ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
بەیانی دواتر جلەکانم کۆکردەوە و بۆ کۆتا جار سەیری ماڵەکەم کرد ٤ مانگ لێرە ژیانم کرد و لەناویا هەڵسام و دانیشتم.
نازانم بۆ هەست بە دڵ گرانی ئەکەم هەست بە داخ ئەکەم ئەی هەر من نەبووم ئەوەم ئەویست؟
هەر من نەبووم ئەمویست جیاببینەوە و لەگەڵ زەمەن دەست بکەم بە ژیانێکی نوێ؟
سەیری ئاریام کرد کەوا چاوەکانی سوور بونەوتەوە هیچ ڕوکەشێک لەسەر ڕوخساریدا نەبوو دەستەکانی خستبوە ناو یەک و لەسەر سینگی داینابوو پشتی دابویەوە بە دیواری چێشتخانەکە.
سەر و قژێکی شێواو نازانم بۆ بەڵام هەستم بە تاوان ئەکرد بۆیەکەم جار دوای ٤ مانگ هاوسەرگیریمان بزەیەکم بۆی کرد و وتم:
"هیوای باشیت بۆ ئەخوازم من ماڵئاوا"
ئای خوایە چەندە بە دڵخۆشیەوە ئەوەم وت و بزەم بۆ کرد.
ئاریا بە خەندە گاڵتەجاڕانەکەیەوە ڕووی کردە لایەکی تر و وتی:
"هەهـ هیوای باشیم بۆ ئەخوازی دوای ئەوە دڵت ورد و خاش کردم"
بە قسەکەی هەستم بە شەرمەزاری کرد سەرم هێنایە خوارەوە دەستەکانم خستە ناو یەک ئاریا دوبارە قسەی کردەوە و وتی:
"بەهەر حاڵ ئاگەداری خۆت بە بە باشی نان بخۆ و بخەوە خۆت گەرم داپۆشە بۆ ئەوەی سەرمات نەبێت هیوای دڵخۆشی بۆ تۆ و زەمەن ئەخوازم خوات لەگەڵ"
قسەکانم وای کرد چاوەکانم پڕ فرمێسک ببن ئای بۆ گەمژەی من کەوا وام بەسەر ئەو کوڕە هێنا،سەرم بەرز کردەوە وام زانی ئاریا ڕۆیشت کەچی لەبەردەم من وەستا بوو.
ئەوەی دوبارە تاساوی کردم ...
بینینی فرمێسکەکانی بوو بۆ جاری دووەم.
بەدەم گریانەوە وتی:
"تکایە دەکرێت لەباوەشت بگرم بۆ کۆتا جار"
بە چاوە قاوەیەکانی سەیری منی کرد و وای کرد حەپەسا و بم هیچم نەوت تەنیا سەرم بە باشە بۆی هەژاند ئەویش بە بزەیەکی کردی و منی گرتە باوەش بەڵام چۆن باوەشێک ئەو باوەشی وای لێکردم هەست بە ئارامی بکەم.
دوای ٤ مانگ بۆ یەکەم جار لە باوەشی ئەودا چاوەکانم داخست .
خودایە لەو بۆنە ئارام و ڕاکێشەرەکە بۆنی ئاریا بە تەواوی بەر لوتم گەیشت و وای لێکردم هەست بە ئارامی تەواو بکەم هەستم ئەکرد کەوا چۆن ئاریا دەست بە قژم دا دەهێنێت و بۆنی ئەکات هەستم بە فرمێسکەکانی ئەکرد کەوا جلەکانی تەڕ ئەکردم.
ئەمویست پێی بڵێم ببورە کەوا هۆکاری ئەو فرمێسکانەی تۆم.
نزیکەی ٥ خولەک ئەبوو ئێمە لە باوەشی یەکدا بووین ئاریا لە باوەشم هاتە دەرەوە و بە خێرای ڕۆشتە ژووری میوان بێ ئەوەی تەنانەت جارێکی تریش سەیری من بکات.
پارەی تاکسیەکەم دا و لەبەردەم ماڵی باوکم هاتمە خوارەوە ترس لاشمی داگیر کردبوو بەردەوام لەبەر خۆما ئەم وت ئێستا چی بڵێم و چۆن پێیان بڵێم کەوا جیا بوومەتەوە ئەی ئەگەر هۆکارەکەیان پرسی ئەوکات چی؟
چۆن پێیان بڵێم کەوا لەبەر خۆشەویستەکەم لە هاوسەرەکەم جیا بوومەتەوە؟
تەواوی ئەو بیرکردنەوانەم وەلا نا و لە جەڕەسی ماڵەوەم دا دوای نزیکەی نیو خولەک دایکم دەرگاکەی کردەوە ڕوکەشە پێکەنینەکەی نەما هەرکە ئەو هەموو جانتا جلەی بینی لە دەستم و لە دوای منەوە.
دایکم بە خەمەوە خێرا وتی :
"چی بووە کچەکەم؟ ئاریا لێی داوی یاخود شەڕتان کردووە؟"
نەمتوانی هیچ بڵێم قوڕگم پڕ بوو لە گریان نازانم بۆ؟
بەڵام بە خێرای باوەشم لە دایکم و دا و گریام بەڵام گریانێکی بەکوڵ ئەو کە بەردەوام بوو لە پرسیار کردن لەوەی حاڵم بۆ ئاوایە تەنیا پێم وت کەوا بۆی باس ئەکەم بەڵام جارێ نا.
ڕۆشتمە ژوورەکەی پێشترم و جانتاکانم دانا و جلەکانم ڕێکخست و تۆزێک لە ژوورەکەم پاک کردەوە نازانم
هۆکاری بێزاریم چی بوو بڕیارم دا نامە بۆ زەمەن بنێرم و هەموو شتێکی پێ بڵێم .
ڕۆشتمە سەر سناپ و بۆم نووسی:
'من لە ئاریا جیا بوومەوە هەر وەکو ئەوەی بەڵێنم پێت دابوو خۆشەویستم من لەگەڵ تۆ دێم بە یەکەوە ڕا ئەکەین و بۆ هەتا هەتایە هەر هی یەک ئەبین'
نامەکەم بۆی نارد و مۆبایلەکەم خستە سەر بارگاوی کەرەوەکە ڕۆشتمە خوارەوە لەو کاتەدا باوکم گەڕایەوە ماڵەوە و زەرفی میوەکانی خستە سەر مێزەکە.
منیش هەر وەکو جاران بەرەو ڕووی ڕۆشتم و لێم وەرگرت و خستمە ناو بەفرگرەکەوە.
باوکم کە منی بینی وتی:
"بەخێر بێیتەوە کچم چۆنی"
باوکم گرتە باوەش وتم:
"باشم باوکە تۆ حاڵت چۆنە"
دوای چاک و چۆنی لەگەڵ باوکم سفرەکەم ئامادە کرد تەواوی کاتەکە نزام ئەکرد دایکم پرسیاری هیچم لێ نەکات.
ڕۆشتینە سەر خوانەکە و دەستمان کرد بە نانخواردن باوکم جۆرێک لە ڕوخساری گۆڕا بوو با هەر باسی دایکم نەکەم کەوا چۆن ڕوخساری خەم دایپۆشی بوو حاڵی منیش هیچ باش نەبوو ئەسڵەن گەدەم هیچی قبوڵ نە ئەکرد بۆ هەرس کردن.
باوکم مڵاکەکەی دەستی دانا ڕووی کردە من و وتی:
"دایکت پێی وتم کەوا جانتای زۆرت هێناوەتەوە و حاڵت هیچ باش نەبووە ئەمە مانای ئەوەیە تۆ تۆراوی ئێستا پێم بڵێ چی بووە"
ئەو پرسیارەی لێی ئەترسام کرا وە لەلایەن باوکمەوە! منیش کە سەیری خواردنەکەم ئەکرد وتم:
"نە تۆراوم بەڵکو جیابوومەوە"
ڕوخساری باوکم و دایکم ڕەنگی پەڕی و چاوەکانیان تاوەکو دوا ئاست کرایەوە.
باوکم بە توڕەیەوە وتی:
"وتت چی جیابویەتەوە ئەوە چ کارێکی گەمژانەیە تۆ کردوتەوە کچەتیو"...سەیری باوکمم کرد و وتم..."ئەوە ڕاسترین کارە کەوا کردومە باوکە من ئەو کوڕەم خۆشناوێت و ناتوانم لەگەڵی بژیم
هەر بۆیە جیابووینەوە"
باوکم دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لێم بدات خێرا چاوەکانم داخست بەڵام هیچ شتێکم بەر نەکەوت چاوەکانم کردەوە بینیم باوکم
توند دەستی دەگوشێت.
وتی:
"تۆ چ جۆرە کچێکی هەی بێ ئابڕوا ئاوا باسی خۆشەویستم بۆ ئەکەیت تف لە هەزار کچی وەکو تۆ نەفرەت لەو ڕۆژەی کەوا لەدایک بوویت ئیدی من باوکی تۆ نیم وە تۆش کچی منت نیت هەرگیز کچێکم نەبووە بەناو ئەستێرە و نابێت بێ ئابڕوی و هیچ و پوچ"
قسەکانی باوکم وای لێکردم دەست بکەمە گریان زۆر بە خراپی.
باوکم بە خێرای لەسەر خوانەکە هەڵسا و ڕۆشتە ژوورەوە هەرکە باوکم ڕۆشت دایکم هەڵسایەوە و دوو زللەی بەهێزی کێشا بە ڕومەتما.
بە توڕەیەوە وتی:
"هەرگیز نەم ئەزانی کەوا ئاوایت ئاخر کچم ئەو حاڵەت پێ خۆشە ها بینیت باوکت چی کرد و چۆن حاشای لەتۆ کرد بۆچی ئاوات کرد و لەسەر چی لێی جیابویەوە"...دایکم لە لامەوە دانیشت منیش بە گریانەوە ڕووم کردە ئەو وتم...'دایکە بۆچی لەمن تێناگەن بۆ من ئاریام خۆش ناوێت هەرگیز ناتوانم لەگەڵ ئەو بژیم مەگەر خۆشەویستی بەزۆریە تۆ ئەتوانی لەگەڵ کەسێک بیت کەوا ڕقت لێیەتی و خۆشت ناوێت؟ ئایە چارەی ئەوت ئەوێت؟نەخێر بێگومان کە وایە لەمن تێ بگەن بۆ خاتری خوا"
بە خێرای هەڵسامەوە و ڕام کردە ژوورەکەم و دەرگاکەم قفڵ دا.
هێندە گریام هێندە گریام کەوا خەوم لێکەوت ڕۆژی دواتر کە چاوەکانم کردەوە ساریا و دەریا لە بەردەمم بوون سەرەتا وام زانی خەوە بەڵام کە چاوەکانم تورکاند و چەند جارێک کردمەوە زانیم کەوا ڕاستیە.
بە بێ هێزیەوە هەڵسامەوە و لەسەر جێگای خەوەکە دانیشتم ساریا و دەریا بە ڕوکەشێکی ساردەوە سەیری منیان ئەکرد منیش چاوەکانم داخست و سەرم دایەوە بە تەختەکەم و وتم:
"چی بووە بۆچی لێرەن؟"
ساریا خەندەیەکەی گاڵتەجاڕی کرد و وتی:
"خاتوو ئەستێرە ئێمە ئەبێت لێت بپرسین چی بووە بۆچی ئاوات لە ئاریا کرد؟ بۆچی لێی جیا بویەوە؟"
چاوەکانم کردەوە و وتم:
"من هیچ شتێکم لە ئاریا نەکردووە لە سەرەتاوەش بە ئەوم وت کەوا من ناتوانم ئەوم خۆش بوێت و لەگەڵی بم ئەو کە ئەیزانی من خۆشەویستم هەیە هێشتا لە سەرووی ئەوانەوە منی خواست ژیانی ئێمە وەکو دوو هاوسەر تێ نەپەڕیەوە هەرگیز لەو ٤ مانگەدا من کە بەرگەم نەما داوای جیابوونەوەم کرد"
ساریا و دەریا بە حەپەسانەوە سەیری منیان ئەکرد ساریا هەڵسایەوە و بە حەپەسانەوە وتی:
"یانی هەر بە ڕاستی بۆ زەمەن ئەوت جێهێشت؟ تۆ ئازاری براکەی منت دا بۆ زەمەن؟! دڵی ئەوت شکاند و ورد و خاشت کرد بۆ زەمەن؟! ئەستێرە تۆ ئەزانی چیت لە براکەی من کرد؟ تۆ ئەزانی کەوا چۆن ئازاری دڵی ئەوت دا؟
ئەو دوێنی شەو بە گریانەوە پەیوەندی بە منەوە کرد و وتی ئەستێرەم لە دەست دا بۆ هەتا هەتایە ئەزانی دڵم بۆ ئەو ژانی ئەکرد و لەت و پەت ئەبوو ئەزانی جەرگم بۆی ئەسوتا کە ئاوا گوێم لە دەنگی ئەو بوو بۆچی وات کرد ئەستێرە بۆ؟ تۆ ئەزانی زمەن یاریت پێ ئەکات ئەو هەرگیز تۆی ناوێ ئاریا کە گوێی لەوە بوو وەکو شێتێک لێهات چۆن ئەکرێت یاریت پێ بکات؟ بەڵام ئەوە تۆی چاوت داخستووە و گوێت کەڕ کردووە لە ئاست ئەو کوڕە گەرنا زۆر بە ڕوونی دیارە کەوا یاریت پێ ئەکات تەنیا ئەوەت پێ ئەڵێم گەر ئاریا لەدەست بدەیت هەرگیز کەسێکی وەکو ئەوت دەست ناکەوێتەوە ئەوە بزانە ئەو بەر لە خۆشەویستی گرینگی بە تۆ ئەدا و لە خەمی تۆدا بوو تەنیا داوام ئەوەیە خودای گەورە تۆڵەی ئەوت لێ بکاتەوە بە خراپترین شێوە هەمان ئازاری ئەو ببینیت"
ساریا بە خێرای لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە وەک ڕەشەبا قسەکانی وەک تیرێکی ژەهراوی بوون بۆ دڵم فرمێسک دەستی کرد بە هاتنەوە خوارەوە لە چاوەکانمەوە بۆسەر گۆناکانم.
تەواوی ٤ ڕۆژ لە ژوورەکەم بووم و هیچم نەخوارد دەریا تەواوی کاتەکان هەوڵی ئەدا بۆ ئەوەی نان بخۆم بەڵام ڕووی ئەوەم نەبوو ......
بەردەوامە.......
***********************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net