پەڕەی" یازدەم

Background color
Font
Font size
Line height

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە ꨄ.

تەواوی ٤ ڕۆژ لە ژوورەکەم بووم و هیچم نەخوارد دەریا تەواوی کاتەکان هەوڵی ئەدا بۆ ئەوەی نان بخۆم بەڵام ڕووی ئەوەم نەبوو ئیدی بڕۆمە خوارەوە و سەیری دایکم و باوکم بکەم.

دەریا دەرگای ژوورەکەی کردەوە و هاتە ژوورەوە لە سەر جێگای خەوەکەم دانیشت بێ ئەوەی هیچ بڵێم خێرا خۆم خستە باوەشی و دەستم کردە گریان.

نازانم بۆ ئێستا زۆر دڵم تەنگە زۆر نازانم هی ئەوەیەی جیابوومەوە یاخود زەمەن وەڵامم ناداتەوە لە کاتێکا لە خەتە.

دەریا دەستی هێنا بە قژما و وتی:
"ئەو ماڵەی کەوا ئەبوە خۆشبەختی تۆ بۆ هەتا هەتایە لە دەستت دا ئەو کوڕەی کەوا وەک شێت ئاشق بە تۆ بوو لە دەستت دا ئەو کوڕەی وەک مناڵی خۆی و وەک شوشەیەک مامەڵەی لەگەڵ تۆ ئەکرد لە دەستت دا ئەزانم قسەکانی منت بەلاوە ناخۆشە بەڵام باوەڕ بکە ڕاستە وەک ئەڵێن حەق ڕەقە دەی ئەوەش وایە ئەزانی ئاریا چەندە بە خۆشەویستیەوە سەیری تۆی ئەکرد ئەزانی چەندە بە نەرمی و هێمنی قسەی بۆت ئەکرد ئەستێرە ئەوە شتێکی گەورەیە پیاو بگریت ئەزانی کەی پیاو ئەگرێت کاتێ هیچ شتێکی لەدەست نایەت کاتێ وەک بێ دەسەڵاتێک ئەبێت لە بەردەم کێشە و گرفتەکاندا ئینجا ئەگرێت ئەو بۆتۆ گریا و بۆت سوتا وەک ئاگرێکی بەتین بەڵام تۆ قەدری ئەوت نەزانی لەدەستی خۆتت دا خوشکەکەم تۆ بەدەستی خۆت ماڵی خۆت وێران کرد و ژیانی خۆت تێکدا"


دوو هەفتەیە لە ماڵی باوکمم بە درێژای ئەو دوو هەفتەیە باوکم هیچ قسەیەکی لەگەڵ نەکردووم ئەسڵەن وەکو نەبوێک مامەڵەم لەگەڵ دەکات چەندان جارە ماڵی خاڵم بێن و خاڵم و خاڵۆژنم قسەم لەگەڵ بکەن.

بەردەوام ئەڵێن ئاریا هۆکارەکەمان پێ ناڵێت تەنیا ئەڵێت کەوا ئاوا پێویستە ئێمە ناگونجێین منیش پێم وتنەوە کەوا هەر ئەوەی ئاریا وتوێتی ئیدی هیچی تر نا ئیدی کە تێگەیشتن تەواو هەموو شتێک کۆتای هاتووە وازیان هێنا و بۆ ئێمەیان جێهێشت.

بە درێژای ئەو دوو هەفتەیە زمەن دەنگی نەبوە دوێنی شەو کە نامەی نارد دڵخۆش بووم بەڵام کە کردمەوە نوسیبووی وەرەوە ئەو ناونیشانە بۆ ئەوەی قسە بکەین ئەو ناونیشانە پارکێک بوو.


ڕۆژی دواتر ڕۆشتمە ئەو شوێنەی کەوا پێی وتم لەبەردەم پارکەکە هاتمە خوارەوە سەیرێکی چواردەورم کرد کزە بایێکی سارد بەر ڕوخسارم کەوت قژە شێواوەکەمی ئەجوڵاند.

جانتاکەمم کردەوە و مۆبایلەکەم دەرهێنا نامەیەکی ئاریا بوو نویسیبوی:
'هەفتەی داهاتوو ڕۆژی دادگایە ئامادە بۆ ئەوەی جیاببینەوە'

بە خوێندنەوەی نامەکەم هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بەرەو ناو پارکەکە هەنگاوم نا.



لەسەر کورسیێکی سەوزی ژێر درەختە سەوزەکان زەمەنم بینی کەوا کڵاوێکی ڕەشی لەسەر کردبوو لەگەڵ جلە ڕەشکەی و چاکەت و مل پێچە قاوەیەکەی بە خێرای هەنگاوم دەنا بۆ ئەوەی هەرچی زووە بە ئەو بگەم کاتێ نزیک تر بوومەوە سەرنجی ئەوەم دا .


کەوا زەمەن تەنیا نییە بەڵکو کچێکیشی لەلایە...

هەنگاوەکانم هێواش بوونەوە و دڵم دەستی کرد بە لەرزین وەک جەستەم کاتێ بینیم ئەوان دەستی یەکیان گرتووە قاچەکانم لەبەردەم ئەوان وەستا.


ئیدی هێزی تیا نەما تەنیا بە حەپسانەوە سەیری ئەوانم ئەکرد زەمەن کە سەرنجی منی دا هەڵسایەوە و بە چاوە هەنگوین ئاساکانی سەیری کردم و دەستی کچەکەی توند تر گوشی.

  ئەو کچەی کەوا دەستی گرت بوو سەیری منی ئەکرد بە بزەوە من کە تاسا بووم وتم:
"ئەوە چ حاڵێکە زمەنە؟ ئەو کچە کێیە؟ بۆچی دەستیت گرتووە؟"

زمەن بە بزەیەکی لارەوە سەیری کردم.



وتی:
"ئەوە دەستگیرانەکەمە گەردەن ئامۆزامە  و ئێمە ٦ مانگە دەستگیرانین و بەم زووانە ئەیگوازمەوە بۆیە دەستیم گرتوە چونکە خۆشم ئەوێت"

قسەکانم وایان لێکردم چەند هەنگاوێک بڕۆمەوە دواوە خودایە گیان چی ڕوو ئەدات ئێستا؟

ئەم قسانە چی بوون؟

هەموو هێزی خۆم کۆکردەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشتم تا هێزم تیا مابوو زللەیەکم کێشا بە ڕومەتیا

  بەسەریدا هاوارم کرد و وتم:
"خوێڕی هیچ و پوچی نەزان چۆن توانیت ئاوام بەرامبەر بکەیت چۆن؟ من لەبەر تۆ وازم لە هاوسەرەکەم هێنا و دەستبەرداری بووم ماڵ و حاڵ و ژیانی خۆم تێکدا بۆتۆ ئێستاش تۆ زۆر بەبێ شەرمی هاتووی ئەڵێیت کەوا دەستگیران داری و ئەگوازیەوە تف لە تۆ خوا لەناوت ببات خوا لە تۆڵەی من و دڵه وێرانەکەی منت لێ بکاتەوە هەی هیچ"

زەمەن بە خەندەوە ڕوخساری سڕی و سەیره منی کرد.


وتی:
"ئەوەی پێویستە پێی بوترێت هیچ و پوچ تۆی نەک من کچم من تۆم پشتگوێ ئەخست و وەڵامم نە ئەدایەوە کەچی تۆ بەردەوام بووی لەوەی نامەم بۆ بنێری کاتێ کەوا زانیم هاوسەرگیری ئەکەیت زۆر دڵخۆش بووم وتم کەوا تەواو ئیدی لەکۆڵ من بوویەوە هاوسەرەکەت هاتوو قسەی لەگەڵ من کرد ئێ منیش هەموو ڕاستیەکانم پێی وت تەنیا بۆ ئەوەی تۆ لە کۆڵم ببیتەوە  کەچی دوبارە نامەت بۆمن ناردووە وەک لەشفرۆشێک کاتێ لەپاڵ هاوسەرکەت بووی قسەت لەگەڵ من ئەکرد کاتێ پێویستە بوو هەستی خۆت بۆ ئەو دەربڕی بۆ منت دەر ئەبڕی کاتێ پێویست بوو گرینگی بە ئەو بدەیت بە منت ئەدا قسەی جوان و شیرینت بۆ من ئەکرد ئەبوایە بۆ ئەو بکەیت ئەزانی تۆ زۆر گەمژەی بە شێوەیەک هەڵخەڵەتاندنی تۆ و یاری کردن بە تۆ بۆمن زۆر ئاسان بوو زۆر ئەوەندە ساویلکە و گەمژە بوویت ئەوەت نە ئەزانی کەوا من هەرگیز تۆم ناوێت ئەمڕۆش بۆیە بانگم کردی بۆ ئەوەی بە چاوی خۆت هەموو شتێک ببینی بزانی چەندە گەمژەی چونکە هەموو شتێک کە بۆم کردووی تەنیا شانۆ بووە و هیچی تر نا کەواتە ئێستا کێ بێ شەرم و ئابڕووە من یان تۆ؟ "

قسەکانی وایکرد کەوا بە تەواوتی مێشکم بوەستێت دەستم گرت بە دارێکەوە تەنیا بۆ ئەوەی نەکەوم.



زەمەن هەنگاوێک لەمن هاتە پێشەوە و وتی:
"ئێستاش سوپاس کەوا بە درێژای ئەو دوو ساڵە کاتە بەتاڵەکانی منت پڕ کردەوە هیوام ئەویە هاوسەرەکەت لێت خۆش بێت شیرینەکەم ئەوە بزانە ئەو خۆشی ئەوێیت نەک من دڵنیابە کەسێکی وەکو ئەو شایەنەی تۆ نییە هەرگیز وەرە خۆشەویستیم با بڕۆین"

لەگەڵ ئەو کچەدا ڕۆیشتن و بە بەردەم مندا تێپەڕین دەستم کردە گریانێکی بەکوڵ و کەوتمە سەر زەویەکە ئاخر خودایە بۆ؟

بۆچی پێویستە ئاوام بەسەر بێت؟

ئەمە باجی شکانی دڵی ئاریایە؟

ئێستا هەمان شتم بەسەر دێنیتەوە؟هەموو قسەکانی ئاریا ڕاست بوون کەچی من هێشتا لە ئەومدا لەسەر ئەو؟

ئەوەندە هاوارم کرد و گریام تاوەکو دەنگم بە تەواوی نوسا باران دەستی کرد بە بارین بە خێرای.

پاسەوانی پارکەکە کە حالی منی ئاوا بینی یارمەتی منی دا و تاوەکو دەرەوە بردمی هیچ حاڵی قسەکردن و وەستانم نەبوو تاکسیێکی بۆ بانگکردم چاوەکانم توانای بینیان نەبوو وەک شێتێک بووم سەرم بەهۆی ژانەوە خەریک بوو ئەتەقی .

واتا زمەن خیانەتی کرد و ڕۆشت؟

منی بەکار هێنا؟

واتا قسەکانی دەریا و ئاریا ڕاست بوو؟.



گەڕامەوە ماڵەوە وەک شێتێک کاتێ دایکم حاڵی منی ئاوا بینی دەستی کردە گریان و پرسی:
"کچم چی بووە بۆچی ئاوایت؟چیان لێ بەسەر هێناوی"

ئەمویست هاوار بکەم و بڵێم چیان لێ بەسەر نەهێنام دایکە کچەکەت دڵی شکا و وەک زبڵێک فڕێ درا حاڵم  زۆر خراپە دایکە زۆر.

بەڵام بێدەنگ بووم ڕۆشتمە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست و دەستم کردە گریان بە دەنگە نوساوەکمەوە هاواری خودای گەورەم ئەکرد و ئەم وت خودایە یارەمەتیم بدە و حاڵی دڵم باش بکەوە خودایە ئەو ئازارەم لەوە زیاتر مەکە و بمکوژە خودایە تۆڵەی ئاریام لێ مەکە و ئازارم مەدە لەوە زیاتر بەرگە ناگرم خودایە هاوارم بۆ تۆیە.

وادیار بوو دایکم قسەی بۆ باوکم کردبوو دەربارەی هەموو هاوار و ئاهـ و ناڵەکانمی پێ وت بوو باوکم ئەو ڕۆژە بۆ یەکەم جار دوای دوو هەفتە هاتە لای دەرگاکەوە.

لە دەرگایدا و وتی
"کچم چی بووە بۆچی هاوار ئەکەیت و ئەگریت وەرە دەرەوە من لێت خۆش بوو تەنیا هۆکاری ئەو گریانەتم
پێ بڵێ؟ ئازاریان داوی لێیان دای؟چییان لێ بەسەر هێناوی؟بۆ پێم ناڵێی"



هیچم نەگوت تەنیا بەردەوام بووم لە گریان ئەسڵەن هیچ هێزی قسەکردنم نەبوو لەگەڵ کەس دوا بە دوای ئەو دەریا هات و لە دەرگای ئەدا و بەردەوام ئەیوت بیکەرەوە با قسەبکەین و بزانم چی بووە کەچی من وەک ئەوەی هەر نەژیم تەنیا ئەگریام و هیچی تر.

ئەو ڕۆژەم لێی ڕۆشت نە خەوتم نە لە جێگاکەی خۆم هەڵسام نە خۆم گۆڕی هیچ تەنیا لە شوێنی خۆم دانیشتم لە خۆمم ئەڕوانی چەندە ئاسان بوو هەڵخەڵەتاندنت ئەستێرە؟

زەمەن ڕاستی کرد من زۆر گەمژە و ساویلکەم چۆن هاوسەرەکەم پشتگوێ خست بۆ کوڕێکی تر؟

چۆن هەستەکانم بۆ ئەو دەڕبڕی کەچی  هاوسەرەکەم وەکو نەبووێک دانابوو؟

گەر باسی خراپیەکانی خۆم بکەم ئەوا هەرگیز کۆتای نایەت هەرگیز بە تایبەت بەرامبەر بە ئاریا.




دوو ڕۆژ بەسەر ئەو ڕوداوە تێ پەڕیبوو هەرگیز ناتوانم ئەو دیمەنە لەبەر چاوەکانم لابەرم زەمەن و قسەکانی هەمیشە لەنێو مێشکمدا هاتو چۆیان ئەکرد  دیمەنی دەستگرتنی دەستگیرانەکەی و پێکەنینەکەی.

نەم ئەتوانی لەبەر چاوەکانمی لا بەرم هەرگیز.

کاتی نانخواردنی ئێوارە بۆوە وەکو هەموو جارێک دەریا لەگەڵ سینیێک لە خواردن لە دواوەی دەرگاکە دەنگی هات تەواوی ئەو دووڕۆژە بەردەوام لام بووە هەرگیز جێی نەهێشتبووم  هەرچەندە من قسەشم لەگەڵی
نەئەکرد.

چونکە ڕووی ئەوەم نەبوو نە سەیری دایکم و باوکم بکەم نە دەریاش ڕەوا ڕۆشتبوە دەرەوە بە
مەبەستی کار هەر بۆیەش دەریای لای من جێهێشتبوو.


دەریا هاتە ژورەوە سینەکەی لەبەردەم من دانا و بە توڕەیەوە...........














بەردەوامە.....

*********************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم دەوێنꨄ.


You are reading the story above: TeenFic.Net