𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑓𝑜𝑢𝑟𝑡𝑦 𝑇ℎ𝑟𝑒𝑒 ⤴⁴³

Background color
Font
Font size
Line height

ئـــاسمانەکان بە جــوانی دەمێنەوە
چـــونکــا مرۆڤـــەکان ناتوانن بفڕن.




" ئەوە خەریکی چیت؟" تایهیۆنگ پرسیاری لە لارا کرد کە کە هاتە ژورەکەی لارا و سندوقێکی لەدەست بوو " هیچ هەر کتێب دەخوێنمەوە، ئەمە چیە لەدەستت" لارا کتێبەکەی داخست و سەیری تایهیۆنگی کرد و پرسیاری لێکرد کە سندوقێکی سپی لەدەستی بوو و بەرەو جێگاکە دەهات.


تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و سندوقەکەی لەسەر جێگاکە دانا لەنێوانی خۆی و لارا "دیاریەکە بۆ تۆ، دڵنیام زۆر بەدڵت دەبێت" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارا خەندەیەکی کرد و سندوقەکەی کردەوە.


لارا هەرکە سندوقەکەی کرد و کوڵەمکانی بەرز بوونەوە لەدڵخۆشیدا " ئاییی خوایە گیان! تایهیۆنگ تۆ بەڕاستی ئەمەت بۆ من هێناوە؟" لارا بە توندی دەستی لەسەر دەمی دانا کە کەروێشکە بچکۆلەناکەی بینی و پاشان پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد و دەستی بۆ کەروێشکە برد تا دەریکا.

*کەروێشکەکە*




" بێگومان کەروێشکەکەم سەیرکە کەروێشێکی وەک خۆت بچکۆلانە و نەرمم بۆ هێناویت، بەدڵتە؟ " تایهیۆنگ بە خەندەوە وای بە لارا گووت و لارا دەستی لە کەروێشکەکە دەدا "بەدڵنیایەوە بەدڵمە زۆر بچکۆلانە و قشتە زۆررر، ئایییی من دەیخۆم، چۆن زانیت حەزم بەکەروێشکە؟" لارا بە خەندەوە پرسیاری کرد و ماچی لە کەروێشکەکە کرد.



" ئەو ڕۆژەی بەیەکەوە چووینە کافێیەکەی کەروێشکەکانی لێ بوو بینیم چەندە بە خۆشەویستیەوە سەیری دەکەیت، بەڵام ئەم ماوەیە کێشەی زۆرمان هەبوو نەمدەتوانی بچم دانەیەکت بۆ بکڕم" تایهیۆنگ بەخەندەوە وای گووت و لارا بە چاوی فراوانەوە سەیری کرد "تۆ ئەو ڕۆژە چاوت دەیبینی؟ ئایی خوایە گیان! تۆ لەکەیەوە چاوت دەیبینی ها؟ "لارا بە تووڕەییەوە پرسیاری کرد کە بەلای تایهیۆنگ پارچەیەک بوو لەشیرینی.





" ئەو ڕۆژەی چوویتە سەردانی پورت و گەڕایتەوە و گڵاسێکم لەدەست شکا و کە خۆشەویستیەوە قسەت بۆکردم، ئەو ڕۆژە دڵمت دزی هەم بە وشەکانت و هەمیش بە نازداری و جوانیەکەت "تایهیۆنگ بە خەندەوە باسی ڕۆژەکەی کرد کە چاوی بینی و لارا چاوی لێ وەرگێڕا "بۆچی زوتر باست نەدەکرد ها؟ نازانی چەند ترسام کە گەڕایتەوە کۆشک، پێم وابوو دیسانەوە هەموو کارەکانم بەهەدەر دەڕوا و هیچم پێ ناکرێ " لارا بە توڕەییەوە پرسیاری کرد و کەروێشکەکەی لەباوەشی کردبوو.






" واز لەوانە بێبە ناوێک بۆ کەروێشکەکەت نادۆزیتەوە؟ " تایهیۆنگ تا بابەتەکە دابخات پرسیاری لە لارا کرد و لارا سەیری کەروێشکەکەی کرد و بزەیەکی کرد " بێگومان من ناوم بۆی دۆزیوەتەوە " لارا بە خەندەوە وای گووت و  کەروێشکەکەی بەرز کردەوە و ماچێکی لێکردەوە.



" چەند زوو ناوت بۆی دۆزیوەتەوە، ناوی دەنێیت چی؟ " تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری کرد و لاراس سەیری تایهیۆنگی کرد و پاشان سەیری کەروێشکەکەی کرد "بریانی " لارا بەخەندەوە ناوی وت و تایهیۆنگ برۆکانی گرژ کرد " ئەمە یانی چی؟"




" بریانی خواردنێکی زۆر خۆشە لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا زۆر باوە، بۆیە منیش ناوی دەنێم بریانی" لارا بە بزەوە وای گووت و تایهیۆنگ سەری لە بێباوەڕی لەقاند " تۆ ئەم ناوە سەیرانە لەکوێ دەهێنیت؟ فنە و بریانی و نازانم چی" تایهیۆنگ پرسیاری لە لارا کرد و لارا بزەیەکی کرد.



" لە ناو مێشکە جوانەکەم، دەتەوێ بریانیت بۆ ئامادە بکەم؟ " لارا سەرەتا بە بزەوە قسەی کرد و پاشان پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد
"تۆ بەڕاستی دەزانیت ئامادەی بکەیت؟ " تایهیۆنگ پرسیاری لە لارا کرد و لارا سەری بەئەرێنی لەقاند "بەڵێ،تۆ بریانی بگرە ئێستا با بچین دروستی بکەین"لارا بە خەندەوە وای گووت و کەروێشکەکەی دایە دەستی تایهیۆنگ و خۆی لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و بەرەو دەروەی ژووروکە چوو و تایهیۆنگ هەڵسا و بەدوایدا چوو.









لارا چوە چێشتخانەکە و سەیری ناو بەفرگرەکەی کرد تا بزانێت کەلوپەلی تەواویان هەیە " تای تۆ بریانی دابنێ و ناوی چەند بەهاراتێکت بۆ دەنوسم بە پاسەوانەکەی بدە بۆمی بهێنێت باشە" لارا وای گووت و کاغەزێکی هێنا و ناوی بەهاراتەکانی لەسەر نوسی و دایە دەستی تایهیۆنگ.




تایهیۆنگ هێشتا کەروێشکەکەی لەباوەش بوو چوە دەرەوەی چێشتخانەکە، لارا قژی بەستی و بەروانکەی چێشتخانەی لەبەرکرد و سەرەتا دەستی کرد بە وردکردنی گۆشتەکە، تایهیۆنگ گەڕایەوە ژورەوە و کەروێشکەکەی لەدەست نەبوو " من چۆم یارمەتیت بدەم؟" تایهیۆنگ هات پرسیاری کرد و بەروانکەیەکی لەبەری کرد.



" ئەم پەتاتانە پاک بکەوە و وەک فینگەری لێ بکە و پاشان بیانکە شەشپاڵوی مامناوەند" لارا وای گووت کە بەردەوام بوو لە وردکردنی گۆشتەکە، تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند و دەستی کرد بە پاککردنەوەی پەتاتەکان.




لارا گۆشتەکەی تەواو کرد و پاشان بردی تا بیشواتەوە، تایهیۆنگ کە خەریکی پاککردنەوەی پەتاتەکە بوو بەخەندەوە سەیری لارای دەکرد کە چۆن کاردەکات، لارا گۆشتەکەی شۆردەوە و تاوەیەکی لەسەر ئاگرەکە دانا و ئاگری خستە ژێری و کەمێک ڕوونی لەناو کرد و گۆشتەکەی خستە ناوی و خوێی بەسەرداکرد و تۆزێ  بەهاراتی بیبیەری ڕەشی خستە سەری.


" تۆ چۆن فێری ئەو خواردنە بوویت؟" تایهیۆنگ کە پەتاتەکانی هێنا تا بیشواتەوە پرسیاری لە لارا کرد، لارا خەریکی تێکدانی گۆشتەکە بوو و بزەیەکی کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد "لەماڵی دایکم، لەڕێی ئەنتەرنێتەوە فێر بووم، نهێنیەک بۆتۆ من کەسێکم کە زۆر زۆر زۆر زیاتر لە زۆر ئاشقی خواردنم، حەزم بەوەیە خواردنی نوێ تاقی بکەمەوە، لەبەر ئەوەشە بەر لەهەموو شتێک زووتر فێری خواردن دروستکردن بوومە" لارا بە بزەوە باسی کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد کە چۆن خەریکی وردکردنی پەتاتەکانە.





" دەزانی ئێستا چ هەستێکم هەیە؟"تایهیۆنگ بەبزەوە سەیری لارای کرد و پرسیاری لێکرد
" چ هەستێک؟ " لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ بەخەندەوە پەتاتەکانی ورد دەکرد
" من و تۆ هاوسەرین و منداڵەکانمان لە قوتابخانەن وە ئێمەش خەریکین نانی ئێوارەیان بۆ ئامادە دەکەین" تایهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە وای گووت و لارا بزەیەکی کرد و خۆی بە گۆشتەکەوە خەریک کرد.


دوایی ئەوە لارا گۆشتەکەی کوڵاند و پەتاتەکانی سور کردەوە چەند گێزەر و بادەمیشی سورکردەوە و تەنها برنجەکە مابویەوە بیکولێنێت، لەوکاتەش پاسەوانەکە گەڕایەوە بەهاراتەکانی هێنا، لارا مەنجەلێکی خستە سەر ئاگر و نیوە ئاوی خستە ناوی و بەهاراتەکانی خستە ناو ئاوەکە و چاوەڕێ بوو بکولێت.






" وابزانم برسیم بویەوە بۆنی خواردنەکە زۆر خۆش دێت" تایهیۆنگ بەخەندەوە وای گووت کاتێک لەگەڵ لارا خەریکی دانانی قاپەکان بوو لەسەر مێزەکە، هەرچەندە ئەوان سێ کاتژمێر دەبێت نانی ئێوارەیان خواردوە بەڵام حەزی دروستکردنی بریانی لەلایەن لارا و حەزی هاوبەشی کردنی کارێکی لارا لەلایەن تایهیۆنگەوە ئەم ئەنجامەی ئێستای لێ دەرچوو.




" منیش برسیم بویەوە" لارا بەخەندەوە وای گووت و قاپێکی گەورەی برد و لەمەنجەلەکە بریانی دەخستە ناوی و پاشان هێنایە سەر مێزەکە "تامی بکە بزانە چۆنە؟" لارا بەخەندەوە وای بە تایهیۆنگ وت کە لەبەردەمی دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە.


تایهیۆنگ کەمێک سەیری قاپەکەی کرد و پاشان مڵاکێکی لێخوارد، ماوەیەک تەنها لەنێو دەمی ئەمسەر و ئەوسەری پێدەکرد، لارا بە دودڵیەوە سەیر کرد و چاوەڕێی قسەیەکی بوو لێی" چیە؟ زۆر خراپە؟" لارا بە ترسەوە پرسیاری کرد و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد "نەخێر بەڵکو زۆر خۆش هەرگیز لەژیانم خواردنێکی لەمجۆرە بەتامم نەخواردوە، نازانم چۆن وەسفی خواردنەکەش بکەم" تایهیۆنگ بەدڵخۆشیەوە خواردنەکەی تام کرد و دیسانەوە کەوچکێکی تری لێخوارد.




لارا هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە و بزەیەکی کرد "دڵخۆشم کە بەدڵتە، پێم وابوو بەدڵت نابێت، چونکە لێرە وا حادەتە برنج لیچ بێت نەک ئاوا دەنک دەنک بوەستێ "لارا وای گووت و کەوچکێک خواردنەکەی خستە دەمی " ڕاستە لام سەیر بوو کە برنجەکە وا وەستاوە بەڵام بەڕاستی زۆر بەتامە، تۆ ئیتر خۆت توشکرد لارا دەبێ هەموو جارێک ئەو خواردنەم بۆ ئامادە بکەیت" تایهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە وای گووت و لارا خەندەیەکی کرد.



" خەمت نەبێت هەرجارێک حەزت پێی کرد بۆتی دروست دەکەم" لارا بەخەندەوە وای گووت و هەردوکیان چێژیان لەخواردنەکە وەردەگرت، لارا زۆر دڵخۆشبوو کە تایهیۆنگ ئەو خواردنەی لەلا خۆشبوە، پێشتر کەس لەژیانی گرنگی بەوە نەداوە لارا حەزی بە چ خواردنێکە و بیانەوێ لەگەڵی تاقی بکەنەوە، تایهیۆنگ یەکەم کەسە لە ژیانی بەمجۆرە بێت لەگەڵی.




بەبێ ئەوەی لارا پێ بلێت گرنگی پێدەدات، لەهەموو حەز و خولیاکانی لارا دەکۆڵێتەوە و هەموو ئەو شتانە دەکات کە لارا حەزی پێیەتی، لەژیاندا ڕەنگە سەختی زۆرت هەبێت بەڵام دڵنیابە ڕۆژێک قەرەبووی هەموو ئازار و ئێشەکانت وەردەگریتەوە، تەنها بەو مەرجەی ئارامگر بیت لەسەر هەموو سەختیەکان.






──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──

ئەو پاڕتە هەر بۆ ئەوە بوو برسیتان بێت، جا پاڕتێکی تریس دادەنێم چونکە لەئێستادا تەنها دووپاڕت ماوە بینوسم و کتێبەکەم بەکۆتا دێت بەداخەوە، لەمەو بەدوا لە ڕۆژێکدا دوو پاڕتمان دەبێت،





You are reading the story above: TeenFic.Net