منـیـش وا نــــزیـــک دەکــەومــەوە
لە دوور کەوتنــەوە.
دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە هەموویان چاویان لەسەر دەرگاکە بوو، تایهیۆنگ دەستی لارای گرتبوو و بەرەو ناوەوەی کۆمپانیاکە دەهات، تەواوی ئەم هەفتەیە باس باسی پەیوەندی ئەو دوو کەسەی سیئۆلە، کوڕە بازرگانە گەنجەکە و کچە مۆدێلە لاوەکە کە بەکەمترین ماوە و تەمەنێکی کەمەوە کە تەنها نۆزدە ساڵە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە.
زۆر کەس دەڵێن تایهیۆنگ شایەنی جوانترین کچ بووە و لارا بەپێی پێویست جوان نیە و منداڵە بۆ تایهیۆنگ، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆربەیان دەڵێن لێک دەوەشێنەوە و ئەوە گرنگە کە یەکتریان خۆشدەوێت.
" بۆ نانی نیوەڕۆ وەرە ژورەکەم، دەمەوێ بتبینم باشە" تایهیۆنگ لەبەردەم جێگای وێنەگرتنی لارا وەستا و ماچی نێوچەوانی کرد و وای گووت، لارا بزەیەکی پڕ لە خۆشەویستی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند " باشە وادەکەم"
"کەواتە ئاگاداری خۆت بە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و بزەی بۆ لارا کرد و بەرەو لای بەرزکەرەوەکە چوو، هەموو کارمەندەکان سەیری ئەوانیان دەکرد، هەرکە تایهیۆنگ بە گرژی سەیری کردن هەمویان بە کاری خۆیانەوە خەریک بوون و دەستیان بە کاری خۆیان کردەوە.
لارا بەرەو ژورەکە چوو سڵاوی لەوانەی ژورەوە کرد کە کۆمەڵە کچێک بوون و لەگەڵ هارام، لارا جەنتاکەی دانا و بەبێزاری سەیری موبایلەکەی دەکرد، لەنێو سایتەکانی هەواڵ دەڕۆشت و سەیری ئەو کۆمێنتانەی دەکرد کە لەسەر پەیوەندیەکەی لەگەل تایهیۆنگ دەیانکرد.
Hairen:خەریکە دڵم هەڵدەچێت ئەو ڕووخسارە ناشیرنە
Aiwo14: هەر بەڕاستی ئەو کچە جادووی لەو پیاوە نەکردوە؟ چۆن توانیویەتی قایلی بکات؟
Suli: ئەو کچە بمرێت باشترە لەوەی ببێتە هاوسەری ئوپا تایهیۆنگی من
Ywli: ئەمە چەند نەشتەرگەری کردوە؟ هەر دیارە نەشتەرگەری جوانکاری کردوە
سەدان کۆمێنتی لەمجۆرە و خراپتریش، لەم سەردەمە کە سەردەمی تەکنەلۆژیا هەرکەسەو موبایلێکی. لەدەست و بە دڵێ خۆی کۆمێنت دەکا و ڕای خۆی لەسەر شتەکان دەڵێت، هەندێک کەس تەنانەت لەو بابەتە نازانن و ئاگاداری هیچ نین، تەنها کە دەبینی چەند کۆمێنتێکی وا کراوە دەست بە قسە دەکات، بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە بەم وشانەی چ وێرانکەریەک لەدڵی کەسەکە جێ دەهێڵێت قسە دەکات.
بیر ناکاتەوە کە ئاخۆ ئازاری هەستی کەسەکە دەدات یاخود نا، تەنها ئەوە دەزانێت کۆمێنتەکە بکات، لە وڵاتەکان و بەتایبەتی ئاسیا زۆربەی حاڵەتی خۆکوژی تۆمار دەکرێت تەنها بەهۆی ئەوەی کەسەکە ڕقی لەخۆی دەبێتەوە، هەموو ئەمانە بۆچی؟ چونکە من وە تۆ وە ئەو، بەبێ ئەوەی بزانین چی دەڵێین کۆمێنتێکی ڕقاوی دەکەین و ژیانی کەسەکە وێران دەکەین و دەرونی دەشێوێنین.
لارا هەناسەی تووند ببو و موبایلەکەی دانا، دەستی لەنێو قژی دانا و هەناسەی قوڵی دەدا تاوەکوو هەناسەدانی باشتر بێت، دڵی ئازارێکی تیژی هەبوو، بەردەوام قسەکان لەنێو مێشکی دەهاتن و دەچوون، بەخۆی دەوت کە جوان نیە،ئەو ناشرینە و شایەنی تایهیۆنگ نیە.
" لارا سەیری پۆستە نوێیەکەت کردوە؟ زۆر بە خراپی تەقیوەتەوە، تەنها دوانزە خولەکە دانراوە یەک ملیۆن کۆمێنتی بۆ هاتوە" هارام بەخێرایی چوە بەردەم لارا و تابلێتەکەی لەدەست بوو، لارا بەهۆی قسەکەی هارام ئاگاداری هەناسەدانی نەما و سیەکانی بەهۆی نەمانی فشاری مێشکی ئاسودەتر بوون، لارا سەیری شاشەکەی کرد و تابلێتەکەی لە هارام وەرگرت.
²⁰ᴹ ᴸᴵᴷᴱ & ¹ᴹ ᶜᴼᴹᴹᴱᴺᵀ
گرنگ نیە ساتیلی تۆ چیە، هەمیشە جێگای هەڵبژاردنی جلەکانت بڕاندی KV
¹² ᴹᴵᴺᵁᵀᴱ
لارا دودڵ بوو لەوەی بچێتە بەشی کۆمێنتەکان بەڵام پەنجەی لەبەشی کۆمێنت دا و سەیری کۆمێنتەکانی کرد.
Mina:خودایە گیان من چەندە ئاشقی جوانی لارام
Alexi:ئەم کچە زیاد لە پێویست جوانە وابزانم کەوتومە داوای خۆشەوتی ئەوە
Ruda: خۆزگە منیش بەقەد تۆ جوام دەبووم لارا /:
Yuni: بیستومە خۆشەویستی سەرۆکی کۆمپانیاکەیە، ئەوان هەردوکیان وەک گوڵ و پەپولەیەک وان، بەڕاستی هەردوکیان بۆ یەکتری دروست کراون
Gara: ئایییی من دڵنیا گەر هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ بکات دەبنە جوانتری کۆریا ئەو دوانە
S4mi: ئایە ئەم کچە جادووگەرە؟ چونکە بە جوانیەکەی سەرسامی کردووم، هەموو خولەکێک لەنێو لاپەڕەی ئەوم بەڵکوو شتێکی دابنێت و بیبینم، خۆزگە لە کۆریا دەژیام و دەرفەتی بینی ئەوم دەبوو لەنزیکەوە
Aloye: هێی ئایە ئەم کچە بەجدیەتی ئەو هەموو جوانیەی لەچیە؟ لەجێگای خۆشەویستەکەی بومایە لەماڵەوە زیندانیم دەکرد و نەمدەهێشت کەس بیبینێت
Lova: خۆزگە بمتوانیبایە لەنزیکەوە بتبینم لارا ئونی، من زۆر سەرسامی تۆم
Winde: ئایە بەنیاز نیە کۆبونەوەیەک شتێک بکات بۆ هەوادارەکانی؟ گەر کرا تکایە پێم بڵێن من ئامادەم هەموو بلیتەکان بکڕم بەس تا ئەو ببینم
دڵی لارا زۆر بەخێرای لێی دەدا کوڵمەکانی بەرز ببونەوە و سوور ببونەوە بەهۆی شەرم و دڵخۆشیەکەی، بەدەگمەن کۆمێنتی دەبینی باسی ناشرینی بکەن، یان پێی بلێن گونجاو نیە بۆ تایهیۆنگ.
" تۆ خەریکە ناودار دەبیت کچێ، تەنها مانگێکە لێرە بویتە مۆدێل کەچی زیاتر لە بیست میلۆن هەوادارت هەیە، من ئیرەیت پێ دەبەم" هارام بە گاڵتەوە وای بە لارا گووت و سەیری کرد، لارا خەندەیەکی کرد و سەیری شاشەی تابلێتەکەی کردەوە.
──•~❉᯽❉~•──
" دەخەویت؟" تایهیۆنگ پرسیاری لە لارا کرد کە لەژوورەکەی لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو
" بەڵێ خەوم دەهات، کارێکت هەبوو؟ " لارا بە هیلاکیەوە وای گووت و سەیری تایهیۆنگی کرد، ئەمڕۆ بەتەواوی لەسەر قاچەکانی وەستاوە، وێنەی زۆری گرت نەیزانی بۆچی وا لەناکاو تایمی کارەکەی پڕ بوو، بەشی سەدەیەک وێنەی گرت.
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و هاتە ژورەکە و چەند زەرفێکی لەدەست بوو" بەڵێ دەمەوێت ئەمانەت نیشاندەم، ئەو ڕۆژەی چووینە مۆڵەکە ئەمانەم کڕی بەڵام کاتێکی گونجاوم نەدۆزیەوە نیشانتی بدەم" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لارا بەرز بوەیەوە و لەسەر جێگاکە دانیشت " شتت کڕیوە؟" لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند.
" بەڵێ وە بیانکەوە، بزانم ئاخۆ بەدڵتە؟ " تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و ماچێکی ملی لارای کرد، لارا بە شۆکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد، زەرفەکانی هێنایە نزیک خۆی ودەستی کرد بە کردنەوەی.
" تای؟! " لارا بە شۆکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد کە یەکێک لە زەرفەکانی کردەوە، سێتێکی تەواوی بۆن و ڕۆتینی بۆنی جسم بوو " هێشتا شتی تر ماوە سەیری بکە" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارا چاوەکانی پڕ ئاو بوو و زەرفەکەی تری کردەووە.
* ڕۆتینی بۆنی جسم*
" نەخێر ئیتر تایهیۆنگ ئەوە زۆر زۆرە" لارا بە شۆکەوە وای گووت کاتێک کە سێتێکی مکیاژی بڕاندی دیۆری بینی، چاوەکانی دەدرەوشایەوە بەدیار دیاریەکان و سەیری دەکردن و پاشان سێتەکانی دانایە لایەکی تر و زەرفێکی تری کردەوە.
* سێتی مکیاژ *
" ئەمە چەند شیرینە" لارا بە خەندەوە سەیری نەعلە کەروێشکەکەی کرد کە تایهیۆنگ بۆی هێنابووی " لەمەو بەدوا کەش ساردی کردوە، وە تەنانەت ماڵەوەش ساردە، بۆیە ئەمانەم بۆ هێنایت" تایهیۆنگ زەرفێکی تری هێنا و لەبەردەم لارای دانا کە پڕبوو لە نەعل و پەنجەوانە و کڵاوی نەرم " تایهیۆنگ، ئای خوایە گیان بڕوا ناکەم ئەم کڵاوانە، چەندە شیرینن توخوا" لارا بە دڵخۆشیەوە دیاریەکانی دەکردەوە، وەک منداڵێک نەیدەزانی دڵخۆشی خۆی بۆ کامەیان دەربڕێت، تایهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە سەیری لارای کرد کە چۆن بە بەم دیاریە بچوکانە دڵی خۆش بووە و چاوەکانی گەشاونەتەوە، جیاواز لە کچانی تر کە هەمیشە دیاری گەورە گەورەیان دەوێت.
* نەعلەکە کەروێشکەکە *
* نەعل و پەنجەوانە و کڵاوەکان*
" ئەمەیان وەک نەریتێکە لەلایەن خێزانەکەمانەوە، هەر پیاوێک دەبێت ئەم دیاریانە بداتە هاوسەرەکەی، ئاوێنە و شانە و تەوقەی سەردەمی پاشایەتی، ئەمە وەک بەڵگەیەکی سەلمێنەری ئەشقی پیاوەکەیە بۆ هاوسەرەکەی، وە هەرچەندە ئەمە ناتوانێت بۆتۆی دیاری بکات من چەندە خۆشم دەوێیت،بەڵام چونکە ئەو نەریتە لەلای داپیرەم زۆر خۆشەویست بوو" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و چاوەکانی پڕ ئاو ببو کەباسی داپیرەی کرد
*شانە و ئاوێنە و تەوقەی قژ*
" تایـ، بەڕاستی ئەمانە زۆر زۆرن، تۆ بۆچی ئەو هەموو پارەیەت لەمن خەرچ کردوە؟" لارا بەنەرمیەوە پرسی و دڵخۆش بوو بەوەی ئەو هەموو دیاریەی لە تایهیۆنگەوە وەرگرتوە بەڵام هێشتا کەمێک هەستی بە نائاسودەی دەکرد لەوەی تایهیۆنگ هێندە پارەیەی خەرچ کردوە.
" ئەم قسەیە چیە؟ تۆ ئیتر هاوسەری منیت، گیانی منیت، هەموو تەمەنی منیت، گەر پارەی من بۆتۆ نەبێت لەتۆی سەرف نەکەم لەکێی سەرف بکەم؟ بیدەمە کێ؟ جارێکی تر ئەم قسەیە مەکەوە باش! تۆ ئیتر هەموو شتی منیت، پارەی من هی تۆشە" تایهیۆنگ دەستی لەسەر کوڵمی لارا دانا و وای پێ گووت، لارا چاوەکانی پڕ ئاوو بوون بەهۆی قسە و کردارە نەرمەکانی تایهیۆنگ بەخێرای لەباوەشی گرت و توند کەمەری تایهیۆنگی گرت.
" زۆرم خۆشدەوێی زۆر، نازانم گەر تۆم نەناسیبوایە چیم دەکرد؟ چیم بەسەر دەهات، بەلام. سوپاسی خوا دەکەم تۆم هەیە" لارا لەباوەشی تایهیۆنگ بە خۆشەویستیەوە وای گووت و سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ دانابوو.
" ئەوکات من دەهاتم و تۆم دەفڕاند" تایهیۆنگ وای گووت و لارا پێکەنی، تایهیۆنگ دەستی لەسەر کەمەری لارا دانا و نزیکتری کردەوە لەخۆی و ماچی قژی کرد.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
بەلێ چوار پاڕت لەیەک ڕۆژدا خوێنەر چیە؟ خوێنەر هارە چونکە ڤۆت ناکە.
ئەتوو نا چاو کاڵ دەتبینم ڤۆت دەکەی.
You are reading the story above: TeenFic.Net