⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝐹𝑖𝑣𝑒⤴⁵

Background color
Font
Font size
Line height

پێکەنین زۆر باشترە لەوەی بۆ هەموو خەڵکی ڕوون بکەیتەوە کە بۆچی حاڵت باش نییە..

پـۆڤـیـ'لـارا|| شـانـزەی ئـادار.





ئایە هیچ وشەیەک هەیە ئەو هەستی ئێستام دەرببڕێ؟ دەمەوێ بگەڕێم و وشەیەک بدۆزمەوە و باسی حاڵی خۆمی پێبکەم بەڵام نیە، هیچ وشەیەک وەسفی ئەو ئازارەی ناو ناخم ناکە، دەمەوێ هاواربکەم و بەهەموو دونیای بڵێم چی لەناو ناخم دەگوزەرێ بەڵام ئایە کەس تێدەگا لەوشەکانم؟ تێناگەن چونکە ئەوان نازانن من باسی چی دەکەم، تێناگەن چونکە ئەوان ئەو هەستەیان نیە، گەر تێشبگەن تەنها دەڵێن تێدەپەڕێت، بەڵام کەی؟ کەی ئەو ئازارە گەورەیە تێدەپەڕێ؟ تێناپەڕێت!












یەک هەفتەیە دەڵێم تێپەڕ دەبێت و چیتر ئازاری نابێت بەڵام ئەوەتا دیسان لەباوەشی سەرینەکەمم و فرمێسکی چاوانم دێنە خوارەوە، ئەوتا دوبارە تەنهای خۆمم لەباوەش کردوە و لەژورەکەم پاڵکەوتووم، ئەوەتا دووبارە بۆ ئەو یادگاریانە دەگریم کە لەگەڵ ئادریک هەمان بوو، ئەوەتا دیسانەوە بۆ ئەو بەڵێنانە دەگریم کە ئەو پێیدام، دووبارە هەمان هەست و هەمان حاڵ من چۆن لەم بارودۆخە سەختە تێپەڕ بم؟










بۆچی ئەوەت لەگەڵ کردم ئادریک؟ من چیم بۆ نەکردی؟ چیم پێ نەدایت؟ بۆتۆ دژی دایک و باوکم وەستامەوە، لەبەر تۆ خەریک بوو باوکم بمکوژێ، هەموو ماندوو بوون و هەوڵەکانم شایەنی ئەو وەڵامدانەوەی تۆ بوون؟ هەموو خۆشەویستی من شایەنی ئەو خیانەتە بوو؟ مەگەر من بۆتۆ بەس نەبووم؟ مەگەر باوەشی من ئارامی نەدەکردیتەوە؟ مەگەر من بە هەموو باشی خراپیتەوە تۆم قبوڵ نەبوو؟ مەگەر من چاوپۆشیم لەهەموو خراپیەکانت نەکرد؟







بۆچی مرۆڤەکان هێندە خراپن؟ بۆچی کەسیان مهیرەبانی و باشی نازانن، بۆچی هەمیشە ئەو کەسەی لەڕوحت خۆشترت دەوێ لەهەموان خراپتر ئازارت دەدا؟ بۆچی کاتێک پێت وایە ئەوکەسە باشترینە بۆتۆ بەخراپترین شێوە پەشیمانت دەکەنەوە، ئازارێکی ئاوات پێدەدەن کە تەنانەت دوژمنەکەشت ئازاری ئاواهیت پێ نادە.







" هەڵسە بەس لەم ژورە بکەوە، وەرە دەرەوە و چێشتخانەکە پاک بکەوە دەی" ئەو ئافرەتەی بەناو دایکمە بە توڕەی خۆی کردە ژورەوە و بانگی کردم، بۆچی لەهەستم تێ ناگا؟ مەگەر ئەو دایک نیە؟ مەگەر من پارچەیەک نیم لە ڕوحی؟ مەگەر من منداڵی ئەو نیم ؟ بۆچی نایەت لەباوەشم بکات و بڵێ کچەکەم تێپەڕ دەبێت تۆ خەم مەخۆ؟ بۆچی نایەیت دەست بەسەرم دابهێنیت بڵێی کچەکەم من لێرەم لەلات بۆ هەمیشە لەنزیکتەوە دەبم! بۆچی هێندە قوڕسە بۆتۆ کە باشبیت بۆم؟








" لارا من لەگەڵ کێمە؟ هەڵسە ئێوارە هاوڕێکانم یەن یارمەتیەکم بدە و ئەوماڵە پاک بکەینەوە بەم خۆ لەژورنانەت ناگەیتە هیچ" تەنانەت تازەش کەمێک هیوام هەبوو کە بۆ ئەوە بانگم دەکا تا خۆم لەیاد بکەم و بەشتێکی تر خەریک بم، بەڵام هەرگیز ئەو میهرەبانیە نابینم لەو، ئەمە وەک خەونێکە لەژیانی من.





بە بێزاری لە جێگاکەم هەڵسام و بەرەو گەرماوەکە چووم، لەئاوێنەکە سەیری خۆمم کرد، ڕوخسارم هەمووی زەرد بوە ژێر چاوەکانم ڕەنگی ڕەشیان گرتوە، ئەمە منم؟ لارا سمیرنۆڤ ؟ ئەو کچەی ڕوخساری لەپێشینەی هەمووشتێک بوو لەلای؟ ئێستا چی بوە ئاوات بەسەر هاتوە؟ کوا ئەو لارایەی گرنگترین شت لای خواردن و ڕوخساری بوو؟ بۆچی ناتوانم بیبینم؟ کێ تۆی لەناو بردوە؟ کێ وای لێکردیت؟ هاوسەرەکەت؟ دایکت؟ باوکت؟ براکەت؟ هاوڕێکەت؟ کێ بوە هۆکاری ئەم حاڵەت لارا سمیرنۆڤ؟







ئاوم بە ڕوخسارم داکرد و لەگەرماوەکە چومە دەرەوە، کاتێک دەرگای ژورەکەم کردوە باوکمم بینی کە لەژورەکەی دەهاتە دەرەوە " ئەڵی بڕیارت داوە لە کولانەت بێیتە دەرەوە؟" بۆچی قسەکانت هێندە ڕەقن باوکە؟ مەگەر زۆر بۆت قوڕسە کەمێک نەرمی بەرامبەرم بنوێنی؟ مەگەر سەختە کەمێک باشبیت بۆمن؟







وەڵامم نەدایەوە،ئەسڵەن چی بڵێم؟ هەرچیـ قسەیەک بکەم بە بێڕێزی ئەیبینێت، بێدەنگ بم لەهەمووی چاکترە، پێشی من کەوت و بەرەو لای هۆڵەکە چوو، دایکم و لێڤا بەیەکەوە خەریکی پاککردنەوەی هۆڵەکە بوون "شازادەکەی باوکی بۆچی کار دەکات؟ ماندوو دەبیت شیرینەکەم" باوکم بەرەو لای لێڤا چوو و پەڕۆی دەستی لێوەرگرت و دەستەکانی ماچ کرد.




وەک ئەوەی ئاگرێکی گەرم لەنێو قوڕگم گیر بوبێت، وەک ئەوەی دڕکێکی گەورە لەنێو قوڕگم بێت، ئازاری هەبوو، دڵم هەستی بە توندیەک دەکرد وەک ئەوەی کۆتا ساتی بێت، بۆچی هێندە قوڕسە بۆتان ئاوا باشبن لەگەڵ من؟ مەگەر منیش وەک ئەو کچی تۆ نیم؟ باوکە مەگەر منیش لەخوێنی تۆ نیم؟ بۆچی من؟






لەوە زیاتر بەرگەم نەگرت و چومە چێشتخانەکە، خودایە بۆچی هێندە بە ئازارە؟ مەگەر من لەمە ڕانەهاتبووم؟ مەگەر ئەوە لام ئاسای نەببو کە باوکم و دایکم ئاوا بن؟ بۆچی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئازاریان زیاتر دەبێت؟ خودایە بۆچی ئاوان بەرامبەرم؟ مەگەر من کچی ئەوان نیم؟ مەگەر منیش وەک لێڤا لەگۆشت و خوێنی ئەوان نیم؟ بۆچی ئاوان بۆمن؟ تاوانی من چیە مەگەر؟









──•~❉᯽❉~•──






" ئەمە کچە گەورەکەتە جولیا؟" یەکێک لە هاوڕێکانی دایکم پرسیاری کرد کاتێک ئاوم بۆیان دەهێنا، دایکم بە نیگایەکی سوک سەیری کردم بەڵام هەر زوو خەندەیەکی خستە سەر لێوانی " بەڵێ ئەوە کچە خۆشەویستەکەمە لارا " هیچ سەیر نیە لام کە ئاوا دەڵێت، ئەمە یەکەم جاری نیە، هەمیشە لەبەردەم خەڵکی وەک ئەوەی گەوهەرێک بم ڕەفتارم لەگەڵ دەکەن و بە تەنهاش جگە لەزیادەیەک هیچیتر نیم.







" زۆر جوانە، بەڵام هیچ لە ئێوە ناچێت" دانەیەکی تر لەو خانمەنە بە دایکمی وت و من سینیەکەم لەسەر مێزەکە دانا و لەنزیک لێڤا دانیشتم " بەڵێ ئەو جوانیەکی دەگمەنی هەیە، لەڕاستیدا لە داپیرە گەورەی دەچی، داپیرەی ئەناتۆلی ئاوا جوان بوو، ئافرەتێکی قژ پرتەقاڵی و چاو قاوەیی بوو، لاراش جیناتی ئەوی هەڵگرتۆتەوە" دایکم وەک ئەوەی باسی شاکارێکی ناوازە بکات نەک کچەکەی کە پێی وایە زیادەیە بۆی قسەی دەکرد.




" کچم خواردنەکانت ئامادە کردوە؟ " دایکم سەیری کردم و پرسیاری کرد سەرم بە ئەرێنی لەقاند و هەڵسایەوە" وەرە لەگەڵم کچم " بانگی کردم و لەدوایەوە چووم، کاتێک هەڵسام لێڤاش لەدوامەوە هات، چوومە چێشتخانەکە و دایکم بە نیگایەکی توڕەییەوە سەیری دەکردم "بۆچی هێندە لەلایان دادەنیشت؟ دەتەوێ ئاوا سەرنجت بدەن هاا؟ چەندت حەز بە شەرمەزار کردنی منە"نیگاکانی پڕ بوون لە ڕق وەک ئەوەی هەرگیز تازە ئاوا باسی نەکردبێتم و خەندەی لەڕومدا نەکردبێت، بەر لەوەی دایکم بچێتە دەرەوە دەنگی ئەو ئافرەتانە هات کە قسەیان دەکرد لەگەڵ یەکتری.






" بیستوتانە کچەکەی تەڵاق دراوە؟ "

" چیی ئەی خوایەگیان بۆچی کچێکی ئاوا جوانیان تەڵاقداوە؟"

" وتیان هاوسەرەکەی لەگەڵ پیاوێک گرتویەتی!"


" ئەیی خوایە چۆن کاری وا دەکا ئەمە؟"

" بێگومان وای کردوە ئەگەرنا بۆچی ئادریک تەڵاقی بدات؟"

بۆچی لەخۆیانەوە قسە دەکەن ئەمانە؟ من بۆچی خەتبار بووم ئێستا؟ ئادریک بوو خیانەتی کرد نەوەک من! بۆچی من خیانەتم کردبێت، هێندە ئاسانە بڕیار لەسەر کەسەکانی تر بدەیت؟ ئاوا ئاسانە قسە لەسەر ناموسی کەسی تر بکەیت؟ دایکم نیگایەکی پڕ لەڕقی پێدام و چوە دەرەوە، لێڤا ویستی بێتە لام، بەخێرایی لەچێشتخانە چومە دەرەوە و بەرەو ژورەکەم چووم، دەرگاکەم داخست و کەوتمە سەر ئەرزەکە قاچەکانم چیتر ناتوانن هەڵگرن.




" خودایە بۆچی هێندە سەختە؟ بۆچی هێندە بەئازارە، بۆچی دەبێت ئاوام پێ بڵێن؟ خودایە خۆت ئاگاداریت ئادریک خیانەتی کردوە نەوەک من، بۆچی قسەی ناڕاستم لەسەر دەکەن، خودایە من کەسم نیە لەسەرم بەدەنگ بێت هەر تۆیت، خودایە گلەییەکانم بۆلای تۆ بەرزدەکەمەوە،خۆت دەیبینیت چۆن زوڵمم لێدەکەن، خۆت دەیبینیت چۆن ئازارم دەدەن، من حەقی خۆم لێیان دەوێتەوە، من حەقی دانە بەدانەی فرمێسکەکانم دەوێتە، لە دایکم لە باوکم لە هاوسەرەکەم لەوەی هەر جارێک ببوێتە هۆکاری فرمێسکەکانم، دڵم زۆر ئازاری هەیە، نازانم تا کوێ و تا چەند بەرگەی ئەو ئازارانە دەگرم، نازانم تاکوێ دەتوانم بڕۆم و بەرگە بگرم، لێت دەپاڕێمەوە یارمەتیم بدە خوایە، من بەرگەی ئەو هەموو ئازارە ناگرم، ئەوان زۆرن بۆ دڵی من، خودایە من بەرگەی ئەو هەموو قوڕسیە ناگرم"









──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──








تائێستا ئەوەندەی خوێندبێتانەوە ڕاتان چیە لەسەر ئەم کتێبە؟



2024/8/21

10:01 PM






You are reading the story above: TeenFic.Net