⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇ℎ𝑟𝑒𝑒 ⤴³

Background color
Font
Font size
Line height

گوڵەکان جوانن بەڵام گەر دەستت بۆ بردن ئازارت دەدەن.



|کــۆریــای بــاشـــوور ـــ ســیــئــۆلـــ









" گەورەم مامت و مامۆژنت لێرەن دەیانەوێ تۆ ببینن" پاسەوانەکە هاتە ژورەوە و بەو پیاوە لاوەی بەردەمی ڕاگەیاند، پیاوەکە سەری بە ئەرێنی لەقاند بەمانی ئەوەی بێنە ژوورەوە.



هەرزوو ئافرەتێکی قژ زەرد هاتە ژورەوە کە جلەکانی گرانبەها دیار بوون، وە پیاوێک لەگەڵی هاتە ژوورەوە کە هاوسەری ئەو ئافرەتە بوو، بەیەکەوە بەرو ڕووی ئەو پیاوە هاتن " تایهیۆنگ شیرینەکەم چۆنیی" ئافرەتە بە هاوارێکی بچوکەوە وای وت کە بەتەواوی هاتە ژوورەوە.


" تایهیۆنگ چۆنی کوڕم؟" مامی تایهیۆنگیش بەهەمان شێوەی هاوسەرەکەی هەر زوو سڵاو و پرسیاری تەندروستی کرد " باشم، ئێوە چۆنن؟" تایهیۆنگ لەسەر خۆیەوە وەڵامی دانەوە " باشین ئێهـ ئەو ماوەیەیە بە چیەوە خەریکیت؟" مامی وەڵامی دایەوە و پاشان دەستیان بە گفتوگۆ کرد باسی چەندان بابەتی لاوەکیان کرد و پاشان بابەتەکان گەشتنە سەر کۆمپانیا و مامی تایهیۆنگ هەر زوو پێشنیارێکی کرد" بۆچی من لەبەری تۆ کۆمپانیاکە بەڕێوە نەبەم تا ئەو ماوەیەیی لە کۆریاین؟ "



" بەڕاستی ئایە زۆر لێرە دەمێننەوە؟" تایهیۆنگ دڵخۆش بوو بەوەی ئەوان لەکۆریا دەمێننەوە، لە ئەنجامدا هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لەکۆریا نین.




کیم تایهیۆنگ کوڕێکی قۆز و کەشخەیە، جوانیەکەی لەلای هەموو خەڵکی کۆریاوە باسی لێوە دەکرێ، سەدان کچ بەخەیاڵی یەک نیگای ئەوەوە دەژین، تایهیۆنگ لەخێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە و هەر لەمنداڵیەوە لەناو پارە و هەبوونی زۆرەوە ژیاوە، هیچ خوشکێک یاخود برایەکی نەبوە چونکە هەر منداڵ بووە کە دایک و باوکی لەدەست داوە، لەلایەن داپیرە و باپیرەی بەخێوکراوە، هەر دوایی تەواو کردنی کۆلێژ باپیرەی ئەوی کردۆتە بەڕێوبەری کۆمپانیاکەی، ئامۆزاکانی ئیرەییەکی زۆری پێدەبەن بەوەی هەر زوو هەموو سەرەوەت و سامانی باپیرەیان کەوتە ژێر دەستی ئەو، تەمەنی 24ساڵ بوو کە داپیرە و باپیرەی لەیەک ڕۆژدا کۆچی دوایان کرد.




دوو ساڵ دەبێت کە تایهیۆنگ توشی کوێری لەناکاو بوە و خۆشی نازانێت کە هۆکاری ئەو کوێریە چ شتێکە، چەندان دکتۆری کرد بەڵام هەمووان یەک قسە دەکەن، تا هۆکاری کوێریەکەت نەزانین ناتوانین چارەسەرت بۆ بدۆزینەوە، وە تا ئێستاش تایهیۆنگ نازانێت بەچی وای بەسەر هات.



































|ڕووسـیـا - تـۆمـسـکـــ








" چی ئامادە دەکەیت بۆ ئێوارە؟" تایلۆر هاوڕێکەی لارا پرسیاری لە لارا کرد کە بەیەکەوە بوون
لەماڵی لارا " سترۆگانۆف و چێبورێکی، بەدڵتە؟" لارا کاتێک خەریکی ورد کردنی گۆشتەکە بوو وای بە تایلۆر وت و بەردەوام بە کارەکەی دەدا " بێ گومان ئەوە دڵخوازترین خواردنی منە " تایلۆر بە پەرۆشەوە وای بە لارا دەوت، لارا خەندەیەکی بۆ کرد و پاشان گوشتەکەی برد تا بیشواتەوە
" ئادریکیش زپر بەلایەوە خۆشە "


" دەزانم " لارا ڕاستەوخۆ سەیری تایلۆری کرد
" ئـ ئێ تۆ باست کردوە بۆم چەند جارێک لەیادت نیە؟ " تایلۆر بەشڵەژاویەوە وەڵامی دایەوە و لارا خەندەیەکی ساختەی بۆ کرد، لەیادی نیە بۆی باس کردبێت! بەڵام دەکرێ ڕاست بکات باسی
کردبێت لەئەنجامدا ئەوان زۆر قسەیان کردوە لەگەڵ یەکتری.





هەرچەندە تایلۆر هاوڕێیەکی نزیکی لارا بوو بەڵام لارا ئەمڕۆ بە بوونی ئەو ئاسوودە نەبوو چونکە جلێکی یەکجار کراوەی پۆشی بوو، کە حەزی نەدەکرد ئادریک بیبینێت، سەیری جلی خۆی کرد کە کابۆیەک و بەدی سپی و چاکەتێکی گوڵداری تەنکی پۆشیوە.





* شێوەکاری جلەکەی تایلۆر *

* شێوەکاری جلی لارا "



جەستەی تایلۆر جیاوازتر بوو لە هی لارا، جەستەی ئەو پڕ و کەمێک قەڵەو بوو کە هی لارا لاواز و باریک بوو، چاوەکانی تایلۆر سەوزێکی کاڵ بوون ئەوانەی لارا قاوەییەکی تێر ، لارا زۆر جار دەڵێ چی ئەگەر جەستەم بەلای ئادریکەوە پەسەند نەبێ؟ چی ئەگەر حەزی بەو لاوازیەی من نەبێ ؟ بەڵام دواتر بەخۆی دەڵێ بوەستە لەو بیرکردنەوە گەمژانە گەر ئادریک منی قبوڵ نەبوایە هاوسەرگیری لەگەڵ نەدەکردم.





کات تێپەڕی و بوە ئێوارە ئادریک گەڕایەوە ڕوخساری پێچەوانی ڕۆژانی تر زۆر کەیف خۆش دەردەکەوت، لارا دڵخۆش بوو کە لەدوایی ئەو هەموو ڕۆژە ڕوخساری گەشاوەتەوە، لارا باوەشی لێدا و ماچی کوڵمی کرد " بەخێر بێیتەوە ئازیزم"



" سوپاس گیانەکەم، وادیارە ئەمڕۆ مێوانمان هەیە؟" ئادریک بەخەندەوە سەیری تایلۆری کرد و ئەویش خەندەی بۆ کردەوە، لارا بەلایەوە ناخۆش بوو بەڵام نایەوێ ئافرەتێکی دڵپیس بێت نەکا ڕۆژێک ئادریک لە گلەییەکانی بێزار بێت " من دەچم جلەکانم دەگۆڕم و دەگەڕێمەوە گیانەکەم" لارا بە خەندەوە وای بە ئادریک وت و ئەویش سەری بە ئەرێنی لەقاند بۆی.







لارا چووە نهۆمی سەرەوە و دەرگای ژورەکەی کردەوە، بەرەو لای دۆڵابەکەی چوو و ویستی بەدیەکی تر دەربکات، بەڵام لەپڕ تایلۆری هاتەوە یاد کە بە چ جلێکە، بۆیە ویستی شتێکی سەرنج ڕاکێش بپۆشێت، درێسێکی سپی دەرکرد لەگەڵ چاکەتێکی پەمەیی و بەرەو گەرماوەکە چوو.




دوایی ئەوەی خۆی گۆڕی و کەمێک میکیاژی کرد و بۆنە شیرنەکەی بەسەر جەستە سپی و ناسکەکەی پرژاند کە لە گوڵێکی لیلی پاک و نەرم و جوان دەچوو، چاوە قاوەییەکانی کە جوانیەکانی دڵبەرانە بوو تەنها مەسکارایەکی کەمی بۆ بەکار هێنا.

* شێوەکاری جلی لارا *




لارا لەژورەکەی چوە دەرەوە و هەر زوو دەنگی پێکەنینەکانی تایلۆر و ئادریکی هاتە ناو گوێچکەکانی، لارا لە دڵی خۆی دەیوت هەر بەڕاستی ئەمڕۆ ئادریک زۆر گۆڕاوە لەچاو ڕۆژانی تر، لارا کە چوە چێشتخانە سەیری کرد کە ئەوان بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بکەن دەستیان بە نان خواردن کردوە.







لارا هەستی بە ناخۆشی کرد بەڵام نایەوێ بابەتی بچوک گەورە بکات دەماقاڵێ دروست بکات بۆیە خەندەیەکی کرد و لەسەر کورسیەکە دانیشت کە لەلای ڕاستی ئادریک بوو، لای چەپیشی تایلۆر بوو
" ئای لارا ببورە بەبێ تۆ دەستمان بە نان خواردن کرد، بەڵام بەڕاستی من زۆرم برسی بوو و ئادریکیش وتی کە ئاساییە بەبێ تۆ دەست پێ بکەین" تایلۆر بە خەندەوە قسەی بۆ لارا کرد " ئاساییە" لارا زەردەخەنەیەکی ساختەی بۆ کردەوە و دەستی بە نان خواردنەکەی کرد.





" من تێر بووم دەستەکانت خۆش بوو لارا بەڕاستی خواردنەکانت تایبەت بوون، بەیارمەتیتان" تایلۆر بە خەندەوە وای بە لارا وت و لەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە و بەرەو هۆڵەکە چوو، هەر کە تایلۆر چوە دەرەوە لارا سەیری ئادریکی کرد کە چاوەکانی هەر لەسەر تایلۆر بوون، ئەوانە هیچ بۆ لارا ئاسایی و ئاسان نەبوون، قوڕسە کە قبوڵی بکەیت کە ئافرەتێکی تر سەرەنجی هاوسەرەکەت ڕادەکێشێت.








" ئحم" لارا قوڕگی پاک کردەوە تا ئادریک سەیری بکات، بەمەش سەرکەوت و ئادریک چاوەکانی خستە سەر لارا "ئەمڕۆت چۆن بوو؟" لارا تا کەمێک قسە لەگەڵ ئادریک بکات پرسیاری ڕۆژەکەی لێکرد
" ئاساییە بوو، من تێر بووم دەستەکانت خۆشبێت" ئادریک وەڵامی دایەوە و لەسەر کورسیەکە هەڵسایەوە و چێشتخانەکەی بەجێهێشت، ئەوانە ڕەفتاری ئاسایی یاخود سادە بوون، بەڵام بۆچی لارا وا هەستدەکا قوڕگیان گرتوە؟





چاوەکانی هەرزوو پڕ فرمێسک بوو، چەتاڵەکەی دەستی دانا و فرمێسکی چاوانی دەهاتنە خوارەوە، بەتەنها لە چێشتخانەکە جێهێڵدرا، ئادریک پێچەوانەی ئەوکاتە بوو کە هاتە ژوورەوە دەم بەخەندە و پێدەکەنی لەگەڵ تایلۆر بەڵام بۆچی کە لارا هاتە ژورەوە و تایلۆر چوە دەرەوە و ئادریک ڕوخساری سارد بوو؟




لارا هەڵسا و دەرگای چێشتخانەکە داخست و لەسەر ئەرزەکە دانیشت دایە قوڵپەی گریان، بە دەستەکانی توند دەمی گرتبوو تا دەنگی دەرنەچێ، لەو هەستە تێدەگەیت کاتێک دەزانیت خۆشەویسترین کەست چیتر لەلای تۆ ئاسودە نیە؟ تێدەگەیت چ هەستێکە کاتێ دەزانی چیتر بە قسەکانت دڵخۆش نابێت؟ دەزانی چ هەستێکە کاتێک چیتر پەرۆش نیە تا دەنگێک لە تۆوە ببیستێ؟ دەزانی چ هەستێکە کە دەزانیت چیتر تۆ هۆکاری خۆشبەختی ئەو نیت؟ هەرگیز بینیوتە؟ ئەگەر بینیبێتت تێدەگەیت و دەزانیت لارا لەئێستادا لە چ هەستێکە، ڕوخاو شکاو وێران خۆشی ناتوانێت وەسفی حاڵی خۆی بکات.







ئەو گەمژە نیە هەستی بەوە کردوە ئادریک تەواو لەگەڵی گۆڕاوە بینینی ئەم دیمەنی ئەمڕۆش سەدا سەد دڵنیای کردەوە کە ئادریک چیتر لەلای ئەو هەست بە ئاسوودەی ناکە.







──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

* سترۆگانۆف *


* چێبورێکی *


15/8/2024

7:04 PM


You are reading the story above: TeenFic.Net