∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
*هیۆنسوو چوو بۆ ژوورەکەی هێسوو
کە دەرگای ژوورەکەی هێسووی کردەوە بینی
ئەم ژوورە هەمووی پەرش و بڵاو بووە*
هیۆنسوو: ئەوە بۆوات لەم ژوورە کردووە هێسوو؟
*بەشۆکوە سەیری ژوورەکەی دەکرد و پرسیاری لە هێسوو کرد*
هێسوو: ئەرێ هیۆنسووو، من نامەوێێ بچم بۆ بوسان
قسە لەگەڵ باوکم بکە با من نەنێرێ بۆ بووسان
*بە ڕووخسارێکی غەمبار و تکاوە سەیری هیۆنسووی دەکرد*
* هیۆنسوو چوو باوەشی لە هێسوو دا و دەستی لە پشتی دەدا وەک دڵ نەوایەک*
هێسوو: من نامەوێ دووربم لە ئێوە دەمەوێ لەلای تۆبم لەلای سۆوون بم لەلای دایکم بم
*هەر لە باوەشی هیۆنسوو ئەم قسانەی ئەکرد*
هیۆنسوو: بەڵام تازە باوکت قسەی خۆی کردوە هەر دەبێت بچیی بۆ بووسان
*هێسوو هیچی نەوت تەنیا سەری بە بەڵێ جوڵاند*
*هیۆنسوو لە هێسوو دوور کەوتەوە*
هیۆنسوو: دەی هێسوو با ئێستا ئێمە سەرەتا ژوورکە خاوێن بکەینەوە، جا جانتاکانت ئامادە بکەین
*سەیری ژوورەکەی دەکرد و دەستەکانی لەسەر کەمەری دانابوو*
هێسوو: پێویست ناکا خاوێنی بکەینەوە، تەنیا ئەمڕۆم لێره ماوە
*بەغەمباری وتیی*
هیۆنسوو: نا پێویستە خاوێنی بکەینە، خاتوو چۆی بەتەنیا ماندوو دەبێ
هەم ئەمشەو چۆن دەتوانی لەم شوێنە پەرش و بڵاوە بخەوی
هێسوو: کێ دەڵێ من ئەمشەو دەخەوم
*دانیشت و ئەو پارچە شووشانەی هی گوڵدانێک کە شکاند بووی هەڵی دەگرتنە*
هیۆنسوو: من دەیڵێم
*ئەویش دانیشت و یارمەتی هێسووی دا*
هیسوو: ناخەوم
*عینادی لەگڵ هیۆنسوو دەکرد*
هێسوو: دەرمانی خەوت پێ دەدەم نەشی خۆی بەزۆر دەرخواردتت دەدەم
*هێسوو سەیری هیۆنسووی کرد و هەردووکیان پێکەنین*
هێسوو: هیۆنسوو ئەڵێم
*وتی کاتێک کە هەر خەریکی هەڵگرتنەی پارچە شووشە شکاوەکان بوو*
هیۆنسوو: چی؟
*سەیرێکی هێسووی کرد و پاشان دووبارە سەیری ئەرزەکەی دەکرد بۆ هەڵگرتنەوەی پارچە شووشە شکاوەکان*
هێسوو: با ئەمشەو لەلای یەک بین سەیری فیلمێک دەکەین
*سەیری هیۆنسووی کرد*
هیۆنسوو: باشە بەڵام با لەماڵی من سەیری فیلم بکەین
*وتی کاتێک کۆتا پارچە شووشە شکاوەکەی هەڵگرت*
هێسوو: باشە، کەواتە با خێرا جانتاکەم ئامادە بکەین و بڕۆین
*هەستایە و پارچە شوشەکانی فڕەدایە ناو زبڵدانەکە*
*چوو جلەکانی دەر هێنا*
*هیۆنسووش بەهەمان شێوە هەستایەوە و پارچە شوشەکانی فڕەدا، چو یارمەتی هێسووی دا جلەکانی بۆ قەد دەکرد و لەناو جانتاکەی دا ئەنا*
.
*لەلای سۆوون*
*سۆوون لە ماڵەوە بوو تازە هاتبووە دەرەوە لە گەرماو، بێ جلی سەرەوە بوو، خاولیێکی بچوکی لەدەست بوو قژی پێ وشک دەکردەوە*
*لەناکاو پەیوەندیێکی بۆ هات*
*خاولیەکەی دەستی لەسەر سیسەمەکە دانا و مۆبایلەکەی هەڵگرت و سەیری ناوەکەی کرد تابزانێ کێ پەیوەندی کردووە*
*بینی دیانا پەیوەندی پێوە کردووە
بێزاری لە ڕووخساری بەدی کرا*
*ناساندنی دیانا*
ناو: کیم دیانا
تەمەن: 16ساڵ
خوشکە بچوکەکەی سۆوون
*وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە*
دیانا: هایی کاکە
*خۆی وەک دڵخۆشێک دەر دەخست*
سۆوون: بۆچی پەیوەندیت کردووە، چیبووە?
*بە بێزاری وتی*
دیانا: نابێت پەیوەندی بە براکەمەوە بکەم؟
سۆوون: نەخێر، چونکە تۆ تەنیا بۆ پارە پەیوەندی بەمنەوە دەکەیت
*بە ڕەقیەوە قسەکانی کرد*
دیانا: کاکە تکایە بەس ئەمجارە، بەڵێن دەدەم جارێکیتر داوات لێناکەم
*بە تکاوە*
سۆوون: نەخێر
*وتی کاتێک چاوەکانی داخست*
دیانا: کاکە تکایە، زۆرم پێویستە
*دەنگی بەجۆرێک بوو وەک بڵێی
دەیەویست بگریێ*
سۆوون: دیانا لەکوێی بێنم منیش نیتم
،دیانا: ئێ کاکە لە خۆشەویستەکەت وەریبگرە
له کەسێک وەری بگرە ،بەڵێن دەدەم دوای پێتی دەدەمەوە تکایە کاکە
*خۆی وا دەرخست کە دەگریێ*
سۆوون: چەندێکت دەوێ؟
*وتی کاتێک سەری خۆی شۆڕ کرد بوو و دەستی لەسەر نێوچاوانی دانابوو*
دیانا: ****وۆن
*خۆی داماو کرد بوو*
سۆوون: چەند؟ ئەم هەمووەت بۆچییە؟ دیانا چیت کردووە؟
*وتی کاتێک شۆک ببوو بەو بڕە پارەیەی کە دیانا داوای کرد بوو*
دیانا: دوای پێت دەڵێم کاکە
سۆوون: ئای خوایە دیانا ئێستا من ئەو بڕە پارەیە لەکوێ بێنم؟ تکایە چیتر کێشە مەنێوە
*بە بێزاری وتی*
دیانا: کاکە بەڵێن دەدەم چیتر کێشە نانێمەوە تکایە بەس ئەمجارە پارەکم بۆ بنێرە
*واد دەر دەکەوت کە ئەمجارە بەڵێنەکەی ڕاستبێ و چیتر کێشە نەنێنێتەوە*
*سۆوون ئاهێکی هەڵکێشا*
سۆوون: باشە ئێستاش پەیوەندیەکە دادەخەم
*پەیوەندیەکەی داخست*
*ڕێک پاڵی دایەوە بیری لەدیانا و ئەو بڕە پارەیە دەکردە چۆن بەدەستی بێنێ لەکاتەکدا کارێکی باشی نیە وە هێسوو کە بەحیساب خۆشەویستیتی بەیانی دەڕواتن و ناتوانێ چیتر بیبێنێت و ناتوانێ پارەی لێ وەر بگرێ،وە بیری لەو بەڵێنە دەکردەوە کە بە دایک و باوکی داوە
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دیانا بکات و بیپارێزێ*
*ئاهێکی قوڵی هەڵمژی*
*هەڵسایەوە چوو ئەو جلەی لەبەر کرد کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی کڕی بووی
بڕیاریان داوە جلەکانیان وەک یەک بێت*
*نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی سۆوون هات
سۆوون سەیری کرد *
* نامەیەک لە لایەن خۆشەویستەکەی بوو
دڵی خۆش بوو*
*نامەکە *
خۆشەویستەکەم: ئازیزم من ئامادە بووم، من لە#*@*&# چاوەڕێت دەکەم
سۆوون: باشە، خۆشەویستەکەم منیش تەواو بووم ئێستا دێم بۆ ئەوێ پاشان بیەکەوە دەچینە ڕێستۆرانتێک بۆ نانی ئێوارە
*بە دڵخۆشیەوە نامەکەی دەنوسی*
*سۆوون مووبایلەکەی کردە گیرفانی و لە ماڵەکە چووە دەرەوە*
*جلی سۆوون و خۆشەویستەکەی*
*جلی سۆوون و خۆشەویستەکەی:
*تەنیا پانتۆڵەکەی سۆوون جیاواز بوو*
.
*لەلای هێسوو و هیونسوو*
*هیۆنسوو و هێسوو جانتاکەیان ئامادە کرد بوو*
*هێسوو خەریکی خۆئامادەکردن بوو جلەکانی لەبەر دەکرد*
*هینسووش ئامادە بوو چاوەڕێی هێسووی دەکرد تا ئامادەبێت بڕۆن*
*ئەم دووانە بڕیاریان دا ئەمڕۆ نانی ئێوارە لە دەرەوە بخۆن و پاشان بچن بۆ ماڵای هیۆنسوو تا سەیری فیلم بکەن*
*لە کۆتایدا هێسووش ئامادە بوو*
*جلەکانیان*
*جلی هێسوو:
*لەگەڵ کەمێک مەیکاپ*
*جلەکانی هیۆنسوو:
*لەگەڵ کەمێک مەیکاپ*
*هیۆنسوو و هێسوو چوونە خوارەوە*
*دایکی هێسوو لە هۆڵەکە دانیشت بوو و ئەوانیی بینی*
خ.کانگ: دەچن بۆ شوێنێک؟
هێسوو: بەڵێ
هیۆنسوو: بەڵێ
*لە هەمان کاتدا وتیان*
خ.کانگ: دەچن بۆکوێ؟ نانی ئێوارە بخۆن ئەوکات بڕۆن
هێسوو: نا دایکە ئێمە لەدەرەوە نان دەخۆین
،هیۆنسوو: وە ئەمشەو و هێسوو لەلایمن دەمێنێتەوە سەیری فیلم دەکەین
خ.کانگ: باشە، ئاگاداری خۆتان بن، مەخۆنەوە و زوو بچنە ماڵەوە
هێسوو و هیۆنسوو: باشە خەمت نەبێت
*لە ماڵەکە چونە دەرەوە*
*بەڕێکەوتن بۆ ئە ڕێستۆرانتەی کە دەیان ویست بچن*
*لەڕێگادا قسەیان دەکرد و پێدەکەنین، باسی یادگاریەکانیان دەکرد و باسی ئەوکاتانەیان دەکرد کە لە قوتابخانە سەرپێچیان دەکرد*
*پاشان هێسوو بیرۆکەیەکی بە مێشک داهات*
هێسوو: هیۆنسوو چۆنە ئەمەشەو بچین بۆ باڕ؟ بەڵام ناخۆینەو، وە بە سۆوونیش دەڵێم بێتن
*وتی کاتێک سەیری هیۆنسووی دەکرد و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن*
هیۆنسوو: باڕ و نەخواردنەوەیان وتوە؟
*وتی کاتێک چاوەکانی کز کرد و سەیری هێسووی دەکرد*
هێسوو: ئێ دەزانم، بەڵام با ئەوجارە نەیخۆینەوە با سەرخۆش نەبین بۆ ئەوەی بتوانین سەیری فیلمیش بکەین
*وتی کاتێک سەیری بەردەمی خۆی دەکرد و دەڕۆیشت*
*گەدەی هیۆنسوو دەنگی هات*
هیۆنسوو: با سەرتا نانەکەمان بخۆین دووای بڕیار دەدەم
*هەردووکیان پێکەنین*
هێسوو: باشە، هیوادارم بڕیارەکەت بەدڵی من بێت
*بەدڵخۆشیەوە قسەکەی کرد*
*هیۆنسوو هیچی نەووت*
*بە بێدەنگی بەردەوامیاندا بە ڕێگاکە*
*تا لەناکاو هیۆنسوو کەسێکیی بینیی و گوتی*
هیۆنسوو:....
∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
کــــــــۆتـــــــایـــــــی پــــــارتـــــی (٤)
بەهیوایی چێژبینین
You are reading the story above: TeenFic.Net