∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
*بە بێدەنگی بەردەوامیاندا بە ڕێگاکە*
*تا لەناکاو هیۆنسوو کەسێکیی بینیی و گوتی*
هیۆنسوو: هێسوو، ئەمە سۆوون نییە؟
*وتی کاتێک سەیری سۆوونی دەکرد و دەچوو بۆ شوێنێک*
*هێسووش سەیری هەمان شوێنی کرد سۆوونی بینی و بەدڵخۆشیەوە ویستی بانگی سۆوون بکات بەڵام نەیکرد چونکە دیتی کە سۆوون بەرەو کەسێک چوو لە باوەشی کرد
هێسوو کە ئەم دیمەنەی بینی ئەو دڵخۆشیەی ڕووخساری نەما*
*هیۆنسوو سەیری هێسووی کرد پاشان سەیری سۆوونی کرد و ویستی بچێتە لایان
بەڵام هێسوو ڕێگری لێکرد*
هێسوو: نا هیۆنسوو مەچوو، با زوو بڕیار نەدەین
*وتی کاتێک هەر سەیری ئەوانی ئەکرد*
هیۆنسوو: چ زوو بڕیار ندەین هێسوو سەیریان بکە جلی دووانیان لەبەر کردووە
*وتی کاتێک سەیری هێسووی دەکرد*
هێسوو: وەرە با لێیان نزیک ببینەوە، بەڵام هیچ شتێک مەکە سەرەتا چاودێریان دەکەین
*وتی کاتێک دەستی هیۆنسووی گرت و لەوان نزیک بوویەوە*
هیۆنسوو: هەوڵدەدەم
*وتی کاتێک سەیری سۆوون و خۆشەویستەکەی دەکردن و لێیان نزیک دەبوون*
*هێسوو و هیۆنسوو لە سۆوون و خۆشەویستەکەی نزیک بوونەوە
گوێیان لە قسەکانیان دەبوو*
*گوێیان لە خۆشەویستەکەی سوون بوو گوتی*
T.B
خۆشەویستەکەی سۆوون
بە خ.سۆوون دەنوسم
خ.سۆوون: یانی هیچ سوودێکمان لەو وەرنەگرت و وەریش ناگرین؟
*وتی کاتێک سەیری سۆوونی دەکرد*
سۆوون: بەڵێ
*وتی کاتێک سەیری بەردەمی خۆی دەکرد*
خ.سۆوون: ئەی چی بکەین؟
*وتی کاتێک سەیری سۆوونی دەکرد*
سۆوون: چیبکەین؟ واز لەو دێنین و دانەیەکی تر دەدۆزینەوە
*وتی کاتێک سەیری خۆشەویستەکەی کرد*
خ.سۆوون: بەڵام ئەو زۆر باش بوو
*وتی کاتێک سەیری بەردەمی خۆی کرد*
سۆوون: دەزانم بەڵام پلانەکەمان تێکدرا
*وتی کاتێک ئەویش سەیری بەردەمی خۆی کرد*
.
.
.
هێسوو: ئەوە باسی چی دەکەن؟ باسی کێ دەکەن؟
هیۆنسوو: منیش نازانم
*وتی کاتێک سەری وەک نەخێر جوڵاند*
.
.
.
خ.سۆوون: ئەی دیانا ئاگات لێی نییە؟ پەیوەندیت پێوە نەکردووە؟
سۆوون: ئەمڕۆ قسەم لەگەڵی کرد، ئەو پەیوەندی کرد
خ. سۆوون: بۆچی پەیوەندی کرد بوو؟ هەر بۆ پارە بوو ئەمجارەش؟
سۆوون: ئەو تەنیا ئەوکاتانە منی بیرە کە پێویستی بە پارەیە
خ.سۆوون: ئەمجارە بۆچی بوو، چی کردووە؟
سۆوون: نازانم وتی دووای پێت دەڵێم
خ. سۆوون: پێویستی بە چەندە؟
*سۆوون ئاهێکی هەڵکێشا*
سۆوون: ****وۆن
خ.سۆوون: ئەم هەمووەی بۆچیە ئەمە چی کردووە؟
*وتی کاتێک شۆک ببوو بەو بڕە پارەیەی کە دیانا داوای کرد بوو*
سۆوون: نازانم
خ.سۆوون: ئەی چیدەکەی بۆی دەنێری؟
*وتی کاتێک بە پرسەوە سەیری سۆوونی کرد*
سۆوون: پێم وابێ ئەمجارە بەڕاستی پێویستی بە پارەیە پێویستە بۆی بنێرم، وە بەڵێنی پێم دا کە چیتر خۆی توشی کێشە نەکاتن
خ. سۆوون: کەواتە بۆی دەنێری؟
*سۆوون سەری وەک بەڵێ جوڵاند*
خ. سۆوون: ئەی لەکوێ بۆی دێنی؟
سۆوون: نازانم
*بە غەمباری وتی*
*خۆشەویستەکەی بێدەنگ بوو بیری دەکردەوە ئەم بڕە پارەیە لەکوێ بێنن*
.
.
.
هیۆنسوو: دیانا کێیە؟
*وتی کاتێک بە پرسەوە سەیری هێسووی کرد*
هێسوو: خوشکە بچوکەکەیتی
*وتی کاتێک هەرسەیری سۆوون و خۆشەویستەکەی دەکرد*
هیۆنسوو: وا دیارە یەکەم جاری نییە کێشە دەنێتەوە و داوای پارە لە سۆوون دەکاتن
هێسوو: نازانم، سۆوون هەرگیز باسی ئەوەی نەکردووە کە کێشەدەنێتەوە و داوای پارە دەکاتن
تەنیا وتویەتی کە خوشکێکی بچوکی هەیە و نەخۆشە
هیۆنسوو: من وتم بڕوای پێ مەکە
*وتی کاتێک سەیری بەردەمی خۆی دەکرد*
*هێسوو سەیری هیۆنسووی کرد
هیۆنسووش سەیری هێسووی کرد*
هیۆنسوو: چییە؟ بۆ سەیرم دەکەی؟ ئەی پێم نەوتی بڕوای پێمەکە
هێسوو: واز لەوە بێنە
*وتی کاتێک سەیری سۆوون و خۆشەویستەکەی کرد*
.
.
.
*سۆوون و خۆشەویستەکەی چوون بۆ ڕێستۆرانتێک*
*هێسوو و هیۆنسووش بەدوایان دا چوون*
*سۆوون و خۆشەویستەکەی لەسەر مێزێک دانیشتن*
*هێسوو و هیۆنسووش لە مێزێک پێش ئەوان دانیشتن*
خ. سۆوون: بۆ ئێرەت هەڵبژارد سۆوون؟
*وتی کاتێک سەری لە سۆوون نزیک کردەوە و دەنگی نزم کرد*
سۆوون: بەدڵت نییە؟
*وتی کاتێک بە پرسەوە سەیری کرد*
خ.سۆوون: نا نەخێر بەدڵمە بەڵام
پارەیەکی زۆری تێدەچیت
*سەرەتاکەی بە ئاسای وت، لە کۆتایەکەی سەری لە سۆوون نزیک کردەوە و دەنگی نزم کرد*
سۆوون: ئاسایە خۆشەویستم، من ئەو پارەیەم پاشەکەوت کرد بۆ ئەوەی بت هێنم بۆ شوێنێکی ئاوا
*وتی کاتێک زەردەخەنەی بۆ خۆشەویستەکەی کرد*
.
.
* هیۆنسوو و هێسوو گوێیان لەوان ڕاگرت بوو*
*ئەوکاتەی گوێیان لێ بوو سۆوون ئەوی بە خۆشەویسەەکەی بانگ کرد
هەردووکیان سەیری یەکتریان کرد*
*هیۆنسوو بەجۆرێک سەیری هێسووی کرد
وەک بڵێ خۆ وتم بڕوای پێ مەکە *
*هێسوو هیچی نەکرد و نەوت*
*گارسۆنەکە هات و داواکاریەکانی ئەوانی وەر گرت*
*پاش ماوەیەک
خواردنەکانیان هێنا
دەستیان کرد بە نان خواردن*
*بەڵام هێسوو و هیۆنسوو نانەکەیان نەدەخوارد تەنیا یاریان پێ دەکرد*
.
.
.
خ. سۆوون: سۆوون دەڵێم
*وتی کاتێک سەیری سۆوونی کرد*
سۆوون: چی
*وتی کاتێک هەر بەردەوام بوو لە نان خواردن*
خ. سۆوون: ئەو پارەیەی کە دیانا داوای کرد بوو، بۆ لە هێسووی داوا ناکەی؟
.
.
*هێسوو و هیۆنسوو سەیری یەکتریان کرد*
.
.
سۆوون: منیش بیرم لەوە کردبوویەوە بەڵام چۆن داوای لێ بکەم ئەو بەیانی دەڕوا
خ. سۆوون: ئێ جا چیا ئێستا پەیوەندی پێوە بکە و پێی بڵێ خوشکەکەم بەپەله پێویستی بە نەشتەرگەریە پارەی تەواوم نییە، پێمی بدە
.
.
*هێسوو زوو مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و کوژاندیەوە*
*هیۆنسووش سەری وەک بەڵێ جوڵاند بەمانای ئەوەی کارێکی باشت کرد*
.
.
سۆوون: ئەی ئەگەر پێمی نەدا؟
خ. سوون: پێتی دەدات، کچێکی گەمژەیە
*سۆوون کەمێک بیری لێ کردەوە و وتی*
سۆوون: باشە دوواتر پەیوەندی پێوە دەکەم
خ. سۆوون: نا ئێستا پێی بڵێ با زوو بۆتی بهێنێ
بۆ ئەوەی زوو پارەکە وەر بگرین و بەیەکەم پاس ئێرە جێ بهێڵین
سۆوون: باشە
*مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و پەوەندی پێوە کرد*
*بەڵام پەیوەندیەکە هەڵنەگیرا
سۆوون دووبارە هەوڵیدا پەیوەندی پێوەبکا بەڵام دووبارە پەیوەندیەکە هەڵنەگیرا*
خ.سۆوون: دەی با ئێستا ئێمە نانەکەمان بخۆین دوای پەیوەندی پێوە بکەوە
سۆوون: باشە
*وتی و دەستیان کرد بە نان خواردن*
*هێسوو و هیۆنسوو هیچیان نەدەخوارد*
.
.
.
.
*دوای نان خواردن*
*سۆوون و خۆشەویستەکەی لە دەروە بوون و پیاسەیان دەکرد
هێسوو هیۆنسووش بەدوایانەوە بوون*
خ. سۆوون: ئازیزم بۆ دووبارە پەیوەندی بەو کچەوە ناکەیەوە؟
*وتی کاتێک بە پرسیارەوە سەیری سۆوونی کرد*
سۆوون: ئێستا دەیکەم
*وتی کاتێک مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا*
.
.
*هێسوو مۆبایلەکەی پێکردەوە
و کردیە باری vibration*
*پەیوەندیێکی بۆ هات وە بەدڵنیایەوە سۆوون بوو*
*پەیوەندیەکەی هەڵگرت*
سۆوون: سڵاو هێسوو
*کەمێک بە غەمباریەوە وتی*
*هێسوو سەیری هیۆنسووی کرد و*
هێسوو: هایی ئازیزم، چیبووە؟ بۆچی دەنگ وایە؟
*خۆی وا دەردەخست کە هیچ شتێک نازانێت*
سۆوون: هیچ شتێک
*دووبارە بە غەمباری وتیی*
هێسوو: چۆن هیچ شتێک نەبووە، دڵنیام کە شتێک بووە
سۆوون: دیانا پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە، بەڵام پارەی پێویستم نییە
*وتی کاتێک ئاهێکی هەڵکێشا*
هێسوو: بۆچی چیبووە؟ دیانا چی بەسەر هاتوە
.
.
*سۆوون سەیری خۆشەویستەکەی کرد
خۆشەویستەکەشیی ئاماژەی بەلای ڕاستی گورچیلەی دا*
سۆوون: نازانم، وتیان ڕیخۆڵەی ئازاری زۆرە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە
*خۆشەویستەکەی بە هێواشی شەقێکی لە سەری خۆیدا*
.
.
هێسوو: ئەی چیی دەکەی؟
سۆوون: نازانم، بیر لە ڕێگایەک دەکەماوە بۆ ئەوەی ئەم پارەیەم دەست بکەوێت
*هیۆنسوو لە مۆبایلەکەی خۆی بۆ هێسووی نوسی
پێی بڵێ کە پێویستی بە چەندە*
هێسوو: پێویستیت بەچەندە؟
*هیۆنسوو دەیویست هێسوو دڵنیا بکاتەوە کە سۆوون ئەوی هەڵخەڵەتاندووە*
سۆوون: *****وۆن
*زیاتر لەو پارەیەی دیانا داوای کرد بوو سۆوون داوای کرد*
هێسوو: لەکوێ دەی هێنی؟ لەکێ قەرز دەکەی؟
سۆوون: ئێ هێسوو.. دەتوانم لەتۆی قەرز بکەم؟
*هێسوو و هیۆنسوو سەیری یەکتریان کرد*
*هیۆنسوو سەری بە بەڵێ جوڵاند پاشان هێواش هێواش نزیک دەبۆوە لە سۆوون و خۆشەویستەکەی*
هێسوو: بەڵێ بەڵێ دەتوانی ئێستا بۆتی دەهێنم
*وتی کاتێک لەگەڵ هیۆنسوو لێیان نزیک دەکەوتنەوە*
سۆوون: زۆر سووپاس هێسوو، ئێستا ناونیشانەکەت بۆ دەنێرم و...
هێسوو: نا نەخێر پێویست ناکا.. تۆ تەنیا سەیری دواوە بکە
سۆوون: مەبەستت چییە؟
*وتی بە تێنەگەیشتنەوە*
هێسوو: تۆ سەیری دواوە بکە
*سۆوونیش زۆر بە ئاقڵی سەیری دواوەی کرد و لەقەیەکی زۆر بە هێزی لێدرا لەلایەن هیۆنسوو*
∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
کۆتـــــــــایــــــی پـــــارتـــــی (٥)
ببوورن کچینە دەزانم درێژەم دا بە ڕوودا و شتەکان، بەس فکریەکم هەیە بۆ کۆتایەکەی پێویستە شتەکان ئەوهابن،
چیڕۆکەکە لەوانەیە کەمەک گۆڕانکاری تێدابکەم
وە ئەوە کۆتا پاڕتە تا پاش ئیمتیحانەکان
انشاءاللە پاش ئیمتیحانەکان ڕۆژەک نا ڕۆژەک پاڕتی نوێ دائەنێم
You are reading the story above: TeenFic.Net