کاتێک خودا
سـەرەتایەکی نـوێت پـێ دەبەخشێ
ھەڵە کۆنەکان
دووبارە مەکەرەوە.
" لارا وەرە ژورەکەم" تایهیۆنگ بانگی لارای کرد کە لەژووری وێنەگرتن بوون و پاشان بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی لارا بکات بەرەو ژورەکەی چوو و دەرگاکەی داخست و لەسەر کورسیەکەی دانیشت، دوایی کەمێک لارا هاتە ژورەکە و تایهیۆنگ سەیری کرد
" تای بەمجۆرە ڕەفتار مەکە، هەمویان بە پەیوەندیەکەمان دەزانن دواتر" لارا بە ترس و شڵەژاویەوە وای گووت و دەرگاکەی داخست.
"وەک بڵێی لام گرنگە بیزانن، وەرە ئێرە من بۆشتێکی تر بانگم کردویت وەرە ئێرە" تایهیۆنگ سەرەتا بە بێمنتەیەوە وایگووت و پاشان بە دەستی هێمای بۆ نزیک خۆی کرد کە لارا بێتە نزیکی.
لارا بەرەو لای تایهیۆنگ چوو و سەیری لاپتۆپەکەی تایهیۆنگی کرد کە لەنێو بەشی ستایلی جلەکانی بڕاندەکەی خۆیەتی
" بەنیازی دیزاینێکی نوێیت؟ "لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ کەمەری لارای گرت و وای لێکرد لەسەر قاچی دابنیشت، سەری لەسەر شانی لارا دانا و دەستی خستە سەر ماوسی لاپتۆپەکەی "نا ئەم ئێوارەیە ئاهەنگمان هەیە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیاکەمان، دەمەوێت جلێک بۆخۆت هەڵبژێریت " تایهیۆنگ وای گووت و لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری تایهیۆنگی کرد.
" چی؟ بۆچی ئێستا پێمی دەڵێیت؟ من چۆن فریای ئامادەکاریەکان بکەوم" لارا بە گلەییەوە وای گووت و تایهیۆنگ کوڵمی لارای گرت" ئەوەتا لێرە جلەکان هەڵدەبژێرن و هێشتاش دە کاتژمێرمان ماوە بۆ ئاهەنگەکە" تایهیۆنگ ماچێکی کوڵمی لارای کرد و وایگووت و پاشان سەیری لاپتۆپەکەی کردەوە و لەنێو جلەکان دەگەڕا.
" ئەمە زۆر جوانە" تایهیۆنگ وای گووت و دەستی لەسەر جلێک دانا و لارا بە بێزاریەوە سەیری کرد" نەخێر ئەوە چیە؟ دیزاینەکەی هیچ لام جوان نیە" تایهیۆنگ سەرسوڕماو بوو چۆن. ئەمجلەی لا جوان نیە "لارا گیانەکەم بۆچی جوان نیە؟هەر لەم مانگە یەک ملیۆن پارچەی لێ فرۆشراوە "
*درێسەکە*
" ئێ من حەزم بەمانە نیە، ئەوانە تایپی من نین" لارا وای گوت و خۆی ڕاست کردەوە و لەبری تایهیۆنگ بەنێو جلەکان دەگەڕا و دانەیەکی بەرچاو کەوت "ئەی گیان، ئەوەتا ئەمە زۆر جوانە زۆر" لارا بە دڵخۆشییەوە وای گووت و چاوەکانی دەدرەوشایەوە کە سەیری جلەکەی دەکرد.
" نەخێر لارا ئەم جلە ناپۆشێت، ئەمە مەترێک قوماش نیە" تایهیۆنگ بەغیرەوە وای گووت و لارا بە چاوێکی داماوی سەیر کرد " دە تایهیۆنگ، با بیپۆشم دەی " لارا چاوەکانی بە داماوی کردبویەوە و سەیری تایهیۆنگی دەکرد و دەستی لە سنگی تایهیۆنگ دەخشاند "نەخێر لارا نەخێر، چۆن ڕێت پێبدەم هەموو کەسێک جەستەت ببینێ؟ نەخێر یانی نەخێر ئیتر تەواو بەدوای دانەیەکی تر بگەڕێ" تایهیۆنگ بە دەنگێکی توند و پڕ لەغیرەوە وای گووت.
" دە تای بهێڵە" لارا بە داماویەوە وای گووت و سەیری تایهیۆنگی کرد و دەستی لەسەر کوڵمی تایهیۆنگ دانا" نەخێر لارا نیە لەمێشکتی دەرکە " تایهیۆنگ خەریک بوو بکەوێتە داوی تەڵەی لارا و ڕێی پێبدات بیپۆشێت بەڵام بەخێرایی چاوی لەسەر لارا لادا و سەیری لاپتۆپەکەی کرد.
" ئەڵێم تای هەست ناکەی ئێرەم سوربۆتەوە؟" لارا وای گووت و قۆپچەیەکی قەمیسەکەی کردەوە، تایهیۆنگ سەیری لارای کرد کە قۆپچەیەکی جلەکەی کردۆتەوە
" نا ئێرە نەبوو خوارتر بوو وابزانم" لارا بە ئەنقەست قۆپچەیەکی تری کرد و دەستی لە ملی دەدا، تایهیۆنگ هەستی بە گەرمی دەکرد و هەناسەی توند ببو" نا وابزانم خوارتر بوو" لارا ویستی قۆپچەیەکی تر بکاتەوە تایهیۆنگ بەخێرایی دەستی گرت.
*جلەکەی لارا *
"باش باشە بیپۆشە "تایهیۆنگ بەخێرای وای گووت و لارا بزەیەکی سەرکەوتنی کرد
"ئۆهـ کەواتە با من بگەڕێمەوە سەر کارەکەم چەندین وێنەگرتنمان هەیە و بەر لە ئێوارەش دەبێ بچمەوە ماڵەوە دەبێ ئامادەکاری بکەم ئەمشەو چونکە ئاهەنگمان هەیە " لارا بەخەندەوە وای گووت و ماچێکی لە کوڵمی تایهیۆنگ کرد و هەڵسایەوە.
──•~❉᯽❉~•──
لارا لەگەرماوەکە هاتە دەرەوە و سەیری سەر جێگاکەی کرد کارتۆنێکی لێبوو، دڵنیابوو کە ئەوە لەلایەن تایهیۆنگەوە هاتووە، بە بزەوە بەرەو لای کارتۆنەکە چوو کردیەوە،هەمان ئەو درێسەی لەناو بوو کە بەیانی داوای کردبوو.
لارا درێسەکەی پۆشی و قژی شانە کرد، بڕیاری دا کە بۆ ئەو ئاهەنگە سادە بێت، نەک شتێکی پڕ و زۆر، قژی هەر بەسادەیی واڵا کرد و تانجێکی سادەی سپی دانا و قژی تاڵ تاڵ ببو بەهۆی ئەوەی لە گەرماوەکە کەمێک دەستکاری کردبوو و بڕی بووی.
لەبەردەم ئاوێنەکە دانیشت و کەمێک مکیاژی کرد و بۆنە شیرن و نەرمەکەی لەخۆی دا و ئەو پێڵاوەی هەڵبژارد کە لەهەمویان سادەتر بوو، سەیری کاتژمێرەکەی کرد تەنها چەند خولەکێک مابوو بۆ کاتی دەستپێکردنی ئاهەنگە، لارا بەوەی جلەکەی لێرە بوو دڵنیابوو تایهیۆنگ گەڕاوەتەوە.
پێڵاوەکەی پۆشی و هەڵسایەوە و لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد و بزەیەکی کرد و بەرەو دەرەوەی ژوورەکەی چوو، بەرو ژووری تایهیۆنگ چوو و لەدەرگاکەی دا، دەنگی تایهیۆنگ هات کە ڕێی پێدا بچێتە ژورەکە، دەرگاکەی کردەوە و چوە ژورەکە، تایهیۆنگ لەبەردەم ئاوێنەکە بوو خەریکی قژی بوو لارا چاوەکانی دەبریسکانەوە بە جوانیەکەی تایهیۆنگ چاوەکانی.
" لارا تۆی...." تایهیۆنگ کەسەیری لارای کرد بێ وشە ماوەیەوە بەهۆی جوانیەکەی لارا، لارا بەهێواشی بەرەو لای تایهیۆنگ چوو و تایهیۆنگ بەتەواوی خۆی ڕاست کردەوە و چوە بەردەمی لارا و کەمەری گرت و لەخۆی نزیک کردەوە "چیە ئەو هەموو جوانیە؟ ئایە بەنیازیت بمکوژیت؟ قژیشت بڕیوە ها؟ " تایهیۆنگ بە چرپەوە وایگووت و مەستی جوانی لارا ببو و دەستی لەنێو قژی لارا ئاڵاند.
" ئەی تۆ ئەو هەموو جوانیە چیە؟ ئەی گەر تۆیان لێ دزیم؟" لارا دەستی لەسەر سنگی تایهیۆنگ دانا و بەمەکرەوە پرسیاری لێکرد
"کەس ناتوانێ من لە تۆ ببات، چونکە من تەنها هی تۆم، دڵم تەنها هیتۆیە، تەنها تۆ خاوەنی ئەو دڵەمیت" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارا بزەیەکی کرد .
" ئەم جوانیەت تەنها لەیەک شتی کەمە " تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و کەمەری لارای بەردا و بەرەو دۆڵابەکەی چوو و چەکمەجەیەکی کردەوە و قتوێکی دەرکرد و بەرەو لای لارا چوو، قتوەکەی لەسەر مێزەکە دانا و کردیەوە، سێتێکی ئەڵماس بوو، تایهیۆنگ ملوانکەکەی هەڵگرت و بەرەو لای لارا چوو" ئەمانە هی دایکمن، باوکم پێشتر بەدیاری بۆ کڕی، دایکم جارێک وتی کە چونکە هەستیاری بە ئەڵماس هەیە نایپۆشێت، دایە دەستی من و وتی کەی خانمی دڵت دۆزیەوە بیکە دیاری بۆی، خۆزگە لێرە دەبوو و دەیبنی خانمی دڵی من چەند نازدارە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت کاتێک ملوانکەکەی لەملی لارا کرد و سەیری چاوانی کرد.
" بەلام تایهیۆنگ ئەوە زۆرە.... " تایهیۆنگ نەیهێشت لارا قسەکانی تەواو بکات" زۆر نیە، ئەوە زۆر زۆر کەمە بۆ تۆ" تایهیۆنگ بەخەندەوە وای گووت و گوارەکانی هێنا و خستیە گوێی لارا و پاوانەکەی خستە دەستی و ئەڵقەکەشی لەپەنجە کرد و دەستی ماچ کرد " زۆر جوان بویت زۆر، با بڕۆین تا دوانەکەوتوین "
* شێوەکاری جەستە و جلی لارا *
*شێوەکاری قژی لارا*
*شێوەکاری مکیاژی لارا*
*شێوەکاری پێلاوەکەی لارا*
* شێوەکاری تەواوی تایهیۆنگ *
* سێتە ئەڵماسکە *
──•~❉᯽❉~•──
ئاهەنگێکی گەورە و قەڕەباڵغ بوو، چەندان سەرمایەداری سیئۆل لەوێ ئامدە بوون و چەندان ڕۆژنامە نووسی ناودار، بەتەواوی ئاهەنگێکی گەورە بوو، لارا لەسەر مێزێک دانیشتبوو لەنزیک هارام، ئەوان تۆزێک لەیەکتری نزیکتر بونەوەتەوە و بونتە هاوڕێی یەکتری، بەڵام لارا هێشتا ترساوی پەیوەندی هاوڕێیەتیەو ناوێرێت زۆر دڵێ لەسەر دابنێت و لێی نزیک ببێتەوە.
تایهیۆنگ لەلای پیاوە بازرگارەکان بوو و قسەی لەگەڵ ئەوان دەکرد، تەواوی کچانی ئەو ئاهەنگە چاویان لەسەر جوانی تایهیۆنگ بوو، کوڕێکی کەشخە و ناودار و سەرمایەدار، کە خەونی هەموو کچێکە.
موزیکێکی ئارام داگیرسا و هەندێک لە میوانەکان چوون سەما بکەن، لارا چاوەڕێ بو تایهیۆنگ بێتە لای و دەستی بگرێت تا سەما بکەن، بەڵام تایهیۆنگ بە قسەکردن لەگەڵ پیاوەکانەوە خەریک بوو " ئەو شازدە خاتونە سەمام لەگەڵ دەکات" کوڕێکی باڵا بەرز و چوارشانە لەبەردەم لارا وەستا و دەستی بۆ سەماکردن درێژ کرد.
" ئـ ئێهـ" لارا دودڵ بوو لەوەڵامدانەوە نەیدەزانی چی بڵێت، حەزی بەوە نەبوو سەما لەگەڵ کەسێکی تر بکات "ئەو دەزگیراندارە برادەر بۆیە بچیت داوا لە کچێکی تر بکەیت باشترە " دەنگی تایهیۆنگ لەدواوەی کوڕەکە هات و لارا و ئەویش سەیریان کرد " ئۆهـ بەڕێز تایهیۆنگ تۆ ئەو کچە دەناسیت؟" کوڕەکە بە خەندەوە لە تایهیۆنگی پرسی.
" بەڵێ ئەو دەزگیرانی داهاتوی منە بۆیە هەوڵمەدە لێی نزیک بیتەوە " تایهیۆنگ بە توندی وای پێ گووت و دەستی لارای گرت و لەگەڵ خۆی بردیە نێوەندی هۆڵەکە و لەوێ وەستا، تایهیۆنگ سەیری پیاوی دیجەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند و ئەویش تئگەشت و موزیکەکەی کوژاندەوە و لەناکاو گڵۆپی هۆڵەکە کوژانەوە و تەنها گڵۆپێک لەناوەڕاستی هۆڵەکە بەکراوەیی مایەوە کە لەسەر تایهیۆنگ و لارا بوو.
" تکایە هەموتان گوێم لێدەگرن؟ دەمەوێت ئەمشەو چەند قسەیەک بکەم!" تایهیۆنگ هاواری کرد و لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری تایهیۆنگی کرد، هەموو خەڵکەکە بێدەنگ بوون و تایهیۆنگ بەخەندەوە سەیری لارای کرد.
" ئەو کچەی لێرە لای منە زۆربەتان وەک ڕوخساری بڕاندەکەم دەیناسن و زۆربەشتان لەوانەیە نەیناسن، بەڵام من ئەمشەو دەمەوێت هەموتان بە شێوەیەکی تر بیناسن" تایهیۆنگ دەنگی کەمێک بەرزکردەوە سەیری کەسەکانی کرد و پاشان بزەیەکی کرد و سەیری لارای کرد.
" تای چی دەکەیت؟" لارا بە چرپەوە پرسیاری کرد و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد" لارا تۆ بە کتێبەکەت وتبوو کە دەتویست گەر نەمێنیت من کچێکی تر بناسم و شایەنی من بێت؟ کچێک کە جوانتر بێت لەتۆ؟ بەڵام با من پێتی بڵێم، لەژیانم هەرگیز کچێکم نەبینی لە تۆ بچێت، تۆ زۆر جوانیت، چاوەکانت لە کانیاوی شوکڵاتە دەچن کە لەنێویدا نوقم دەبم، لوتت لە شاکرێکی ڕێک دەچێت وەک نوقڵێک، کوڵمەکانت وەک مۆچیەکی نەرمن هەموو کات بە حەسرەتی گازگرتنیم، برۆ کەوانیەکانت وەک خەنجەرێک لە دڵمدا دەچەقن، لێوە ئاڵەکەت بکوژی منە"
" تای " لارا بە چرپە و چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و ناوی هێنا
" تۆ تەواو پڕیت لە جوانی لارا، تۆ کچێکی تاکیت لەژیانم و لەدوای تۆش کەس ناتوانێ جێگای تۆ بگرێتەوە، تۆ لەکاتێکدا بەتەواوی منت نەدەناسی کەچی هاتی یارمەتیت دام و لەسەر من ژیانی خۆت خستە مەترسی، پورت ئازاری دایت و دەتوانی واز لەمن بهێنی کەچی سەرباری ئەوانەش هێشتا مایتەوە و دەتویست چارەسەر بکرێم، تۆ وەک فریشتەیەکیت، گەر خۆتت پێ کەمە لەئاستی من ئەوە هەڵەیت، ئەسڵەن من کەمم لە ئاست تۆ، تۆ فریشتەیەکی پاک و جوانیت، وەک بڵێی بەهەڵە کەوتبیتە ناو مرۆڤەکان، تۆ کچێکیت پڕ لە نەرمی و جوانی و میهرەبانی"
لارا چاوەکانی پڕ ئاو ببو بەدیار وشە جوانەکانی تایهیۆنگ و لەوکاتەش تایهیۆنگ دەستی خستە گیرفانی و قتوێکی دەرکرد، کەوتە سەر چۆک و لارا چاوەکانی فراوان بوو" ئەی فریشتەی ژیانم و فریادڕەسی من ئامادەیت نازناوی کیم هەڵگریت و هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت و تاهەتایە لەگەڵم بژیت؟ ئامادەیت بۆ تاهەتایە لەگەل یەکتری بین و بەیەکەوە پیر بین ؟" تایهیۆنگ بە خەندەوە پرسیاری کرد و لارا شۆک ببو فرمێسکی چاوی کەوت و دەستی لەسەر دەمی دانا، زۆربەی میوانەکان هاواریان دەکرد کە لارا بڵێت بەڵێ.
" دەی نازداری من قایلیت؟" تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری کرد و لارا کەوتە سەر ئەرزەکە و تایهیۆنگی لەباوەشکرد و گریا، تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و دەستی لەقژی لارادا، لارا سەری لەنێو ملی تایهیۆنگ نقوم کرد و گریا، چۆن بڕوا بکات کەسێک هاتۆتە ژیانیەوە و هەموو شتێکی ئەوی لەلا بەبایەخە؟ ئیتر کەسێکی هەیە خەم لەهەموو وردەکاریەکی دەخوات، کەسێک کە بیر لەهەموو هەستەکانی دەکاتەوە.
" بەلێ، بەڵێ، قایلم ئامادەم تاکۆتایی ژیانم لەگەڵت بژیم" لارا لەباوەشی تایهیۆنگ هاتە دەرەوە و بەگریانەوە وای گووت، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و ئەڵقەکەی خستەپەنجەی لارا و لەبەردەم هەموو خەڵکەکە ماچی لارای کرد، زۆربەی خەڵکەکە چەپڵەیان لێدەدا و ڕۆژنامە نوسەکان وێنەیان دەگرت، لارا دەستی لەنێو قژی تایهیۆنگ ئاڵاند و بڕیاری دا تەنها ئەمڕۆ شەرمەکەی لەیاد بکات و ئەوە بکات کە دڵی دەیەوەێ و تایهیۆنگی ماچ کردەوە.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net