⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 𝐹𝑖𝑣𝑒 ⤴²⁵

Background color
Font
Font size
Line height

تەنها ویستم لای من دڵخۆش بیت
زیاترم نەدەویست.











" تایهیۆنگ دەستەکانت" لارا بە خەندەوە داوای دەستی تایهیۆنگی کرد، تایهیۆنگ دەستەکانی لە ئاستێکی بەردەمی ڕاگرت و بە ئەنقەست کەمێک لەبەرزی ڕاگرت، لارا دەستەکانی تایهیۆنگی گرت و وای لێکرد کەمێک نزم بێتەوە و دەستی لەسەر کەروێشکەکە دانا " هەستی پێ دەکەیت؟ کەروێشکێکی سپی و چاوی ڕەشە، بچکۆلەیە وە گوێچکەکانی بچکۆلەیە" لارا بە خەندەوە وەسفی کەروێشکەکەی کرد بۆ تایهیۆنگ.




" ڕێک وەک تۆ" قسەکەی تایهیۆنگ وای لە لارا کرد کوڵمەکانی سوور ببنەوە، بێگوومان تایهیۆنگ ئەو دیمەنە شیرینەی بینی بەڵام بەڕوونی نا، بەڵکوو زەردەخەنە بچکۆلانەکەی لارای بینی کە لە لەسەر لێوە نازدارەکەی دەروست بوو.



لارا تا خۆی بدزێتەوە لەوێ هەڵسا و بەرەو لای کەروێشکێکی تر چوو،تایهیۆنگ بە خەندەوە سەیری کەروێشکە سپیەکەی دەکرد، دەستی بەسەر توکەکەی دادەهێنا کە چەندە نەرم و پاکە.






──•~❉᯽❉~•──





" نا سوپاس مامۆژن هیچم ناوێت" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای وت کە یێنڤا لەبەردەم دەرگاکە پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد کە ئاخۆ هیچی پێ دەوێت، چونکە ئەوان بەیەکەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەمشەو دەچنە لای ناسیاوێکیان.




" باشە کەواتە کوڕەکەم ئاگاداری خۆت بە، لارا شیرینەکەم تۆش ئاگاداری خۆتبە " یێنڤا بە بزەوە وای وت و دوای باوەشێک ماڵئاوای لەوان کرد و لەماڵەکە چوونە دەرەوە، لارا هەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوە و بەرەو ژورەکەی چوو.







دەرگای ژورەکەی داخست و جلەکانی دانا و چوە گەرماوەکە، هەموو بیرەوەیەکانی ئەمڕۆی هاتەوە خەیاڵ و بە هەموو هێزیەوە جەستەی دەشۆرد و ئەو جێگایەی ئەو پیاوە مۆری کردبوو دەیشۆرد تا جێگاکەی نەمێنێت.





لەدوایی گەرماوێکی گەرم لارا هاتە دەرەوە و جلەکانی پۆشی، کابۆیەکی ڕەساسی و بەدیەکی سوفی ڕەش، قژی وشک کردەوە و لەژورەکەی چوە دەرەوە و بەرەو هۆڵەکە چوو، هەر کە هاتە هۆڵەکە تایهیۆنگ بە بۆنەکەی زانی لارا لە دورەوە بەرەو لای دێت، سەری نە جوڵاند بەڵام لارا هەر زوو لەبەردەم چاوەکانی دەرکەوت، دڵی بە شێوەیەکی ناڕێک لێیدەدا کە لارای بینی بەرەو لای دێت و لە بەردەمی دانیشت.







" گەورەم خوانی ئێوارە ئامادەیە" جولی هاتە هۆڵەکە و وای وت، تایهیۆنگ هەڵسایەوە و لاراش کە بینی تایهیۆنگ گۆچانەکەی لەلا نیە بەخێرایی هەڵسایەوە و لە تایهیۆنگ نزیک بویەوە "من یارمەتیت دەدەم، دەستت بخە ناو قۆڵم" لارا تا یارمەتی بدات، دەستەکانی تایهیۆنگی گرت و لەسەر قۆڵی خۆی دانا، بەڵام تایهیۆنگ دەستەکانی بەرەو خوارتر برد و دەستەکانی لارای گرت، تەزوو بە گیانی هەردووکیاندا هات.





لارا هەوڵیدا شڵەژاو نەبێت و خۆی ئاسایی دەرخست و تایهیۆنگی بەرەو مێزی نان خواردنەکە برد، بەیەکەوە دانیشتن و دەستیان بە نان خواردن کرد، تایهیۆنگ هەر جارێک لارا چاوی دەبڕیە خواردنەکانی سەیری دەکرد، قژە ئاڵەکەی کە بەسەر جەستەی واڵا کراوە و گەردەن و ملە سپیەکەی کە پیاوی شێت دەکرد.



لە دوایی نان خواردن تایهیۆنگ بانگی سونگهوونی کرد " من چەند کارێکم هەیە دوایی دێمەوە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای وت " باشە کێشە نیە ئاسوودەی خۆت وەرگرە" لارا بە بزەوە وەڵامی دایەوە و تایهیۆنگ لە ماڵەکە چووە دەرەوە.








──•~❉᯽❉~•──










" لێرەیە؟" تایهیۆنگ پرسیاری لە سونگهوون کرد کە چوونە ژوری ژێرزەمینەکە" بەڵێ گەورەم هێنامانە ئێرە" سونگهوون وەڵامی دایەوە و هەردوکیان بەیەکەوە چوونە ژورەکە و تایهیۆنگ خەندەیەکەی کرد کە پیاوەکەی بینی لەبەردەمی.









" باشە کەواتە،هاوڕێ یەکتریمان بینیەوە وایە؟ هەرچەندە من خۆمم پێ نەناساندیت بەڵام ڕەنگە تۆ من بناسیت!" تایهیۆنگ بە بزەیەکی شەیتانیەوە سەیری پیاوەکەی کرد کە لەسەر کورسیەکە بەسترابویەوە و نیوەی ڕوخساری خوێن بوو " تـ تکایە بهێڵن بڕۆم گەورەم" پیاوەکە بە ترسەوە داوای لە تایهیۆنگ کرد و لێی دەپاڕایەوە.



" ههه بەڕاستی؟ ڕۆشتن هێندە ئاسانە وەک ئەوەی هیچت نەکردبێت وایە؟" تایهیۆنگ بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕیەوە وای بە پیاوەکە وت و لێی نزیک بویەوە " تکایە گەورەم من هیچ تاوانێکم نیە " پیاوەکە خەریک بوو بگەریەت لەدەستی ئەوان.



" هێشتا هیچم نەکردوە کوڕە! سونگهوون بۆچی بەباشی مێوانداری ئەو هاوڕێیەتان نەکردوە؟ " تایهیۆنگ پێکەنی و پاشان سەیری سونگهوونی کرد و پرسیاری لێ کرد "ماندووم مەکە بە ژیری بڵێ کێ تۆی نارد؟ " تایهیۆنگ سەیری پیاوەکەی کرد و پرسیاری لێکرد " گـ گەورەم کەس نەیناردوم، من تـ تەنها کچەکەم لا جوان بـ" تایهیۆنگ نەیهێشت پیاوەکە قسەکەی تەواو بکات مستێکی بەهەموو هێزیەوە لێدا و پیاوەکە بە کورسیەوە کەوتە ئەرزەکە.





سونگهوون بەرزی کردەوە و وای لێکرد وەک جاران دابنیشێتەوە، تایهیۆنگ چوە بەردەمی "نەکەی!! نەکەی بەو زمانە پیس و بۆگەنەت باسی خاتوو کیم بکەیت! سوێند دەخۆم یەک وشە لەسەر ئەو بڵێیت پتاوەتیت دەرخواردی سەگەکانم دەدەم و بەڕووتی لە نێوەندی شاردا هەڵتدەواسم، ئێستاش وەک پیاو قسە بکە کێ پێی وتی ئەوە بکەی؟" تایهیۆنگ زۆر توڕە بوو و بەوەی باسی لارای کرد ، هێشتاش ئەوەی لەبیر نەچوە کە چۆن هەوڵیدا دەست لە لارا بدات.






" گـ گەورە خـ خۆم ویستم کەسـ" تایهیۆنگ بەخێرایی ئەو مقەسە داربڕەی لە سونگهوون وەرگرت و لەسەر ناوەڕاستی قاچی ڕاگرت
" ئااا بـ با باشە دەیڵم، تەواو تەواو سوێند دەخۆم دەیڵێم تەنها ئەوە لادە" پیاوەکە زۆر ترسا کە تایهیۆنگ مقەسەکەی لە قاچی نزیک کردەوە.





" کەواتە کوا وشەکانت؟" تایهیۆنگ سەیری کرد و پرسیاری کرد " خـ خاتوو کیم!" پیاوەکە بە ترسەوە قسەی کرد و هەموو گیانی ئارەق بوو" خاتوو کیم؟! کامە خاتوو کیم؟ " تایهیۆنگ بە تێنەگەشتویی پرسی
" کیم یێنڤا" پیاوەکە بە ترسەوە ناوی وت.




" چییی؟" تایهیۆنگ بە توڕەییەوە پرسی
" بۆچی؟ ئەو چی وت؟" تایهیۆنگ بە توڕەیی پرسی " نازانم بۆچی وای وت، بەڵام ئەو و وتی کە لەبەرامبەردا یەک ملیۆن وونم پێدەدا مـ منیش قبوڵم کرد "




تایهیۆنگ بە هەموو هێزەوە لە پیاوەکەی دا، کەوتە سەر ئەرزەکە و تایهیۆنگ لە نزیکی دانیشت و بەبێ وەستان لێی دەدا" تۆش بۆ یەک ملیۆن وون قبوڵت کرد ژیانی کچێک وێران بکەیت؟ هااا قسە بکە؟ تۆش ڕۆژێک دەبیتە خاوەنی کچێک، هەی بێ ئابڕوو" تایهیۆنگ لە ئاساتی هێمنی دەرچوو بوو، هەرچی ڕقە لەبەرامەر مامۆژنیشی هەبوو لەو پیاوەی دەرکرد.



سونگهوون بەزۆری تایهیۆنگی لەسەر پیاوەکە هەڵساند و ویستی لە ژورەکە بیباتە دەرەوە
" گەورەم بەسە وازی لێبێنە " سونگهوون دەستی تایهیۆنگی گرت و وای لێکرد بەرەو دەرەوە بچن " ئەم پیاوە ئاقڵ بکەن و دوایش بیخەنە بەندینخانەی بوسان، مەهێڵە کەس بزانێت" تایهیۆنگ وای وت و سونگهوون سەری بە ئەرێنی لەقاند " وە بەیانی چاوپێکەوتنێکم بۆ دابنێ لەلای دکتۆر هۆسۆک "



" فەرمانتە گەورەم" سونگهوون وەڵامی دایەوە و لەگەڵ تایهیۆنگ بەرەو ئۆتۆمبێلەکە چوون و هەرکە سەرکەوتن سونگهوون دەستی بە شۆفێری کرد، لەدوایی چارەگێک لەبەردەم کۆشکەکە وەستا و تایهیۆنگ دابەزی.







کە چوە ژورەوە کەسی لە هۆڵەکە نەبینی، لای سەیر بوو، لارا زۆربەی ڕۆژەکان ئەم کاتە لە هۆڵەکەیە، کەچی ئەمڕۆ لێرە نیە، سەیری هۆڵەکەی کرد کەس لەوێ نیە و کەسیش لە چێشتخانەکە دیار نەبوو.




بە هێواشی بەنێو ڕێڕەوەکە دەڕۆیشت نەوەکا کەسێل بێت بیبینێت، سەیری ڕێڕەوەکەی کرد و کەسی لێ نەبوو، هەرزوو خۆی گەیاندە ژورەکەی و دەرگاکەی داخست، بەڵام کە ئەو دیمەنەی ژورەکەی بینی چاوەکانی لە شۆکدا کرانەوە.



لارا لەسەر جێگاکەی دانیشتووە و تەنها ژێر کراسە ڕەشەکەی لەبەرە، هەموو جەستە سپیەکەی بەدەرەوەیە، تایهیۆنگ بە هەنگاوە ناڕێکەکەی لەوێ نزیک دەبوویەوە "تایهیۆنگ!!" لارا بە دەنگێکی ناتەواوەوە بانگی کرد، تایهیۆنگ کە نزیک بویەوە و بۆنی هاتە ژێر لوتی دڵنیا بوو کە لارا مەستە.





بەڵام بۆچی مەستە؟ یاخود چی دەکا لەژورەکەی؟ لارا لەسەر جێگاکە هەڵسا و خۆی لەسەر قاچەکانی نەدەگرت و خەریک بوو بکەوێت، دەستی بەسەر شانی تایهیۆنگەوە گرت و تایهیۆنگ تا نەکوێت کەمەری گرت "لەکوێ بویت هممم" لارا بە چرپەوە پرسی و دەستی لە کوڵمی تایهیۆنگ دەخشاند.




تایهیۆنگ هەستی بە گەرمی جەستەی دەکرد "لارا تۆ مەستیت؟" هەرچەندە تایهیۆنگ دڵنیا بوو کە لارا مەستە بەڵام تەنها ویستی بزانێت هۆکاری مەست بوونی لارا چیە " من ؟ نا نەخێر مەست نیم، جولی شەربەتی..... هەناری بۆ هێنام، بەڵام یەکەم جار بوو لەم.... جۆرە بخۆمەوە تامی..... تیژ و تاڵ بوو" لارا بە ناڕێکی قسەکانی دەکرد و دەستی لەسەر کوڵم و ملی تایهیۆنگ دەهێان و دەبرد، تا دەهات دۆخی تایهیۆنگی خراپتر دەکرد.





" وەرە بچۆ بخەوە لارا باش نیت تۆ " تایهیۆنگ ویستی دەستی لارا بگرێت و بیباتەوە ژورەکەی بەڵام لارا لەجێگای خۆی نەجوڵایەوە و بە دەستی کوڵمی تایهیۆنگی گرت و وای لێکرد سەیری بکات، کارێکی کرد چاوەکانی تایهیۆنگ خەریک بوو لە شۆکدا بێنە دەرەوە و دڵی هەڕەشەی دەرچوونی دەکرد.




لارا لێوەکانی لەسەر لێوی تایهیۆنگ دانا و ماچی دەکرد، بەجۆرێکی زۆر توند و تیژ وەک بڵێی بەشە خواردنەکەی لێ دەبەن، تایهیۆنگ دەیزانی گاریگەری مەستیە لەسەری بەڵام خۆی بەدەستەوە دا و ماچی لارای کردەوە، لارا خۆی لە تایهیۆنگ نزیک کردەوە و جەستەی بەتەواوی بە تایهیۆنگەوە نوساند.







تایهیۆنگ کە ویستی ماچەکە ببچڕێنێت لارا دەستی تایهیۆنگی گرت و لەسەر کەمەری خۆی دانا و دەیجوڵاند، تایهیۆنگ لە بێ هەناسەی ماچەکەی پچڕاند و لارا وەک شێت هەناسەی دەدا و هەموو گیانی ئارەقە بوو
" تایهیۆنگ بمبە" ئەو وشەیەی لارا وتی تایهیۆنگ نەیدەزانی مەبەستی چیە.







" لارا تۆ؟" لارا نەیهێشت تایهیۆنگ قسەکانی تەواو بکات کە لێوەکانی خستە سەر ملی و ماچی دەکرد و خۆی دەجوڵاندەوە و هەموو گیانی گەرم ببو و ئارەقی کردبویەوە، تایهیۆنگ خەریک بوو تەواو کۆنترۆڵی لەدەست بدات، بەڵام جوڵەکانی لارا و نزیک بونەوە و دەست لێدانەکەی بە تەواوی وای لێ دەکرد کۆنتڕۆڵ لەدەست بدات بەرەو شێت بوونی دەبرد و چاوەکانی لە چێژدا دادەخست.





" لـ لارا تۆ مەستیت" تایهیۆنگ هەوڵیدا لارا لە خۆی دوور بخاتەوە " نەخێر، مەست نیم، تایهیۆنگ بە نەفرەت بی دەڵێم من ببە، لەم نەفرەتیە ڕزگارم بکە" لارا وەک پاڕانەوەیەک قسەی دەکرد و دەستی تایهیۆنگی گرتبوو و لەسەر جەستەی خۆی دەیخشاند.






" لارا بوەستە تۆ تەنها مەستیت و بەیانی پەشیمان دەبیتەوە" تایهیۆنگ نەیدەویست کارێک بکات لارا لەدەست بدات یان نێوانیان تێک بچێت" هەرچی دەبێت با بێت، تایهیۆنگ من تۆم دەوێت بۆچی تێناگەیت؟ من پێویستیم بە تۆیە"





" هەرچی ببێت خەتای من نیە، ئەوەی لەسەرم بوو کردم " تایهیۆنگ وای وت و لارای لە باوەش کرد، لارا قاچەکانی لە کەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند و لێوی بەرەو ملی برد و ماچی دەکرد و نیشانەی لەدوا جێدەهێشت، تایهیۆنگ چاوەکانی لە چێژدا داخست و پاشان لە جێگاکە نزیک بویەوە و لارای لەسەر پاڵخست.






دەرفەتی بە لارا نەدا ماچی بکاتەوە ئەو خۆی وەک برسیەک بەرەو مل و گەردەنی لارا چوو و ماچی قوڵی لەسەر دادەنا، لەدوای هەر ماچێک جێاگی ئەشق و خۆشەویستی خۆی لەدوا جێدەهێشت.




دەستی لەسەر جەستەی دەخشاند و لارا ناڵەی دەکرد، بە دەستێکی خەریکی ناز کردنی جەستەی بوو و دەستەکەی تری یەخەی جلی پێ هێنایە خوارەوە "هیوادارم بەیانی پەشیمان نەبیتەوە" تایهیۆنگ بەر لەوەی ماچی سنگی لارا بکات وای وت.





هەردووکیان وەک دوو ڕوحی پاک تێکەڵی یەکتری بوون، بەڵام جیاواز تر بوون لەیەکتری، خەوتنی لارا لەگەل تایهیۆنگ بەهۆی مەست بوون و هۆکارێکی جنسی بوو، بەڵام هی تایهیۆنگ بەهۆی خۆشەویستی بوو.









──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──


* جلی لارا *

* ژێر کراسەکەی *











You are reading the story above: TeenFic.Net