چی بکەم کە بێ تۆ ناتوانم بژیم.
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و ئەو سۆسەی لەسەر خوانەکە بوو بە کەوچکێک کەمێکی لێ هێنا و لەسەر ئێسکی ملی لارای دانا و بەبێ ئەوەی فرسەت بداتە لارا دەمی لەسەر دانا و خواردی" بەمجۆرە و هەر جارێک لەسەر شوێنێک" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و زمانێکی لە لێوی دا و لارا کوڵمێ پەمەیی ببو.
تایهیۆنگ دەستی لە کوڵمی لارا خشاند و بەبزەوە سەیری کرد " تۆ سەرسامم دەکەیت بەو شەرمنەیەت، کاتێک کوڵمەکانت پەمەیی دەبن" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارا خەندەیەکی کرد و کوڵمەکانی وەک ئاگر گەرم بوون و پەمەیی بوون، تایهیۆنگ هەستی کرد زۆر شەرم دەکات بۆیە ویستی بابەتەکە بگۆڕێت و لارا لەوە زیاتر ناڕەحەت نەکا
" بچین سەیری فیلمێک بکەین؟ " تایهیۆنگ وای گووت و لارا تا نەجاتی بێت هەر زوو سەری بە ئەرێنی لەقاند و هەڵسا و بەرەو دەرەوە چوو.
تایهیۆنگ بەپێش لارا کەوت و دەستەکانی لارای گرت و بەدوای خۆیدا بردی بۆ یەکەێک لە ژورەکانی تری کۆشکەکە، دەرگاکەی کردەوە و لارا سەرسوڕماو بوو کە بینی ژورێکی هاوشێوەی سینەما لەنێو خانوەکە هەیە، چونکە ئەمە لەبەشی سەرەوە بوو لارا هەرگیز نەهاتوە بۆ ئێرە.
* ژورەکە *
" وەرە" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و چوە ناو ژورەکە و لاراش سەیری هەموو بەشێکی ژورەکەی دەکرد، تایهیۆنگ لارای بردە سەر قەنەفەکە و دانیشت و وایکرد ئەویش لەتەنیشتی دابنیشێت، قۆڵەکانی کردەوە بەمانای ئەوەی لارا بێتە باوەشی، لارا کەسەیری کرد بزەیەکی کرد و سەری لەسەر شانی دانا " دەزانی ئەمڕۆ 44ڕۆژە خۆشەویستین؟" تایهیۆنگ بە خەندەوە پرسی کە کۆنتڕۆلەکەی هەڵگرت و خەریکی دۆزینەوەی فیلمێک بوو.
"بەڕاستی؟" لارا سەیری تایهیۆنگی کرد و پرسیاری کرد، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و سەری بەئەرێنی لەقاند " باشە کەواتە با شتێک بکەن، لەنێو لیستی فیلمەکان، چل و چوارەمین فیلم داگیرسێنە" لارا پێشنیاری کرد و تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند و لەنێو لیستی فیلمەکان ئەو فیلمەی هەڵبژارد کە ژمارو چل و چوار بوو.
فیلمێکی ئەمریکی بوو و دیمەنی سەرەتاکانی ئاسایی بوون و باسی پەیوەندی نێوان کچ و کوڕەکەی دەکرد، لارا سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا و سەیری فیلمەکەی دەکرد، لەناکاو هەستی بە شەرمێکی زۆر کرد کە کچ و کوڕەکە لە تیڤی ماچی یەکتریان کرد.
تایهیۆنگ قورگی پاک کردەوە و بزەیەکی کرد کاتێ هەستی بەشەرمی لارا کرد، دیمەنی فیلمەکە تا دەهات خراپتر دەبوون، کارەکتەرە کچەکە خەریکی دروستکردنی سوپڕایزێک بوو بۆ کوڕەکە بەوەی شەوێکی تایبەتی پێ بدات، لەناکاو لارا بیری لەوە کردەوە چی گەر ئەو جارێک بەتایبەت خۆی بۆ تایهیۆنگ بڕازێنێتەوە؟
واتا ئەوان ئەو چەند جارەی بەیەکەوە بوونە هەر کاتی ئاساییان بووە، شتێک نەبوە ئەوان خۆیان بۆی ئامادە کردبێت " ئـ ئێ تایهیۆنگ من تینومە دەچم ئاو دەخۆمەوە" لارا هەڵسایەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد و وایگووت کوڵمەکانی پەمەیی ببون، تایهیۆنگ پێی وابوو لارا شەرم لە دیمەنە نزیک بوونەوەکان دەکات.
" با من بچم بۆتی بێنم " تایهیۆنگ ویستی هەڵسێتەوە بەڵام لارا دەستی لەسەر شانی دانا و ڕێگری لێکرد " نا من خۆم دەچم تۆ بەدیار فیلمەکەوە دابنیشە " لارا بە بزەیەکی کەمە وای گووت و هەڵسایەوە وبەرەو دەرەوەی ژوورەکە چوو،تایهیۆنگ پشتی بە قەنەفەکە دایەوە و سەیری فیلمەکەی دەکرد.
لارا چووە ژورەکەی و سەیری دۆڵابی جلەکانی کرد، ئەو هیچ جلێکی خەوی شەوانەی نیە، ئاهێکی دایەوە و لەسەر ئەرزەکە دانیشت، نینۆکەکانی خستە دەمی بیری دەکردەوە کە چی بکات، بەهۆی ئەوەی جیا بویەوە هیچ جلێکی خەوی نیە و ئەو جلانە هەیەتی تەنها جلی دەرەوەن، هەڵسایەوە تاوەکوو بزانێت هیچ جلێکی وای هەیە بی پۆشێت.
لەنێو جلەکانی قەمیسێکی سپی بینی کە لەناوەوە زنجیرێکی هەیە وەک تاڵی جلەکان، خەندەیەکی کرد و هێنایە دەرەوە "وابزانم ئەوە تەواوە" جلەکەی هەڵگرت و بەرەو گەرماوەکە چوو.
قژی کردەوە و شانەی کرد و جلەکانی داکەند و چەند ڕۆتینێکی پێستی کرد کە بۆنی خۆشی لێ بێت، کۆتا کرێمی لە جەستەی دا و پاشان لە ئاوێنەکە سەیری خۆیکرد و بڕیاری دا کەمێک مکیاژ بکات، قەمیسەکەی پۆشی بەبێ ئەوەی هیچ لەژێرەوە بپۆشێت، پاوانێکی پەپولەیی کە هی ڕانەکان بوون پۆشی و لەسەر قاچە سپیەکانی زۆر جوان دەردەکەوتن، بەرەو دەرەوە چوو و لەبەردەم مێز و ئاوێنەکە وەستا و مکیاژی دەرکرد و مەسکارەیەکی کرد و کەمێک سەرکوڵمەکانی پەمەیی کرد و سوراوێکی سوری کرد و لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد، قوپچەی سەرەتایی قەمەیسەکەی کردەوە و لەسەر شانەکانی هێنایە خوارەوە، بەتەواوی ورژێنەر دەردەکەوت.
* جلی خەوی لارا *
* پاوانەکەی قاچی *
سەیرێکی ژورەکەی کرد و ئەو مەرکانەیەی بینی کە گوڵەباخی سووری لەناون، گوڵەکانی دەرکرد و لەسەر جێگای خەوەکە هەموو گوڵەکانی لێکردەوە و دەستی کرد بە ڕازاندنەوەی جێگاکە و ئەرزەکە بە گوڵەکان، ژورەکە بەتەوای جوان و ڕۆمانسی دەردەکەوت.
* ژورەکە *
موبایلەکەی هێنا کە لەسەر جێگاکە بوو چووە سەر ژمارەکەی تایهیۆنگ ونامەی بۆ نارد.
- بەپەلە وەرە ژورەکەم کەسێک بەبەردەوامی لەپەنجەرەکەم دەدات ناوێرم بێمە دەرەوە تکایە تایهیۆنگ خێرا وەرە زۆر دەترسم -
بزەیەکی کرد و موبایلەکەی دانا و پشتی لەدەرگاکە و دەستی کرد بە ژماردن، لەیەکەوە بەرەو دە چوو هەر وتی هەشت دەرگاکە کرایەوە "لارا گیانەکەم تۆ...." هەرکە دەرگاکە کرایەوە لارا ئاوڕیی دایەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد کە چۆن دیارە بە ڕاکردن هاتوە، تایهیۆنگ هەرکە لارای بەو جلە بینی لەقسەکردن وەستا، هیچ وشەیەکی لەدەمی نەهاتە دەرەوە.
لارا خەندەیەکی کرد و بەرەو لای تایهیۆنگ چوو، بەدەستی دەرگاکەی پاڵدا و وای لێکرد دابخرێ و کلیلیکرد، تایهیۆنگ هێشتا لەنێو خەیاڵی جوانی لارا دابوو، لارا سەری بەرزکردەوە و بەخەندەوە سەیری کرد دەستەکانی بەرەو سنگی تایهیۆنگ برد "چیە لات جوان نیە؟ ئەمانەم بۆ تۆ کردوە!"
"مـ من لەنێو شۆکدام تۆ بەمجۆرە خۆت ڕازاندۆتەوە بۆ من؟" تایهیۆنگ بە شۆکەوە وای گووت و لارا بزەیەکی کرد "بەڵێ بۆ تۆ، دەمەوێت ئەمشەوت بۆ تایبەت بکەم، با شەوێکی لەیاد نەکراو بێت بۆت" لارا بە خەندەوە وای گووت و قۆپچەی قەمیسەکەی تایهیۆنگی کردەوە.
تایهیۆنگ بە مەستیەوە دەستی بەرەو کوڵمی لارا برد و لەخۆی نزیک کردەوە و سەری نزم کردەوە تا بگاتە ئاستی باڵای لارا" تۆ نەفرەتیانە ورژێنەری ئەمە دەزانیت؟ نەفرەتیانە جوانیت لەنێو ئەم جلانە" لارا بزەیەکی کرد و دەستی لە سنگی تایهیۆنگ دەخشاند "هەموو ئەوە تەنها بۆتۆیە" لارا بە چرپەوە وای گووت و تایهیۆنگ خۆی نزم کردەوە و ماچی لارای کرد، لارا دەستەکانی بەرەو ملی تایهیۆنگ برد و ماچەکەی قوڵتر کردەوە لەگەڵی، تایهیۆنگ دەستی بەرەو ڕانی لارا برد و بەرزی کردەوە، لارا قاچەکانی لەکەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند و بەردەوامیان بە ماچەکەیان دا.
تایهیۆنگ بەرەو جێگای خەوەکە چوو و لارای لەسەر ئەو پاڵخست، کۆتای بە ماچەکە هێنا و سەیری جەستەی لارای کرد و ئەو پاوانەی قاچی کە لەکاتی هەڵگرتن هەستی پێکرد دەستی لێدا و سەیری کرد "ئەمە زۆر جوانە، ئایە تۆ حەزت بەم ئێکسسواراتانەیە؟" تایهیۆنگ دەستی لە پاوانەکە دەدا و پرسیاری لە لارا کرد.
لارا بە خەندەوە سەری بە ئەرێنی لەقاند و تایهیۆنگ دەستی بەرە سەرەوەتر برد دەستی لە لارا دەدا و لارا چاوەکانی داخست کە هەستی بە دەستی تایهیۆنگ کرد لەسەر گیانی" تۆ زۆر جوانت، لە گەوهەرێکی تایبەتی دەچیت کە لەدوای ئەو هەموو ساڵەی پڕ لەتەنهاییم دۆزیمەوە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لەلارا نزیک بوویەوە و ماچی ملی دەکرد.
" خۆشم دەوێی کەروێشکە نەرمەکەم، ئاشقت بوومە و دەمەوێ تاهەتایە لەلام بیت و تەنها و تەنها هی من بیت" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و ماچی گەردەن و سنگی لارای دەکرد، دەستی بەرەو قۆپچەی قەمیسکەی لارا برد و دانە بەدانەی دەکردەوە و ماچی هەموو بەشێکی جەستەی لارای دەکرد.
وەک دوو چۆلەکەی ئاشق کە لەئاسمان بەدەوری یەک سەما دەکەن، وەک دوو ماسی کە لەناو ئاو بەدەوری یەک دەخولێنەوە، وەک دو پەپولە کە لەدەوری گوڵێک سەما دەکەن، ئەمشەویان بەدەورو و خولی یەکتری بەڕێکرد، خۆشەویستی و ماچ و دەست لێدانەکەیان بوە سبەبەی نوێکردنەوەی پەیمانی ئەشق و خۆشەویستیەکەیان.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
لەبیری نەکەن پارتێکی تریش هەیە ئەمشەو ها!
You are reading the story above: TeenFic.Net