تۆ یانی هەموو شت
هەموو شت یانی تۆ.
" ماڵئاوا هاوڕێیان" لارا بە بزەوە وای گووت کە لە ژوری وێنەگرتنەکە بوو و دەچوە دەرەوە و ماڵئاوایی لە جۆنگکوک و هارام کرد "خوات لەگەڵ" هەردوکیان ماڵئاوایان لە لەرا کرد و لارا بە بزەوە لەوێ چووە دەرەوە و بەرەو بەرزکەرەوەکە چوو.
هەرکە چوە ژورەوە بزەی سەر لێوی ون بوو، چەند ڕۆژێکە تایهیۆنگ چووتە بوسان بۆ کاری کۆمپانیای و ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر ئەو دەیویست لاراش لەگەڵ خۆی ببات، بەڵام نەیتوانی چونکە لارا وێنەگرتن و هەموو کارێکی لێرە بوو و ئەم هەفتەیەش جلی نوێیان هەیە و لارا ناچارە کار بکات.
بۆیە تایهیۆنگ بەتەنها چووە بوسان و لارا لێرە بەتەنها مابوویەوە، لە بەرزکەرەوەکە هاتە دەرەوە و بەرەو دەرەوە چوو و هەر زوو پاسەوانەکەیان هاتە بەردەم لارا و لەگەڵی ڕێی کرد تا بیباتە لای ئۆتۆمبێلەکەی.
لە ڕێگاکە لارا بەبێ دەنگی سەیری دەرەوەی دەکرد و ئاگاداری دەوروبەری نەمابوو، بەبێ دەنگی خەیاڵی دەکرد، بیری لەژیانی خۆی دەکردەوە و بیری لەوە دەکرد چی چەشت و بەچیدا تێپەڕ بوو.
پاسەوانەکە ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم کۆشکەکە وەستاند و لارا دابەزی و بەرەو ژوورەوەی کۆشکەکە چوو، دەرگاکەی کردەوە و بایەکی سارد خۆی بەسەر کوڵمەکانی داو و هەستی بە ساردی ژوورەکە کرد.
بەبێ دەنگی بەرەو ژورەکەی چوو و دەرگاکەی داخست و جەنتاکەی لەسەر مێزەکە دانا و خۆشی بەهێمنی لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و سەیری سەقفی ژورەکەی کرد، هەرزوو فرمێسکەکانی چاوی کەوتنە خوارەوە.
لەم چەند ڕۆژە هەست بەتەنهایەکی یەکجار زۆر دەکات، هەست بەکەمی دەکا، هەست بە نەبونی دەکا، ناتوانێت دڵخۆش بێت، بەردەوام مێشکی وشە و بیری نەرێنیانەی بۆ دەنێرن و بیری دەخەنەوە کە تەنهایە، ئەو کەسی نیە،هاوڕێ و خێزان و کەسوکار، هیچ کەسێکی نیە.
بەردەوام بیر لەوە دەکاتەوە چەندە ناشرینە، پێی وایە بەپێی پێویست جوان نیە، لەو ئاستەدا نیە ببێتە خۆشەویستی تایهیۆنگ، هەمیشە وا بیر دەکاتەوە کە چی گەر ڕۆژێک ئەوکەسانەی کۆمپانیا زانیان خۆشەویستی تایهیۆنگە و گاڵتەیان بە ڕوخساری و جەستەی کرد؟
چی گەر کەس قبوڵی نەکرد ئەو لەلای تایهیۆنگ بێت؟ فرمێسکی چاوی بەخوڕ دەکەوتن و بەردەوام بیرە نەرێنیەکان لەنێو مێشکی هاتوو چۆیان دەکرد و بەخۆی دەوت هێندە جوان نیت شایەنی تایهیۆنگ بیت.
دوایی ماوەیەکی درێژی پڕ لە بیرکردنەوەی نەرێنی و خراپ دەنگی دەرگاکە وای کرد لارا چاوەکانی بکاتەوە و سەری بەرز بکاتەوە "خانمەکەم خوانی ئێوارە ئامادەیە" خزمەتکارەکە بە خەندەوە وای گووت و سەری نزم کردبوویەوە " سوپاس لینا، بەڵام برسیم نیە، ئێوە خۆتان نانەکە بخۆن" لارا بە هێمنی وای بەو خزمەتکارە وت کە ماوەیەکی درێژە بۆتە خزمەتکاریان.
" بەڵام خانمەکەم تۆ چەند هەفتەیەکە خوانی ئێوارە ناخۆیت، نەخۆش دەکەویت گەر وا کەم نان بخۆیت" لینا بە خەمباری و خەمەوە وای بە لارا گووت " سوپاس لینا بەڵام برسیم نیە " لارا بە خەندەوە ڕەتی کردەوە بچێت نان بخوات، لەم ماوەیە زۆر بەکەمی نان دەخوات، چونکە هەموو کاتەکەی بە بیرکردنەوە بەسەردەبات و برسیەتیەکەی لەیاد دەکات.
لینا بەناچاری لەژورەکە چوە دەرەوە و دەرگاکەی داخست و لارا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت و ئاهێکی درێژی هەڵکێشایەوە و پاشان بەرز بویەوە و لەسەر جێگاکە هەڵسا و بەرەو مێزەکە چوو و یاداشتنامەکەی دەرکرد، دووبارە دەستی بە نوسین کرد.
' نازانم ئەم ماوەیە چیمە؟ خۆشم سەر لەخۆم دەرناکەم، بۆچی بەمجۆرە خەمبارم؟ خۆ ئێستا ئاسوودەییم هەیە، ئێستا دایکم و باوکم و براکەم لێرە نین تاوەکوو ئازارم بدەن بەقسەکانیان، کەچی هێشتا خەمبارم و هەست بەتەنهای دەکەم، نەدەبوایە ئێستا زۆر دڵخۆش بوومایە؟ نەدەبوو لەوپەڕی ئاسودەیی دابومایە و چێژم لە کاتەکانم وەرگرتبایە؟ بەڵام ئەوەتا ئێستا لەنێو خەمدا نوقوم بووم، یاداشتنامەکەم تۆ لەهەموویان باشتر ئەوە دەزانیت هەرگیز شانسم لە هاوڕێیەتی نەبوە، هەرگیز کەس نەبوە بە وەفاوە لەگەڵم بێت، هەموویان تا ئەو کاتە لام بوونە تا سوودم بۆیان هەبوە، جێیان هێشتم کە چیتر سوودم بۆیان نەما، کەواتە هاوڕێیەتی لەسەر وەرگرتنی سوود بەردەوام دەبێت؟ بەڵام من دەمەوێت کەسێک هەبێت لەژیانم بەبێ گلەی هاوڕێیەتیم بکات، بەبێ هەبوونی هیچ بەهانەیەک بمێنێتەوە، دەمەوێت گلەیی لە سیفاتە میزاجیەکانم نەکات، دەمەوێت توڕە نەبێت کە لەناکاو جەوم گۆڕا، دەمەوێت بەرگەی میزاجیەکەم بگرێت، دەزانی ئێستا بیردەکەمەوە ئاخۆ تایهیۆنگ بەرگەی میزاجیەکەم دەگرێت؟ بەرگەی ئەوە دەگرێت هەر کاتەو لەشتێک بەبهانە دەبم؟ بەرگەی دەگرێت کاتێک لەناکاو دڵم شتێکی نەوێت کە پێشتر بۆی دەمردم؟ هیوادارم بەرگەم بگرێت، نازانم بەبێ ئەو چۆن دەبم و چی دەکەم، ئەو بۆتە هەموو بونی من هەموو کەس و کارم'
لارا فرمێسکی چاوی دەکەوتە خوارەوە کە هەر وشەیەکی دەنوسی لەنێو یاداشتنامەکەی، ئەو کەسێکە لەناکاو میزاجی دەگۆڕێت، ڕەنگە ئەوەی مانگێک لەمەوبەر بیری لێ نەکردبێتەوە ئێستا خەمی بەدیارەوە بخوات، هەندێک جار لەخۆیەوە ڕقی لەخۆی دەبێت، کەسێکی ئاڵۆزە تا کەسێک لەگەڵی بەرگە بگرێت، ئادریک هەرجارێک هەستی کردبا لارا لەنێو کاتی میزاجی دایە لەماڵ دەچوە دەرەوە و بەتەنها جێی دەهێشت تا چاک دەبویەوە، لارا لەوە دەترسێ تایهیۆنگیش وەک ئادریک بەرگەی نەگرێت و جێی بهێڵت لەوکاتانەدا.
کاتژمێرێک تێپەڕی و لارا لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو و کەروێشکەکەی لەباوەش گرتبوو و دەستی بەسەری دادەهێنا "بریانی تۆش لەمن بێزار نابیت وایە؟ دەزانیت ئەوە لەدەستی مندا نیە کە میزاجم ڕێک بخەم، هەر لەناکاوە دڵم تەنگ دەبێت و خەم لەبابەتێک دەخۆم کە دەبوایە لەبیرکرابوایە" لارا دەستی بەسەر کەروێشکەکەی دادەهێان و قسەی بۆ دەکرد.
دەرگاکە کرایەوە و لارا ئاوڕیدایەوە کە کێ بەبێ لەدەرگا لێدان هاتە ژوورەوە، لارا هەرکە ئەو کەسەی بینی لەنێو دەرگاکە چاوەکانی فراوان بوو، بەخێرایی هەڵسایەوە و کەروێشکەکەی دانا و بەخێرایی بەرەو لای چوو و لەباوەشی گرت " ئۆی ئۆی کەروێشکەکەم بیری منی کردوە؟" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارای توندتر لەباوەش گرت.
" زۆر زۆر بیرم دەکردیت تایهیۆنگ ،نازانی چۆن ئەم ڕۆژانەم تێپەڕاندوە، بەخوا زۆر بیرم دەکردیت" لارا توندتر کەمەری تایهیۆنگی لەباوەش گرت و وای گووت، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و قژی لارای ماچ کرد
" قوربانوبم منیش زۆر زۆرم بیر دەکردی، چەندان جار دەمویست لە هەموو شتێک ڕابکەم و بێمە لای تۆ " تایهیۆنگ بەخەندەوە وای گووت و لارا کۆتایی بە باوەشەکە هێنا و سەیری تایهیۆنگی کرد.
" هااا خولەکێک بیستوومە تۆ خواردن ناخۆیت! ئەمە بۆچی؟ ڕوونی دەکەیتەوە نوقڵەکەم؟ " تایهیۆنگ سەیره لارای کرد و کوڵمی گرت و پرسیاری لێکرد، لارا بزەیەکی ساختەی کرد و لەمێشکی بیری دەکردەوە کە ئاخۆ لینا پێی گووتوە کە نان ناخوات.
" ئـ ئێ تەنها برسیم نەبوو، هەر ئەوەندە بوو " لارا بە خەندەیەکی ساختەوە وای گووت و تایهیۆنگ دەستی گرت و لەگەڵ خۆی بردیە دەرەوەی ژوورەکە و بەرەو چێشتخانەکە چوو "ئەمە ناخوات، دەبێت خواردنی زۆر بخۆیت، مادەم ناتەوێ زوو دوگیان بیت کەواتە دەبێت خواردنی زۆر بخۆیت خۆت ورگن بکەیت تاوەکوو تۆ بەقەلەوی و خرپنی ببینم" تایهیۆنگ بە فەرمانەوە وای بەلارا گووت و بەرەو چێشتخانەکە ڕێی دەکرد.
" هێییی قەلەوی چی؟ تای من نامەوێ قەڵەو بم " لارا بە گلەییەوە وای گووت و کە چوونە چێشتخانەکە سەرسام بوو بەوەی مێزەکە پڕە لە خواردن" ئـ ئەمە چیە؟ "لارا بە نزمی پرسی و تایهیۆنگ وای لێکرد لەسەر کورسیەکە دابنیشێت "لینا پەیوەندی کرد و وتی چەند ڕۆژێکە نانی ئێوارە ناخۆیت داوام لێکرد خواردن ئامادە بکات تا دەگەڕێمەوە" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و قاپێک خواردنی هێنا.
" چییی؟ بڕوا ناکەم تۆ لەبەر ئەوە هاتیتە؟" لارا بە نادڵنیایەوە پرسیاری کرد و تایهیۆنگ بە، خەندەوە سەری بە ئەرێنی لەقاند " ئایی تایهیۆنگ بڕوا ناکەم بۆچی کارەکەت جێ هێشتوە؟ " لارا بەگلەییەوە پرسیاره کرد و تایهیۆنگ چەتاڵێکی لە خواردنەکە دا و لەبەردەم لارا وەستاندی" چونکە دەبێ دڵنیا بمەوە کەروێشکەکەم تەندروستە و خواردنی چاک دەخوات دەی دەمت" تایهیۆنگ وای گووت و لارا بە لاچاوێک سەیری کرد و خواردنەکەی خوارد، تایهیۆنگ هەر بەو چەتاڵەوە کەمێک خواردنی خستە دەمی و لارا چاوەکانی فراوان بوو و لەناکاو پڕ فرمێسک بوون، تایهیۆنگ کە بینی لارا چاوی پڕ فرمێسک بوە بە شۆکەوە سەیری کرد و چەتاڵەکەی دانا و کوڵمی گرت "چی بوە گیانی من؟ بۆچی دەگریت ؟"
لارا فرمێسکی چاوی کەوت و هەرزوو خۆی سڕیەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد "بۆچی بە چەتاڵەکەی من خواردت؟ پیسە دانەیەکی تر بۆخۆت بهێنە" لارا وای گووت و تایهیۆنگ سەرسوڕماو بوو بەوەی لارا وای گووت "کێ وتی پیسە؟ ئەمە بەقسەی کێ؟" تایهیۆنگ بە تێنەگەشتویەوە پرسیاری کرد.
" کاکم، ئـ ئەو هەموو جارەکان نەیدەهێشت لەتەنیشتی بم، تەنانە چەتاڵ و قاپی من جیابوو لەهی ئەوان، ئەو دەیگووت کە پیسم و نابێت قاپ و چەتاڵەکەم لەگەڵ هی کەس تێکەڵ بێت" لارا وای گووت و قوڕگی پڕ گریان بوو، تایهیۆنگ ددانەکانی بە تووندی لەسەر یەکتری دانا و پاشان هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و چەتاڵەکەی هەڵگرتەوە" خواردنەکەت بخۆ لارا، بیر لەوە مەکەوە نازدارەکەم " تایهیۆنگ وای گووت و خواردنی بە لارا دا.
" تای بەسە هەست بە تێری دەکەم" لارا دەستی لەسەر سکی دانا و وای بە تایهیۆنگ وت و تایهیۆنگ هەندێک خواردنی لەنێو چەتاڵەکەی دانایەوە و لەبەردەم لێوی لارا ڕایگرت
" ئەمە کۆتا دانەیە دەی " تایهیۆنگ وای گووت لارا دەمی کردەوە و خواردنەکەی خوارد و لەوکاتەش تایهیۆنگ چرکەیەک فرسەتی نەدا و چەتاڵەکەی دانا و لێوی لەسەر لێوی لارا دانا و کوڵمەکانی بە توندی گرت و وای لێکرد دەمی بکاتەوە و ئەو خواردنی ناو دەمی لارای خستە ناو دەمی و کشایەوە و بزەیەکی کرد و خواردنەکەی دەخوارد، لارا بە چاوی فراوانە سەیری تایهیۆنگی کرد " چـ چیت کرد؟"
" ئەمە بۆ ئەوەی هیچیتر نەڵێیت من پیسم، هەر جارێک وا بلێت بەمجۆرە خواردن دەخۆم، ئەگەر هەر بەردەوام بیت لەوانەیە شتی تر بکەم" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارا لەنێو شۆکدابوو و بە نەزانیەوە وتی "چی دەکەیت؟"
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و ئەو سۆسەی لەسەر خوانەکە بوو بە کەوچکێک کەمێکی لێ هێنا و لەسەر ئێسکی ملی لارای دانا و بەبێ ئەوەی فرسەت بداتە لارا دەمی لەسەر دانا و خواردی" بەمجۆرە و هەر جارێک لەسەر شوێنێک" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و زمانێکی لە لێوی دا و لارا کوڵمێ پەمەیی ببو.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net