𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑓𝑜𝑢𝑟𝑡𝑦 𝑆𝑖𝑥 ⤴⁴⁶

Background color
Font
Font size
Line height

ئاو هەتا ساردی نەبینێ نابێ بە سەهۆڵ.




" بۆچی هێشتا لێرە دانیشتووین؟ دوادەکەوین بۆ سەر کار" لارا بەپەلە هاتە هۆلەکە و وای بە تایهیۆنگ گووت "کێشە نیە ئێمە ناچینە کۆمپانیا" تایهیۆنگ لەسەر خۆوە وای گووت و پاشان سەیری لارای کرد، درێسێکی سپی و چاکەتێکێکی شین کە خان خانەی سپی لێ بوو لەبەر بوو.



*جلی لارا *

" نەخێر گیانەکەم نا، ئەوە زوڵمە تۆ بۆچی هەرچی بپۆشێت لێت جوانە؟ " تایهیۆنگ بە گلەییەوە وای گووت و لە لارا نزیک بوویەوە
" چونکە جوانم لەبەر ئەوە، ئێ کەوایە بۆچی ناچینە کۆمپانیا؟" لارا سەیری تایهیۆنگی کرد و بەخەندەوە وای گووت.


" دەمەوێ ئەمڕۆ بەیەکەوە بچینە دەرەوە و ژوان ببەستین "تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لارا بزەیەکی کرد "ژوان؟" لارا بە خەندەوە پرسی و تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند" بەڵێ گیانەکەم، من زۆرم حەز پێ بوو بەیەکەوە بچینە ژوانێک و ڕۆژێکی تەواو لەدەرەوە بەسەر ببەین وەک دوو خۆشەویست، بەڵام بەهۆی سەرقاڵیمانەوە بۆمان نەدەگونجا" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و دەستی لەسەر کوڵمی لارا دانا.


" دەچینە کوێ؟" لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد" سوپڕایزە بەتەواوی با بڕۆین ئێستا "تایهیۆنگ وای گووت و دەستی لارای گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ دەرەوەی کۆشکەکە، بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەی چوو و دەرگاکەی بۆ لارا کردەوە و لارا سەرکەوت.




خۆی سەرکەوت و ئۆتۆمبێلەکەی بەکار خست و بەرەو دەرەوەی کۆشکەکە چوو، لارا بە خەندەوە سەیری دەرەوەی ڕێگاکەی دەکرد و تایهیۆن موزیکێکی هێمنی داگیرساند و دەستی لارای خستە سەر قاچی خۆی و گرتی و  بەردەوامی دا بە لێخوڕینەکەی.

لارا خەندەیەکی کرد و لە تایهیۆنگ نزیکبویەوە و سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا و بە خەندەوە سەیری ڕێگاکەی دەکرد.







دوایی نیو کاتژمێر لە لێخوڕین تایهیۆنگ لەشوێنێک وەستا و لارا خۆی ڕاست کردەوە و سەیری دەرەوەی کرد باڵەخانەیەیکی گەورە بوو، لەوە دەچوو مۆڵێک بێت " دەی شیرینەکەم دابەزە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لارا دابەزی و تایهیۆنگیش بەدوایدا دابەزی.






تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی قوفڵ کرد و دەستی لارای گرت بەرەو ناوەوەی باڵەخانەکە چوون، لارا هەرکە چوونە ناوەوە دڵنیا بویەوە کە مۆڵە، بەڵام زۆر گەورە بوو، لارا سەیری ناوەوەی مۆڵەکەی دەکرد و تایهیۆنگ دەستی لارای توندتر گرت و بەرەو پەیژە کارەباییەکان چوو.





لە نهۆمی یەکەم چەندان دووکانی گەورە گەورە هەبوو " ئایە ژوانەکەمان بە بازاڕی بەسەر دەبەین؟" لارا پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد و قۆڵی تایهیۆنگی گرت و لەگەڵ ئەو هەنگاوی دەنا " نا تەنها دەمەوێت لێرە هەندێک شت بۆ تۆ بهێنم و بەیەکەوە چەندان جل و بەرگ بکڕین، چونکە پێرێ شەو هەستم کرد کە تۆ جلت نیە" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت لارا هەرزوو تێگەشت کە تایهیۆنگ مەبەستی چیە.



" زۆر بێ ڕەوشتی" لارا کوڵمەکانی پەمەیی بوو و وای گوت، تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و لەبەردەم دوکانێکی جلی ژێرەوەی ئافرەتان وەستا" با بچین جل بۆ تۆ بکڕین" تایهیۆنگ وای گووت و لارا بەخێرایی قۆڵی گرت و ڕێی لێگرت لەوەی بڕوات "نەخێر بوەستە، ناکرێ تۆ بێیتە ژورەوە شورەییە" لارا کوڵمەکانی پەمەیی ببو لەشەرما، تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و کەمەری لارای گرت " ئێ گیانەکەم چ جیاوازیەکی هەیە؟ خۆ تۆ هەر بۆمن دەیپۆشیت و منیش دایدەکەنم، ئیدی ئەم شەرمەت لەچیە؟"



" تای" لارا بە ئاگاداریەوە بانگی کرد و کوڵمەکانی پەمەیی ببو، تایهیۆنگ دەستی لارای گری و بەدوای خۆیدا بردیە ژوورەوە، لارا بەشەرمەوە لەگەڵی چوو، ژورەکە پڕبوو لە جلی خەو و جلی ژێرەوەی ئافرەتان.



" ئۆهـ سەیری ئەمانە بکە چەند جوانن" تایهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە بەرەو لای جلەکان چوو و دەستی لارای توند گرتبوو، لارا سەیری ئەرزەکەی دەکرد لەشەرما " بەخێر بێن بەڕێزم فەرموو چۆن خزمەتان بکەم؟" یەکێک لە کچە کارمەندەکان بەخەندەوە بەخێر هاتنی لە تایهیۆنگ کرد و پرسیارێ لێ کرد کە ئاخۆ چی پێویستە.


" سوپاس هیچم ناوێ، لەگەڵ هاوسەرەکەم جل هەڵدەبژێرین" تایهیۆنگ بەبێ ئەوەی سەیری کچەکە بکات وەڵامی دایەوە و کچەکە سەری وەک ڕێزێک دانەواند و لەوێ دوورکەوتەوە " ئای گیان سەیری ئەمە بکە چەند نازدارە" تایهیۆنگ چاوەکانی لەدیاری دەرەوشایەوە و جلەکەی هەڵگرت و خستیە ناو دەستی لارا، لارا بە شۆک و شەرمەوە سەیری تایهیۆنگی کرد.

" تای تکایە با لێرە بچینە دەرەوە، هەرنا تۆ بڕۆ خۆم جل دێنم" لارا بە شەرم و نزمەیەوە وای گووت و تایهیۆنگ بەدوای خۆیدا بردیە لایەکی تر "نا گیانەکەم ناڕۆم و لێرەش ناچینە دەرەوە، با بزانیت کەی هاوسەرگیریمان کرد هەموو هەفتەیەک دێین بەیەکەوە جلی نوێ هەڵدەبژێرین، نامەوێت بە جلێکی دووبارەوە لەگەڵت بم " تایهیۆنگ بەبێ شەرمیەوە قسەی دەکرد و لارا چاوەکانی بەدیارەوە فراوان بوو.




" بڕوا بەتۆ ناکەم تای "لارا بە شۆکەوە وای گووت و تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و سەیری پارچە جلی تری دەکرد" بەخوا شیرینەکەم بڕوا بکە ئیتر دەبێ لەو بێشەرمیەی من ڕابێیت! " تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و سەیری لارای کرد و پاشان دەستی کرد بە هەڵبژاردنی چەندان جلی تر.


" تای تکایە با لێرە بچینە دەرەوە " لارا لە کۆتایدا زۆر شەرمی دەکرد و داوای کرد بچنە دەرەوە " باشە هەر خۆی ئەوانە بەسن جارێ، با بڕۆین کەواتە" تایهیۆنگ پارەی جلەکانی دا و لەوێ جێهێشتن تا پاسەوانەکانی بێن و بیبەنەوە دواتر، لەگەڵ لارا بەیەکەوە بەرەو دەرەوە چوون.










تایهیۆنگ لارای لەگەڵ خۆی بردە نهۆمی خوارەوە و بەرەو لای چەپی دەچوون "چی دەکەین ئەمجارە؟ " لارا پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد کە بەرەو لایەکەی تر چوون " تۆ لەم بەشە کە هی کات بەسەربردنە بمێنەوە من چەند شتێکم لەیاد کردوە دەبێ بیکڕم دەچم و دەگەڕێمەوە" تایهیۆنگ لەوێ وەستا و لارا سەیری کرد "با منیش لەگەڵت بێم" لارا وای گووت و تایهیۆنگ ڕەتی کردەوە.



" نا دەچم و زوو دەگەڕێمەوە، لەسەری سەرەوەیە تۆش ماندوو دەبیت بۆیە لێرە بمێنەوە و دەگەڕێمەوە باش! " تایهیۆنگ وای گووت و ماچێکی کوڵمی لارای کرد و بەخێرایی لەوێ دوورکەوتەوە و بەرەو سەرەوەی مۆڵەکە چوو.




لا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری دەورووبەری کرد کە کافتریا و شتی لێ بوو، بەرەو لایەکی مۆڵەکە چوو و لەنێو ڕێڕەوێک تێپەڕی و نەیدەزانی ئەو بەشە چی لێیە بەڵام مەراق بوو لەوەی بچێت و سەیری بکات.





چونکە هۆڵەکە داخراو بوو دوورتری ڕێڕەوەکە تاریک بوو،لەوە دەچوو هێشتا ئەو بەشە نەکرابێتەوە، موبایلەکەی هێنایە دەرەوە و لایتەکەی داگیرساند و بەرەو ناوەوەی چوو.



کە چووە ژورەوە و زۆر  ڕوون نەبوو لای جێگاکە چی لێیە، پەنجەی بەر شاشەی موبایلەکەی کەوت و لایتەکەی لەدەستی کوژایەوە، سەیری موبایلەکەی کرد و هەوڵیدا لایتەکە داگیرسێنێت و بەردەوام بوو لەوەی هەنگاو بنێت، هەر کە لایتەکەی داگیرساند گڵۆپی بەشەکە داگیرسا و لارا سەیری چواردەور و دیوارەکانی کرد، بەڵام هەرکە سەیری بەر قاچەکانی کرد، هەناسەی دەستی بە تەنگ بوون کرد.



دڵی خێرا لێدەدا و هەموو یادەوەریەکانی بەنێو مێشکی هاتوو چۆی دەکرد، چۆن کاتێک بچوک بوو لیۆنس بەناو ڕاوە ماسی لەگەڵ خۆی بردیە دەرەوە و دواتر لەبەردەم دەریاچەیەکی قۆڵ وەستاندی و خستیە ناو دەریاچەکە و جێی هێشت تا بخنکێیت.




لارا سەیری مەلەوانگە گەورەکەی بەردەمی دەکرد نەیدەتوانی هەنگاو بنێت و بگەڕێتەوە دواوە " کاکە ڕزگارم بکە دەخنکێم" دەنگی منداڵی خۆی لەنێو گوێیەکانی دەهات و دەچوو "کاکە دەخنکێم ئاوەکە ساردە" دەنگەکان بەبەردەوامی لەنێو گوێچکەی لارا بوون و هەستی بە سەر سوڕان دەکرد، ویستی هەنگاوێک بگەڕێتە دواوە، بەڵام بەهۆی سەر سوڕانەکەی قاچی کەمێک چوە پێش و دەستی بە توندی لەسەر سەری دانا.




بەهۆی سەرسوڕان و خێرا لێدانی دڵی و دەنگەکانی ناو مێشکی نەیدەتوانی بەردەمی خۆی ببینێ و قاچی خزی و کەوتە ناو مەلەوانگەکە، لەو کاتە هەموو یادەوەریەکانی هاتەوە بەرچاو، کە منداڵ بوو چۆن لەنێو دەریاچەکە هەوڵێ دەرچوونی دەدا و دەستەکانی دەجوڵاند و نەیدەتوانی دەربچێت.




لارا دەستەکانی بەخێرای دەجوڵاند و هەوڵیدەدا بچێتە دەرەوە، لێدانەکانی دڵی خێرابوون بەهۆی ترسەکەیەوە، هەناسەکانی چیتر نەمان و نەیدەتوانی هەناسە بدات، هەستی بە ئازارێکی تیژ کرد لەنێو سیەکانی کاتێک هەناسەی دا و لەبری هەوا ئاو چووە ناو لوتی.



چاوەکانی بەرەو داخران دەچوون و چیتر توانای نەما دەست و قاچی بجوڵێنێت، بەخۆی دەوت ئیتر ئەمە کۆتایی ئەوە، هەر ئەو کۆتاییەی لێی دەترسا لەمنداڵیدا پێی بمرێت، بەڵام ئەوەتا دیسانەوە لەنێو ئاو نقوم دەبێت و ئەمجارە کەس نیە ڕزگاری بکات و لێرە دەخنکێت، چاوەکانی داخران و دەستی شل بوویەوە، قژی لەنێو ئاوەکە دەجوڵایەوە وەک ئەوەی ئەو هەوڵی نەجات بوون بدات، جەستە بێ نازەکەی کەوتە سەری ئەرزی مەلوانگەکە.




──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──

بەداخۆم لۆ لارای،بەس هەموو جارێ دەمگۆت لارا لە چیرۆکەک ئەمن حەقی هەموو ئەو خەفەتانەت لێدەکەمەوە کە بەمنت دایە.





You are reading the story above: TeenFic.Net