𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇ℎ𝑖𝑟𝑡𝑦 𝐹𝑜𝑢𝑟 ⤴³⁴

Background color
Font
Font size
Line height

ئازیزم من هی تۆم
تەنها هی تۆ.




" سەیرکە من بەڕاستی بۆ هەموو شتێک سوپاست دەکەم بەڵام تکایە با چیتر لەوە زیاتر نەمبە بار بەسەرتەوە و با خۆم هەوڵبدەم و کار بکەم و لەجێگایەک بمێنمەوە" لارا وای گووت کاتێک لە هۆڵی کۆشکە بوون لەگەڵ تایهیۆنگ، ئەو دەیەوێت ئیتر کاری خۆی بکات و ژیانی خۆی بژیەت، بەڵام تایهیۆنگ ناهێڵێت لەماڵێکی تر بژیەت.





" من ڕیگری کارکردنت ناکەم لارا بەڵام ئەوە لەمێشکت دەربکە بچیت لەماڵێکی تر بژیت، دڵنیابە بشڕۆیت هەر دەتگەڕێنمەوە ئێرە، بۆیە ژیربە و لێرە ژیانی خۆت بکە" تایهیۆنگ بەبێ منەتەیەوە قسەی کرد، بێ گوومان ئەو ڕێگا بەوە نادات لارا دوور لەو بژی.






" من نازانم بۆچی لێت دەپرسم؟ خۆ دەرگاکە کراوەتەوە " لارا وای گووت و بەرەو دەرگاکە چوو، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و پشتی بە قەنەفەکە دایەوە، بێ باک بوو لەوەی لارا چی دەکا چونکە دڵنیایە کە لارا هەر دەگەڕێتەوە ئەو ماڵە.







──•~❉᯽❉~•──








لارا لەسەر شەقامەکە بوو و لەبەردەم یەکێک لە نوسینگەکانی خانووبەرە بڕیارە خانوێک بەکرێ بگرێت تا لێی بمێنێتەوە، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەرەو ناوەوەی نووسینگەکە چوو.






" سڵاو" لارا سڵاوی کرد دوایی ئەوەی چووە ژورە " سڵاو کچەکەم فەرموو" پیاوە پیرەکە بە خەندەوە وەڵامی لارای دایەو کە هاتە ژوورەوە، لارا بەخەندەوە لەبەرامبەر پیاوەکە دانیشت " سوپاس مامە، ئەوەی ڕاستی بێت من خانوێکم دەوێت بۆ کرێ ئاساییە گەر زۆر بچوکیش بێت، چونکە بەتەنها خۆم لەناوی دەژیم"








" ئۆهـ کچەکەم بێگومان خانووی بچووک زۆر هەیە بۆ کرێ، خولەکێک با وێنەی خانوەکانت نیشانـ" پیاوەکە لەقسەکانی وەستا کە موبایلەکەی زەنگی لێدا" خولەکێک بەیارمەتیت" پیاوەکە بەخەندەوە وای گووت و لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند، پیاوەکە موبایلەکەی هەڵگرت و وەڵامی پەیوەندیەکی دایەوە.





" سڵاو..... بەڵێ...... چی؟؟.... نا نا بێگومان نەخێر..... باشە گەورەم.... بێخەمەبە" پیاوەکە پێیەوە دیار بوو لەدوای پەیوەندیەکە بەتەواوی ڕەنگی گۆڕابوو، بەترسەوە سەیری لارای کرد " وتت خانوت دەوێ بۆ کرێ؟" پیاوەکە وای وت و لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند.





" ببورە بەڵام هیچ خانوێکمان نیە بۆ کرێ " پیاوەکە وای وت و لارا بە سەرسوڕماوی سەیری کرد " یانی چی؟ تۆ تازە وتت کە خانووی زۆر هەیە بۆ کرێ؟" لارا بە سەرسوڕماویەوە پرسیاری لەپیاوەکە کرد" بەڵێ بەڵام نەماوە و ئێستاش تکایە بچۆ دەرەوە لێرە" پیاوەکە وای وت و لارا بە سەرسوڕماویەوە سەیری پیاوەکەی کرد و لەوێ هەڵسا و چووە دەرەوە.







" ئایی خوایە ئەم پیاوە خەڵەفاو بوو؟ تازە خۆی وتی خانووم هەیە کەچی دەرم دەکا، نەفرەتی پیر" لارا بە بێزاری وای وت و سەیری موبایلەکەی کرد تا بەدوای نوسینگەیەکی تری خانوبەرەدا بگەڕێت.












" بەڵێ بێگومان هەمانە وە نرخیشیان زۆر گوونجاوە" خاوەنی نوسینگەکە بەخەندەوە وای وت و لارا دڵخۆش بوو کە ئەمجارە توانی جێگایەکی تر بدۆزێتەوە" ببورە" پیاوەکە وای وت و پەیوەندیەکەی هەڵگرت و قسەی لەگەڵ کەسەکە کرد و پاشان پەیوەندیەکەی داخست و سەیری لارای کرد "ببورە خاتوون هیچ خانوێک نیە بۆ کرێ " لارا بە شۆکەوە سەیری ئەو پیاوەی کرد، بۆچی هەمان شت دووبارە بویەوە؟







بە بێزاری لەنوسینگەکە چووە دەرەوە و لە موبایلەکەی بەدوای ئەپارتمانێک داگەڕا، لەڕێگاکە دەڕۆشت و بەردەوام بوو لەڕۆشتن، کەشەکەی کەمێک ساردی کردبوو چونکە لە پایز نزیک دەکەونەوە، چاکەتەکەی توندتر کرد لەجەستەی و هەنگاوی لەسەرخۆی دەنا.














" ببورە هیچ ژورێکی کرێ نیە" قسە دووبارەکانی تەواوی ڕۆژەکە لەدەمی ئەو ئافرەتەش هاتە دەرەوە کە لارا ویستی ژورێک لە ئەپارتمانێکەی بەکرێ بگرێت، لارا ددانەکانی بەتووندی لەسەر یەکتری دانا و لەوێ چوە دەرەوە، هەرکە چوە دەرەوەی ئەپارتمانەکە دوو پیاوی بینی لەدوورەوە وەستاون، لارا زۆر جوان ئەوان دەناسێت بۆیە بە ڕقەوە سەیری کردن و بەرەو لای ئەوان چوو.




" هەر ئێستا بمگەڕێنەوە کۆشک نەفرەتیانە" لارا بەتوڕەییەوە وای بە پیاوەکان وت و لەدوای ئەوان چوو تا سەربکەوێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان، شۆفێرەکە دەستی بە لێخوڕین کرد و بەرەو کۆشکەکەی تایهیۆنگ چوون.














لارا بەخێرای دابەزی و بەرەو ناوەوەی کۆشکەکە چوو و بەهەموو هێزیەوە دەرگاکەی کردوە و بە ڕقەوە سەیری تایهیۆنگی کرد کە لەهۆڵەکە قاچەکانی لەسەر یەکتری داناوە دەستەکانی لەپشتی سەری داناوە و بە بزەیەکی پڕ لەفیزەوە سەیری لارا دەکا.




" کیم تایهیۆنگی نەفرەتی!!!!!" لارا هاواری کرد و بەرەو لای چوو " چی بوو شیرینەکەم ماڵت دەستنەکەوت لێی بمێنیتەوە؟" تایهیۆنگ بە فیزەوە پرسیاری کرد، لارا بە ڕقەوە لەبەردەمی وەستا و سەیری کرد "من باوەڕ ناکەم تۆ چ جۆرە مرۆڤێکیت، بۆچی لەتەواوی سیئۆل ناتوانم ماڵێک بگرم، ئەمانە هەموو لەژێر دەستی تۆدابوون وایە؟ بێگومان چونکە سەرەتا هەمویان دەیانوت خانوو هەیە کەچی لەدوای پەیوەندیەک ڕاستەوخۆ هیچ ژورێک و خانوەک نەدەمایەوە" لارا بە گرژیەوە وای وت و بە توڕەییەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد.









" ئۆهـ سەیری کەروێشکە هارەکەم بکەن چەند داخ لەدڵە لەبەرامبەرم" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و هەڵسایەوە و لەبەردەم لارا وەستا" بێگومان ئەوانە کاری من بوون، دەزانی پێم وانەبوو دەسەڵاتەکەم تا ئەو ئاستە دەڕوات، بەڵام ئەوە خۆشە کە دەتوانم دەست بەسەر ئەوانی تر بگرم و ئەوەیان پێ بکەم کە دەمەوێت" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لەلارا نزیکتر بوویەوە.






" تۆ" لارا بەهۆی نزیکتر بوونەوەی تایهیۆنگ وەستا لەقسەکردن" من چی شیرینەکەم؟" تایهیۆنگ بە چرپەوە پرسیاری کرد و چەند ئینجێک نێوانیان هەبوو لەگەڵ لارا" زۆر گەمژەیت " لارا بە شڵەژاویەوە وای گووت لەوێ بەڕاکردن ڕۆشت بۆ ژورەکەی.














" گەمژە لارا گەمژە،ئەم بیرکردنەوانە چیە دێتە ناو مێشکت؟" لارا لەبەردەم ئاوێنەکە سەرزەنشتی خۆی دەکرد لەوەی لەخوارەوە بۆساتێک ئەوە هاتە مێشکی تایهیۆنگ ماچ کات " بەڵام خەتای ئەو پیاوە زەبەلاحەیە لەوەتەی چاوەکانی بونەتەوە زۆر سەرسەری و هەست هەژێن بووە، نەفرەت بوەستە لەم قسانە "لارا شەقێکی لەسەری خۆی دا و خۆی سەرزەنشت دەکرد کە چۆن بیر لە تایهیۆنگ دەکاتەوە " بەڵام ئەو نەفرەتیە زیاد لەپێویست قۆزە" لارا لەکۆتایی بەکزی وای گووت و سەری لەسەر قۆڵەکانی دانا و سەیری لایەکی ژوورەکەی کرد.

























" دوای نان خواردن دەمەوێ قسە بکەین چەند شتێک هەیە دەبێ باسی لێوە بکەین" تایهیۆنگ کە لەسەر خوانی ئێوارە بوون وای بە لارا وت و لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند و بەردەوامی بە خواردنەکەی دا، تایهیۆنگ پارچەیەک لەو گۆشتەی لەناو قاپی خۆیدا بوو خستیە ناو قاپەکەی لارا "بیخۆ لاواز بویتە، دەبێ خواردنی زۆرت پێبدەم " تایهیۆنگ بە بزەوە وای وت و سەیری لارای کرد.





" ئەگەر زۆر بخۆم قەڵەو دەبم، من ئەوەم ناوێت" لارا بە کزی وای وت و کەمێک لەخواردنەکەی خوارد " بۆچی ناتەوێت؟ دڵنیام زۆر جوان و شیرین دەبیت ئاوا گوپەکانت خڕ ببن و جەستەشت خرپن بێت، ئاهـ دەبێ کە بەمنداڵەکانمان دوگیان بوویت چەند نازدار بیت" هەر کە تایهیۆنگ وای گووت لارا چاوەکانی فراوان بوو و خواردنەکەی لەقوڕگی گیرا و دەستی بە کۆکین کرد.






" چی بوو باشیت؟ "تایهیۆنگ دەستی لەپشتی لارا دا و گڵاسێک ئاوی پێدا تا چاکتر بێت، لارا ئاوەکەی خوارد و سەری بە ئەرێنی لەقاند.









هەردوکیان لەهۆڵەکە دانیشتن و لارا لەدووری تایهیۆنگ دانیشت، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد کە سەیری لارای کرد "دەتویست چیم پێ بڵێیت؟ "لارا بەهێمنی وای وت و دیسانەوە بە نەرمیەکەی و دەنگە ناسکەکەی تایهیۆنگی سەر لەنوێ ئاشقی خۆی کردەوە.




" دەزانیت کۆمپانیاکەم کاری چیە؟" تایهیۆنگ پرسیاری کرد و لارا سەری بەئەرێنی لەقاند "بەلێ بڕاندی جل و بەرگ" لارا وای وت و تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند " بەلێ، وە هەموو جارێک لە نماش کردنی جلەکانمان کێشەمان بۆ دروست دەبێت چونکە هیچ نمایشکارێکمان نیە تایبەت بە کۆمپانیا، من دەمەوێت لەوێ بیت و لەلای من کار بکەیت، وەرە لای من و لەوێ ببە نمایشکاری جلەکانمان، تۆ تەنها لە ستۆدیۆکەمان جلەکانمان تاقی دەکەیتەوە و وێنەت دەگریێ، هیچ شتێکی تیا نیە بۆت قوڕس بێت، پێشیر لەوە قەلەق بووم چونکە کەسێکم نەدەبینی بۆ ئەو کارە بگونجێ، بەڵام تۆ بەتەواوی بۆ ئەوە دوورستکراوی " تایهیۆنگ پێشنیاری کاری بۆ لارا کرد و لارا بە چاوە فراوانەکانی سەیری کرد.






نمایشکار خەونی منداڵی لارا بوو بەڵام هەرگیز بۆی نەڕەخساوە ئەو خەونەی بەدی بهێنێت" چی دەڵێیت لارا قایلیت؟ " تایهیۆنگ بە بزەوە پرسی، لە ڕاستیدا ئەو باش دەزانێت ئەوە خەونی لارایە و هەرگیز ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە، بێگومان ئەوەش نهێنیە کە تایهیۆنگ لەکوێوە بە خەون و حەزەکانی لارای زانی.







" مـ من بەڕاستی نازانم چی بڵێم" لارا هێشتا سەرسوڕماو ببو لەوەی داوای شتێکی لەمجۆرەی لێکراوە، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و چوە نزیک لارا و دەستەکانی گرت " پێویست ناکە هیچ بڵێیت، بەیانی یەکەم ڕۆژتە لە کۆمپانیاکەم خاتوو لارا، بۆیە با ئەمشەو زوو بخەوین، تا بەیانی زوو هەڵسینەوە " تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارای هەڵساندەوە.





" بە یەکەوە بخەوین؟" لارا بە شۆکەوە پرسی "بێگومان مەگەر پێت وایە دەهێڵم لەژورێکی تر دوور لەباوەشی من بەخەویت؟ هاهـ خەیاڵی پەمەیی ببینیە کیم لارا " تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت لارای بەدوای خۆیدا بردە ژوورەکەیان "بوەستە بـ بەڵام هێشتا زۆر زوە" لارا وەستا و هەوڵیدا ڕبەڕووی تایهیۆنگ بێتەوە لەگەڵی نەچێتە هەمان ژوور.







" ئێ گیانەکەم کێ وتی یەکسەر دەخەوین؟ ئێمە هەندێک کاری ترمان هەیە کە لەژورەکەمانی بکەین کیم لارا" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و لارای بەرزکردەوە و لەسەر شانی دانا" بـ بوەستە مەبەستت چیە؟" لارا بە شۆکەوە پرسی و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و بەرەو ژوورەکە چوو.










──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──











You are reading the story above: TeenFic.Net