Part 3

Background color
Font
Font size
Line height




∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝

هێسوو:
باوکە دەتویست لەسەر چی قسەبکەین؟

ب.کانگ:
ئازیزم خۆت دەزانی من واپیردەبم و شتەکانم کەمێک بیر دەچێتەوە و ناتوانم کارەکان بە باشی بەڕێ بکەم، بۆیە دەمەوێ تۆ بنێرم بۆ بووسان لەوێ بەشی بازگانی تەواو بکەی
وە لە کۆمپانیای هاوڕێکەم کار بکەیت بۆ ئەوەی شارەزای باشترت هەبێت لەکارەکە، بۆ ئەوەی ئەم پۆستەی خۆم بدەم بەتۆ

هێسوو:
بەڵام باوکە من حەزم لە بەشی بازگانی نییە، من ناخوێنم، گایول بابچێت بۆ بوسان و لەوێ کار بکات

ب.کانگ:
نەخێر پێویستە تۆ بچیی، من متمانەم بە گایول نییە و شایستە نییە بۆ ئەمە

هێسوو:
منیش شایستە نیمە بۆ ئەوە ، من هیچی لێ نازانم و ناشم هەوێ بزانم

ب.کانگ:
دەتنێرم بۆ باشترین زانکۆی بوسان، لەوێ بەجوانی فێردەبی و هاوڕێکەشم یارمەتیت دەدات

هێسوو:
نەخێر من نامەوێ، گایول بنێرە بۆ ئەوێ

ب.کانگ:
هێسوو تا بەخۆشی قسەت لەگەڵ دەکەم ڕازیبە

هێسوو:
نەخێر من نامەوێ و ناچم

ب.کانگ:
هێسوووو≼ بە هەموو هێزیەوە هاواری کرد و مستێکی لە دەسکی قەنەفەکە دا
هێسوو تەنیا بێدەنگ بوو

~بەڕێز کانگ هەستا وبەرەو هێسوو چوو~

ب.کانگ:
هێسوو بەخۆشی پێم وتی و ڕازیبە ئەگەرنا خۆت دەزانی چی دەکەم

هێسوو:
باوکە تکا ≼قسەکەی پێ بڕی

ب.کانگ:
هەر ئەوەی وتم
ئێستاش بڕۆ خۆت ئامادە بکە بەیانی زوو دەڕۆی

هێسوو چووە دەرەوە لە ژوورەکە~
~دایکی هاتەبەرامبەری

خ.کانگ:
چیبووە؟ باوکت چ کارێکی پێبوویت؟
بۆچی هاواری کرد؟

هێسوو:
دایکە، باوکم دەمنێرێ بۆ بوسان و دەبێ بەشی بازگانی تەواو بکەم

دەنگی دەلەرزی خەریک بوو بگریێ

خ.کانگ:
جا چیە؟ لەوە باشتر؟ دەچی بۆ بوسان و کاردەکەیت و دەخوێنی

هێسوو: بەڵام من ئەوەم ناوێ، دەمەوێ لێرە بم لەگەڵ هاوڕێکانم و لە قاوەخانەیەک کار بکەم

خ.کانگ:
کچم واز لەمانەبێنە پێویستە تۆ بخوێنی و ببی بەکەسێکی پلەبرز و هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دەوڵەمەند بکەیی

هێسوو:
دایکەە، من نامەوێێ نامەوێ ببم بەکەسێک بەناوبانگ و هاوسەرگیری
لەگەڵ کەسێکی دەوڵەمەند بکەم

خ.کانگ:
ک...≼ قسەکەی تەواو نەکرد، بەڕێز کانگ دەرگای ژوورەکەی کردەوە و

بەڕێز کانگ:
هێسوو جانتاکانت ئامادە بکە، ئازیزم تۆش وەرە پێویستە کەمێک قسە بکەین

خاتوون کانگ:
باشە
خ.کانگ: دەی هێسوو باوکت توڕە مەکە
چووە ژوورەوە

~هێسووش چوو بۆ ژوورەکەی خۆیی
دەرگاکەی داخست، لەسەر سیسەمەکە دانیشت و پەیوەندی بە هیۆنسوو کرد~

~دوای کەمێک هیۆنسوو هەڵیگرت~

هێسوو:
هیۆنسوویاا
دەنگی کەمێک دەلەرزی

هیۆنسوو:
هێسوو؟ چیبووە؟

هێسوو:
هیۆنسوو، چیبکەم؟

هیۆنسوو:
چیبکەی؟

هێسوو:
باوکم دەمنێرێ بۆ بووسان
بەزۆر خۆی گرت بوو نەگریێ

هیۆنسوو:
بۆچی؟

هێسوو:
دەیەوێ بەشی  بازرگانی تەواو بکەم و لە کۆمپانیای هاوڕێکەی کار بکەم تا شارەزای باشترم هەبێ لەکارکە

هیۆنسوو:
ئێ بۆتو؟ ئەی گایول؟

هێسوو:
وتی متمانەم بە گایول نییە

هیۆنسوو:
..... ئەی کەی دەڕۆیی

هێسوو:
بەیانی

هیۆنسوو:
بەیانی؟ بۆوا زوو؟

هێسوو:
نازانم
گریا

هیۆنسوو:
باشە باشە مەگریی، ئێستا من دێمە لات

باشە

.
.
.
.

~لای هیۆنسوو و سۆوون~

سۆوون:
شتێک ڕوویداوە؟

هیۆنسوو:
بەڕێز کانگ دەیەوێ هێسوو بچێت بۆ بووسان و لەوێ بخوێنێت

سۆوون:
هێسوو ڕازیبوو؟

هیۆنسوو:
ناچارە

~سۆوون خۆی وەک غەمبارێک نیشان دەداتن~

هیۆنسوو:
دەی من دەچم خۆم دەگۆڕم و دەچم بۆلای هێسوو

سۆوون:
بۆچی؟

هیۆنسوو سەیری کرد و~
~هیۆنسوو: چونکە ئێستا پێویستی پێمە دەچم بۆلای

سۆوون:
بەڵام ئەی ئێرە؟ کێ یارمەتیم بدا

هیۆنسوو:
خۆت بەتەنیا بیکە

~گوێی لە قسەی سۆوون نەگرت و چوو خۆی بگۆڕێت
پاشان لەوێ ڕۆیشت
سۆوون هەرکە زانی هیۆنسوو ڕۆیشت و دیار نەما
مۆبایلەکەیلە گیرفانی دەرهێناو پەیوەندیێکی کرد~

پەیوەندیەکە

سۆوون:
سڵاو خۆشەوستەکەم

.......


سۆوون:
ئازیزم ئەگەر هەواڵێکی خۆش و ناخۆشم لابێت دەتەوێ سەرەتا کامیان بزانی؟

.......

سۆوون:
نەخێر سەرتا هەواڵە خۆشەکەت پێدەڵێم

.......

سۆوون:
دەزانی چی؟

.......


سۆوون:
باشە باشە

.......

سۆوون:
ئێمە.. ڕزگارمان بوو.. لە.. هێسوووو

~ناوی هێسووی کەمێک درێژ کردەوە~

.......

سۆوون:
بەڵێ، ئێهـ ئێستا هەواڵە ناخۆشەکەت پێ بڵێم؟

.......

سۆوون:
نەخێر دڵنیابە هەواڵە ناخۆشەکە زاڵ دەبێت بەسەر هەواڵە خۆشەکە
.......
سۆوون:
باشە بەڵام ئەگەر دۆڕای هەر چیێکم بوێ دەبێ بۆم جێبەجێ بکەی

.......

سۆوون:
باشە ڕێک کەوتین
سۆوون: ئێستاش هەواڵە ناخۆشەکە دەڵێم
سۆوون: هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەی کە... هیچ.. سوودێکمان.. لە .. هێسوو وەر نەگرت
بە غەمباری وتی

.......

سۆوون:
بەڵێ

.......

سۆوون:
با بەڕووبەڕوو قسە بکەین ئەوکات هەمووشتێکت بۆ ڕوون دەکەمەوە

.......

سۆوون:
ئۆکەی، بای بای خۆشەویستەکەمم

.
.
.
.

~لای هێسوو و هیۆنسوو~

~هیۆنسوو گەیشتە ماڵی هێسوو
لەدەرگای دا~
خاتوو چۆی دەرگاکەی کردەوە


خ.چۆی:
بەخێربێی کچم فەرموو وەرە ژوورەوە
هیۆنسوو چوە ژوورەوە

هیۆنسوو:
سووپاس، خاتوو چۆی ئایا هێسوو لەژوورەکەیتی؟

خ.چۆی:
بەڵێ لەژوورەکەیتی

هیۆنسوو:
باشە سووپاس

~هیۆنسوو چوو بۆ ژوورەکەی هێسوو~

~کە دەرگای ژوورەکەی هێسووی کردەوە بینی~

......

∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝

کۆتــــــــایــــــــی پــــــــــارتـــــــــی (٣)

بەهیوایی چێژبینین🤎


You are reading the story above: TeenFic.Net