ئەگەر بە شڪاوی گەڕایەوە لات
ئەوەشی لێی ماوەتەوە بیشڪێنە.
تایهیۆنگ چاوەکانی کردەوە و سەیری تەنیشتی کرد، لارا لە نزیکی لەسەر تەنیشت پاڵکەوتوە و بە هێمنی خەوتوە، بزەیەک هاتە سەر لێوانی کە دوێنێ شەوی هاتەوە بیر، بۆ ئەو شەوێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی بوو دوور لە جنس و حەز، بۆ ئەو تێکەڵ بوونی ڕوحی خۆی بوو لەگەڵ ئەویندارەکەی.
تێکەڵ بوونی گیان و ڕووحی خۆی بوو لەگەڵ لارا نەک خەوتنێکی ئاسایی، دەستی بەرەو قژی برد و خستیە پشت گوێیەکانی و دەستی لەسەر کوڵمەکانی دانا، سەیری ڕوخسارە بێ خەوشەکەی دەکرد و هەستی بە نەرمیەکەی دەکرد، کەم کەمە و بەلێڵی نیشانە دڵبەرەکانی دەبینی لەسەر شان و ملی لارا، بزەیەکی کرد.
نازانێ پەیوەندیەکەی لەگەڵ لارا بەرەو کوێ دەچێت و دەگاتە کوێ بەو کارەی دوێنێ شەویان، بەڵام پەشیمان نیە لەوەی دوێنێ لەگەڵی بوو، لەوەی گرنگی پێدا لەکاتێک لارا زۆر پێویستی بەو بوو، کە ئەو داوایانەی لارای بیر هاتەوە خەندەیەکی کرد و پاشان بیری دەکرد ئاخۆ کێ ئەو کارەی لەگەڵ لارا کردوە، چونکە زۆر جوان دیار بوو لارا دەرمان خوارد کرابوو، سەرەڕایی دووجار بەیەکەوە بونیان لارا هێشتا هێور نەببوە و داوای زۆرتری دەکرد.
بەدڵنیاییەوە دیسانەوە مامۆژنی لەژێر ئەم کارە دەردەکەوێتەوە بەڵام چ قازانجێکی دەست دەکەوێت لەو کارە؟ هەر چیەک بێت ئێستا چەندان بابەتی گرنگتری هەیە تا گرنگی پێ بدات و هەوڵی لەگەڵ بدات،ماچێکی لە مل و کوڵمی لارا کرد و لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و بەرەو گەرماوەکە چوو.
دوایی ماوەیەک لارا چاوەکانی بە کزی کردەوە و هەرزوو هەستی بە سەر ئێشەیەکی زۆر کرد و دەستی بە توندی لەسەر سەری دانا تا ئازارەکەی کەمتر بێتەوە، چاوەکانی کردەوە و سەیری ژورەکەی کرد،ئێرە ژووری ئەو نیە، کەواتە لەکوێیە؟ سەیری چوار دەوری کرد زانی ژوری تایهیۆنگە بەڵام بۆچی لەژورەکەی ئەوە؟ بۆچی لەسەر جێگاکەی ئەو خەوتوە؟
کە ویستی هەڵسێتەوە ئازارێکی زۆری لە کەمەر و قاچەکانی دروست بوو "ئاخ" لەئازاردا ناڵاندی و ویستی سەیری قاچی بلات بەڵام قیژاندی کە جەستەی خۆی بە ڕوتی بینی، بە توندی پێخەفەکەی لەخۆی ئاڵاند و بە چاوە فراوانەکی سەیری ژورەکەی دەکرد.
بۆچی بێ جلە و لەژوری پیاوێک؟
"مـ من بۆچی جلەکانم لەبەر نیە؟" بە ترسەوە لەخۆی پرسی و دیسانەوە لەژێر پێخەفەکە سەیری جەستەی کرد، چاوەکانی توند داخست و پێخەفەکەی زیاتر لەجەستەی ئاڵاند، ئازار قاچ و کەمەری، وە بێ جل بوونی لەژووری پیاوێکیش! ئاشکرا دیارە چی ڕوویداوە.
" نـ ناکرێ!" لارا بە چرپەوە وای وت کە بە توندی پێخەفەکەی لەگیانی ئاڵاند، هەر ئەو کاتەش تایهیۆنگ هاتە دەرەوە کە تەنها خاولیەکی لە جەستەی ئاڵاند بوو، تاڵە قژەکان بە تەڕی لەسەر ڕووخساری بوون و ئاوەکە تک تک بە قۆڵ و شانیدا دەهاتە خوارەوە، لارا بە چاوی فراوانەوە سەیری جەستە و ماسولکەی تایهیۆنگی دەکرد، پێشتر هەرگیز بە ڕوونی ئەوەی نەبینیبوو.
تایهیۆنگ جەستەی ماسولکەیی بوو و قۆڵەکان و سنگی بەتەواوی ماسولکەدار بوون، قژە ڕەشەکەی لەسەر چاوانی بوو، بەتەواوی فریودەر بوو و سەرنج بەر بوو کە هەر کەسێک بینیبوایە بەدڵنیایەوە سەرنجی دەبرد.
* شێوەکاری تایهیۆنگ *
تایهیۆنگ بە بێدەنگی سەیری لارای دەکرد چاوەڕێ وشەیەک بوو لەدەمیەوە، بەڵام لارا هێشتا لە هزری ئەوەدا بوو تایهیۆنگ ناتوانێت ببینێت، دەمێک بوو زۆر بە بێ شەرمی چاوی بڕیبویە جەستەی و سەیری دەکرد.
تایهیۆنگ قوڕگی ساف کرد تا لارا شتێک بڵێت، لارا لەگەڵ دەنگی تایهیۆنگ سەیری لایەکی تری کرد و کوڵمەکانی سوور بونەوە "ناتەوێ هیچ بڵێیت؟" تایهیۆنگ بە هێمنیەوە قسەی کرد و لە جێگاکە نزیک بویەوە.
لارا سەیری کرد کە چۆن تایهیۆنگ بەرو ڕووی دێت و زۆر بە ئاسایی و هیچ وەک جاران نیە، چاوەکانی لەیەک ئاستدایە و سەیری دەکات و هەنگاوەکانی بێ ترس دەنێ.
لەبەردەم لارا دانیشت و سەیری چاوەکانی دەکرد، لارا هێشتا تێنەدەگەشت تایهیۆنگ بۆچی بەم جۆرە سەیری دەکات، دەکرێ چاوەکانی ببینێت؟ مەحاڵە! بەڵام بۆچی مەحاڵ بێت؟ خۆ نزیکەی سێ مانگ دووری خستەوە لەدەرمان خواردن، لارا لەمێشکی کەوتبووە قسە و بیری دەکردەوە.
تایهیۆنگ دەستی بەرز کردەوە و لەسەر کوڵمی لارای دانا و بزەیەکی کرد " ئازارت هەیە؟" تایهیۆنگ بە بزەوە پرسی و لارا بە چاوی فراوانە سەیری دەکرد، نازانێت بە چی شۆک بێت، خەوتنی لێرە یان بێ جلەیەکەی، یاخود ئەوەی دەکرێ لەگەڵ تایهیۆنگ خەوتبێت، یانیش بینی تایهیۆنگ بە بێ جلی سەرەوە، یان بینینی بەو جۆرە کە وەک چاو ساخێکە.
" تـ تۆ دەتوانی ببینیت؟" تاکە پرسیاری لارا لەو کاتە تەنها ئەوەندە بوو، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند
" دەتوانم بەڵام بە لێڵی، ئێستا وەڵامم بدەوە ئازارت هەیە؟ دەرمانێکت دەوێ؟" تایهیۆنگ سەرەتا بە بزەوە وای وت و پاشان بە خەمخۆریەوە قسەی کرد.
" مـ من و تۆ؟ واتا ئێمە!" تایهیۆنگ نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات وەڵامی دایەوە "بەڵێ ئێمە دوێنێ بەیەکەوە بووین، هەرچەندە چەند جار وتم با هیچ نەکەین، بەڵام پێم وابێ دەرمان خوارد کرابوویت، وە لەوەش دەچوو مەست بیت، ئایە خواردبوتەوە شەو؟"
" مـ من؟ مەبەستم واتا من و تۆ بەیەکەوە بوین؟" لارا بە شەرم و شۆکەوە پرسی و تایهیۆنگ بە خەندەوە سەری بە ئەرێنی لەقاند" وتم بەڵێ، بەڵام تۆ خواردبوتەوە؟ چونکە لە کەسێک نەدەچوویت هۆشی لەسەر خۆی بێت؟ " تایهیۆنگ وای وت و لارا کەمێک بیری کردەوە" نـ نا، تەنها جولی شەربەتی هەناری بۆ هێنام، من هەرگیز ناخۆمەوە، چونکە..." لارا بەر لەوەی قسەکەی تەواو بکات توند دەستی بە دەمیەوە گرت و پێخەفەکەی بەخۆیەوە گرت و بەڕاکردن لەسەر جێگاکە هەڵسا و بەرەو گەرماوەکە چوو.
لە بەردەم تەوالێتەکە دانیشت و هەرچی لەگەدەی دا هەبوو هێنایەوە، تایهیۆنگ ڕۆبێکی خۆی هێنا و بەسەر لارای دادا، لە ئاستی دانیشت و قژی گرت تاوەکوو نەیەتەوە سەر ڕووخساری، لارا بە تەواوی بێ هێز بوو و سکی ئەیەشا.
چیتر دڵ هەڵچوونی نەما و تایهیۆنگ ڕووخساری شۆرد و بە خاولیەک وشکی کردەوە " ئەم ڕۆبە بپۆشە" تایهیۆنگ وای وت و پشتی لە لارا کرد، لارا بە خێرایی ڕۆبەکەی پۆشی و قەیتانەکەی گرێ دا.
تایهیۆنگ ڕووی لە لارا کرد کە چۆن لە ماوەی چەند خولەکێکی کەم ڕەنگی ڕوخساری گۆڕاوە و زەرد هەڵگەڕاوە " ئاهـ" لارا ناڵاندی و دەستی بە سکیەوە گرت " لارا باشیت؟ " تایهیۆنگ بە خەمەوە پرسی و دەستی لەسەر کوڵمی لارا دانا.
" سکم ژان دەکا،من لەدوای هەر جارێکی خواردنەوە سک ئێشە دەگرم" لارا بەهۆی ئازارە زۆرەکەی سکی بەرگەی نەگرت و گریا، تایهیۆنگ دەستی لەسەر کوڵمی دانا و وای لێکرد سەری لەسەر شانی دانێت " باشە ئەزیزم " تایهیۆنگ بە نەرمی دەستی بەسەر قژی داهێنا و دەستێکی خستە ژێر سمتی و دەستەکی تری لەپشتی دانا و لەباوەشی گرت.
بەرەو جێگای خەوە چوو لارای لەسەر پاڵخست و لارا بە توندی دەستی لەسەر سکی دانابوو و دەگریا " بوەستە کەمێک بەرگە بگرە ئێستا چارەت دەکەم " تایهیۆنگ ماچێکی نێوچەوانی کرد و لەسەر جێگاکە هەڵسا و بەرەو گەرماوەکە چوو.
کیسێکی پڕ لەئاوای گەرم کرد و بەرەو لای لارا چوە و بەبێ ئەوەی سەیری بکات کەمێکی ڕۆبەکەی لادا و کیسەکەی لەسەر سکی دانا
" کەمێکی تر باشتر دەبیتەوە" تایهیۆنگ بە نەرمی دەستی لەسەر سکی لارا دەخشاند و وای پێ دەوت.
" تایهیۆنگ" لارا بە دەنگێکی بە ئازارەوە ناوی هێنا " گیانەکەم؟" تایهیۆنگ بە بزەوە وەڵامی دایەوە و لارا دودڵ بوو لەو قسەیە بەڵام دەبێت بیڵێ، لەئەنجامدا ناکرێ هیچ هیوایەک بە تایهیۆنگ بدات کە هیچ ئەگەرێکی بەیەکەوە بونیان نیە.
" هەرچیە دوێنێ شەو ڕویداوە لەبیری بکە، چونکە من ئەو کاتە مەست بوومە، ئەمە لەکاتێک بوە کە مەست بومە و هۆشم لەسەر خۆم نەبوە، ئەوەی کردومانە تەنها گەمژەیەک بووە و لەبیری بکە"
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net