⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑆𝑖𝑥𝑡𝑒𝑒𝑛 ⤴¹⁶

Background color
Font
Font size
Line height

ئەو ئاگرەی سوتاندمی خۆم دامگرساند.








" بۆچی ناتەوێ بیخۆیت ؟" یێنڤا پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد کاتێک ئەوان بەیەکەوە لە هۆڵەکە دانیشتبوون و خواردنەوەیان بۆ هاتبوو، جولی چەند خواردنەوەیەکی هێنا بوو و پاشان کە لەبەردەم تێیهیۆنگیان دانا، تایهیۆنگ پێیانی وت کە نایخواتەوە، بێگومان لەسەر قسەی لارا.



" دڵم بۆی ناچێت مامۆژن" تایهیۆنگ دەنگێکی بێزاری دەکرد وەک ئەوەی هیلاک بێت و خەواڵوو بێت " بەڵام ئازیزەکەم ئەمە بۆتۆ زۆر تەندروستە، هەم چەندان ڤیتامینی تیایە کە زۆر بەسوودە بۆتۆ، دەیی کەمێکی لێ بخۆوە دڵنیام بەدڵت دەبێت" یێنڤا زۆر پێداگر بوو لەسەر ئەوەی تایهیۆنگ ئەم خواردنەوەیە بخواتەوە.


تایهیۆنگ هەرگیز فێری ئەوە نەبووە کە شت ڕەت بکاتەوە، هەمیشە هەرچی خستبێتیانە بەردەمی وەریگرتوە ئەمەش یەکێک بوە لە قسەکانی داپیرەی بۆ ئەو، چونکە ئەمە بە بێڕێزی دادەنێرێت ئەگەر کەسێک خواردنەوەی پێ دایت و تۆ وەرت نەگرت.





لارا بیری دەکردەوە کە چ کارێک بکات تاوەکوو تایهیۆنگ ئەو خواردنەوەیە نەخوات، یێنڤا خواردنەوەکەی خستە نێو دەستی تایهیۆنگ و خەندەیەکی کرد " بیخۆرەوە زۆر بەسوودە بۆتۆ" تایهیۆنگ بەناچاری لەدەمی نزیک کردەوە، بەرلەوەی بیخواتەوە دەنگی هاواری لارا سەرنجی هەمویانی بەلای خۆیدا برد "ئایی خوایە سیسرک" لارا قیژاندی و خۆی خستە سەر قەنەفەکە و لەپشت تایهیۆنگ خۆی شاردە وە و بەئەنقەست تایهیۆنگی دەجوڵاندەوە.


یێنڤا و هاوسەرەکەی بەخێرایی لەجێی خۆیان هەلسانەوە و سەیری ئەو جێگایەیان کرد کە لارا دەستی بۆ درێژ کردوە " لارا کچەکەم کوا لەکوێیە؟" یێنڤا بە شڵەژاویەوە پرسیاری کرد و لارا پەنجەی بۆ شوێنەکە درێژ کرد " پورێ لێرە بوو،ئەیییی زۆر پیس و گەورە بووو" لارا هاواری کرد و هەر بەردەوام بوو لەوەی قۆڵی تایهیۆنگ بگرێت " ئەو گلاسە فڕێبدە دەیی" لارا پاڵێکی بە تایهیۆنگەوە نا و بە چرپەوە لەژێر گوێی وای پێ وت و تایهیۆنگ هەر ئەوەی کرد کە لارا داوای کرد.







لەدوایی ئەو هەرایەیی لارا نایەوە تەنها لەسەر ئەوەی تایهیۆنگ ئەو گڵاسە شەربەتە نەخواتەوە هەمویان چوونە باخچەکە و پاسەوانەکان دەرمانی دژە مێرویان لەهۆلەکە دا، لارا نقورچکێکی لە تایهیۆنگ دا تاوەکوو بابەتی ڕۆشتنە ساختەکەی باس بکات لەلای پووری " باسی بکە دەی" لارا کە لەتەنیشتی دانیشتبوو بە چرپەوە وای بە تایهیۆنگ وت و ئەویش هەناسەیەکی بێزاری دایەوە لەدەست ئەم کچە.




" ئێ مامە، مامۆژن، من ئەم چەند ڕۆژە بڕیارێکم داوە واتا دەمەوێ هەندێک کات بە تەنهای بەسەر ببەم و بچمە دەرەوەی وڵات" یێنڤا کەمێک ئەوی لا ناخۆش بوو لە تایهیۆنگ باسی ڕۆشتنی کرد "بۆچی؟ لێرە بۆخۆت کات بەسەر ببە و هەرچیت ویست ئەوە بکە هەم لێرە بە باشی خزمەتت دەکەن و ئاگادارتن " یێنڤا نەیدەویست تایهیۆنگ لەوێ بڕوات.



" دەزانم مامۆژن بەڵام بەڕاستی لەم کەشەی ئێرە بێزار بوومە و دەمەوێت هەندێک بە تەنها بم بۆ خۆم" تایهیۆنگ وەڵامی یێنڤای دایەوە بەوەی کە حەز بەوە دەکات بەتەنها بێت " ئێ باشە بەڵام با جولیش لەگەڵ تۆ بێت " لارا ڕێک بە قسەکەی پوری چاو زەق بوویەوە، ئەو تا لەدەست جولی نەجاتی بدات لەم ماڵە دەیباتە دەرەوە و پوریشی پێی دەڵێت جولی لەگەڵ خۆت ببە؟





لارا هەر زوو نقورچکێکی بچووکی لە تایهیۆنگ گرت و ئەویش هەر زوو تێگەشت لارا بۆچی وا دەکات
" نا مامۆژن سوپاس بەڵام دەمەوێت بە تەنها بم" تایهیۆنگ بە خەندەیەکی ساختەوە و وەڵامی یێنڤای دایەوە " چۆن دەتوانی بەتەنها؟ با جولیش لەگەڵ بێت!" یێنڤا هەر نکۆڵ بوو لەوەی جولی لەگەڵ تایهیۆنگ بچێت.


" ئێ پورێ پیاوەکە دەیەوێت بە تەنها بچێت بۆچی ناچاری دەکەیت؟ هەم بەڵکوو بیەوێ بۆخۆی لەگەڵ کچێک بەتەنها کات بەسەر ببات؟ هەم پیاوە و پێویستی هەیە" لارا بە خەندەوە خۆی خستە ناو قسەکان و بە ڕووسی قسەی لەگەڵ یێنڤا کرد،ئەو پێی وایە کەسیان ڕووسی نازانن.




یێنڤا خەندەیەکی شڵەژاوی کرد" چی بوو ئازیزم؟ " هاوسەرەکی یێنڤا پرسیاری لە یێنڤا کرد" ئا خۆشەویستم لارا وتی کە با ڕێ بە تایهیۆنگ بدەین کەمێک چێژ لە تەنهایی وەربگرێت" یێنڤا بە خەندەیەکی ساختەوە وای بە هاوسەرەکەی وت.




" ئێ ڕاستدەکات با کەمێک تەنها بێت، لەوێ کارگوزار و شت هەیە هەم سۆنگهوون لەگەڵی دەبێت پێویست ناکات زۆر نیگەرانی بیت شیرینەکەم " هاوسەرەکەی یێنڤای هەوڵیدەدا دڵی هاوسەرەکەی بداتەوە و لەخەمی تایهیۆنگ نەبێت.



" بەڵێ پورێ ڕێی پێ بدە ئاساییە" لاراش هاتە ناو بابەتەکە و بەیەکەوە هەرچۆنێک بێت یێنڤایان قایل کرد تایهیۆنگ بەتەنها گەشت بکات" کەی دەڕۆیت؟ " یێنڤا پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد و ئەویش وەڵامی دایەوە " بەیانی"









──•~❉᯽❉~•──









بەیانی لارا وا نیشانی دا دەچێتە سەر کار و تایهیۆنگیش وای نیشانی دا کە دەچێتە دەرەوەی وڵات و کەلوپەلەکانی کۆکردەوە، هەر کە ئۆتۆمبێلەکە لە کۆشک هاتە دەرەوە لەلایەکی شەقامەکە لارا چاوەڕێ بوو کە تایهیۆنگ و ئەوان بێنە دەرەوە و ئەوانیش هەڵیبگرن.






ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم لارا وەستا و هەرزوو لارا بەخێرایی سەرکەوت بەبێ ئەوەی کەس بیبینێت
" ئایش خەریک بوو لێرە ڕەقبمەوە لەسەرما بۆچی هێندەتان پێ چوو" لارا هەڵدەلەرزی لەسەرما و دەستەکانی لە قۆڵی دەخشاند، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەڕۆشتن کرد و بەرەو ئەو ماڵە چوو کە تایهیۆنگ لەنێوەندی شاردا کڕیویەتی و لەسەر قسەی لارا ئەم چەند مانگە لێی دەمێنێتەوە.









کاتێک گەشتن خانوێکی مامناوەند و مۆدێرن بوو جتاواز لە کۆشکەکە کە گەورە و ستایلی کلاسیک بوو، کەلوپەلەکانیان دابەزاند و تایهیۆنگ و لارا چوونە ناو ماڵەکە و لارا بەناو هەموو شوێنێکدا دەگەڕا " ئەو ماڵە زۆر جوانە، هەموو شتێکی بە ڕەنگی ڕەش و ڕەساسیە، بەلای منەوە ئەو ماڵە لەکۆشکەکە جوانتر و خۆشترە" لارا لەنێو هۆڵەکە وەستا بوو و سەیری ناو ماڵەکەی دەکرد.




تایهیۆنگ لەنزیک لارا وەستابوو " دوێنێ شەو قسەیەکت کرد تا پورت قایل بکەیت، چیت پێ وت؟" تایهیۆنگ دەنگی قوڵ و هێمن بوو، لارا بەهۆی نزیکی و دەنگە قوڵەکەی تایهیۆنگ لەرزێکی بەجەستەدا ها.



" ئـ ئێ چیم وت؟ نازانم باسی چی دەکەیت؟" لارا بە شڵەژاویەوە وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە کە هەستی دەکرد تایهیۆنگ بە هەنگاوی هێواش هێواش بەرەو لای ئەو دێت " تۆ دڵنیایت هیچت نەوت؟" تایهیۆنگ دەنگی نزم تر کردەوە و زیاتر لە لارا نزیک بویەوە، لارا هەر بەشڵەژاویەوە دەکشایەوە دواوە و تایهیۆنگ نزیکتر دەبویەوە.

"ئـ ئێ من بەڕاستی نازانم باسی چی د دەکەیت" لارا لەکۆتایی قسەکانی زیاتر شڵەژا بەوەی پشتی بەر دیوارەکە کەوت و تایهیۆنگ زیاتر لێی نزیک بویەوە و تەنها چەند ئینجێکیان نێوان بوو، تایهیۆنگ دەستەکانی لەتەنیشت لارا دانا و سەری نزم تر کردەوە.

" من پیاوم و پێویستیم هەیە، وە دەبێت ئەو چەند مانگە چێژ لە تەنهاییم ببینم لەگەڵ کچێک؟ ئایە تۆ ئەو چێژەم پێ دەدەیت، لارا سمیرنۆڤ؟" دەنگە قوڵەکەی تایهیۆنگ و زمانە ڕوسیە پاراوەکەی و نزیکی و ئەو قسانەی کە دەیکردن شڵەژاویەکی یەکجار گەورەیان بۆ لارا دروست دەکرد، ئەو بەنزیکەیی شۆک و شڵەژان و شەرمی تێکەڵی یەکتری کردوە،ئەو هەرگیز نەیدەزانی کە تایهیۆنگ زمانی ڕووسی دەزانێت.



تایهیۆنگ سەری نزم تر کردوە و لوتی لە ملی لارا خشاند و بۆنی کرد، لارا بەم کردارە شڵەژا و پاڵێکی بە تایهیۆنگەوە نا " ئـ ئێ دەبوایە قسەیەکم بکردبایە تا پورم قایل بێت تۆ بەتەنها گەشت بکەیت، مـ من دەچم سەیری چێشتخانەکە دەکەم بزانم هیچی کەم نیە" لارا بەخێرایی قسەی کرد و پاشان بەبێ ئەوەی بهێڵێت تایهیۆنگ هیچ بڵێت لە هۆڵەکە ڕۆشت و بەرەو چێشتخانەکە چوو، تایهیۆنگ خۆی ڕاست کردەوە و بزیەکەی کرد" کیوت"







──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──







2024/9/18
6:45 pm



You are reading the story above: TeenFic.Net