⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝐹𝑖𝑓𝑡𝑒𝑒𝑛 ⤴¹⁵

Background color
Font
Font size
Line height

من نوسەری ژیانی خۆمم، زۆر بەداخەوەش بەقەڵەم جاف دەینوسم و ناتوانن هەڵەکانم بسڕمەوە.




"بەڕێز کیم تکایە تەنها یەک جار بڕوام پێبکە، ئەگەر من نەمتوانی ئەوە بکەم هەرچیت ویست ئەوەت بۆدەکەم" لارا لەبەردەم تایهیۆنگ وەستابوو کە لەباخچەکە بوو، تایهیۆنگ هەناسەیەکی بێزاری دایەوە" تۆ بۆچی خۆت ناگری و تێکەڵی هەموو شتێک دەبیت؟ کوێری من دووساڵە هیچ دکتۆرێک چارەی نەکردوە، ئێستا پێم ناڵێیت تۆ چیت تاوەکوو بتوانی ئەو کوێریەی من چارەسەر بکەیت؟ "تایهیۆنگ بێزار ببو لەو هەموو دەست تێوەردانانەی لارا لە بابەتەکان کە پەیوەندی بەوەوە نیە..




" تکایە تەنها یەک جار! یەکجار بەقسەم بکە، سەیرکە تۆ بەم هەوڵدانانە هیچ لەدەست نادەیت، تکایە بەس ئەمجارە بەقسەی من بکە! " لارا دەپاڕایەوە لەوەی تایهیۆنگ بەقسەی بکات و قایل بێت، لارا بەیانی هەرکە لە نۆرینگەی گەڕایەوە هاتە لای تایهیۆنگ و وتی کە دەتوانم چارەسەری ئەم نابیناییەت بکەم، بەڵام تایهیۆنگ هیچ متمانەی نیە کە ئەو بتوانێت، ئێ چەندان دکتۆری بەناوبانگی کۆریای کردوە و هەموویان دەڵێن نازانین هۆکارەکەی چیە، بۆیەش ناتوانین چارەسەری بۆ بدۆزینەوە، کەچی ئێستا لارا زۆر بەئاسانی دەلێت من دەتوانم چارەسەری بکەم.





" بۆ ماوەی چەند؟" ئەم قسەیەی تایهیۆنگ وەک نیشانەیەک بۆ قایلی بوونی بوو، لارا خەندەیەکی کرد و بە پەرۆشیەوە وەڵامی دایەوە " من خۆشم نازانم چەندمان پێدەچێت بۆ چارەسەری، بەڵام تەنها من هەرچیم وت تۆ بەقسەم بکە، کە چاک بویتەوە بەڵێنت پێدەدەم کە چیتر بێزارت ناکەم" لارا پێداگر بوو لەوەی تایهیۆنگ بەقسەی بکات.



" باشە با بۆ جارێکیش بێت با من شانسی خۆم لەگەڵ تۆ تاقی بکەمەوە، خۆ سەدان دکتۆرمان تاقی کردەوە، با ڕێگا چارەکەی تۆش تاقی بکەینەوە" تایهیۆنگ بە بێزاریەوە وای وت لارا لەخۆشیا چەپڵەی لێدا " بەڵێ کەواتە وەک ئەوەی وتم، من هەرچیم پێ وتی بە پرسیار کردن کە بۆچی وابکەیت یاخود نا دەیکەیت، وە متمانەت بەمن بێ هیچ قسەیەک بەبێ هۆکار ناکەم" لارا بە فەرمانەوە وای بە تایهیۆنگ دەوت و تایهیۆنگ لە بێزاری هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.





نیوەڕۆ لەکاتێ نان خواردن چاوەڕێ بوو جولی بچێتەوە چێشتخانەکە، هەرکە جولی لەوێ ڕۆشت لارا سەیری تایهیۆنگی کرد " یەکەم داوای من، هەرگیز لەو خواردنانە مەخۆ کە جولی یان هەر کارگوزارێک بۆتێ دەهێنێت، هەر ئەو خواردنانە بخۆ کە من پێتی دەدەم" لارا قاپەکەی پێش تایهیۆنگی هەڵگرت و ئەوەی خۆی بۆ دانا " چی ئەگەر ژەهرت کردبێتە خواردنەکانی من؟" تایهیۆنگ بە نادڵنیایەوە پرسی و لارا بەهۆی ئەم پرسیارەی ڕووخساری گرژ کرد" من بۆچی تۆ بکوژم؟ من چیم دەست دەکەوێ لە کوشتنت؟ دەوەرە من چاکە لەگەل کێ دەکەم؟ " لارا بە بێزاریی وای وت و شەقێکی بچووکی لە نێوچەوانی دا.





" جا خۆ من نەموتوە وەرە چاکەم لەگەڵ بکە! خۆت هاتوویت بەمنەوە نوساویت" تایهیۆنگ زۆر بێ منەت بوو ئەسڵەن هیچ هەوڵەکانی لارای لەلا گرنگ نەبوون" تۆ زۆر بێ چاوڕوویت دەزانیت؟ من لێرە بۆتۆ هەوڵدەدەم لای تۆش نە بایە نە باران" لارا بە بێزاریەوە وای وت و تایهیۆنگ چیتر گوێی بەقسەکانی لارا نەدا و دەستی بە نانخواردنەکەی کرد.



وەک جارەکەی تر لارا بەهانەیەکی تری دۆزیەوە تا خواردنەکەی تایهیۆنگ بگۆڕت، ئەمە کرداری هەموو ڕۆژێکی لارا بوو لە تەواوی ئەو هەفتەیەیی تێپەڕ بوو، هەندێک جار تا جولی زۆر گومان نەکات لارا نانی نەدەخوارد، زۆر جار خواردنەکانی دەڕشت، هەموو هەوڵێکی دا تاوەکوو تایهیۆنگ لەو خواردنە نەخوات کە دەرمانەکەی تیایە، وە سەرکەوتوش بوو لەمە.



بەڵام ئەوە بۆ ئەمڕۆ سەختە چوونکو پوری گەڕاوەتەوە و ئێستاش بەیەکەوە لەسەر مێزەکە دانیشتوون و چاوەڕێن جولی خواردنەکان بهێنێت و دەست بە خواردن بکەن، هەر کە جولی بە سینیە پڕخواردنەکەی هاتە ئەو لارا چاوەکانی تیاما و بیری دەکردوە کە چۆن ئەو خواردنانە ئاڵوگۆڕ بکات؟


هەر کە جولی سینیەکەی دانا لارا هەڵسایەوە و دەستی بۆ قاپێک خواردن برد کە دەیزانی بۆ تایهیۆنگە، جولی هەر زوو بە لارای وت کە ئەمە خواردنی تایهیۆنگە، لارا سەری بەئەرێنی لەقاند و بەدەستەکانی قاپێکی تری هەڵگرت و لەکاتی دانان وای نیشان دا کە قاپەکەی تایهیۆنگی داناوە و ئەوی تایهیۆنگی بۆخۆی برد وهەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوە کە ئەمڕۆش توانی خواردنەکان ئاڵوگۆڕ کات.




لارا هەوڵی دەدا کە خواردنەکە نەخوات بەڵام کەپوری لێی پرسی بۆچی نان ناخوات لارا یەکسەر خواردنەکەی بەدەمیەوە کرد، ناچار بوو کەمێک لەو خواردنە بخوات بەڵام لەدوایی سێکەوچک لەم خواردنە دەستی هەڵگرت و وتی کە تێر بوە و چیتر نان ناخوات.







لەدوایی نان خواردن تایهیۆنگ بەرەوە باخچەکە چوو وەک پیشەی هەموو ڕۆژێکی، لارا کە خۆی لەقسەکانی پوری نەجات دا بەدواتی تایهیۆنگ دەگەڕا و هەوڵیدەدا کە بیدۆزێتەوە، دوایی ئەوەی لە کتێب خانەکە نەبوو بیری بۆ باخچەکە چوو، بەرەو ئەوێ ڕۆشت و تایهیۆنگی بیبی کە لەبەشێکی وەستاوە.


" تۆ لێرەیت؟ چەندە بەدواتا گەڕام" لارا لە تایهیۆنگ نزیک بویەوە و وای وت، تایهیۆنگ هەناسەیەکی بێزاەی دایەوە " باشە تۆ بۆچی بەردەوام وەک چەسپێک بەدوای منەوەیت؟ باشە وتم یارمەتیم دەدەیت بەڵام بێتامت کرد کە دەچمە هەرکوێیەک لەدوامەوە دێیت و بە زۆر بڵێیەکەت بێزارم دەکەیت" تایهیۆنگ هەرگیز حەزی بە کەسی زۆربڵێ نیە و هەمیشە حەزی بە هێمنی و جێگای بێدەنگ بوە، بەڵام ئەمە لەگەڵ لارا ئەستەمە، ئەو گەر لەگەڵ کەسێک بکرێتەوە بەداخەوە ناتوانێت بێدەنگ ببێت، لەم هەفتەیە زۆر لەگەڵ تایهیۆنگ کرایەوە و بەداخەوە ئەمەش لە قازانجی تایهیۆنگ نەبوو و لارا بە زۆر بڵێیەکەی بێزاری دەکرد.




" ئاوایە ئیتر ناچاریت بەرگەی من بگریت تاوەکوو چاوەکانت چاک دەبنەوە، جا ئەمڕۆ تۆ دەبێت کارێک بکەیت، چونکە بوونی پورم و زاوەکەم هەموو کارێکی تێکداوە، من ناتوانم لەبەردەم ئەوان خواردنەکان بگۆڕم" لارا سەرەتا بە بێزاری وای وت و پاشان وەک ئاگاداریەک وایوت.




" جا من چی بکەم؟ مام و مامۆژنم بەدەر بنێم؟ " تایهیۆنگ بە بێزاریەوە وای وت و لارا هەنسایەکی بێزاری دایەوە، بۆچی ڕەفتار کردن لەگەڵ ئەم پیاوە هێندە بێزار کەر و هیلاککەرە بۆی؟ بۆچی تایهیۆنگ پیاوێکی هێندە کەلەڕەقە؟ نەدەبوو کەمێک نەرم و لەسەر خۆ بوایە؟ لارا ناوێرێ یەک قسە بکات ئەو دەیباتە لایەکی تر و دەیکاتە سەد قسە.



" نا ئەوان نا،خۆت بەدەر بنێ" لارا بە بێزاریەوا وای وت و تایهیۆنگ تێنەگەشت لە قسەکەی "مەبەستت چیە؟" تایهیۆنگ بە تێنەگەشتووی پرسیاری کرد

" بۆچی تێناگەیت؟ لەم ماڵە دەچیە دەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و ناگەڕێیتەوە" لارا بێزار بوو لەدەست ئەم ناحاڵیەی تایهیۆنگ.


" من بۆچی لە ماڵەکەم بچمە دەرەوە بێ زەحمەت؟" تایهیۆنگ پرسی " سەیرکە من ناتوانم بەردەوام بم لەوەی خواردنەکانت بۆ بگۆڕم تێدەگەیت؟ دەبێ لێرە بچیتە دەرەوە، لەماڵێکی تری نهێنی بمێنەوە کە کەسی لێ نەبێت، خەمت نەبێ نامریت لەبرسا و من خواردنت بۆ ئامادە دەکەم، تۆ بە پورم و زاواکەم بڵێ کە دەچیتە گەشتی ئەمریکا بەڵام لێرە بمێنەوە ماڵێک بگرە، سەیرکە ماوەیەکی تر خۆت دەرئەنجامی ئەوە دەبینیت کە من هەوڵی بۆ ددەدەم"






" من بەڕاستی لەتۆ تێناگەم " تایهیۆنگ تێنەدەگەشت لارا بۆچی دەڵێت بە پوری بڵێت دەچێتە وڵاتێکی تر" سەیرکە من نامەوێ کەس بەو بابەتەی چارەسەری تۆ بزانێت، ئێستاش پێم بڵێ بە داوەکەم قایلی یاخوود نا؟ "








──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──



2024/9/17
2:37PM


You are reading the story above: TeenFic.Net