بهێڵە ئەم زستانە لەتەنیشتت بم
کە هەرجارێک هەورە تریشقە هات
باوەشی من بکەیتە پەناگەی خۆت.
" ڕێم پێ بدە بیبینم" لێڤا لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تایهیۆنگی وەستابوو و داوای لە تایهیۆنگ کرد کە ڕێگای پێبدات بچێت لارا ببینێت، لەم دوو ڕۆژە تایهیۆنگ هەرگیز لارای بەتەنها جێ نەهێشتوە و لەگەڵی بوە و وەک پەڕەی گوڵێک ئاگاداری بوو و گرنگی پێداوە.
" پێم گوتی نامەوێت هیچ یەکێک لە ئەندامی خێزانە نەفرەتیەکەت نزیکی لارا ببنەوە! تۆ کەڕیت؟" تایهیۆنگ بە توڕەییەوە وای گووت و دەرگاکەی داخست و لەبەردەم لێڤا وەستا "تکایە من هەرگیز نانەوێت زیان بە دادەم بگەیەنم تەنها با بیبینم سوێند دەخۆم دەڕۆم و چیتر نامبینیتەوە، تکایە بەس یەک جار " لێڤا بە خەمباریەوە لە تایهیۆنگ پاڕایەوە تا ڕێی پێ بدات بچێتە لای لارا، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی " باشە بەس یەکجار و هەرگیز نەیەتەوە بەردەمم " تایهیۆنگ وای وت و لێڤا بزەیەکی کرد و سەری بەئەرێنی لەقاند.
تایهیۆنگ دەرگاکەی کردەوە و چووە ژورەوە لێڤاش بەدوایدا چووە ژوورەوە و بەنێو هۆڵەکە داڕۆشتن و تایهیۆنگ بەرەو یەکێک لە ژورەکان دەچوو، لێڤاش بەبێ دەنگی لەدوایدا چوو و تایهیۆنگ لەبەردەم دەرگایەک وەستا و کردیەوە هەرزوو لێڤا لارای بەرچاوو کەوت کە لەسەر جێگاکە کتێبێکی لەدەستە و دانیشتووە.
تایهیۆنگ بە چاوەکانی ئیشارەتی بە لێڤا دا کە بچێتە ژورەوە، لێڤا بە دوودڵی هەنگاوی نایە ناو ژورەکە و لەدەرگاکەی دا تاوەکوو لارا ئاگاداری هاتنی بێت، لارا چاوی لەسەر کتێبەکە لادا و سەیری لای دەرگاکەی کرد بینی لێڤا بەرەو لای دێ، لەجێی خۆی ڕاست بوویەوە و بەسەرسوڕماویەوە سەیری لێڤای کرد " لێڤا!" لارا بانگی کرد و لێڤا بەخێرای چووە لای جێگاکە و باوەشی لەلارا دا " دادە"
هەردووکیان باوەشیان لەیەکتری دا و تایهیۆنگ بەرەو هۆڵەکە چوو و هێشتی ئەوان بەتەنها بن "دادە چۆنیت؟ باشی وایە؟ هیچ کوێیەکت ئازاری هەیە؟" لێڤا بەخەمەوە پرسیاری لەلارا کرد کە سەیری جەستەی دەکرد، لارا بزەیەکی کرد "من باشم خەمی منت نەبێ، تۆ چۆنیت؟ دایکم چۆنە؟" لارا لەکۆتایی بەدودڵی پرسیاری ئەو ئافرەتەی کرد کە ئەسڵەن دایکیشی نیە کەچی هەرچیەک بێت لارا ناتوانێت مرۆڤێکی بێ دڵ بێت و گرنگی بە کەسە نزیکەکانی نەدات.
" من باشم دادە، دایکیشم نازانم چۆنە، ئەو دەیەوێت براکەم و باوکم ئازاد بکات"لێڤا لەدوایی قسەکەی بێدەنگ بوو و لارا بەبێدەنگی سەیری بەردەمی کرد، لێڤا دەستی لارای گرت و وای لێکرد سەیری بکات "دادە، من نازانم چ هۆکارێک وایان لێدەکا بەمجۆرە بن بەرامبەرت، بەڵام تۆ هەر بڕیارێک بدەیت من لەپشتت دەبم، تەنانەت گەر زیندانی تاهەتایی باوکم و براکەشم بێت، تۆ کەمت بەدەستیان نەچێشت، ئاساییە بتەوێ حەق و مافی خۆت وەرگریتەوە لێیان" لێڤا بە خەندەوە پاڵپشتی لارای کرد لەهەرکارێک کە بیەوێ بیکا" سوپاس لێڤا " لارا بە بزەوە وای گووت و خەندەیەکی بۆ لێڤا کرد.
──•~❉᯽❉~•──
" بۆچی هێندە زوو دادگایی دەکرێن؟ "لارا بە دەنگێکی نزمەوە پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەرەو دادگا دەچوون، ئەوان تەنها دوو ڕۆژە لەزیندانن کەچی ئێستا دادگای دەکرێن "چونکە من ئەوەم ویست" تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە و بەردەوامی دا بە شۆفێری کردنی.
لەبەردەم هۆڵی دادگایەکە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دابەزی، لاراش بەدوایدا دابەزی و بەیەکەوە بەرەو هۆڵی دادگاکە چوون، لەبەردەم دەرگای ژوورێکی دادگاییکردن دانیشتن لەسەر کورسیەکان و تایهیۆنگ دەستەکانی لارای گرتبوو، هەرچەندە لارا چەند جارێک ویستی دەستی لەنێو دەستی دەربهێنێت بەڵام تایهیۆنگ بەتووندی دەستی گرتبوو و نەیدەهێشت دەستەکانی لەنێو دەستی دەربهێنێت.
" نەفرەتت لێ بێت، تۆ لەیەکەم ڕۆژی بوونت بویتە هۆی ئازار و کێشە بۆ ئێمە" جولیا کە هاتە ڕێڕەوەکە هاواری کرد و قسەی بە لارا وت،تایهیۆنگ ویستی قسە بکات بەڵام لارا بە توندی دەستی گووشی بەمانای بێدەنگ بێت.
" چیت لەوان دەوێت ها؟ ئەمە پاداشتی چەند ساڵ بەخێو کردنتە؟ ئەمە پاداشتی ئەوەیە چەند ساڵ لەماڵەکەم ژیاندمی؟ " جولیا بە توڕەییەوە قسەی بەلارا وت لەبەردەمی وەستایەوە، لارا ددانەکانی لێک خشاند لە توڕەیدا و هەوڵیدا هێمێن بێت.
" دەبوایە بزانم کچی سۆزانیەک هەر بەمجۆرە بێباک و بێ ڕەوشت دەبێ، چاوەڕێی چیم لێ کردبایت؟ هەر ئاوا هیچ و پووچ و بێنرخ دەردەچوویت " جولیا نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات کە لارا هەڵسایەوە و بەهەموو هێزیەوە زلەیەکی لێدا، هەموویان سەرسوڕماو بوون بەکارەکەی لارا و قسەکانی جولیا.
" ژیان ها؟ بەخێوکردن؟ باسی چ جۆرە ژیانێک دەکەیت؟ نۆزدە ساڵی تەمەنم لەنێو ئازار و خەفەت بەسەر برد، ڕۆژێک، تەنها یەک ڕۆژ نەبوویتە دایک، باسی چ جۆرە پاداشتێک دەکەیت؟ چیت بۆمن کردوە تا پاداشتت بدەمەوە؟ کچی سۆزانی ها؟ بەڵێ ڕاستە ڕەنگە من کچی سۆزانیەک بم، بەڵام ئەوە لەدەستی من بوو تا دایکم چ جۆرە کەسێک بێت؟ هەرچیەک بێت تەنها لەبەر خاتری لێڤا و لۆنەر تۆشم وەک ئەو هیچ و پوچانە نەخستە زیندان، تەنها نامەوێت بێ کەس بمێننەوە، بۆیە بێدەنگبە و هیچ لەدەمت نەیەتە دەرەوە" لارا لە کۆتا ئاستی تووڕەییەکەی دابوو و هاواری لەسەر جولیا کرد و قسەی پێ وت.
جولیا بە ڕقەوە سەیری لارای کرد دەستی لەسەر کوڵمەکانی دانا، لێڤا و لۆنەر هێشتا شۆکی قسەکانی دایکیان و کارەکانی خوشکەکەیان بوون، لەو کاتەش پۆلیسەکان هاتن و ئەناتۆلی و لیۆنسیان بە قۆڵبەستی هێنا " گیانەکەم خەمت نەبێ من تۆ لێرە دەر دەکەم، من هەردوکتان دەردەکەم" جولیا لێیان نزیک بویەوە و وای پێ وتن، پۆلیسەکان ئەوانیان بردە ژووری دادگا.
هەموویان لەژوورەکە دانیشتبوون و چاوەڕێی هاتنی دادوەر بوون، لەناکاو دەرگاکە کرایەوە و دادوەرەکە هاتە ژوورەوە، هەموویان هەڵسانەوە و پاشان دادوەرەکە پەڕاوەکانی هەڵگرت و سەیری کردن، دوایی خوێندنەوەی کەیسەکە سەیری ئەوانی کرد
" باشە کەواتە کیم تایهیۆنگ سکاڵات لە دوو ئەندامی خێزانی سمیرنۆڤ کردووە چوونکە ئەوان هاوسەرەکەتیان فڕاندوە و ئازاری جەستەییان داوە؟" دادوەرەکە پرسیاری کرد و پارێزەرەکەی تایهیۆنگ هەڵسایەوە باسی ڕووداوەکانی کرد، کە چۆن لارایان فڕاندوە بە بەڵگەی ڤیدیۆی کە لەکامێراکانی بەردەرگای ماڵی تایهیۆنگ گیراون و کامێراکانی فڕۆکەخانەوە وە بەڵگەی پزیشکی کە لارا ئەشکەنجەدراوە.
" باشە کەوایە ئایە شایەدتان هەیە کە ئەوان وایان لە تۆ کردوە؟" دادوەرەکە پرسیاری لەلارا کرد و جولیا پێکەنی چونکە کەس نیە شایەدی بۆبدات و بەڵگەکانیان بەهیچ دەچێت و ئەناتۆلی و لیۆنس نەجاتیان دەبێت.
تایهیۆنگ بە خەندەوە سەیری لێڤای کرد و هەر زوو لێڤا هەڵسایەوە و پارێزەرەکەی تایهیۆنگ قسەیەکی کرد کەوایکرد سمیرنۆڤەکان پێی شۆک بن " لێڤا سمیرنۆڤ، خوشکی کیم لارا شایەدی دەدات گەورەم" پارێزەرەکە وای وت و دادوەرەکە سەرێ بە ئەرێنی لەقاند و داوای لەلێڤا کرد بچێتە جێگای شایەدی دان.
لێڤا لەوێ وەستا و بە چاوەپڕ ئاوەکانی سەیر باوک و براکەی کرد وە دایکی کە بە چاوێکی پڕ لە بێ ئومێدیەوە سەیری دەکا" قسە بکە کچەکەم" دادوەرەکە داوای کرد و لێڤا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی " دادەم، واتا کیم لارا، لەو کاتەی من چاوم بەدونیا هەڵێناوە و لەدونیا تێگەشتووم تەنها ئەوەم دەبینی چۆن لەلایەن باوک و برا گەورەکەم ئازار دەرا، زۆر جار لەسەر بچووکترین هەڵە دادەمیان ئەشکەنجە دەدا، وە ئەمجارەش کە گەڕاندیانەوە ڕووسیا بەزۆری، بۆ ئەوەیان بوو هاوسەرگیری پێبکەن لەگەڵ پیاوێک کە لەتەمەنی باپیرەم دابووە، کاتێک دادەم ڕەتی کردەوە بچێت پیاوەکە ببینێت، براکەم لیۆنس سمیرنۆڤ لەژورێک دادەمی بەندکرد و تا ئاستی مردن ئەشکەنجەیدا" لێڤا بەگریانەوە قسەکانی کرد و لەکۆتایی قسەکانی سەیری لیۆنسی کرد کە چۆن بە چاوێکی بێهیواوە سەیری دەکا.
دادوەرەکە چەند پرسیارێکی لەلارا کرد و پارێزەرەکە چەند بەڵگەیەکی خستە بەردەمیان، پارێزەری سمیرنۆڤەکان شێواو و نەیدەزانی بە چ ڕێگایەک ئەوان نەجات بدات، تا دادوەرەکە چەکوشەکەی لەمێزەکەی دا
" بە پێی یاسای مافی ئافرەتانی ڕووسیا و یاسایی توندوتیژی ئەو تاوانەی ئەناتۆلی سمیرنۆڤ و لیۆنس سمیرنۆڤ بەرامبەر کیم لارا کردویانە، کە بەهەموو جۆرێک دژی مافی مرۆڤ و ئافرەتە دادگا بڕیاری دا بە زییندانی کردنی هەردوکیان بۆ ماوەی سی ساڵ و لێساندنی قەرەبوو چوارسەد ملیار دۆلار وەک قەرەبویەک بۆ کیم لارا و گواستنەوەی گشت موڵک و سامانێکی ئەو خێزانە بۆ سەر ناوی کیم لارا" لەدوای قسەکانی دادوەرەکە ئەناتۆلی بە چاوی فراوانەوە سەیری دادوەرەکەی دەکرد.
" بێ ڕەوشت دەبوایە ئەو ڕۆژە تۆم
کوشتبایە، دەبوایە هەر ئەوکاتە لەناوت ببەم " لیۆنس بەتوڕەیی هاواری کرد و بەرەو لای لارا چوو، لارا بە توندی قۆڵی تایهیۆنگی گرت و پۆلیسەکان هەرزوو لیۆنسیان گرت " تەنها ڕۆژێکم لەژیان دامابێت دەتکوژم،گرنگ نیە لەکوێ بیت هەر دەتکوژم " لیۆنس هاواری کرد و بە توڕەیی هەوڵی ڕزگار بوونی دەدا لەدەستی پۆلیسەکان.
" هەر وەک دایکت سۆزانیت ئەوت چۆن هەڵخەڵەتاندوە ها؟" جولیا لەدەرەوەی ژوورەکە کە لەدادگایی هاتنە دەرەوە وای بەلارا وت و بە چاوەکانی ئیشارەتی بە تایهیۆنگ دا " بێ گومان سۆزانیەکان شارەزان لە بردنی پیاوەکان و هەڵخەڵەتاندنیان، تۆ دەتزانی پێشتر هاوسەرگیری کردوە؟ هەر ئەوکاتەی هاتە کۆریا تەنها مانگێک دەبوو جیا بویەوە" جولیا بە قێزەوە قسەی دەکرد و لێڤا دەستی جولیای گرت " دایکە تکایە با بگەڕێینەوە" لێڤا داوای لێکرد و جولیا بە ڕقەوە سەیری کرد" کە چووینە ماڵەوە من دوو قسەم بۆتۆ هەیە" جولیا بە توڕەیی وای وت و لێڤا بەترسەوە سەیری کرد.
" سەیرکە ئەگەر تاڵێ قژی لێڤا ئازی پێبگات تۆش وەک هاوسەر و کوڕەکەت لەزیندان دەبیتت، تێگەشتی؟ " لارا بە توڕەییەوە وای گووت و جولیا دەستی لێڤای گرت ولەگەڵ خۆی بەرەو دەرەوەی برد.
لارا فرمێسکەکانی چاوی بێ وەستان دەکەوتە خوارەوە، ئایە ئیتر لەو کابوسە ڕزگاری بوو؟ هیچ جارێکی تر ناکەوێتە ژێر دەستی ئەو ئیبلیسانە وایە؟ تایهیۆنگ دەستی بە قژی دادەهێنا و ڕایکێشایە باوەشی " تەواو بوو، هەموو شتێک ئیتر تەواو، ئازارەکانت و مەینەتیەکانش تەواو بوون"
──•~❉᯽❉~•──
" بۆچی نان ناخۆیت؟ " تایهیۆنگ لەسەر خوانەکە پرسیاری لە لارا کرد کە لەوەتەی لەسەر مێزەکە دانیشتوە هیچ شتێکی نەخواردوە " چی گەر ئەو ئازاری لێڤا بدات؟ " لارا بە خەمباریەوە قسەی کرد و تایهیۆنگ چەتاڵەکەی دانا و دەستی لارای گرت " ئەو ناتوانێت هیچ لەو بکات چونکە یەکێک لەپیاوەکانم ئەو چەند ڕۆژە لەدەوری ماڵەکە دەبن و ئەویش ئەوە دەزانێت، وە دواتر ئەو کچیەتی بڕوا ناکەم هیچ شتێک بکات زیانی پێبگەیەنێت" تایهیۆنگ بە دڵنیایەوە قسەی کرد و هەوڵیدا دڵی لارا بداتەوە.
" سوپاس تایهیۆنگ، گەر تۆ نەبویتایە ڕەنگە من هێشتا لەژێر دەستی ئەوان دەبووم" لارا بە دەنگێکی نزمەوە سوپاسی تایهیۆنگی کرد و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد" سوپاسم مەکە ئەمە وەک دانەوەی چاکەکەت ببینە، ئەگەر تۆش نەبویتایە منیش ئێستا هیچم نەدەبینی" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت.
لارا بزەیەکی بچووکی کرد و سەیری دەستی خۆی کرد کە لەنێو دەستی تایهیۆنگ بوو
" ئایە خۆشت دەویست؟" تایهیۆنگ پرسیاری کرد و لارا نەیزانی مەبەستی کێیە و بە تێنەگەشتووی سەیری دەکرد
" هاوسەرەکەت دەڵێم! ئایە ئەوت خۆشدەویست " تایهیۆنگ نەیدەویست لەسەر ئەوە قسە بکات بەڵام زۆر فزوڵ بوو لەسەر ئەوە و دەیویست هەموو شتێکی لارا بزانێت.
" خۆشمدەویست! " لارا بە بزەیەکی پڕ لەئازارەوە وای وت " چۆن جیا بوونەوە؟" تایهیۆنگ پرسی و لارا فرمێسکی چاوی کەوتە خوارەوە" ئەوم لەگەڵ نزیکترین هاوڕێم بینی لەنێو جێگا و لەسەر هەمان جێگای خەوی ماڵەکەمان" لارا بە بزەیەکی شکاوە وای گووت.
تایهیۆنگ دەستی لارای توندتر گرت و لارا سەیری کرد " بۆچی منت خۆش دەوێت؟ من شایەنی تۆ نیم، بۆچی ژیانت و تەمەنت بەمنەوە بەهەدەر دەدەیت!" لارا بە خەمباریەوە وای گووت و تایهیۆنگ تووندتر دەستی لارای گرت " تۆم خۆش دەوێت چونکە فریشتەی ڕزگارکەری منیت، چونکە فریشتەیەکی بەخەڵات بۆمن هاتویت، بۆچی تۆ شایەنی من نیت؟ تۆ بەتەواوی بەتاڵیت لە کەموکوڕی "
" وا نیە من هەموو جەستە و ناخم برینە، من ئافرەتێکی تەڵاقدراوم، کەواتە بۆچی تۆ بەو هەموو پاکی و جوانی و میهرەبانیەتەوە خۆت بەهەدەر بدەیت بەمن! " لارا بە بزەیەکی شکاوە قسەی کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد" ئەوانە هیچ بۆمن گرنگ نین، من برینەکانی ناخ و جەستەی ساڕێژ دەکەم، دواتر من پێشتر نابینا بووم ئایە ئێستا ئەوە هیچ لەبابەتەکە دەگۆڕێت؟ نەخێر بەم شێوەیەش هاوسەردار بوونت هیچ بۆمن ناگۆڕێت کیم لارا " تایهیۆنگ لەکۆتایی بە بزەوە قسەی کرد.
" من هەر لەیادم دەکرد ئێمە کەی هاوسەرگیریمان کردوە؟ئەوە ساختە بوو وایە؟ " لارا کە بیستی تایهیۆنگ وتی کیم لارا بیری هاتەوە پرسیار بکات" نەخێر ساختەی چی؟ تۆ بە ڕاستی هاوسەری منیت کیم لارا "
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net