𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝐹𝑖𝑛𝑎𝑙𝑙 ⤴⁵⁰

Background color
Font
Font size
Line height

ئایە ئەمە ئە کۆتاییە کە دەمویست؟





" تایهیۆنگ ؟" لارا لە دەرگای ژورەکەی تایهیۆنگی دا و بانگی کرد بەڵام هیچ دەنگێک لەوەوە نەهات، ئەم بەیانیە لەناکاو لەخەو ڕاچڵەکی و سەیری کاتژمێری کرد بەرەو دەی نیوەڕۆ دەچوو، بەخێرای لەژورەکەی هەڵسا تا بانگی تایهیۆنگ بکات، بەڵام لەوە دەچێت تایهیۆنگ پێشتر چووبێتە سەرکارەکەی.



چوە ژورکەی تا پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە بکات، لەم ماوەیە بە ئارەزووی خۆیەتی، زۆرجار لەژورەکەی خۆی و زۆربەی هەرە زۆری جارەکانیش لەژووری تایهیۆنگ دەخەوێت، بەڵام دوێنێ شەو تایهیۆنگ بەبێ ئەوەی لارا هەست بکات وایلێکرد لە ژوورەکەی خۆی بخەوێت.




زەنگەکە دەڕۆشت و تایهیۆنگ وەڵامی نەدەدایەوە، پەیوەندیەکەی داخست و دووبارە کردیەوە و ئەمجارەش هیچ وەڵامێکی نەبوو، ئاهێکی هەڵکێشا و پەیوەندیەکەی داخستەوە و لەسەر جێگاکە دانیشت و بڕیاری دا پەیوەندی بە هارام بکات، زەنگە لێیدا و لەکەمترین کاتدا وەڵامی دایەوە.

" سڵاو" دەنگی هارام لەوە دەچوو لەنێو قەرەباڵغیەکی یەکجار زۆردا بێت و دەنگە دەنگی زۆر لەچوار دەوری دەهاتن " ئۆهـ سڵاو هارام، ئێ من دەمویست بڵێم کە" بەر لەوەی لارا قسەکانی تەواو بکات هارام قسەی پێ بڕی " لارا لەکوێیت؟ زۆر دواکەوتویت ئەمڕۆ کاری زۆرمان لەسەر کەڵەکە بوە، چەندان دیزاینی نوێمان هەیە دەبێ وێنەی بگرین، بۆچی تا ئێستا نەهاتویتە کۆمپانیا؟" هارام پرسی و لەوە دەچوو کە بە ڕاکردن کار بکای، لارا گازی لەلێوی گرت لە شەرمەزاریدا "هارام من بەڕاستی نازانم بۆ بەڵام لەخەو دامابووم، سەرۆکیش بەبێ ئاگادارکردنەوە هاتۆتە کۆمپانیا" لارا لە شەرمەزاریدا نەیدەزانی چۆن قسەبکات.



" خوایەگیان بۆچی زەنگت دانەدایەوە؟ سەرۆک لێرە نیە، بەیانی زوو چوە ئەمریکا گرێبەستێکێ لەناکاومان هاتۆتە پێش، حاڵی کۆمپانیا زۆر شێواوە ئەمڕۆ، هەموو کارەکان بەسەر یەکدا کەوتوون، چەندان دیزانی نوێ هاتون و تۆ لێرە نیت وێنەی بگرین، سەرۆک لێرە نیە و چەندان کاری ئەو هەن دەبێ کارمەندەکان ڕایبپەڕێن، تکایە لارا خێرا وەرە کۆمپانیا من بەم هەموو شتە ڕاناگەم بیکەم بەتەنها " هارا بەخێرایی وای گووت و پاشان پەیوەندییەکەی داخست.




لارا لەنێو شۆکدابوو بۆچی تایهیۆنگ چۆتە ئەمریکا؟ تەنانەت بانگی نەکردوە تا هەڵسێت هیچ نامەیەکیشی بۆ نەناردوە و وەڵامی پەیوەندیش ناداتەوە؟ هەر لەوکاتەدا زەنگی نامەی موبایلی لارا لیێدا و سەیری موبایلەکەی کرد، پەیامێک لە ئینستاگرامەکەی تایهیۆنگەوە هاتبوو بۆی.


- هێی لارا نازانم هەڵساویت یاخود نا بەڵام ئەمڕۆ ناچار بووم بچمە ئەمریکا، وە لە پەلە پەلیا موبایلەکەم لەکۆمپانیا لەیاد کردوە-

- کەی هەڵسایتەوە بچۆ کۆمپانیای و لەبری من لەژورەکەم بە، وە موبایلەکەشم لای خۆت دانێ، پڕیەتی لە زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیا -

- خۆشم دەوێی -

لارا وەڵامی نامەکەی تایهیۆنگی دایەوە و کەمێک هەستی بە خەمباری کرد، بۆچی لەم هەموو ڕۆژەدا ئەمڕۆ؟ ئەمڕۆ کە ڕۆژی لەدایکبونیەتی کەچی تایهیۆنگ لێرە نیە، لەکۆمپانیا سەدان کاری لەسەر کەڵەکە بووە و ناچارە بچێت، هەرچەندە ئەو تایهیۆنگی لە بەرواری ڕۆژی لەدایکبوونی ئاگادار نەکردبویەوە، بەڵام هێشتا هەبوونی ئەو لەلای لەو ڕۆژەدا مانای زۆری دەدا.






بەخێرایی جلێکی پۆشی و بەرەو دەرەوەی کۆشکەکە چوو و یەکێک لەشۆفێرەکان بە ئۆتۆمبێلەکەیان بەرەو کۆمپانیا بردی، لەڕێگا لارا سەیری موبایلەکەی کرد زۆربەی هەواڵەکان باسی گەشتەکەی تایهیۆنگیان دەکرد، سەرەڕای ئەوەی گەشتەکەی تایهیۆنگ بەپەلە و لەناکاو بوو، کەچی ڕۆژنامەنوسەکان ئاگادارببون و لەوێ ئامادە ببون.




لارا موبایلەکەی داخست و سەیری دەرەوەی کرد، نمە باران دەباری و کەمێک تیشکی خۆرەکە بەردەوە بوو، شۆفێرەکە دووای ماوەیەک گەشتە بەردەم کۆمپانیاکە و لارا بەخێرایی جەنتاکەی هەڵگرت و بەرەو دەرەوە چوو.






هەرکە لەنێو بەرزکەرەوەکە هاتەدەرەوە قەرەباڵغیە زۆرەکەی نهۆمەکەی بینی، بەرەو ژوری جلگۆڕینەکە چوو و بینی کە هارام لەمسەری ژورەکە بۆ ئەوسەری ژورەکە ڕادەکات و چەندان جلی لەدەستە، هەرکە لارای بینی بەرەو لای چوو "ئاهـ لارا خێرا وەرە ئەم جلە بپۆشە و دەبێت وێنە بەمە بگرین، خێراکە هێشتا چەن جلی ترمان ماوە" هارام بەخێرایی وای گووت و لارا پارچە جلەکەی وەرگرت و چوو بیپۆشێت.







لەژورەکە هاتە دەرەوە و لەسەر کورسیەکە دانیشت و کچەکان بەخێرایی دەستیان کرد بە چاککردنی قژی و میکیاژ کردنی، هارام چووە ژوری وێنەگرتنەکە و لەگەڵ جۆنگکوک خەریکی دانانی کامێراکان بوو و ئەمڕۆ ناچار بوون لەبری یەک کامێرا چەند کامێرای تر دابنێن، چونکە دەبێت لەچەند خولەکێک وێنە لەچەند گۆشەیەکی جیاوازەوە بگیرێ و کاتێکی ئەوتۆیان لەژێر دەستدا نیە.







لارا هەرکە مکیاژەکەی تەواو بوو هەڵسایەوە و بەرەو ژووری وێنەگرتن چوو و جۆنگکوک چەند جۆرێکی وەستانی پێ گووت و لاراش ئەوەی کرد کە جۆنگکوک پێی گووت و دەستیان بە وێنە گرتن کرد.


نیو کاتژمێر دواتر لارا جلێکی تری تاقی کردەوە و قژیان بە دیزاینێکی تر چاککرد و چەندان وێنەی تری گرت، دوایی دووکاتژمێری پڕ لەسەرەقاڵی هارام لەگەڵ لارا چوون نانێک بخۆن و بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان و چەند دیزاینی تر مابوون تاقی بکەنەوە، هەردوکیان لەسەر مێزەکە دانیشتن و خواردنەکەیان لەبەردەم خۆیان دانا.








" ئەمجارە وێنەگرتنمان لەدەرەوەیە" هارام وای گووت و بەشێکی خواردنەکەی خوارد و لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری کرد " بۆچی لە ستۆدیۆ نایکەین؟" لارا پرسیاری کرد و هارام خواردنەکەی قوتدا و خواردنەوە گازیەکەی کەمێک خواردەوە و دەستی بە قسە کرد " سەرۆک بڕیاری داوە ئیتر بەشێکی تایبەت بە جلی بووکێنی بکەینەوە، لەبەر ئەمەش ئەمڕۆ یەکێک لەو دیزاینانە ئامادە کراوە کە بەتایبەتی سەرۆک دروستی کردوە، لەبەر ئەمەش دەبێت لەسروشتی دەرەوە وێنە بگرین، هێشتا دڵنیا نیم کە جێگاکە کوێیە، بەڵام دەبێت لەدەرەوە بیکەین و وابزانم ئەمجارە بۆ چەند وێنەیەک منیشی پێویستە، وەک مۆدێلێکی لاوەکی " هارام وای گووت و لارا سەری بەئەرێنی لەقاند.





ئەوان پێشتر زۆر داوای ئەوەیان لێکراوە کە  جلی بوکێنیش دروست بکەن و دیزاینی بکەن، بەڵام بەهۆی نابینای تایهیۆنگ ئەمە وەستا و زۆربەی دیزاینەرەکان تەنها دیزانی جلی سادەیان دەکرد و بە کەمی نوێگەریان دەکرد، بەڵام هەر لەدوای چاک بوونەوەی چاوی تایهیۆنگ کۆمپانیاکەیان پشکەکانیان بەبەرچاو بەرز بۆتەوە و لەبازاڕ فرۆشیان زۆربووە و بڕێاریان دا بەشێکی تایبەت بەجلی بوکێنی بکەنەوە.







دوایی نان خواردن هارام و لارا بەیەکەوە بەرەو ژووری خۆگۆڕینەکە چوون و لارا ئەو جلە بوکێنیەی بینی کە لەلایەن تایهیۆنگەوە دیزاین کراوە، زۆر سەرنج بەر و ناوازە بوو، لارا لەبەردەم جلەکە وەستا و دەستی لێدا
" لارا وەرە دەبێ قژت و مکیاژەکەت چاک بکەین، کاتمان زۆر نیە، دەبێ بەر لەخۆر ئاوا بوون بگەڕێینەوە و مۆدێلەکانی تر تاقی بکەینەوە " هارام وای گووت و لارا بەرەو کورسی میکیاژ کردنەکە چوو و بەچەندان کەس لەیەک کاتدا خەریکی ئامادەکای قژ و میکاژەکەی بوون.



* شێوەکاری تەواوی لارا و کارمەندەکان *












لارا لە چاککردنی قژ و مکیاژەکەی تەواو بوو و هەڵسایەوە تا بچێت جلەکەی بپۆشێت، هارام لەگەڵی چوو تا یارمەتی بدات لە پۆشینی جلەکە چوونکە جلەکە کەمێک قوڕس بوو.

* شێوەکاری قژ و مکیاژی لارا *




" ئایی خوایە کچێ لارا زۆر جوانیت، ئاییی کچێ دەبێ کەی تۆش بەجلی بوکێنیەوە ببینم لە ئاهەنگەکەت؟ " هارام بەخەندەوە سەیری لارای کرد و وای گووت و چاوەکانی بەدیار جوانی لارا دەرەوشانەوە " بەڕاستی جوانم؟ پێم وانەبوو هێندە لێم بێت" لارا بە بزەوە وای گووت و دڵنیانەبوو لەجوانیەکەی.




" گەمژە قسەی وامەکە،تۆ زۆر جوانیت،وە پێم وایە تا نەبویتە هاوسەری سەرۆک ئازادم لەوەی قسەت پێبڵێم، ئەوکاتە من ناتوانم ئەو سنورە ببەزێنم کە لەنێوانماندا دەبێت" هارام وای گووت و لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری کرد " بۆچی ئەم قسەیە دەکەیت؟ من ئەگەر ببمە هاوسەری سەرۆکیش هێشتا لارام و ئەوە ناگۆڕێت، بۆیە چیدی وا بیر مەکەوە من بگۆڕێم بەوەی پلەم لەوانەی ئێرە بەرزتر بێت" لارا بە نەرمی و میهرەبانیەوە وای گووت و هارام لەباوەشی گرت.


" ئەیی زۆر دڵخۆشم هاوڕێیەکی وەک تۆم هەیە ها" هارام بەخەندەوە وای گووت و پاشان دەستی لارای گرت تا لە ژوورەکە بچنە دەرەوە، کەس لەژورەکە نەمابوو و کەلوپەلەکان لەوێ دانرابوون، هارام چووە نزیک مێزی ئاوێنەکە و ئەو تانجەی لەوێ دانرا بوو هێنای و لەسەری لارای کرد.





" ئێستا وا هەست دەکەم خوشکی بوکم و بوکەکە ئامادە دەکەم" هارام بە بزەوە وای گووت و چاوی پڕ ئاو بوو، لارا بزەیەکی کرد و سەیری خۆی کرد لە ئاوێنەکە، هارام ملوانکەکە و گوارەکەی لەبەردەم لارا دانا تا بیان پۆشێت.




* سێتی تاج و ملوانکەکە *






* جلی بوکێنیەکە *




"ئەمە پێڵاوەکەت و  ئەمانەش بکە دەستت و ئەوەش ئەو گوڵەیە کە دانراوە بۆ وێنەگرتنەکە" هارام بە بزەوە وای گووت و پێڵاو و دەست کێشەکانی دایە دەستی لارا و لارا پێڵاوەکەی خستە قاچی و دەستکێشەکەی لەدەست کرد.

* پێڵاو و دەستکێش و گوڵەکە *




" دەی دوادەکەوین " هارام جەنتای خۆی و لارای هێناو  بە بزەوە وای گووت و لەگەڵ لارا بەیەکەوە لەژورەکە چوونە دەرەوە، هەردوکیان چوونە دەرەوەی کۆمپانیاکە و تەواوی کارمەندەکان سەیری جوانی لارایان دەکرد، هەرکە گەشتنە بەردەم دەرگای کۆمپانیاکە لارا ڤانێکی ڕەشی بینی لەبەردەم دەرگای کۆمپانیاکە " بەهۆی جلەکانتەوە دەبێ ئۆتۆمبێلێکی فراوان بەکار بێنین" هارام بە بزەوە وای گووت و بەیەکەوە لەگەڵ لارا چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکە.



* ڤانەکە *









لەدوایی نیوکاتژمێر لە ڕۆشتن لارا و هارام کە لەنێو ڤانەکە بوون گەشتنە ئەو جێگایەی کە بڕیارە وێنەی لێبگرن و جۆنگکوک و تیمی وێنەگرتنەکە بەر لەوان چووبون تا جێگاکە ئامادە بکەن.







لارا و هارام بەیەکەوە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و هارام ئەو جەنتایەی دەرکرد کە لەنێو ڤانەکە بوو، ئەویش کە تارایەکی گەورە بوو و بۆکاتی وێنەگرتن پێویستیان پێی دەبوو، چوونە ناوەوەی هۆڵەکە و هەموو گلۆپەکان کوژابوونەوە.








" ئێرە بۆچی تاریکە؟" لارا کەمێک ترسا و پرسیاری کرد، هێندەی نەبرد دەنگی موزیکێکێ هێمن هات و گڵۆپێکی تاکەکە کەسی لەسەر سەری لارا داگیرسا و هارام بە خەندەوە لەبەردەمی وەستا "هێی مەترسە! ئەمە تەنها بۆ ڤیدیۆگرتنەکە پێویستە" هارام بەقسەکانی لارای ئارام کردەوە و تاراکەی لەسەر کرد.







* تاراکەی لارا *






هارام لەنزیک لارا لاکەوتوو و بە لارای گووت کە هەنگاو بنێت بۆ پێشەوە و لاراش بە بزەیەکی بچوکەوە بەرەو پێشەوە چوو و تەنها کەمێک بەردەمی خۆی دەبینی و لەناکاو گڵۆپێکی تر لەبەردەم لارا داگیرسا و وای لێکرد بوەستێت لە ڕۆشتن.





چاوەکانی لارا درەوشانەوە کە ئەو کەسەی بەرامبەری بینی، ئەو کەسە بەخەندەوە لەلارا نزیک بوویەوە و لەبەردەمی وەستا " ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز نازداری من" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و ماچی کوڵمی لارای کرد.

* شێوەکاری تەواوی تایهیۆنگ *


" تایهیۆنگ!!!!!!" لارا بە شۆکەوە ناوی هێنا و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و قتوەکەی دەستی دەرکرد و ئەڵقەیەکی ئەڵماسی لەپەنجەی لارا کرد " سوپڕایز!!!" تایهیۆنگ بەخەندەوە وای و هەمو گڵۆپی هۆڵەکە داگیرسا و لارا بە شۆکەوە سەیری هۆلەکەی کرد، هۆڵێکی گەورە و بەهەزاران خەڵکی لێبوو.


* شێوەی هۆڵەکە *

* ئەڵقە ئەڵماسەکە*


لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیر دەوروو بەری کرد و جۆنگکوک و هارام لەنزیک یەکتری بوون و بەدەستیان بەیبایان لەلارا دەکرد، لارا سەیری تایهیۆنگی کرد و تایهیۆنگ بەبزەوە دەستی لارای گرت "ئێستاش بوکەکەم لەگەڵم دێیتە ناو ئاهەنگەکەمان؟" تایهیۆنگ بەخەندەوە وای گووت و لارا هێشتا لەنێو شۆکی ئەو شتە لەناکاوە دابوو.






دەستی تایهیۆنگی گرت و بەرەو ستەیجی هۆڵەکە چوون، هەموو خەڵکەکە چەپڵەیان بۆیان لێدەدا و تایهیۆنگ وای لەلارا کرد کە لەسەر کورسیەکە دابنیشێت و خۆشی لە تەنیشتی دانیشت" ههه ئای خوایە گیانەکەم لەم شۆکە وەرە دەرەوە ئەگەرنا لەبەردەم ئەم هەموو خەڵکە دەتخۆم هاا، زۆر شیرین و نازداری بەمجۆرە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گوت و دەستی لە کوڵمی لارا دا.






" من من بەڕاستی شۆکم، چۆن زانیت لەدایک بوونەمە؟ تۆ لەئەمریکا بوویت؟ چۆن بەم کاتە کەمە ئەو هەموو ئامادەکاریە؟ یان چۆن من نەمزانیەوە و ئاهەنگی هاوسەرگیریم ئامادە دەکرێت؟ " لارا بە سەرسوڕماویەوە پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد و تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و بەتەواوی ڕووی لە لارا کرد.



"ئۆهـ ئەوەیان نهێنیە وە بەڵێ من لە ئەمریکا بووم بەڵام زۆر زوو چووم و گەڕامەوە، ڕاستی من نیوەی شەوو بوو کە چووم و ئامادەکاریەکانیش نەتبینی کارمەندەکان چەندە سەرقاڵ بوون کە هاتیتە کۆمپانیا؟ ویستم سوپڕایزێکی لەیاد نەکراوی لەدایک بوونت بۆ بکەم وە وابزانم تا هەتایە لەیادت ناچێت!" تایهیۆنگ بە دڵخۆشییەوە وای گووت و لارا بە چاوە فراوان بوەکانی سەیری کرد و چاوەکانی پڕ ئاو بوون بۆ ئەو هەموو گرنگی

You are reading the story above: TeenFic.Net