر سنگی گەرماوەکە کەوت و ئازارێکی زۆری بۆ دروست بوو، بەنەفرەت بی تێسەکەم لەدەست کەوت، هەر بەخێرایی هەڵگرتەوە و ویستم لە گەرماوەکە دەرچم " چی دەشاریتەوە ؟" برۆکانی گرژ کرد و سەیری کردم، هاهـ هەرتۆ تازە ڕوخسارێکی وەک فریشتەت نیشانم دا، کەچی ئێستا لە دێوێکی برسی دەچیت، ئیدی هەر ئەوە سیفاتی تۆیە جیۆن جۆنگکوک وەک شەیتان دەتوانی خۆت بە چەندان ڕوو نیشان بدەیت.
هەوڵمدا دەستم لەناو دەستی دەر بکەم بەڵام زۆر بەتوندی گرتبووی " بەرمدە" لەتەواوی ئەو مانگانە ئەوە تاکە وشە بوو کە بەرامبەری کردم "سارا دەڵێم ئەوە چی دەشاریتەوە نیشانم بدە" بە توندی دەستمی هێنایە پێشەوە و پشکنینەکە لەدەستم فڕاند.
" تـ تۆ دوگیانیت؟" شۆک بوو، بەڵێ بەهۆی نەفرەتیەکی وەک تۆوە دووگیان بووم، لەسەدا سەد دڵنیام منداڵەکەم لە نەفرەتیەکی وەک تۆیە نەک ئەو پیاوە ئاژەڵە، چونکە ئەو دوایی ئەوەی دەستدرێژی کردە سەرم ناچاری کردم دەرمانی دژە دوگیانی بخۆم.
" بەرمبدە" دەستم لەناو دەستی دەرکرد و لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە "منداڵەکەت لەو ئێڵدرۆدە نەفرەتیەیە وایە؟ بێگومان لەوە، ئەو نەفرەتیە چەند جار دەستی لێ دایت هااا" بەهۆی قسە سەیرەکانی شۆک بووم، هەر بەڕاستی وا بیر دەکاتەوە منداڵەکەم لەو پیاوە نەفرەتیەیە؟ ئەی هەر خۆی وەک ئاژەڵێک لەگەڵم نەبوو؟
" وەرە لەگەڵم" دەستمی گرت و بەدوای خۆی ڕایدەکێشام" چی دەکەیت وازم لێ بێنە" هەوڵم دەدا ڕێگری لێ بکەم لەوەی بمباتە دەرەوە" ئەو منداڵە لەبار دەبەیت، هەرگیز منداڵی ناپیاوێک نابێت لەناو سکت گەشە بکات هەرگیز تۆ ئەوە ناکەیت" بەڵێ دەبوایە منداڵی پیاوێکی وەک تۆ نەفرەتی لەناو مندا نەبوایە بەڵام ئێستا هەرگیز نامەوێ دەستبەرداری ئەو منداڵە بم هەرگیز.
" من نایەم، وازم لێ بێنە، ئەو منداڵە لەبار نابەم" بەرەنگاری بوومەوە و دەستم لەناو دەستەکانی دەرکرد" سارا شێتم مەکە وەرە و ئەو منداڵە نەفرەتیە لەناو ببە" دیسانەوە دەستی گرتمەوە و لەژورەکە بردمیە دەرەوە.
"ئەرێ تۆچیەکەی بۆخاتری خودای گەورە وازم لێبێنە ئەو منداڵە تاوانی چییە بۆچی لەناو دەبەی خۆم بەخێوی دەکەم
دەڕۆم ، وازم لێبێنە بەخوا شتێکی لێبێت منیش دەمرم بۆچی واملێدەکەی تخوا وازم لێبێنە"من بەگریانەوە ئەمدا بە دەستی جۆنگکوک ئاخر خودایە ئەو منداڵە تاوانی چیە بۆ خاتری خۆت پێم
بڵێ لەبەر گریان پێش چاوم تەڵغ بوو.
" سارا بەسە بەرەنگارم مەبەوە و بەخۆشی لەگەڵم وەرە دەی" لە پەیژەکان نزیک دەبوینەوە و بە ڕقەوە من بەدوای خۆیدا ڕادەکێشا "ئەرێ نایەم وازم لێ بێنە من ئەو منداڵە لەبار نابەم" بەتوڕەیەوە وام پێ وت بەڵام هێندە توڕە بوو بە دەستەکانی منی پاڵنا تا پێشی بکەوم ،بەدەستەکانم هەوڵمدا خۆم بگرمەوە بەڵام لێواری پەیژەکان زۆر لێک دوور بوون و کەوتم، دەستەکانم بەتوندی لەدەوری سکم دانا.
لەسەر ئەو پەیژەیە گەورەیە وەک تۆپێک کەوتمە خوارەوە "ساراااااا " هاوارەکانی تاکە شت بوون بیستم، هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە سکم، هەستم بەتەڕاییەکی زۆر دەکرد لەنێو قاچەکانم، منداڵەکەم، ناکرێ منداڵەکەم هیچی بەسەر بێت، خودایە تکایە با هیچی لێ نەیەت، خوداتە بەرگەی لەدەستدانی ئەویش ناگرم، دەستەکانم لەقاچم دا و پاشان بەرزم کردەوە و سەیری دەستم کرد، هەمووی خوێن بوو، نەخێر نەخێر منداڵەکەم!
منداڵەکەم مرد!
سەیریم کرد کە جۆنگکوک بەخێرایی لەپەیژەکان دەهاتە خوارەوە.
هەرگیز لێت خۆش نابم جیۆن جۆنگکوک.
هەرگیز.
──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐کۆتایی▌ ▷▷
شۆک مەبن ئەوە کۆتایی وەرزی یەکەمە.
ان شاءالله لەم ماوەیەش دەست دەکەم بە نوسینی وەرزی دووەم کە لەکتێبێکی تر بەردەوامی پێدەدەم.
*شێوەکاری پەیژەکە*
You are reading the story above: TeenFic.Net