⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑆𝑒𝑣𝑒𝑛𝑡𝑒𝑒𝑛 ⤴¹⁷

Background color
Font
Font size
Line height

هەموو ئازارەکانمان بە باوەشێک
بەکۆتا دێت؟

من دەبم کێی پارتان بۆ دادەنێی؟؟؟
#laraamm





" خوات لەگەڵ لارا" خاتوو سانجای کە خاوەنی ئەو کتێبخانەیە بوو کە لارا لێ کار دەکا ماڵئاوایی لە لارا کرد و چوە دەرەوە، لارا دەبوایە کتێبە نوێیەکان دابنێت و پاشان دەرگای کتێبخانەکە کلیل بدات و بگەڕێتەوە ماڵەوە، لەدوایی نیوکاتژمێری پڕ لەهیلاکی لارا توانی کارەکەی تەواو بکات، کۆتەکەی پۆشی و جەنتاکەی هەڵگرت، سەیری موبایلەکەی کرد نەکا کەسێک پەیوەندی کردبێت، بەڵام کێ پەیوەندی پێوە دەکا؟ دایکە میهرەبانەکەی؟ یاخود باوکە دڵسۆزەکەی؟ یانی براکانی؟ هیچ کەسێک نەبوو لەخەمی ئەو بێت، پێکەنێکی گاڵتەجاڕی کرد و موبایلەکەی خستە نێو جەنتاکەی.

" چاوەڕێی شتی لەخۆت گەورەتر مەبە لارا سمیرنۆڤ" لارا سەرزەنشتی خۆی کرد کە چاوەڕێی ئەوە بوە لەلایەن کەسێکەوە گرنگی پێ بدرێت، دواجار لە کتێبخانەکە هاتە دەرەوە و دەرگاکەی کلیل دا، بەرەو لایەکی شەقامەکە چوو و لەشوێنی وەستانی پاسەکە چاوەڕێی هاتنی پاسی دەکرد.

کەشەکە سار بوو وە لەناخەوە نەفرەتی دەکرد کە ئەمڕۆ بەبێ کۆڵۆن هاتۆتە دەرەوە و قاچەکانی هەست بە ساردیەکی یەکجار زۆر دەکەن.

* شێوەکاری جلی لارا *




هەر کە پاسکە هات بەخێرایی چویە ناوی و کەمێک هەستی بە گەرمبونەوە دەکرد بەهۆی هەوای ناو پاسەکە، لەناکاو موبایلەکەی زەنگی لێدا، ژمارەیەکی نەناسراو بوو بەڵام هی کۆریا بوو، کێ پەیوەندی پێوە دەکات؟


" سڵاو؟" لارا وەڵامی دایەوە و بەدەنگێکی نزم قسەی کرد " تۆ لەکوێیت؟" هەر تۆنە توند و ڕەقە ئاشنا بوو بۆ لارا، ئەمە تایهیۆنگ بوو، بەڵام بۆچی پەیوەندی پێوە دەکات؟ " بەڕێز کیم ئەوە تۆیت؟" لارا بە نادڵنیایەوە پرسی کە دەکرێ کەسێکی تر بێت نەوەک تایهیۆنگ.

"بەڵێ منم وە خێرا بگەڕێوە ماڵەوە، من بەهۆی تۆوە تا ئێستا نانی ئێوارەم نەخواردوە" دەنگی تایهیۆنگ بێزار و توڕە دیار بوو، لارا گازی لە لێوی گرت کە لەبیری کردبوو تایهیۆنگ بەتەنها لەو ماڵەیە و ئەو دەبوایە زوو بگەڕابایەوە ماڵەوە.

" زۆر داوای لێبوردنت لێ دەکەم، من دەبوایە کتێبەکان دابنێم ئێستا لەنێو پاسم تەنها دەخولەکی تر چاوەڕێ بکە دەگەڕێمەوە" لارا بە تۆنێکی شەرمەزاریە وە قسەی کرد " خێرا بگەڕێەوە" تایهیۆنگ بە بێزاری وای وت و پەیوەندیەکەی داخست.

لەسەر داواکاری لارا تایهیۆنگ نە خواردنی دەرەوە دەخوات، نە خواردنی دەستی کەسێکی تر، نەوەکا وەک پێشتر هەوڵی دەرمانخواردی بکەن، وە بەم هۆیەش هیچ خزمەتکارێک لەماڵەکە نیە جگە لە ئافرەتێک کە کاری پاککردنەوە دەکات و لەماڵەکە دەچێتە دەرەوە لەدوایی تەواو بوونی.






لارا هەر کە لەپاسەکە دابەزی بەخێرایی بەرەو ماڵەکە ڕایدەکرد، هەناسەکانی خێرا بوو کاتێک لەبەردەم دەرگاکە وەستا و هەوڵیدا کلیلی دەرگاکە بکاتەوە و بچێتە ژورەوە، قژەکانی هەمووی بە ڕوخساریەوە بوو بەهۆی ڕاکردن و ئارەق کردنەوەکەی.



دەرگاکەی کردەوە بەخێرایی چوە ژورەوە کۆت و پوتەکەی داکەند و بەرەو چێستخانەکە چوو، تایهیۆنگ لەسەر مێزەکە دانیشتبوو و قاپێکی شلکی لەبەردەم بوو دەیخوارد "من بەڕاستی داوای لێ بوردن دەکەم بەڕێز کیم، دەبوایە زووتر بگەڕابومایەوە" لارا بەخێرایی دەرگای بەفرەگرەکەی کردەوە و داوای لێبوردنی کرد وە سەوزە و شتەکانی دەرکرد تا بەخێرایی خواردنی ئێوارە دروست بکات.



" تەنها پەلە بکە" تایهیۆنگ لەوەدەچوو زۆری برسی بوبێت و پەلەی بوو لەوەی لارا زوو خواردن دروست بکات، ماوەیی مانگێکە لارا لەلای تایهیۆنگ دەمێنێتەوە و تەنها خواردنەکانی خۆی پێدەدات هەندێک جار ئاوا دوادەکەوێت.






لارا هەموو خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دانا و کەوچکی بردە بەردەم تایهیۆنگ، ویستی بچێتە سەر کورسیەکەی بەڵام تایهیۆنگ دەستی گرت " ئـ ئێ شتێکتان دەوێت؟" لارا بە شڵەژاویەوە پرسیاری کرد " بەهۆی تۆوە بە برسیەتی مامەوە، توانی هەلگرتنی کەوچکەکەم نیە تۆ خواردنەکەم پێ بدە" تایهیۆنگ بە تۆنێکی بێزاریەوە وای بەلارا وت.





" ئـ ئێ باشە" لارا کەمێک شڵەژاو بوو، لەسەر کورسیەکەی تەنیشت تایهیۆنگ دانیشت و کەوچکەکەی هەڵگرت و خواردنی پێ دەدا، لارا سەیری ڕووخساری تایهیۆنگی کرد کە چەندە فریودەرە، چاوەکانی کانیاوێک بوون کە هەموو کەس دەکەوتە ناوی و بەئەستەم لێی دەردەچوون، چەناگەی تیژ و ڕوخسار و سیمای پیاوانە و قوڵ بوو.







لارا بەردەوام بوو لەوەی خواردن بداتە تایهیۆنگ و ئەویش بەبێ دەنگی بیخوات، تا کۆتا بەشی خواردنی ناو قاپەکەی دایە تایهیۆنگ و پاشان سەیری کرد " ئایە دەتەوێ زیاتر بخۆیت؟" لارا پرسیاری لێ کرد.







" نامەوێ" تایهیۆنگ کشایەوە لەسەر خوانەکە و هەڵسا تا بچێتە هۆلەکە، لارا چاوەکانی لەدەست ڕەفتارە سەیرەکانی تایهیۆنگ خولاندەوە " پیاوی خۆبەزلزان من لەسەرەتاوە خواردنت پێ دەدەم لات سەخت بوو بڵێیت :سوپاست دەکەم چیتر ناخۆم دەستەکانت خۆشبێت خواردنەکە زۆر بەتام بوو " لارا بەهۆی ڕەفتارە بێ باکەکانی تایهیۆنگ پەست ببو، ئەمە سیفاتی تایهیۆنگە غروری خۆی خۆشدەوێت و بۆکەسی ناشکێنێت.






" پیاوی گەمژە " لارا بۆ کۆتاجار سەیری کرد و بەڕقەوە دەستی بە خواردنەکەی کرد و نانی دەخوارد و ناوە ناوەش دەستی دەکرد بە بۆلەبۆڵ کردن و قسە پێوتن بە تایهیۆنگ.







لارا دوایی ئەوەی لە پاککردنەوە چێشتخانەکە تەواو بوو چوە سەر قەنەفەکە و دانیشت هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی بەهئی ماندوو بونەکەی " چیتر کار ناکەیت" قسە لەناکاوەکەی تایهیۆنگ وای لە لارا کرد بە چاوی فراوانەوە سەیری بکات " چییی؟ بۆچی کار نەکەم؟" لارا بە سەرسوڕماویەوە پرسیاری کرد، مانای چیە تایهیۆنگ پێی دەڵێت کار مەکە؟





" تاوەکوو ئێمە لێرە بین تۆ کار ناکەیت، یاخود خزمەتکارێک دەگرم و خواردنم بۆ ئامادە بکات، من لێرە کۆیلەی جەنابت نیم کەی گەڕایتەوە خواردنم پێ بدەیت" قسەکانی تایهیۆنگ ڕەق و توند بوو، لارا دەیوت لەلایەک حەقی خۆیەتی و لەلایەکیش مافی نیە ئاوا ئەو لەکار بکات، بەڵام تا گاریگەری ئەو دەرمانە لەسەری کەم دەبێت ناچارە لێرە بێت و ئاگاداری بێت و خواردنی کەس نەخوات.




" سـ سەیرکە بەڕێز کیم هەوڵدەدەم زوو بگەڕێمەوە لەمەوبەدوا" لارا هەولیدەدا کە تایهیۆنگ قایل بکات و واز لەکارەکەی نەهێنێت " یان ئەوەتا واز دەهێنیت و لێرە دەبیت، یانیش من خزمەتکارێک دەگرم، زیاتر نیە" تایهیۆنگ زۆر بێ باک بوو لەوەی لارا چی دەوێت، گرنگ ئەوەیە ئەوەبێت کە ئەو دەیەوێت.



" بـ باشە ئەوەی تۆ بتەوێ دەیکەم، تاوەکوو چاوەکانت چاکتر دەبن من کار ناکەم" لارا بەناچاری قایل بوو بەداواکەی تایهیۆنگ " هەست بە تینوێتی دەکەم گڵاسێک ئاوم بۆ بێنە" تایهیۆنگ قاچەکانی خستە سەر ئەو مێزەی بەردەمی و وای بە لارا وت.





لارا بەبێ دەنگی هەڵسایەوە و بەرەو چێشتخانەکە چوو و گڵاسێک ئاوی بۆ هێنا و دایە دەستەکانی، تایهیۆنگ کەمێکی لێ خوارد و هەر زوو گلاسەکەی لادا " ئەمە چیە ئەو ئاوە؟ سارد ساردە! بەم زستانە دەتەوێ نەخۆشم بخەیت؟" تایهیۆنگ گلەیی کرد و لارا زوو هەناسەیەکی هەڵمژی و بەبێ دەنگی چوو ئاوەکە بگۆڕێت.





ئەمجارە کەمێک ئاوی گەرمی کردە ناو گڵاسەکە و بۆی هێنایەوە، تایهیۆنگ کەمێکی لێ خوارد و هەرزوو گڵاسەکەی لادایەوە" تۆ بەنقەست وا دەکەیت؟ من وتم ئاوەکە بکولێنە؟ ئایە لەبەر ئەوە وادەکەیت کە وتم واز لەکار بهێنە؟ لەبیرت نەچێت بەهۆی داوای تۆوە لێرەین پێویست ناکە ئاوا خۆت پەست دەربخەیت و داخی دڵت لەمن دەرکەیت" لارا چاوەکانی فراوان بوو لەقسەکانی تایهیۆنگ.


" مـ من بـ من بەڕاستی مەبەستم شتێکی ئاوا نەبوە سوێند دەخۆن، تەنها وتت ئاوەکە زۆر ساردە ، من تەنها کەمێک ئاوم خستە ناوی" لارا بەشڵەژاویەوە وای وت و هەرزوو گڵاسە ئاوەکەی وەرگرت" من دەچم بۆتی دەگۆڕم" لارا گلەسەکەی برد و بەرەو چێشتخانەکە چوو، تایهیۆنگ پشتی بە قەنەفەکە دایەوە و زەردەخەنەیەک لێوەکانی گرتەوە و لەژێر لێوەیەوە چرپەیەکی کرد" شیرینە بۆ کەمێک یاری کردن".




ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷




2024/9/19
5:18 PM


You are reading the story above: TeenFic.Net