تۆ هەبە لەلام
با ئەوانی تر هەر بڕۆن.
" تۆ ڕاست ناکەی من و تۆ کەی هاوسەرگیریمان کردوە؟" لارا چاوەکانی لە تایهیۆنگ بچووک کردوە و پرسیاری لێکرد، تایهیۆنگ پێکەنی و خواردنەکەی خستە ناو دەمی " باشە تۆ منت گرت، ناتوانم فێڵت لێبکەم " تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە وای گوت و لارا چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی تایهیۆنگ بوو .
" ئەوە قوڕس بوو کە بتوانم پەڕاوی هاوسەرگیری پەیدا بکەم و ڕاستەقینەی دەرخەم، بەڵام پلە و پۆستەکەم و پارەکەشم توانی ئەوە بکات " تایهیۆنگ باسی کرد کە چۆن بە سەختی توانیویەتى هاوسەرگیریەکی ساختە وەک هاوسەرگیریەکی ڕاستەقینە دەربخات " من دەمزانی کە هاوسەرگیرم نەکردوە " لارا بە خەندەوە وای گووت و تایهیۆنگ بە لاچاوێک سەیری لارای کرد
" هێندە دڵخۆش مەبە لەکۆتایدا تۆ هەر هاوسەرگیری لەگەڵ من دەکەی "
لارا وەڵامی نەدایەوە و خۆی لە قسەکانی دزیەوە و بە نان خواردنەوە خۆی خەریک کرد،تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و دەستی لەژێر کوڵمی دانا و سەیری لارای کرد،لارا شڵەژاو بوو لەژێر نیگاکانی تایهیۆنگ هەوڵیدەدا ئاسایی بێت بەڵام نیگا دڵبڕەکانی تایهیۆنگ ئەوەی بۆ سەخت کردبوو.
وەک ئەوەی هیچ شتێک لەم دونیایە بوونی نەبێت وەک ئەوەی هیچ کەلوپەلێک لەم ماڵە نەبێ کە تایهیۆنگ سەرنجی بدات و تەنها و تەنها لارا هەبێت،چاوەکانی بەبەردەوامی لەسەر ڕووخسار و قژ و جەستەی لارا بوون
" ئەزانی کە تووشی نابینای بوو بە حەسرەت بووم سەیری دیمەنە جوانەکانی دوونیا بکەم، گوڵەکان و ئاسمانی پاک و خۆر ئاوا بوون و پەپولەکان و هەموو دیمەنێکی دوونیا! بەڵام ئێستا دەمەوێت تەنها و تەنها سەیری تۆ بکەم، دەمەوێ لە بچووکترین وردەکاری تۆ ورد ببمەوە و شارەزای بم، من ئێستا هەموو دونیا لە تۆدا دەبیم بۆیە دەمەوێت سەیری تۆ بکەم تەواوی کاتەکان " تایهیۆنگ بە خەندەو زمانێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستیەوە قسەی بۆ لارا دەکرد و وای کرد لارا شەرم بکات و سەری نزم بکاتەوە.
" گەر بڕیار بدەیت لەگەڵ هەر قسەیەکی من سەرت نزم بکەی،دەبێ تا کۆتایی تەمەنت بەمجۆرە بیت خاتوو کیم " تایهیۆنگ بە بزەوە وای وت و لارا لەسەر مێزەکە هەڵسا
" من تێر بووم دەچمە ژورەکەم" لارا کە کوڵمەکانی سوور ببویەوە لەسەر کورسیەکە هەڵسا و بەبێ ئەوەی چاوەڕێی قسەی تایهیۆنگ بکات بەرەو ژورەکەی چوو، تایهیۆنگ بە ڕەفتارە شیرینەکەی لارا پێکەنی " شیرینە، ئای خوایە گیان وابزانم ئەو کچە لەکۆتایدا بەم ڕەفتارە شیرینانەی دەمکوژێت"
لارا بەخێرایی دەرگاکەی داخست و دەستی لەسەر کوڵمەکانی دانا کە گەرم ببو " نەفرەت من بۆچی بەمجۆرە هەست بە خۆشی دەکەم کە ئەو قسانەم بۆدەکا؟ نەخێر گیانەکەم خۆشویستنی چی ؟ من ئەوم خۆشناوێت، تەنها ئەوەیە کەس بەمجۆرە قسەی بۆ نەکردووم و هەست بە شتی سەیر دەکەم و تەواو" لارا چوە بەردەم ئاوێنەکە و دەستی لە کوڵمی دا و پاشان قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد.
──•~❉᯽❉~•──
لەنێو فڕۆکەخانەکە بوون و تایهیۆنگ کاروباری ڕۆشتنی ئامادە دەکرد تا بەو فڕۆکە تایبەتە بەگەڕێنەوە کە لەلایەن تایهیۆنگەوە ئامادە کراوە، لارا لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی چاوەڕوانی دانیشتبوو، پاسەوانەکانی تایهیۆنگ کە لەدووری لارا وەستابوون بەوردی چاودێریی دەوروبەری لارایان دەکرد " لارا؟!!!" دەنگێک لەدوورەوەی لارا هات و وای کرد لارا بەبێ سەیرکردن دەنگەکە بناسێتەوە، لەوێ لەدوورەوەی لارا وەستابوو و کە لارا سەیری کرد ئەویش دەستی کرد بە هەنگاونان و نزیک بوویەوە لێی، پاسەوانەکان ویستیان بچن ڕێگری لێبکەن لارا لەسەر کورسیەکە هەڵسایەوە و بە چاوەکانی پێی ڕاگەیاندن هیچ شتێک نەکەن.
" لارا ئەوە بەڕاستی تۆیت؟ لەکوێ بویت ئەو هەموو ماوەیە زۆر بیرم دەکردی لارا زۆر " هەرکە لە لارا نزیک بوویەوە باوەشی لێدا و وای گووت، لارا سەرەتا چاوەکانی داخست بەڵام هەموو بیرەوەریەکان لەناو مێشکی دەهاتن و دەچوون، لەسایەی ئەو چی بەسەر هات، توشی چ ئازارێک بوو، لارا هەرزوو لەخۆی دوورخستەوە و بەڕقەوە سەیری کرد " چی وای لێکردویت بیرم بکەیت ئادریک؟ " لارا بە بزەیەکی گاڵتەجاڕیەوە سەیری کرد و وای پێ وت.
" لارا گوێبگرە من بەڕاستی و لەناخی دڵەوە پەشیمانم، من هێشتا تۆم خۆشدەوێت لارا، تۆ هێشتا ئەو کەسەی هەموو ژیانمی، هێشتا خۆشم دەوێی، دەزانی چەندە بەدوات داگەڕام؟ کە لێرە نەمایت هەستم بە بوونت و گرنیت کرد، من گەمژە بووم بەقسە و کرداری تایلۆر هەڵخەڵەتام، دەبوایە من هەر لەگەڵ تۆدا مابوایەوە و بەقسەی ئەو هەڵنەخەڵەتابام، لارا تکایە دەرفەتێکم پێبدە با هەموو شتێک وەک جاران لێبکمەوە و ببینەوە دووهاوسەری بەختەوەر " ئادریک بە پەشیمانیەکی یەکجار زۆرەوە قسەی کرد و داوای لە لارا کرد کە دەرفەتێکی تری پێبدات.
" بەڕاستی؟ پەشیمان بوویتەوە ؟ پێت وایە ژیانی هاوسەرگیری یاری منداڵانە هەر کاتێک ویستت فڕێی بدەیت و کەی حەزت پێی بوو بیگەڕێنیتەوە؟ من بوکەڵەی تۆ نیم ئادریک، من یاری دەستت نیم کەی ویستت من بخەیتە دەرەوە لە ژیانت و کەی حەزت پێ بوو بمگەڕێنیتەوە، من ئیتر دەستم بە ژیانێکی نوێ کردەوە بەبێ تۆ و دوور لە ڕابردوو " لارا بە ڕقەوە وەڵامی ئادریکی دایەوە.
ئادریک بەچاووی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری لارای کرد و ویستی قۆڵی بگرێت بەڵام لەو کاتە تایهیۆنگ هات و دەستی لەکەمەری لارا ئاڵاند " گیانەکەم هەموو شتێک باشە؟ " تایهیۆنگ بە خەندەوە سەیری لارای کرد و پرسیاری لێکرد، ئادریک بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری دەستی تایهیۆنگ کرد کە لەسەر کەمەری لارا بوو.
لارا بزەیەکی کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد و پاشان سەیری ئادریکی کرد " بەڵێ ئازیزم هەموو شتێک باشە، گیانەکەم ئەمە ئادریکە، ئەمیش یەکێکە لەو کەسانەی لە ڕابردووم دا هەبوون، ئادریک! ئەمەش کیم تایهیۆگە هاوسەرەکەم " لارا بە بزەوە وای بە ئادریک وت و ئادریک چاوەکانی لە شۆکدا کرانەوە.
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و کەمەری لارای توندتر گرت " خۆشحاڵ بووم بەڕێز ئادریک " تایهیۆنگ بە خەندەیەکی سەرکەوتنەوە وای بە ئادریک وت " ئازیزم با دوا نەکەوین، من ماندووم و دەمەوێ زو بگەڕێمەوە ماڵەکەمان " لارا دەستی لەسەر سنگی تایهیۆنگ دانا و وای پێ وت، ئادریک بە دڵێکی پڕەوە سەیری ئەوانی کرد.
" باشە شیرینەکەم با بگەڕێینەوە کەوایە" تایهیۆنگ دەستی لەسەر کەمەری لارا لادا و دەستەکانی گرت" خوات لەگەڵ بەڕێز ئادریک " تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لەگەڵ لارا بەرەو دەرەوەی فڕۆکەخانەکە دەچوون تابگەنە لای فڕۆکەکە.
" ئەوە کێ بوو؟" تایهیۆنگ پرسی و هێشتا دەستی لارای گرتبوو" هاوسەرەکۆنەکەم" هەرکە لارا وای وت تایهیۆنگ وەستا و ویستی بگەڕێتەوە" بوەستە چی دەکەیت " لارا بە توندی دەستی تایهیۆنگی گرت و ڕێی لێگرت لەوەی بڕوات " بهێڵە کەمێکی لێبدەم و سوپاسی بکەم" تایهیۆنگ وای وت و لارا بە تێنەگەشتووی سەیری کرد " بۆچی؟"
" چونکە ئازاری دڵتی داوە و خەمباری کردویت دەمەوێ هەموو ڕوخساری ورد بکەم، وە چونکە وازی لێهێناویت و ئێستا هی منیت دەمەوێ سوپاسی بکەم" تایهیۆنگ وای ووت و لارا چاوی خولاندەوە لێی" با بگەڕێینەوە دوادەکەوین" لارا بە دەنگێکی توندەوە وای وت و قۆڵی تایهیۆنگی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و بەرەو لای فڕۆکەکە چوون.
هەردوکیان بەرەو لای فڕۆکەکە چوون و چوونە ناویەوە، لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری ناوەوەی فڕۆکەکەی دەکرد، وەک مالێکی بچکۆڵانە وابوو، زیاتر سەیری کرد بینی جێگای خەووی لەناوە " بەدڵتە؟" تایهیۆنگ بە بزەوە پرسیاری لەلارا کرد و لارا بە خەندەوە سەری بە ئەرێنی لەقاند.
" زۆر جوانە ئێرە" لارا وای گووت و تایهیۆنگ دەستی گرت " وەرە تا فڕۆکەکە دەفڕێ و دەچێت ئاسمان دابنیشە" تایهیۆنگ لارای لە تەنیشتی خۆی دانا لەسەر قەنەفەکە.
* شێوەی تەواوی فڕۆکەکە *
" تایهیۆنگ!" لارا بە هێمنی بانگی کرد و تایهیۆنگ سەیری کرد " گیانەکەم! " تایهیۆنگ بە چرپەوە وەڵامی دایەوە و سەیری چاوەکانی لارای کرد، تەزویەک بەنێو جەستەی لارا داهات کە تایهیۆنگ بەمجۆرە وەڵامی دایەوە " ئـ ئێ ئایە پوورم چی بەسەر هاتوە؟ واتا بێگومان زانیت ئەو وای بەسەر هێناویت" لارا بە دودڵیەوە پرسیاری کرد.
" لەڕاستیدا دەمویست ڕەوانەی زیندانی بکەم و بەندی بکەم بەڵام لەبەر کچ و کوڕەکەی و مامم هیچم پێی نەکرد ئێستا تەنها بۆ مانگێک دەستگیر دەکرێ و لە زیندان دەبێت وە بێبێەش کراوە لەهەموو موڵکێکی کیم " تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە و سەیری لارای کرد و فڕۆکەکە بەتەواوی دەستی بە فڕین کرد.
" واتا لەزیندانە ئێستا؟ ئـ ئەی تۆ چۆن زانیت من لێرەم مەبەستم چۆن ماڵی ئێمەت دۆزیەوە" لارا پرسیاری کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد " لەڕاستیدا کاتێک مامۆژنم دەستگیر کرا لێم پرسی تۆ لەکوێیت، ئەویش گووتی کە ئێستا دەمێکە تۆ بە شوو دراویت، هەرچۆنێک بێت ناونیشانی ماڵتانم دۆزیەوە و هاتم دیسانەوە تۆم برد" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و دەستی لەسەر کوڵمی لارا خشاند.
" دەزانی کاتێک لەلای ئەو چەپەڵە وتت هاوسەرەکەم بەزۆر خۆم گرتبوو شتێکت لێ نەکەم " تایهیۆنگ وای وت و لارا بە تێنەگەشتوی سەیری کرد" چی بکەیت؟ " لارا چونکە تێنەگەشت پرسیاری کرد، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و دەستی لەکەمەری لارا دانا و هەڵسایەوە و لارای بەرز کردەوە و لارا تا نەکەوێت قاچەکانی لەکەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند.
" تایهیۆنگ!! " لارا بە چرپە و شۆکەوە بانگی تایهیۆنگی کرد، تایهیۆنگ بەبێ ئەوەی گوێ بە لارا بدات بەرەو ژوورەکە چوو کە جێگاکەی لێ بوو، لارای لەسەر جێگاکە پاڵخست خۆشی لەسەرەوەی بوو، تایهیۆنگ بە بزەوە سەیری لارای کرد و لارا لەنێو شۆک و شەرمدا بوو.
تایهیۆنگ دەستی لەسەر کەمەری لارا دەخشاند و بەرەو قۆڵەکانی بردی " تایهیۆنگ!" تایهیۆنگ قسەکانی بە لارا بڕی " شــ ئەگەر ناتەوێ هیچ بکەم بێدەنگ بە، چونکە هەر دەنگێک لەدەمتەوە بێتە دەرەوە زیاتر هانمدەدات ئەوەت لەگەڵ بکەم کە هەفتەیەک لەمەوبەر کردمان" تایهیۆنگ بە چرپەوە لەژێر گوێی لارا وای وت و لارا موچڕک بە گیاندا دەهات.
تایهیۆنگ ماچێکی بچووکی ملی لارای کرد " تۆ چ نەفرەتیەکیت؟ هەموو شتێکت وام لێدەکا خۆم لەدەست بدەم، دەنگت و چاوەکانت، لێوە ئاڵەکانت، هەموو شتێکت بەرەو شێت بوونم دەبەن کیم لارا " تایهیۆنگ بە چرپەوە لەژێر ملی لارا وای دەوت و بۆنی لارای دەکرد.
تایهیۆنگ ملی لارای خستە ژێر ددانەکانی و ناڵەیەک لەلارا دەرچوو" ئاهـ تـ تایهیۆنگ " تایهیۆنگ بەرز بویەوە و سەیری چاوەکانی لارای کرد، تایهیۆنگ چاوەکانی پڕبوون لە حەز و شەهوەت" وتم گەر ناتەوێ هیچ بکەم دەنگت دەر نەیەت، بەم ناڵانە وێرانترم دەکەیت، ناڵەیەکی ترت و گەرەنتی ئەوەش نادەم سەلامەت دەرچیت لەژێر دەستم" تایهیۆنگ بە چرپەوە وای وت و پاشان لەلارا نزیک بویەوە و سەری خستە ژێر ملی لارا و ماچی دەکرد و گازی لێدەگرت، لارا بەتوندی چاوەکانی داخست و لێوی گازگرت نەوەکا دەنگێکی لێدەربچێت.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
You are reading the story above: TeenFic.Net