لە ئەوینتا لەیەک کاتدا
بەهەشت و دۆزەخم دیوە.
پۆڤیـ'لـارا ||
ئەو دەرمان ئەخاتە ناو خواردنەکەی بەڕێز کیم ؟ بەڵامی بۆچی؟ چیان دەست دەکەوێ لەو کارە؟ بەڕێز کیم زۆر متمانەی بەو ئافرەتەیە ئەو چۆن دەتوانێ کارێکی وابکات؟ ئایی خوایە من دەبێت هەر ئێستا ئەوە بە بەڕێز کیم ڕابگەیەنم.
هەر بەخێرایی دەرگاکەم کردەوە و بەرەو ژوورەکەی چووم ' تۆ لێرە تەنها مێوانیت، خۆت تێکەڵی بابەتی ئێرە مەکە' قسەکانی لەنێو نێشکم زرنگایەوە، نەفرەت ئەو پیاوە بڕوا بەمن ناکە ئەگەر ئێستا بشڕۆم و هەموو شتێکی پێ بڵێم.
چی بەکەم؟ بێگومان دەبێت بەڵگەم هەبێت، وە دەبێت هەموو شتێک بسەلمێنم، بێگومان سەرەتاش دەبێت ئەو دەرمانە بدۆزمەوە کە جولی دەیخستە ناو خواردنەکانی، بێ گومان دەبێت کاتێک بگەڕێم کە هەموویان خەوتوون، ئەگەر بچنە ژورەکەم بە دڵنیایەوە هەر زوو خەوم لێ دەکەوێت، کەواتە بچم ڕۆمانەکە تەواو بکەم چاکترە.
چوومە ناو کتێبخانەکە و کتێبی ڕۆمانەکەم دەرکرد، هەست بە ئاسوودەی دەکەم کە ئەم کتێبە دەخوێنمەوە، وەک ئەوەی ئەمە داهاتووی من نیشان بدات، چونکە هەردووکمان هەمان ڕابردوومان هەیە، هەردووکمان برینداری چەقۆی ئەشقین.
چەند پەڕەیەکم مابوو کە ڕۆمانەکە تەواو بکەم، فرمێسکەکانم تنۆک تنۆک دەهاتنە خوارەوە، بۆچی ئەو کچە داماوە لەهیچ شتێکی ژیانی شانسی نەبوو؟ دایکی و باوکی بۆی باش نەبوون، هاورێکانی فێڵیان لێی دەکرد، خۆشەویستەکەی جێی هێشت، دووبارە ئاشق بوویەوە بەڵام ئەو پیاوە هیچ گرنگیەکی پێ نادات، بۆچی دەبێ ئەشق بوون هێندە بەئازار بێت؟ بۆچی ناتوانین بەئاسانی دڵخۆش بین؟ بۆچی مرۆڤە دڵ باشەکان ئازاری زۆر دەچێژن؟ بۆچی بەسیان لەم ژیان هەر ئازار و خەمە!
فرنێسکەکانم سڕیەوە و هەستن بە ئازاری سەرم دەکرد بەهۆی زۆر گریانەوە، سەیری کاتژمێری موبایلەکەمم کرد نیوەی شەوە، بەدڵنیایەوە ئێستا هەمویان خەوتوون، ئەو پەڕەی لێی وەستاوم بە نیشانم کرد و کتێبەکەم داخست، من دەبێت بزانم ئەو ئافرەتە خەریکی چیە؟
لە کتێبەخانەکە چوومە دەرەوە و سەیری هۆلەکەم کرد ڕوناکیەکان کوژابوونەوە و ڕێڕەوەکە کەمێ ڕووناکی هەبوو، بەرەو چێشتخانەکە چووم و سەیرم کرد کەس لە هۆڵەکە نیە، دەرگاکەم کلیل دا و بەرەو ئەو دەرگایە چووم کە جولی کردبوویەوە و دەرمانەکەی لەناو هێنایە دەرەوە.
نەفرەت ئەم دەرمانەی لەکوێ داناوە؟ بۆچی ناتوانم بیدۆزمەوە؟ هەر دەبێ لەم ناوەی دانابێت بەڵام کام لایە؟ نەفرەتی خوا دەزانێت چی لێکردوە.
دەرگاکەی تەنیشتم کردەوە و سەیرم کرد لەوێش نیە! شێت دەبم لە ڤیدیۆکە بەڕوونی دیارە لێرەی دانا بۆچی ئێستا لێرە نیە؟ دەکرێ لە چێشتخانەکەی بردبێتە دەرەوە؟ نەخێر ئەگەر بردبێتی من چۆن بیدۆزمەوە؟
دەیی لارا بگەڕێ بەدڵنیایەوە لەم ناوەیە، موبایەلەکەمم دەرکرد و سەیری ڤیدیۆکەم کرد، ئەو کارتۆنەی لەناویەتی سپی و لاکێشەییە، کەواتە دەرمانێک کە کارتۆنەکەی لاکێشەیەی و هێڵی سەوزی لەسەرە! دەبێ بیدۆزمەوە،بەدڵنیایەوە شتێک لەپشت ئەم بابەتەوەیە،ئەگەر ئەمە دەرمانێک بوایە بەڕێز کیم خۆی بیخواردبایە جولی زوو دەیوت کە ئەمە دەرمانی تیایە، یاخود ئەگەر دەرمانی هەبێت بۆچی بەشێوەیەکی تر نایخوات؟ بۆچی دەبێت لەناو خواردنەکانی دابنرێ؟
دەرگاکەی ترم کردەوە و سەیری دواوەی قتوی بەهاراتەکانم کرد، ئەوەتا! بەخێرایی دەرم کرد و سەیری ڤیدیۆکەم کردوە، بەڵێ هەمان شتن، بەخێرایی وێنەم لە پشت و پێشەوەی کارتۆنەکە گرت و لەجێگای خۆم دامنایەوە.
بەر لەوەی کەسێک بم بینێت لە چێشتخانەکە چوومە دەرەوە و بەرەو ژورەکەم چووم، هەناسەی ئاسودەییم دایەوە کە گەشتمە ژورەکەم، لە ئەنتەرنێت وێنەی دەرمانەکەم لێدا، بەڵام هیچ شتێک نیە لەسەر ئەم بابەتە، دەبێت بەیانی بچم لە دەرمانخانەیەک بگەڕێم و نیشانیان بدەم کە چیە.
──•~❉᯽❉~•──
" بەیارمەتیت! دەرمانێک هەبوو لەلام کۆن بوو، بەڵام. بیرم نەماوە بۆچیم وەرگرتوە، دەتوانی سەیرێکی بکەیت و پێمی بڵێیت؟" وام بەو خاتوونە وت کە لەدەرمانخانەکە بوو، بەیانی هەر لەدوایی نان خواردن لەماڵەوە هاتمە دەرەوە تا بزانم ئەم دەرمانە بۆچی بەکار دێت.
" خولەکێک بیبینم "کچەکە وای پێ وتم و موبایلەکەم دەرکرد و خستمە سەر وێنەکە، کەمێک سەیری کرد و پاشان موبایلەکەی پێدامەوە
" ئەمە هایدرۆکسیکلۆرۆکوین ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ کوشتنی ئەو بەکتریایانەی کە مەلاریا دروست دەکەن، وە بۆ ڕۆماتیزیش دەبێت" کچەکە وای وت،بەڵام بەڕێز کیم هەرگیز هیچ نەخۆشیەکی نیە، تەنانەت ئەو هەرگیز باسی نەکردوە کە ئازاری جومگە و شتی وای هەبێت!
" ئـ ئایە ئەم دەرمانە کاریگەری لاوەکی هەیە؟ " پرسیم نازانم بۆچی بەڵام دڵنیام ئەمە شتێکی لەدواوەیە" بەڵێ لەکاتی بەکارهێنانی هەندێک کەس ئەم نیشانانەی لێ دەردەکەوێت، ژانەسەر، لەدەستدانی ئارەزووی خوارد وە هێڵنج، هەروەها سکچوون و ئازاری گەدە و سەختی بیستن، هەڵوەرینی قژ، گۆڕانی ڕەنگی قژ وە چەندان نیشانەی تریش دەکرێن ڕووبدات لێی" کچەکە باسی کاریگەرەکانی دەکرد، تەنها لە خولەکێک شتێک هاتە مێشکم ئەمە شێتیە بەڵام خۆم نەگرت و پرسیم
" ئەی تووشی کوێری دەبیت؟ "بێگومان ئەمە شێتی بوو ئەو پرسیارەی کردم، بەڵام نازانم بۆچی هەمیشە واهەست دەکەم کوێریەکی بەڕێز کیم دروستکراو بێت؟ هەمیشە وا هەست دەکەم کە بەهۆکارێک وای لێهاتوە.
" لەڕاستیدا ئەگەر نەخۆشەکە نەخۆشی مەلاریای نەبێی یاخوود ڕۆماتیزی و بەردەوام بێی لەسەر بەکارهێنانی بە ئەگەری زۆرەوە توشی کوێری دەبێت" چاوەکانم فراوان بوو، نەمدەزانی چی بڵێم.
کەواتە جولی هۆکاری کوێری بەڕێز کیمە؟ بەڵام بۆچی ئەو کوێر بکات؟ چ سودێک لە کوێری ئەو وەردەگرێت؟ نەخێر ئەو نا، ئەو کەسەی کە پەیوەندی پێوەکرد، کەسێک لەدواوەی ئەم بابەتەیە، بەڵام کێ؟ کێ دەیەوێ تایهیۆنگ تووشی کوێری بێت؟
پێویستە هەر ئێستا ئەمە بە پورم بڵێم " سوپاس خاتوون بەهیوایی کاتێکی خۆش" لە دەرمانخانەکە چوومە دەرەوە و موبایلەکەمم دەرکرد، خستمە سەر ناوی پورم و پەیوەندی پێیەوە کرد و چاوەڕێ بووم وەڵامی بداتەوە، لەدوایی کەمێک لە زەنگ لێدان پوورم وەڵامی دامەوە " لارا شیرینەکەم ~~ سڵاو "
" سڵاو پورێ - ئـێ پوری جولی ~~" لەنیوەی قسەکان وەستام، خولەکێک لارا، من چۆن دڵنیا بم پورم بڕوام پێدەکات؟ چی ئەگەر ئەو وەک بەڕێز کیم متمانەی پێ نەکردم؟ من دایکم و باوکم بڕوایان پێم نەبوو پورم چۆن بڕوام پێدەکات، نەخێر لارا گەمژەیی مەکە هەوڵبدە ئەمجارە زیرەک بیت، وەک هەموو جارەکانی تر گەمژە و ساویلکە مەبە.
" جولی چی ئازیزم ؟ شتێکی کردوە؟" پورم شڵەژاو دیار بوو، بەخێرایی وەڵامم دایەوە " ئـ ئێ نا هیچی نەکردوە بەلام وتم چی دەبێت هەفتەیەک مۆڵەتی بدەیتێ؟ زۆر کاری کردوە با ماوەیەک پشوو بدات! من خۆم خواردن دروست دەکەم تا تۆ دەگەڕێیتەوە، کە تۆ هاتیتەوە با ئەو بگەڕێتەوە" نەفرەت لارا بیرۆکە نەبوو بیڵێیت؟ خواردنی چی؟ ئاخر ناڵێت تۆ چ کارت بە جولیە؟
" چـی ؟ نا شیرینەکەم ئەو خۆی مۆڵەتی ناوێت با ئەو کار بکات، هەم خۆ تۆ خزمەتکار نیت لەبری کەسانی تر خواردن ئامادە بکەیت؟ " پورم قسەی کرد و بێگومان لارای گێژ مەگەر پوورت دەهێڵێت تۆ لەماڵێک کار بکەیت؟
" ئـ ئێ پورێ بەڵام من تەنها خەمی ئەوم بوو" هەوڵمدا شتێک بڵێم پوورم گومان نەکا کە داوایەکی ئاوام لێی کرد لەناکاو" ئایی کچە دڵپاکەکی من، نا وازی لێ بێنە ئەو خۆی لەم کارە ڕاهاتوە، تۆ خۆت بەوانە خەریک مەکە، لەبری ئەمە بڕۆ بازاڕی بڕۆ گەشت بڕۆ باڕەکان، چیت داور لە خزمەتکردنی کەسیتر؟ "
" ئـ باشە پورێ ئەوە دەکەم کە تۆ وتت، ببورە بەم بەیانیەش بێزارم کردیت"
" نەخێر ئەزیزم بێزارکردنی چی؟ هیوادارم کاتێکی خۆش بۆخۆت بەسەر ببەیت ئازیزم، ماڵئاوا " پەیوەندیەکەم داخست و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کاری تۆ زۆر سەختە لارا، دەبێ بیسەلمێنم کە ئەم دەرمانانە هۆکاری کوێری بەڕێز کیم.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
خوێنەرەکانم زۆر زیرەکن هاااا، جا هەندێک ئەگەرتان وت، چەند پاڕتێکی تر بوەستن تا بزانن ڕاستن یاخود نا.
2024/9/16
10:00PM
You are reading the story above: TeenFic.Net