تۆ هەموو ئارامی منیت.
" وازم لێ بێنە" لارا بە گریانەوە لەو پیاوە دەپاڕایەوە کە خەریک بوو لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەستدرێژی بکاتە سەر لارا
" بوەستە ئازیزم سوێند دەخۆم ئازارت نادەم"پیاوەکە دەستی بۆ قەمیسی لارا برد و دڕاندی " وازم لێ بێنە" لارا بە هەموو هێزیەوە قیژاندی و بە قاچەکانی هەوڵیدەدا ئەو پیاوە لەسەر خۆی لابدات بەڵام پیاوەکە زۆر بەهێزتر بوو لەچاو لارا.
قاچەکانی لارای توند لەنێو قاچی خۆی گرت و دەستەکانیشی کە لەسەرەوە بەند کردوە، لارا بەبەردەوامی فرمێسکی چاوی دەهاتە خوارەوە، تەواو ئیتر ئێرە کۆتاییە، بەس نەبوو دایک و باوکی بۆی باش نەبوون، بەس نەبوو هاوسەرەکەیی وازی لێ هێنا؟ بەس نەبوو پوری ڕوە ڕاستەقینە کەی خۆی نیشان دا؟ ئێستاش دەستدرێژی دەکەنە سەری.
پیاوەکە دەمی خستە سەر ملی لارا و نیشانی دەکرد، لارا چاوەکانی توند داخست بوو و وەک منداڵێک دەگریا، وەک ئەو منداڵەی لەناو تاریکی ون دەبێت و کەس نابینێت.
" خەمت نەبێ ئازارت نادەم نازدار گیان" پیاوە بە بزەیەکی پیسەوە وای بە لارا وت دەستەکەی تری لەسەر جەستەی لارا دەخشاند، چاوەکانی لارا ببونە گۆمی خوێن و بەردەوام فرمێسکی لێ دەکەوت، پیاوەکە بە دەستی قایشی پانتۆڵەکەی کردەوە و دەستی بۆ قۆپچەی پانتۆلی لارا برد.
" دڵنیام زۆر بە تام دەبیت، ئەم جەستە نەفرەتیەت، ئۆفـ پیاو خۆی پێ ناگیریت لەبەردەمی، ئەو هاوسەرە گێژەت چۆن جێی هێشتویت؟ " لارا لەنێو ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتی و ئێشە گوێی لەو قسەیە بوو، سەرسوڕماو بوو، ئەو پیاوە نەناسراوە چۆن دەزانێت هاوسەرەکەی جێیهێشتوە.
بەر لەوەی ئەو پیاوە پانتۆڵەکەی لارا دابکەنێت، دەرگاکە کرایەوە و کەسێک پشتە ملی پیاوەکەی گرت و بەهەموو هێزیەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی هێنایە دەرەوە، لارا بە توندی دەستی لەسەر جەستەی دانا و هەوڵیدا بە قەمیسە دڕاوەکەی جەستەی دابپۆشێت.
سونگهوون پیاوەکەی فڕێدایە ئەرزەکەو کەوتە گیانی تا هێزی تێدابوو لێی دەدا، تایهیۆنگ خۆی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەستی لارای گرت و هەڵیساندەوە " لارا باشیت؟" تایهیۆنگ پرسی کە لارا بە توندی باوەشی لە تایهیۆنگ دابوو.
" زۆر ترسام" لارا بە گریانەوە وای وت و تایهیۆنگ دەستی بە قژی دادەهێنا " تەواو تەواو تێپەڕی هەموو شتێک تەواو بوو، تۆ سەلامەتی وایە؟" تایهیۆنگ دڵنەوای دایەوە و پرسیاری کرد، لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند
" تەواو تەواو،هەڵسە با بگەڕێینەوە" تایهیۆنگ بە چرپەوە وای وت و پاشان لە لارا دوور کەوتەوە، کە جلەکانی لارا بینی چۆن دڕاوە خەریک بوو لێرە بۆ پیاوەکە بسوڕێتەوە و لێی بدات، بەڵام نابێت ئێستا ئەوە بکات، ئێستا ئەوەی گرنگە بۆی لارایە.
لارا بە دەستەکانی خۆی داپۆشی و لەگەڵ تایهیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی، سونگهوون پیاوەکەی بێ هۆش کردبوو ئەوەندەی لێی بدات " ئەمە بدە دەست پیاوەکان و با بیبەن بۆ لای پۆلیس" کە تایهیۆنگ سەیری سونگهوونی کرد و وای وت، سونگهوون تێگەشت تایهیۆنگ مەبەستی چیە " باشە گەورەم" سونگهوون وای وت و تایهیۆنگ دەستی لەسەر شانی لارا دانا و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە چوون.
لارا دەرگای دواوەی کردەوە و سەرکەوت، تایهیۆنگیش لە تەنیشەوە سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکە "تۆ چۆن منت دۆزیەوە؟" لارا پرسیاری کرد، پێی سەیرە کە تایهیۆنگ چۆن توانی ئەو بدۆزێتەوە لەم جێگایە دوورە.
تایهیۆنگ هەناسەیەکی هەڵمژی " لە ماڵەوە بووم و پەیوەندی تۆم بۆ هات، گوێم لە قسەکانتان بوو، ژمارەکەتمان دایە دەست یەکێک لە کارمەندەکان و جێگاکەتمان دۆزیەوە " تایهیۆنگ بە کورتی باسی کرد و لارا کە تایهیۆنگ وتی پەیوەندیت کردوە بیری هاتەوە موبایل و جەنتاکەی لەنێو ئۆتۆمبێلی پیاوەکەیە.
بەخێرای دەرگاکەی کردەوە و دابەزی، تایهیۆنگ بەشۆکەوە سەیری کرد، بینی کە بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە دەچێتەوە، کەمێک سەری بردەوە ناوی و پاشان جەنتایەکی لەناو دەرکرد و لەگەڵ خۆی هێنای، شنە بایەکی لێ دەهات و قژی لارا لە ئاسمانەکە سەمای دەکرد، قەمیسە دڕاوەکە تەنها بەشێکی کەمی جەستەی داپۆشی بوو، تایهیۆنگ کەوتبوە خەیاڵی جوانی و قەشەنگی لارا، تا گەڕایەوە چاوی لەسەر بوو، چونکە جامی ئۆتۆمبێلەکە ڕەشە، لارا ناتوانێت ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببینێت.
" ئاهـ خۆزگە زوو ئەو هەموو کێشانەم چارە دەکرد و ئیتر تۆم بەدەست دەهێنا" تایهیۆنگ بە داخێکەوە وای وت و لارا سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، موبایلەکەی دەرکرد و سەیری کرد، بینی کە کۆتا پەیوەندی بۆ تایهیۆنگ کراوە و نزیکەی نیو کاتژمێر پەیوەندیەکە بەکراوەی ماوەتەوە.
لارا ئاهێکی هەڵکێشا و سەری لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکە دانا، ئەگەر تایهیۆنگ نەهاتبایە چی بەسەر دەهات؟ ئیتر چی دەمایەوە لەپێناوی بجەنگێت کە لەهەموو لایەکەوە شکاوبوایە.
تەواوی ڕێگاکە لارا بێدەنگ بوو، تایهیۆنگ دەیویست بارودۆخی لارا ئاسایی بکاتەوە بۆی بە نهێنی موبایلەکەی دەرکرد و نامەیەکی بۆ سونگهوون نارد، دەنگی موبایلەکەی سونگهوون هات کە لە ترافیکەکە وەستابوون، سونگهوون سەیری موبایلەکەی کرد بینی نامەیەکی لە تایهیۆنگەوە بۆ هاتوە
- بچۆ لای دوکانێکی جلی ئافرەتان و شتێک بۆ لارا بێنە بی پۆشێت.
- دواتر بچۆرە ئەو کافێیەی لەکاتە بێزاریەکانم دەچوم.
سونگهوون موبایلەکەی داخست و سەری بە ئەرێنی لەقاند،ترافیکەکە سەوز بوو و دەستی کردەوە بە لێخوڕین، دوایی کەمێک لەبەردەم دوکانێکی جلی ئافرەتان وەستا و دابەزی، لارا کەوتبوە خەیاڵی خۆیەوە، بێدەنگ بوو، ئاگادار نەبوو کە وەستاون، دوای پێنج خولەک سونگهوون هاتەوە و زەرفەکەی دایە دەست تایهیۆنگ.
" لارا! " تایهیۆنگ بانگی کرد و لارا سەیری دەوروبەری کرد،لەخۆی پرسی ئەوان کەی وەستاون؟ "بەڵێ؟" لارا بە کزی وەڵامی دایەوە و تایهیۆنگ زەرفەکەی خستە ناو دەستی " ئەمە بپۆشە، ئێمە دەچینە دەرەوە کە تەواو بویت دێینەوە" تایهیۆنگ زەرفەکەی دایە دەستی لارا و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین.
لارا زەرفەکەی کردەوە بینی کە بەدیەکی پرتەقاڵی قۆڵ کورتە، لارا بە دیەکەی دەرکرد و قەمیسەکەی داکەند و پاسان بەدیەکەی پۆشی، لە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکە سەیری ملی کرد کە چۆن مۆر بۆتەوە، فرمێسکی چاوی هاتە خوارەوە و جامی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە "من تەواو بووم دەتوانن سەر بکەون" لارا وای وت و پاشان جامەکەی داخست، تایهیۆنگ و سونگهوون هاتنەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە و سونگهوون بەرەو ئەو جێگایە چوو کە تایهیۆنگ پێی وتبوو.
لەبەردەم کافێیەکی بچووک وەستان و لارا تێنەدەگەیشت بۆچی لێرە وەستاون "دەمەوێ کەمێک لێرە کات بەسەر ببەم دێیت لەگەڵم؟" تایهیۆنگ نەیهێشت لارا هەس بە کەمی بکات و ئەوەی بیر بێتەوە کە توشی چی بوە، پێی نەوت کە وەرە کەمێک ڕووداوەکان لەیاد بکە، بەڵکوو وای نیشاندا خۆی دەیەوێت بچێتە ئێرە، لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند و دواتر لە ناوەوە شەقێکی لە مێشکی دا کە بیری هاتەوە تایهیۆنگ ناتوانێت ببینێت.
" بەلێ دێم" لارا هەرزوو وای وت و تایهیۆنگ دابەزی و لاراش لەگەڵ ئەو دابەزی، بەیەکەوە چونە ناو کافێیەکە، لارا هەر کە چوە ژورەوە سەری سوڕما لە جوانی کافێیەکە، ئەوە کافێیەکی ئاسایی نەبوو، لەنێو کافێیەکە چەندان کەروێشکی ماڵی هەبوون و لەو ناوە یاریان دەکرد، لارا بە دڵخۆشییەوە بەرەو لای یەکێک لە کەروێشکە سپیەکان چوو.
" ئایی تۆ چەند شیرینیت! تۆ ناوت چیە بچکۆڵە؟" لارا بە خەندەوە دەستی لە سەری کەروێشکیەکە دەدا و پاشان سەیری باجەکەی ملی کرد و پاشان بزەیەکی کرد کە ناوەکی بینی " ناوت لیلۆیە؟ سەیرکە ناوەکەت لە هی من نزیکە" لارا بە خەندەوە قسەی لەگەڵ کەروێشکەکە دەکرد و تایهیۆنگ لەدوەرەوە وەستا بوو و سەیری لارای دەکرد کە چەندە دڵخۆشە لەگەڵ کەروێشکەکان و یاریان لەگەڵ دەکات.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net