ئەمجارە گەر بینیمیتەوە هەرگیز وەک
پێشتر نابم ئەوجارە من
ئەوکەسە دەبم کە بایەخت پێ نادەم.
پۆڤیـ'لـارا||
لێرە وەک درەختێکی شکاو و ڕزیو وەستاوم، بە چاوەکانی خۆم بینیم، باشترین هاوڕێکەم تایلۆر،ئەو کچەی پێم وابوو هاوڕحی منە، ئەو کەسەی پێم وابوو هۆکاری خۆشبەختیمە، لەنێو باوەشی هاوسەرەکەم بینیم کە چۆن ماچی یەکتری دەکەن، بۆچی هێندە بەئازارە ؟ ئادریک تۆ هاوسەرەی منیت بۆچی ئێستا باوەشت لە کچێکی تر داوە؟ ئادریک من لێرەم ئەوەتا ئەشقەکەت لێرەیە، لاراکەت لێرەیە،تۆ بۆچی کچێکی ترت لەباوەش کردوە؟بۆچی ئەو ماچ دەکەیت؟
هەست بە قاچەکانم ناکەم، دڵم هەڕەشەی دەرچوون دەکا، چاوەکانم دەڵێن درۆیە ئەوەی تۆ دەیبینیت، ئەمە ڕاستی نیە؟ نەخێر ڕاستیە، لەمە ڕاستەقینەتر نابێت هەردوکیان کەوتوونەتە گیانی یەکتری وەک ئەوەی من نەبم لەم نێوەندە، وەک ئەوەی من هاوسەری دانەیەکیان نەبم و هاوڕێی ئەوی تر نەبم، دەمویست بڕۆم لێرە بەڵام قاچەکانم لەجێگای خۆیان چەقیون، بۆچی لەو هەموو شوێنە زۆرە لێرە لەماڵەکەمان ئەوکارە دەکەن؟ بۆچی لەسەر هەمان جێگا کە من لەگەڵ تۆ بووم ئێستا کچێکی ترت هێناوەتە جێگام و لێرە لەگەڵ ئەو خەریکی کاری پیسیت؟
کاتێک ئادریک ویستی جلی تایلۆر دابکەنێت نیگایەکی دەرگاکەی کرد، چاوەکانی شکاو فراوان و تاوانبار دیار بوون، نیگای تایلۆر کاتێک منی بینی پڕبوو لەترس " لـ لارا!!! " ئادریک بەرەو لای من هات و ئەو فرمێسکەی لەچاوانم دەمێک بوو وەستابوو کەوتە خوارەوە " لارا وەک ئەوە نیە کە بیری لێدەکەیتەوە، سەیرکە من" بەر لەوەی بهێڵم قسەکانی تەواو بکات زلەیەکم لێدا، ئەو دەستە جگە لەنەرمی و خۆشەویستی بۆتۆ زیاتر نەبووە ئەمڕۆ بوە هۆی ئازار ئادریک ئیڤانۆڤ.
" چۆن نیە هااا؟ من چیم بەهەڵە بینی ئادریک ؟ لێرە لەناو ماڵەکەم و لەناو ژورەکەم، خەریکی کات لەگەڵ کچێک بەسەر دەبەیت کە بەناو باشترین هاوڕێی منە، پێم بڵێ من لەچی هەڵە تێگەشتووم؟" ئازاری ناخم دەیخواردم دەمویست بەجۆرێک هاوار بکەم کە هەموو دونیا گوێیان لەدەنگم بێت، بەڵام ئایە ئەوە دەبێتە چارەسەر؟ ئایە ئەوە ئازارەکەم کەمتر دەکاتەوە؟ نایکات هیچ شتێک ئەو ئازارە گەورەیە کەم ناکاتەوە، هیچ شتێک ناتوانێی ببێتە چارەسەری ئەو ئازارەی ناخم.
" لارا تکایە گوێم لێبگرە تۆ هەڵە تێگەشتویت" تایلۆر بەناو باشترین هاوڕێکەم هاتە بەردەمم و دەیویست دووبارە بە درۆکانی هەڵمبخەڵەتێنێت، بەڵام ئەمە تەنها تا ئەمڕۆ بوو، چیتر من بەدرۆکانتان هەڵناخەڵەتێم، بەبێ ئەوەی گوێیان پێبدەم بەرەو دۆڵابەکەم چووم و کردمەوە، ئەو جەنتایەی لەنێوی بوو دەرمکرد و جلەکانم خستە ناوی " لارا چیدەکەیت" ئادریک پرسی و وەڵامم نەدایەوە، تەنها ئەو جلانەم خستە ناوی کە خۆم کڕیبووم بەر لەهاوسەرگیرم، تەنانەت نامەوێت دەرزیەکیش لەلای من بێت کە هی ئەو بێت، هەڵسامەوە و سەیری هەردوکیانم کرد، ئەڵقەی پەنجەکەم دەرکرد و بۆیانم هەڵدا " هیوادارم خۆشبەخت بن لەگەڵ یەکتری" هەردوکیانم تێپەڕدا و لەژورەکە چومە دەرەوە، ئێرە ئەو ماڵە بوو پێم وابوو دەستپێکی خۆشیەکانم دەبێ کە بۆهەتاهەتایە لێی دەمێنمەوە، بەڵام تەنها وەک گەمژەیەک خەیاڵی بێمانم کردوە.
" لارا بوەستە" دەنگی تایلۆر بوو لەدوامەوە کاتێک بەنێو باخچەکە دەڕۆشتم تا بگەمە دەرگای سەرەکی، وەستام و ئاوڕم بۆی دایەوە، ڕوخساری هیچ وەک ئەوە نەبوو کە لەژورە بوو، ئێستا وەک ئەوەیە کە خەڵاتێکی بردبێتەوە " دڵخۆشم کە ئیتر تۆ لەنێوانمان نیت" پێکەنینێکی گاڵتەجاڕی لەدەمم هاتە دەرەوە "تۆ ئاگاداری خۆتی؟ کێ لەنێوان کێ بوو؟" بەڕاستی بێ ئابڕووی ئەو کچە تا ئەوڕادەیە زۆرە؟ ئەو زۆر باش دەزانێت من سێ ساڵە هاوسەری ئەوم، کەچی دەڵێ تۆ لەنێوان ئێمە بوویت؟
" تۆ هاتیتە نێوان ئێمە ئەگەرنا من ئەوم خۆشدەویست، بەڵام تۆ ئیرەیت برد و هاتی لێت ساندم، پێت وایە بۆچی لێت نزیک بوومە؟ بۆچی بوومە باشترین هاوڕێت؟ چونکە تۆ ئادریکت لێبردم و منیش ویستم وەری بگرمەوە، وە ئەوەتا ئێستا بەدەستم هێنایەوە، هیوادارم بۆ هەمیشە لەنێو ئازار و مەینەتی بسوتێیت، چونکە تۆ هەرگیز شایەنی خۆشبەختی نیت، دایکت ڕاستدەکا تۆ تەنها زیادەیەکیت لەسەر ئەم زەویە، هیوادارم بەزووترین کات بمریت و چیتر نەژیت" بۆچی قسەکانی هێندە بەئازارە؟ بۆچی من دڵم ئازار دەچێژێ بەقسەکانی؟ فرمێسکەکانم دووبارە کەوتن، بوەستە لەوەی لەبەردەمی لاواز بیت لارا بوەستە، بەخێرایی پێشتم لێی کرد و ڕۆشتم لەوێ.
ناخم خەریکە دەمخوات، بۆچی هەمیشە کە دەڵێم تەواو گەشتم بە ئاسودەی و خۆشبەختی ڕێک سەد و هەشتا پلە ژیانم دەگۆڕێت و دەگەڕێمەوە خاڵی سەرەتا، دیسانەوە دەکەومەوە ناو هەمان تەنگەژە، دووبارە دەچمەوە هەمان شوێن کە بەسەختی هەوڵمدا لێی بچمە دەرەوە، بۆچی دڵخۆشبوون بۆمن هێندە سەختە؟ بۆچی نەمتوانیوە جارێک بڵێم تەواو ئیتر بۆ هەمیشە دڵخۆشم و ترسم نەبێت لە ڕوخانی دڵخۆشیەکەم؟ مەگەر من چیم کردوە تا شایەنی ئەو هەموو ئازارە بم؟
وەک ئەوەی لەنێو گۆماوێک بم و هەمیشە هەوڵدەدەم بچمە لێوارەکەی و نەچاتم بێت بەڵام هەمیشە و هەمیشە شتێک قاچەکانم ڕادێکێشێت و دەمخاتە ناوەڕاستی گۆماوەکە، بۆچی لە هیچ شتێکا شەنسم نەبوو؟ دایکێکم نەبوو دەست بەسەرمدابێنێت و لە ئامێزم بگرێت، دایکێکم نەبوو کە باسی ئازار و کێشەکانمی بۆ بکەم، بۆچی باوکێکم نەبوو لەباوەشم بگرێت و بڵێت شانازی دەکەم کە تۆ کچی منی؟ بۆچی باوکێکم نەبوو بە میهرەبانی دەست بەسەر قژم دابهێنێت و بڵێ کچەکەم هیچ کێشەیەکت هەیە؟ بۆچی برایەکم نەبوو وەک شاخێک لەپشتم بێت؟ بۆچی هاوسەرێکم نەبوو کە بۆ ئەبەدە لەتەنیشتم بێت؟ من ئەوانەم هەیە بەناو بەڵام هیچ کام لەو هەستانەیان پێ نەداوم.
بۆ دایکم من تەنها بەڵایەکم کە هاتومەتە سەر دونیا بۆی، بۆ باوکم تەنها کچێکم کە وەک زبڵێک دەمبینێت لەماڵەکەی، بۆ براکەم تەنها بارگرانیەکم کە بوونم هەیە، تاکە کەس گرنگ بم لای خوشکەکەمە بەڵام نامەوێ دڵم بەبونی ئەو خۆشبکەم دڵنیام ڕۆژێک ئەویش دەگۆڕێت، ڕۆژێک دێ ئەویش لێم هەڵدەگەڕێتەوە و ئازارم دەدات، هاوسەر؟ بۆ هاوسەرەکەم چیی بووم؟ نازانم، خۆشم نازانم بۆ ئەو چی بووم، گوایە من تاکە ئەشقەکەی بووم، گوایە من ئەو کەسە بووم کە بەهەموو بونیەوە ئاشقی ببو، گوایە من دڵبەرەکەی بووم، کەس ئاوا بەرامبەر دڵبەرەکەی دەکات؟ کەس ئەوە بەرامبەر ئەو ئەشقە دەکات کە هەموو بوونیەتی ؟
مەگەر من چیم لێ کردبوو لە خۆشەویستن زیاتر؟ چیم پێدا لە ئەشق و میهرەبانی زیاتر؟ بۆچی ئەوەی لەگەڵ کردم؟ مەگەر من لەچیم کەم بوو؟ تایلۆر چی لەمن زیاتر بوو؟ جەستە نەفرەتیەکەی وایە؟ بێگومان دەبوایە بمزانیبایە پیاوان هەمیشە چاویان جستە دەبینێ نەک گرنگی پێدان و میهرەبانی، چاویان تەنها جەستە دەبینێت.
من چۆن ئیتر بەبێ ئەشقت بژیم ئادریک؟ چۆن لەوە ڕابێم کە هیچ بەیانیەکی تر بە خۆشەویستیەوە لەخەو هەڵمناسێنیت؟ چۆن لەوە ڕابێم کە هەر جارێک دایکم قسەی ناخۆشم پێ دەڵێت و دڵم دەشکێنێت هیچ باوەشێک نیە بچمە نێوی و ئارامم بکاتەوە؟ چۆن بتوانم لەو ژیانە نەفرەتیەم بەردەوام بم کە چەند ساڵە بەهۆی تۆوە بەرگەم دەگرت؟
خودایە من کێم هەیە لەتۆ زیاتر؟ هەمیشە هەمووان لەنیوەی ڕێگاکە جێم دەهێڵن، هەمووان دێن دڵم دەبەن و ورد و خاشی دەکەن و فڕێی دەدەنەوە بەردەم قاچەکانم، هەمیشە دێن و دەلێن بۆ هەمیشە دەمێنینەوە بەڵام کاتێک چیتر پێویستیان بەمن نەما بە بەهانەیەکی بچووک دەڕۆن و جێم دەهێڵن، هەر جارێک پێم وابوە ئەو کەسە لەلام دەمێنێتەوە و ئازارم نادات بە خراپترین شێوە بەهەڵەی خستومەتەوە، نیشانی داوم چەندە گەمژەم و زوو بڕوا دەکەم.
خودایە لێرە بەندەیەکت هەیە زۆر دڵشکا و وێرانە، خودایە بێزار بووم لەهەموو خراپیەی مرۆڤەکان، پێم وانیە چیتر بەرگە بگرم خودایە من ببەرەوە لای خۆت، من توانای ئەو هەموو ئازارەم نەماوە، لێت دەپاڕێمەوە گیانم وەربگرەوە و بیبەرەوە.
──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷
20/8/2024
4:10 PM
You are reading the story above: TeenFic.Net