کە بانگەشەی شتێکت کرد
ئامادەش بە بۆ هەڵگرتنی تاوانەکەی.
" ئەو چۆنە؟" تایهیۆنگ پرسیاری کرد کە دکتۆرەکە لەژوورەکە هاتە دەرەوە
" بەڕاستی زۆر بەدڕندەیی ئازار دراوە، گەر تۆ یان هەر کەسێکی تر دەستی لەو کارە دایە تکایە بوەستن، ئەو جەستەی لاوازە، تەنانەت ڕەنگە گاریگەری لەسەر لەلایەنی دەروونیشی هەبێت، بەهیوایی سەلامەتی " دکتۆرەکە لەدوایی قسەکانی لەوێ تێپەڕی و تایهیۆنگ بە توڕەیی سەیری لێڤای کرد کە لە ڕێڕوەکە وەستابوو.
" لەکەیەوە بەمجۆرە ئازاری دەدەن؟ " تایهیۆنگ بەخێرایی پرسیاری لێکرد،ئەم دۆخەی ئەمڕۆی و ئەو قسانەی پێشوو تر لەلارای بیست کە لە باخچەکە بەدەم خۆیەوە قسەی دەکرد دڵنیای کردەوە لارا یەکەم جاری نیە بەدەست ئەوان ئازار بدرێت.
" لـ لەوەتەی بۆتە 9ساڵان" لێڤا بەترسەوە قسەی کرد، ترسێکی زۆری هەیە لەبەرامبەر نیگا ساردەکانی تایهیۆنگ،
دایکم و باوکم بۆچی بەمجۆرە ڕقیان لەدادەمە " لێڤا بە ترسەوە وەڵامی دایەوە.
تایهیۆنگ دەستی بە ڕوخساری داهێنا و هەوڵیدا هێمن بێت،دەبێ بە ژیری ئەم کارە چارە بکات، بەدڵنیایەوە هیچ کامێک کە دەستی لە ئازاردانى لارا هەبوبێت بە ئاسانی لەم بابەتە دەر ناچێت، تەنانەت گەر ئەو کەسە دایکی لاراش بێت، بەدڵنیایەوە ئەو کارێک دەکا کە تا کۆتایی تەمەنیان ئازار بچێژن.
پەرستارێک هاتە دەرەوە لەژوورەکە و تایهیۆنگ چوە بەردەمی
" دەتوانم بچمە لای ؟ " تایهیۆنگ پرسیاری کرد و پەرستارەکە بە ئەرێنی سەری لەقاند، تایهیۆنگ بەرەو دەرگاکە چوو و لێڤاش لەدوایەوە چوو " تۆ مەیە و لەدەرەوە بوەستە" تایهیۆنگ بە نیگایەکی سارد وای وت و پاشان چووە ژورەوە و دەرگاکەی داخست.
هەر کە چووە ژورەوە لارای بینی لەسەر جێگاکە پاڵ خرابوو و سەری پێچرابویەوە و لەفافێکی لێ درابوو،لێی نزیک بویەوە و لە تەنیشتی دانیشت، سەیری ڕوخساری کرد کە چۆن سوور و مۆر بووتەوە، بە تووندی ددانەکانی لەسەر لێوەکانی دا، لەناوە نەفرەتی لەخۆی دەکرد کە هێشتی هێندە لەژێر دەستی ئەوان بمێنێتەوە.
ئەو ڕۆژەی لەماڵەوە چوە دەرەوە چووە نەخۆشخانە، لەوێ دوایی پشکنینی چاوەکانی دکتۆرەکە پێی وت کە دەتوانێ بینایی تەواو بۆ چاوەکانی بگەڕێنێتەوە بە کردنی نەشتەرگەری لێنزی چاو، هەر هەمان ڕۆژ نەشتەرگەریەکی کرد، بۆ ئەوەی چاوی ئازاری نەدا ناچار بوو هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بێت، وە کە هەواڵی لارای لە سونگهوون پرسی پێی وت کە براکەی هاتۆتە دوای و بردویەتیەوە ڕووسیا،ئەو پێی وانەبوو خێزانەکەی بەو ئاستە لەگەڵی خراپن.
کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە لەگەڵ پۆلیسەکان یێنڤایان قۆڵبەست کرد، بەڵام ئەوەی کە یێنڤا بە تایهیۆنگی وت وای کرد هەر بەکەمتر ماوە بگاتە ڕووسیا، دەستەکانی لەسەر قژی لارا دادەهێنا و لەنزیکەوە سەیری دەکرد
" جوانکیلەکەی من، چۆن دەستیان دەچێتە گیانە پاک و بەنرخەکەی تۆ؟ ئایە تۆ ئەو هەموو ساڵە لەو ئازارە ژیاویت؟ ئەگەر وابێت سوێند دەخۆم بەجۆرێک تۆڵەیان لێدەکەمەوە ناوی خۆشیان لەیاد نەمێنێت، بەڵام سەرەتا دەبێ بزانم بۆچی بەم جۆرە ڕقیان لێتە؟" تایهیۆنگ بە چرپەوە قسەی کرد و لەکۆتایی قسەکانی ماچێکی لە کوڵمی لارا کرد.
بە هێمنی دەستی بەسەر کوڵمەکانی دادەهێنا،دەستێکی بردە خوارتر و دەستە بچوک و نەرمەکانی لارای گرت، بزەیەکی کرد کە جیاوازی نێوان دەستەکانی خۆیانی بینی، دەستی لەکوڵمی لارا لادا و خستیە ژێر سەری خۆی و سەیری ڕووخساری لارای دەکرد.
دوایی نیو کاتژمێر تایهیۆنگ هەر وەک خۆی دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە، لارا کەمێک چاوی تروکاند و تایهیۆنگ زانی کە بە هۆش دێتەوە،دەستی لەسەر کوڵمی دانا "لارا " تایهیۆنگ بە هێمنیەوە بانگی کرد و لارا چاوەکانی کردەوە و ماوەیەک سەیری سەقفی ژوورەکەی کرد و دواتر سەیری تەنیشتی کرد کە تایهیۆنگ لەوێیە،سەرسوڕماو بوو کە تایهیۆنگی لەلای خۆی بینی " ت تایهیۆنگ " لارا بە کزی ناوی هێنا و هێشتا دڵنیا نەبوو کە ئاخۆ ئەوە بەڕاستی تایهیۆنگە یاخود تەنها خەیاڵێکە "گیانی تایهیۆنگ " تایهیۆنگ بە خەندەوە وەڵامی دایەوە و دەستی لە کوڵمی دەخشاند.
" ت تۆ چی دەکەیت لێرە؟ ک کاکم ؟ "لارا دەترسا براکەی بیبینێت و سەیری ژورەکەی کرد " شــ کەس ناتوانێت ئیتر تاڵێکی قژت ئازار بدات، من وایان لێدەکەم باجی یەک بەیەکی فرمێسکەکانت بدەنەوە " تایهیۆنگ بە نەرمی و هێمنیەوە وەڵامی دایەوە و دەستی لەسەر کوڵمی دەخشاند " چاوەکانت؟" لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد.
" بەڵێ ئیتر دەتوانم بە تەواوی ببینم، هەفتەی رابردوو نەشتەرگەریم کرد،وە هەموو ئەوانە تەنها لەسایەی تۆوە ڕویاندا،تۆ وەک فریشتەیەکی پاک و جوان هاتیتە ناو ژیانم و هەموو پیس و تاریکیەکانت لادا، تۆ بویتە فریشتەی من چاو کاڵەکەم، وە بوویتە خاوەنی دڵم و گیانم، تۆ بویتە هەموو شتێکی من لارا، بە مانای وشە هەمووشتێک " تایهیۆنگ بە دڵخۆشییەوە بۆ لارای باس دەکرد و بزەیەکی گەورە لەسەر لێوانی بوو.
" پورم ؟! " لارا ویستی پرسیار سەبارەت بە یێنڤا بکات بەڵام تایهیۆنگ زووتر وەڵامی دایەوە " ئەو ئێستا لەزیندانە و هەرگیز ناتوانێ بێتە دەرەوە، ڕاستی بەو هۆیەوە لەوانەیە کێشە دروست بێ لەنێو خێزانەکەم بەڵام هەموو ئەوەی لەئێستادا بۆ من گرنگە تۆیت "
──•~❉᯽❉~•──
" کەواتە قسە بکەن ئەو هۆکار چیە کە وادەکا هێندە ڕقتان لە کچەکەتان بێت" تایهیۆنگ لەبەردەم ئەناتۆلی و لیۆنس وەستابوو لە ژووری لێکۆڵینەوە، دوایی ئەوەی لارا لە نەخۆشخانە دەرچوو و لەگەڵ خۆی بردیە ماڵێک، کاتێک. لارا زانی دەیەوێت بچێتە لای دایک و باوکی بەزۆر تایهیۆنگی قایل کرد کە لەگەڵ خۆی ببات، وە ئێستاش لەبەردەم ئەو ئاوێنەیە وەستاوە کە تەنها ئەو دەتوانێ بیان بینێت نەک ئەوانەی ژورەوە بیبینن.
بێگومان پلە و پۆستی تایهیۆنگ هێندە دەهێنێت بتوانێت بچێتە ناو بنکەیەک و ئەوەی بیەوێ بیکات، ئەناتۆلی بە بێزاری هەناسەیەکی دایەوە،پێی وایە دەتوانێت لە تایهیۆنگ نەجاتی بێت و بچێتە دەرەوە لەو زیندانە.
" کەواتە ناتەوێ قسە بکەیت؟ باشە خولەکێک، بەڕێز ئێدوارد " تایهیۆنگ بە بزەوە بانگی ئەفسەرەکەی کرد کە لەدەرەوە وەستابوو،هاتە ژوورەوە و لەنزیک تایهیۆنگ وەستا " بەڵێ گەورەم " بەو جۆرە وەڵام دانەوەی پۆلیسەکە ئەناتۆلی و لیۆنس توشی شۆک بوون، ئەفسەرێکی پۆلیس بەو دەڵێت گەورەم ؟
" ئەگەر ئێستا ئەوەی من داوایان لێ دەکەم نەیکەن ئەوان بەڕای تۆ سزای ئەوان چی دەبێت؟ " تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری لە ئەفسەرەکە کرد و بە نیگایەکی فێڵزانە سەیری ئەناتۆلی و لیۆنسی کرد " ئەگەر ئێستا بیان نێرینە دادگا ڕەنگە سزای لەسێدارەدان یاخود سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەر بسەپێنرێت " لەگەڵ قسەی ئەفسەرەکە ئەناتۆلی و لیۆنس بەچاوێکی فراوانەوە سەیریان کرد.
" هۆکار ؟" تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری کرد
" چونکە ئەوان هاوسەری کوڕی بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆریایان فڕاندوە و ئەشکەنجەیان داوە " لەدوای قسەکەی ئەفسەرەکە هەردووکیان بە چاوی شۆکەوە سەیریان کرد، لارا کەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوەکردوە؟ یاخوود چۆن ئەو پیاوە کوڕی بەڕێوبەری ئاسایشە، لاراش وەک ئەوان شۆک ببو نەیدەزانی ئاخۆ تایهیۆنگ پۆستێکی لەمجۆرەی هەیە.
" باشە ئێستاش دەتوانیت بڕۆیت" تایهیۆنگ بە بزەوە وای وت و ئەفسەرەکە چووە دەرەوە،تایهیۆنگ قاچی خستە سەر قاچی و بە بزەوە سەیری ئەوانی کرد " گوێبیست بوون نا؟ کەواتە بە ژیری قسە بکەن ماندووم مەکەن، ئەگەر قسە بکەن لەوانەیە لێتان خۆش بم " تایهیۆنگ وای بەوان گووت و پاشان ئەو قەڵەمەی لەدەستی بوو یاری پێکرد،ئەناتۆلی سەیری لیۆنسی کرد،چی بکەن؟ بێگومان نایانەوێت لەزیندان بڕزێنەوە یاخود لەسێدارە بدرێن،کەواتە دەبێت هۆکاری ئەوە باس بکەن بۆچی بەمجۆرە بوونە لەگەڵ لارا.
" نایانەوێت قسە بکەن؟ " تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری کرد " نـ نا قسە دەکەم" ئەناتۆلی بە ترسەوە وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە " جوانە کەواتە!" تایهیۆنگ بە بزەوە سەیری لرد و چاوەڕێی قسەکانی بوو.
" ساڵانی ڕابردوو بەر لە لەدایک بوونی لارا من لەگەڵ هاوسەرەکەم ماوەیەک دەمقاڵێمان بوو و شەوان نەدەگەڕامەوە و لەگەڵ سۆزانیەکان کاتم بەسەر دەبرد" ئەناتۆلی بە نزمی قسەی کرد و لیۆنس دەستەکانی لەنێو یەکتری بە توندی دەگوشی لەوەی باوکی لەناو ئەو دۆخە شەرمەزاریەدایە.
" بەڵێ تۆ لەگەڵ سۆزانیەکان بوویت دواتر؟ " تایهیۆنگ بە تەواوی چێژی لەوە دەبینی کە ئەوان لەو دۆخەدان" ئـ ئێ دووایی چەند مانگێک یەکێک لەو سۆزانیانە هات و منداڵێکی لەبەردەم دەرگاکەم دانا و پێی وتم کە ئەوە کچی منە و نەیدەتوانی لەباری ببات و ناشتوانێ لەو جێگا پیسە بەخێوی بکات، ئەو کچە لارایە ئەو کچی خوێنی منە بەڵام لە دایکێکی جیاواز" لەدوای قسەکانی ئەناتۆلی لارا بەشۆکەوە دەستی لەسەر دەمی دانا.
کەواتە ئەوە هۆکاری هەموو ئەو ئازارانە بووە، ئەو منداڵێکی ناشەرعییە؟ منداڵی سۆزانیەک؟ هەر لەبەر ئەوەش بوو کە هەرسێ جارەکە پشکنینی دی ئێن ئەیەکە هەمان شت دەردەچوو.
" ئەو کچی سۆزانیەکە، وە چیان وتوە؟سەیری دایک بکە و کچ بخوازە هەر لەبەر ئەوەشە بۆتە سۆزانی ژێر تۆ و ئەوانەی لەو وڵاتە بوو" لیۆنس نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات کە تایهیۆنگ بۆی هەڵسایەوە و بەهەموو هێزیەوە مستێکی لە ڕووخساری دا، زۆر داخ لەدڵ بوو لەبەرامبەری بۆیە بەیەک مست نەوەستا و بەردەوام لێیدا تاوەکوو ڕووخساری خەڵتانی خوێن کرد.
" ئەوەی بێ ڕەوشتە تۆ و باوکتن، پیاوەتیتان هەر ئەوەندەیە بە کچێک بوێرن؟ هەڵسە لەمن دە دەیی! گەر پیاویت و هێزت هەیە هەڵسە لێم بدە، تۆ بۆچی وەستاویت؟ مەگەر تۆ دەستت لە لارا بەرز نەکردۆتەوە؟ ئادەی با پیاوەتی تۆ ببینم" تایهیۆنگ بە هاوارەوە وای بە لیۆنس وت و پاشان بە هاوارەوە وای بە ئاناتۆلی وت و سەیری کرد.
" چیە ناتوانیت لێم بدەیت؟ بێگومان ناتوانن پیاوەتیتان هەر ئەوەندەیە بەسەر ئافرەتێک بیسەپێنن، دڵنیابن وا بەسەرتانەوە ناڕوا" تایهیۆنگ لەکۆتایی قسەکانی کە بەیادی هاتەوە لارا لەدەرەوەیە وەستا لە شەڕکردن لەگەڵیان و بەر لەوەی بچێتە دەرەوە بە هەڕەشەوە پەنجەی لەوان بەرز کردەوە.
دەرگاکەی کردەوە و چوە لای ئاوێنەکە، لارا لەوێ نەمابوو" بۆ کوێ چوو؟ "پرسیاری لە ئەفسەرەکە کرد" چوە دەرەوە گەورەم" ئەفسەرەکە وەڵامی دایەوە و تایهیۆنگ بە خێرایی چووە دەرەوە و لارای بینی کە بەهێواشی بەرەو شەقامەکە دەچوو
"لارا" بەخێرای بۆ لای ڕایکرد و قۆڵی گرت.
لارا بە چاوە سوور بوەکانی سەیری تایهیۆنگی گرت" بیستت؟ من کچی ئافرەتێکی بەدڕەوشتم و منداڵێکی ناشەرعیم " لارا بە کزی وای وت و فرمێسکی چاوی کەوتە خوارەوە،تایهیۆنگ بەخێرایی لارای لەباوەشگرت و لارا دەستی بە گریان کرد.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
چەند ڕوونکردنەوەیەک گەر لێی تێنەگەشتبێتن.
نەشتەرگەری لێنزی چاو نەشتەرگەریەکی قوڕس نیە و زۆر کەس سێ تا چوار ڕۆژیان پێویستە تا بتوانن بە ئاسایی ڕەفتار بکەن، بەڵام هەفتەیەک باشترە و بەئاسایی دەتوانن بچنە دەرەوە.
ئەگەر حەز بکەن سەیری بکەن ئەمە نەشتەرگەریەکەیە سەیری بکەن.
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.
باوکی تایهیۆنگ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی کۆریا بوە پێشتر، وە چونکە باوکی تایهیۆنگ گیانی لە دەست داوە، تایهیۆنگ هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت پۆستی باوکی بەکار بێنێت لەهەر جێگایەک پێویستی پێ بوو.
You are reading the story above: TeenFic.Net