⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇ℎ𝑖𝑡𝑡𝑒𝑒𝑛 ⤴¹³

Background color
Font
Font size
Line height

بە دڵ تەنگەیەوە بە هەمووانم وت
دڵ تەنگ مەبن تێ ئەپەڕێ.









" فەرموون" ئافرەتەکە خواردنی بەیانیانی لەسەر مێزەکە دانا و پاشان قاپە خواردنەکەی تایهیۆنگی لەبەردەم دانا و لارا هەر سەرنجی لەسەر دەستی ئافرەتەکە بوو کە چۆن دەلەرزی لەکاتی دانانی قاپەکە، دوایی ئەوەی ئافرەتەکە چوە دەرەوە لەهۆڵەکە تایهیۆنگ دەستی بۆ کەوچکە برد و پاشان بەدەستی قاپی خواردنەکەی دۆزیەوە و گرتی تاوەکوو خواردبەکەی بخوات.






" بوەستە" لارا دەستی تایهیۆنگی گرت و نەیهێشت خواردنەکەی تەواو بکات، تایهیۆنگ شڵەژاو بوو کە ئاخۆ لارا بۆچی دەستی گرتوە و بۆچی وادەکات
" ئـ ئێ خواردنەکەت مێشی کەوتە ناوی، ئـ ئێ ئەوەی من بخۆ تۆ من دەچم بۆخۆمی دەگۆڕم" لارا بە شڵەژاویەوە قسەی کرد و قاپەکەی بەردەم تایهیۆنگی لابرد و خواردنەکەی خۆی بردە بەردەمی.


" بانگی جولی دەکەم با خواردنەکەم بگۆڕێت ، تۆ ئەوەی خۆت بخۆ" تایهیۆنگ وای وت و لارا یەکسەر ناڕەزای دەربڕی" نـ نا من خۆم ئەوە دەکەم کێشە نیە " لارا قاپە خواردنەکەی هەڵگرت و بەرەو چێشتخانەکە چوو " شتێکتان پێویستە خاتوون؟" جولی ئەو کچەی لەوێ کارگوزارە و خواردن و زۆربەی شتەکانی تایهیۆنگ لەئەستۆی ئەوە
" ئا نەخێر تەنها مێشێک کەوتە ناو خواردنەکەم دەتوانی دانەیەکی ترم بۆ تێبکەیتەوە؟ " لارا وەک ئەوەی زۆر ئاسایی بێت ڕەفتاری کرد، کاتێک جولی خەریکی دانانی خواردنەکە بوو لارا دیقەتی ناو چێشتخانەکەی دەدا بەڵکوو شتێک بدۆزێتەوە، بەڵام هیچی بەردچاو نەکەوت، جولی قاپە خواردنەکەی لەسەر سینیەک دانا" من بۆتی دەهێنم خانمەکەم تۆ بڕۆ دابنیشە"







" نا سوپاس خۆم دەیبەم کێشە نیە" لارا بە خەندەوە خواردنەکەی لە جولی وەرگرت و لە چێشتخانە چویەدەرەوە، لەدوایی نان خواردن لارا بەدوای تایهیۆنگدا چوە هۆڵەکە، هەر کە زانی کەس لەوێ نیە هەوڵیدا قسە بۆ تایهیۆنگ بکات "ئـ ئێ بەڕێز کیم شتێک " لارا دودڵ بوو لەوەی بابەتەلە باس بکات بەڵام دەکرێ پێی بلێت چونکە بەدڵنیایەوە شتێک لەم بابەتە هەیە، بۆچی جولی پێداگرە لەسەر ئەوەیە قاپەکەی تایهیۆنگ جیا بێت؟ ئەو ئافرەتە کێ بوو جولی قسەی لەگەل کرد
" شتێکتان دەوێت؟" تایهیۆنگ پرسیاری لە لارا کرد و لارا پەنچەکانی لەناو یەکتری دەخشاند دوودڵە لەوەی باسی ئەو بابەتە بکات لە لای یاخود نا.






" ئەو ئافرەتەی کارت بۆ دەکات، جولی بەڕای من ئەو شتێک دەخاتە ناو خواردنەکانت، زۆر گوماناویەوە و کرداری سەیر دەکا، من دوێنێ گوێم لێی بوو کە -" بەر لەوەی لارا قسەکەی بکات تایهیۆنگ هاواری کرد و وەستاندی لەقسەکردن " تۆ ئاگاداریت چی دەڵێیت؟ بە چ مافێک جولی تاوانبار دەکەیت؟" تایهیۆنگ هاواری کرد و لارا ویستی ڕونکردنەوە بدات" ئـ ئێ بەڕێز کیم من " تایهیۆنگ قسەکانی لارای بڕی" بێدەنگ بە وە لەبیری مەکە تۆ لێرە تەنها مێوانێکیت " هاوارکردن و قسە ڕەقەکانی تایهیۆنگ وای لە دڵە داماوەکەی لارا کرد بە خراپی ورد بێت، بۆچی دەبێت لەهەموو لایەکەوە ئەو بشکێندرێتەوە؟




" بـ ببورە،تۆ ڕاست دەکەیت من تەنها مێوانێکم لەم ماڵە و نابێت سنوری خۆم ببەزێنم " لارا خەندەیەکی ساختەی کرد وپاشان لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوە
" ببورە بۆ ئەو خۆ تێکەڵ کردنە بەڕێز کیم" لارا سەری دانەواند و پاشان بەخێرایی لە هۆڵەکە چوە دەرەوە و بەرەو ژورەکەی چوو، تایهیۆنگ کەمێک هەستی بە ناخۆشی کرد بەم شێوەیە قسەی بەلارا وت بەڵام ئەو قبوڵی نیە کەس بەخراپە باسی جولی بکات، چونکە لەوەتەی منداڵە لەگەڵ جولی گەورە بوە و ئەو وەک خوشکە گەورەکەی وایە، چۆن ڕێگابەکەسێکی نەناسراو بدات بەخراپە باسی بکات؟






لارا دەرگای ژورەکەی داخست و چوەسەر جێگای خەوەکەی، سەرینەکەی هەڵگرت و فڕێیدایە سەر زەویەکە " پیاوی نەفرەتی، ئاخر هەڵە لەمنە یارمەتیت دەدەم، من گەمژەم کێشەی تۆ دەکەمە هی خۆم" لارا زۆر پەست ببو بەو قسەیەیی تایهیۆنگ بەڵام مافی خۆشیەتی بڕوا پێ نەکات، خۆ ئەو هیچ بەڵگەیەکی لەەدەست نیە بیسەلمێنێت کە جولی خەریکی کارێکە!






" بهێڵە بەدڵی خۆیان یاری پێبکەن" لارا وای بەخۆی دەوت بەڵام لەناکاوێک پەشیمان بوویەوە، ئەو هێندە دڵ ڕەق نیە بهێڵێت کەسێک ئاوا لەم ناوە ئازار بدەن و فێڵی لێ بکەن " بە نەفرەت بی دەبێت کارێک بکەم ئاوا نابێت، خوا دەزانێت چ پلانێکیان هەیە دژی ئەو پیاوە داماوە! دەبێ پورم بەوە بزانێت؟ کە گەڕایەوە بەو دەڵێم بە دڵنیایەوە بڕوام پێ دەکات" لارا خەریکی دەمەقاڵێ بوو لەگەڵ خۆی و هەوڵیدەدا بیرۆکەیەک بدۆزێتەوە تا ئەم کارە چارەسەر بکات.













──•~❉᯽❉~•──











بەر لەخوانی نیوەڕۆ لارا بە جولی وت کە گەرماوەکەی کێشەیەکی هەیە گەر بتوانێت بۆی چارەسەر بکات، لەدوایی دواکەی داواکەی لارا جولی بەرەو ژورەکەی لارا چوو تا سەیری گەرماوەکە بکات، لارا ئەمەی بە دەرفەت زانی و بەخێرایی چوە چێشتخانەکە.





لارا بەخێرایی کورسیەکی هێنا و لەنزیک بەفرگرەکە داینا، چوە سەر کورسیەکە موبایلەکەی دەرکرد و خستیە سەر ڤیدیۆ تۆمارکردن و لەبەشێکی شاراوەی سەر بەفرگرەکە داینا و پاشان دڵنیا بوویەوە کە تەواوی چێشتخانەکە تۆمار دەکات، لارا بەخێرایی لەسەر کورسیەکە هاتە خوارەوە و بەرەو لار ژورەکەی چوو.




" چاکت کرد؟" لارا پرسیاری لە جولی کرد کاتێک چوە ژورەکەی و جولی دەهاتە دەرەوە " وابزانم بۆیلەرەکە کارناکە، دوایی پەیوەندی بە تیمی چاکسازی دەکەم و چاکی بکەنەوە، گەرماوی تر لێرە هەیە ئەگەر دەتەوێ گەرماو بکەیت خانمەکەم" جولی وای بە لارا وت کاتێک لەگەرماوەکە سەیری کردبوو، بێگومان لارا باش دەزانێ کێشە لەوێ هەیە چونکە بەئەنقەست تێکی دا " ئۆی بەڕاستی؟ نا کێشەم نیە دوێنێ شەو گەرماوم کرد، سوپاس جولی ببورە لە کارەکەشتم کردی "





" ئەی نا نەخێر خانمەکەم ئەوە ئەرکی منە " جولی بە خەندەوە وای وت و پاشان لەوێ تێپەڕ بوو، لارا زۆر پەرۆش بوو تا بزانێت هۆکار چیە هێندە پێداگرە خواردنەکەی تایهۆنگ لەقاپێکی تر بێت سەرەڕای ئەوەی یەک خواردنن؟









کاتێک لەسەر نان خواردن بوون لارا دەیویست ئەو دوخە ئاڵۆزەی نێوان خۆی و تایهیۆنگ چاک بکاتەوە ئەگەر ئاوا گرژی هەبێت بێ گومان ناتوانێت متمانەی تایهیۆنگ بەدەست بهێنێت " ئـ ئێ بەڕێز کیم من سەبارەت بە بەیانی داوای لێبوردنتان لێ دەکەم" لارا بە دەنگێکی نەرم و لەسەر خۆ سەرنجی تایهیۆنگی ڕاکێشا و تایهیۆنگ دەستی لە خواردنەکەی هەڵگرت و سەری بەرەو ئاڕاستەی دەنگی لارا برد " کێشە نیە خاتوو لارا، تەنها جاری داهاتوو تێکەڵی هەموو بابەتێک مەبە کە پێویست نیە " تایهیۆنگ زۆر لوتبەرزانە و بێ باکانە وەڵامی داوای لێبوردنەکەی لارای دایەوە.



" بێگومان وادەکەم ئەمجارە" لارا بە خەندەیەکی ساختەوە وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە و پاشان دەستی بە نانخواردنەکەی کردەوە، لەدڵەوە دەیوت ئەگەر دڵە میهرەبانەکەم نەبوایە من چ کارێکم بە دڵڕەق و لوتبەرزێکی وەک تۆیە تا یارمەتی بدەم؟ بەڵام ئیتر ئەمە دڵە میهرەبانەکەی لارایە کە خۆی ناگرێت لەبەردەم زوڵم و درۆکردن.








لارا چاوەڕێی دەرفەتێک بوو جولی چێشتخانەکە جێ بهێڵێت و بچێت موبایلەکەی بهێنێت، بەڵام چونکە کارەکان زۆر بوون هیچ لەوە ندەچوو جولی چێشتخانەکە بەجێ بهێڵێت، لارا دووبارە ناچار بوو درۆیەکی تر بکات تا جولی لە چێشتخانەکە نەمێنێت " جولی وابزانم بەڕێز کیم بانگی کردیت لە باخچەکە بوو" لارا دیسانەوە درۆی کرد " بەڕاستی؟ گوێم لێ نەبووە" جولی وەڵامی لارای دایەوە و پاشان لە چێشتخانەکە چوە دەرەوە.




لارا هەر بەخێرایی کورسیەکەی هێنا و چوەسەری و موبایلەکەی هێنایە خوارەوە کە هێشتا بەردەوام بوو لە ڤیدیۆ تۆمار کردن، لارا هەر زوو کورسیەکی خستە جێگای خۆی و بەر لەوەی بچێتە دەرەوە جولی هاتەوە ئەوێ " گەورەم بانگی نەکردبووم!" جولی کەمێک سەرسام بوو بەوەی تایهیۆنگ بانگی نەکردوە و لارا وتی بانگی کردوویت.






" ئۆهـ بەڕاستی؟ وادیارە هەڵە گوێبیست بووم ببورە جولی" لارا بە خەندەیەکی ساختەوە داوای لێبوردنی لە جولی کرد "ئاساییە خانمەکەم ،تکایە بوەستە لەداوای لێبوردن " لارا خەندەیەکی کرد بۆ قسەکەی جولی و پاشان لەچێشتخانەکە چوە دەرەوە.






هەر بەخێرایی بەرەو ژورەکەی چوو پاشان دەرگاکەی داخست، موبایلەکەی دەرکرد و خستیە بەشی ڤیدیۆکانی و خستیە سەر ئەو ڤیدیۆیەی کە ئەمڕۆ تۆماری کردبوو، دایگیرساند و بەخێرایی تێپەڕیدەدا تا بگاتە بەشی دانانی خواردنەکان.






لەو بەشە وەستاندی کە جولی خواردنەکان دەخاتە ناو قاپەکە، پاشان جولی سەیری دوروبەری کرد و بەرەو یەکێک لەدەرگاکانی کەوانتەرەکە چوو و پاشان شتێکی دەرکرد و بەرەو لای خواردنەکان چوو کە خستبویە ناو قاپەکە، لارا ڤیدیۆکەی هێنایە پێسەوە تا بزانێت چی دەکات، بەڵام چونکە زۆر دوور بوو بەڕوونی دیار نەبوو چی لەدەستیەتی، بەڵام کارەکانی جولی تەنها یەک شتیان دەوت.






جولی دەرمان دەخاتە ناو خواردنەکانی تایهیۆنگ؟
لارا بە شۆکەوە دەستی لەسەر دەمی دانا
" ئەمە خەریکی چ نەفرەتیەکە؟"







──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──

ئیتر وا کتێبەکەمان دەست پێدەکا.




You are reading the story above: TeenFic.Net