پەڕەی" دوازدەم

Background color
Font
Font size
Line height

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە ꨄ.

دەریا هاتە ژورەوە سینەکەی لەبەردەم من دانا و بە توڕەیەوە وتی :
"دەی ئێستا لەبەر چاوەکانم خواردن ئەخۆی دەی"


بە هێواشی سەیری ئەوم ئەکرد ئەزانم بۆیە وا ئەکات تاوەکو نانبخۆم دوبارە سەیری چێشتەکەم کردوو بێدەنگ بووم دەریا ئاهێکی هەڵکێشا و لە تەنیشت منەوە دانیشت.

وتی:
"وا لە خۆت مەکە خوشکە جوانەکەی خۆم ئەزانم ئازارت
هەیە ئەزانم سەختە مامەڵە کردن لەگەڵ ئەوە ئەزانم خەفەت بۆ هەموو ئەو شتانە ئەخۆی کەوا ڕویان داوە بەڵام بەلایەنی کەمەوە مەهێڵە ئەو هەڵەیە تەواوی ژیانت تێک بدات"

کەوچکێکم لە خواردنەکە خوارد و پاشان سەیری دەریام کرد.



فرمێسکەکانم بە وەبیرهاتنەوەی ڕووداوەکان دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە وتم:
" ئەو هەڵەیە دەمێکە ژیانی منی تێکداوە دەریا ئەزانی قسەکانی تۆ هەمووی ڕاست بوون ئەو منی نە ئەویست هەرگیز ئەو ئامۆزاکەی خۆی هێنا لە کاتێکا قسەئ جوان و ڕازاوەی بۆ ئەکردم من ماڵی خۆمم بۆ ئەو تێکدا کەچی ئەو ماڵێکی بۆخۆی بنیات نا گەمژەیەکی وەکو منیش لەو نێوەندەدا مایەوە"

دەریا چاوەکانی داخست و داوای کرد هەموو شتێکی بۆ باس بکەم منیش بەدەم گریانەوە هەموویم بۆ باس کرد لەگەڵ هەر وشەیەک کەوا باسم ئەکرد هەنسەکانم زیاتر ئەبوون بە شێوەیەک بوونە ڕێگر لەبەردەم قسەکانم.



دەریا بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕیم و وتی:
"خودا تۆڵەی ئەو دڵە سافەکەی تۆی لێ بسەنێتەوە ئەستێرە نامەوێت ئەمانە بڵێم بەڵام من چەندین جار بەتۆم وت وامەکە ئەو کوڕە بلۆک بکەو لەوە زیاتر گرینگی پێ مەدە خۆتی بۆ کەم مەکەوە بەڵام تۆ وەک ئەوەی بڵێی لەگەڵ تۆم نییە وەک بێ گوێیەک مامەڵەت دەکرد خۆت لەبیرکرد بۆ ئەو سەیرکە ماڵ و حاڵی خۆتت تێکدا بۆ کوڕێکی بێگانە و هیچ پیاوێکی وەکو ئەڵماست لەدەست خۆت دا ئەستێرە هیچ پیاوێک لە سەدەی ئێستادا ئامادە نییە ئەوهەموو شتە لە هاوسەرەکەی قبوڵ بکات هەتا ئەگەر زۆریشی خۆش بوێت هاتە ڕەوای هاوسەرەی منیش کەوا چەندە منی خۆش ئەوێت بەڵام ببینە ئاریا چۆن ئەو هەموو شتەی لەتۆ قبوڵ کرد چونکە بە ڕاستی خۆشی ئەوێیت قوربانی دانی ئاریا بۆتۆ لە باس نایەت هەرگیز ئێستاش هەڵسە و ڕوخسارت بشۆ چیتر بیر لەو ڕوداوە قێزەونە مەکەرەوە لەبری ئەوە مەهێڵە هاوسەرەکەت لەدەست بدەی هەڵسە و قسەی لەگەڵ بکە دەست بکە بەوەی خۆشت بوێت چۆن ئەو ناپیاوەت خۆش ویست ئەوکات ژیانی خۆت ببینە چەندە جیاواز و ئارامە"

دەریا دەستی هێنا بە قژما بە نەرمی لەو کاتەدا دایکم هاتە ژوورەکەم.



بەخێرای بەرەو لای من هات منیش بە خێرای ئەوم گرتە باوەش و دەستم کردەوە بە گریان دایکم لە لای منەوە دانیشت و منیش سەرم خستبووە سەر سینگی و ئەگریام دایکم کە لەگەڵ من دەستی کردبووە گریان وتی:
"ئای کچەکەم چیت لەخۆت کردووە تا ئاوات بەسەر بێت بەرخەکەم بۆچی هیچم پێ ناڵێیت بۆ؟"

گریانەکەم زیاتر بوو بە قسەکانی دایکم بە دەم گریانەوە وتم:
"دایکە ناتوانم هیچت پێ بڵێم بەڵام تەنیا ئەوەندە بزانە کەوا کچەکەت کارێکی کرد کەوا لێ خۆشبوونی نییە هەرگیز کارێکی وام کردە کەوا خۆم سوتاند و لەناوم برد هەم خۆم و ماڵی خۆمم وێران کرد دایکە کچەکەت ئیدی کۆتای هاتت"

ناخم هاواری ئەکرد ئازاری ویژدانم ئەیکوشتم دایکم دەستی بە پشتمدا هێنا.


بە گریانەوە وتی:
"ششش کچەکەم ئەزانم خەفەت بۆ جیابوونەوەت لە هاوسەرەکەی ئەخۆی نازانم هۆکارئ چییە بەڵام ئەوە ئەزانم ڕەزامەندی ئاریای تیا نییە کچەکەم ئەگەر هۆکارەکەی خۆتی تکات لێ ئەکەم تکات لێ ئەکەم واز بێنە و ئەو داوایە هەڵوەشێنەوە قسە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکە و پەشیمان ببەرەوە ماڵ و حاڵ تێکچوون هێندە ئاسان نییە ئەو کوڕێکی باش و میهرەبانە وەک باوکت ئاگەداری تۆیە و وەک منت نازت ئەکێشێ ئیدی ناوی خودا بێنە و ئەو جیابوونەوەیە لەبیر بکە لەگەڵ هاوسەرەکەت بڕۆوە ئەو ماڵەی کەوا بە خۆشەویستیەوە بۆتۆی بنیات نای دەست بکە بەوەی خۆشەویستی بەسەر هاوسەرەکەتدا بپرژێنی ئەوکات ژیانت وەکو خونچە گوڵێکی بۆنخۆشی لێدێت"


ئەو شەوە دایکم و دەریا بە درێژای شەوەکە لەلام بوون و ئامۆژگاریان ئەکردم بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە لای ئاریا و قسەی لەگەڵ بکەم چونکە ئەوانیش باش ئەیان زانی کەوا هەموو سوچی منە نەوەک ئەو.




بەیانی دادگایەکە واتا کۆتای هاتنی من و ئاریایە بەڵام من بەڵێنێکم داوە کەوا قسە لەگەڵ ئاریا بکەم و پاشگەزی بکەمەوە چونکە بەڕاستی پەشیمانم بە شێوەیەک پەشیمانی و خەمۆکی دەستی بەسەردا گرتووم سەر لێ شێواو بووم.

دوێنی شەو نامەم بۆ ئاریا نارد و داوام لێکرد کەوا قسە بکەین لە شوێنیک ئەویش ڕازی بوو بۆیە جلێکی ڕەشم پۆشی و قژم لە داوە کۆکردەوە ڕوخسارم کە وەک کاغەزێکی سپی لێ هاتبوو ژێر چاوەکانم وەکو شەو ڕەش ببون هەر ئاوا جێم هێشتن هیچ هێزی ماکیاژم نەبوو جانتاکەم هەڵگرد و ڕۆشتمە دەرەوەی ماڵی باوکم.

هەموو شتێکم بۆ ئەوان باسکرد و پێم وتن بڕیارم داوە قسە لەگەڵ ئاریا بکەم هەمووان زۆر دڵخۆش بوون بەو قسانەم بەڵام کە وتم هەموو شتێک بێگومان جگە لە بابەتی زەمەن.







لەبەردەم شوێنەکە هاتمە خوارەوە و پارەی تاکسیەکەم دا بە شۆفێرەکە و ڕۆشتمە ژوورەوە،خواردنگەیەکی بچوک و خنجیلانە بوو وا پێدەچوو تازە بووبێت چونکە خەڵکی زۆر کەمی لێبوو بەڵام ئەوە شتێکی باش بوو ئەمتوانی ئاوا ڕاشکاوانەتر قسە بکەم لەگەڵ ئاریا.


لە کۆتای خواردنگەکە چاوەکانم ئەویان دۆزیەوە جگەرەیەکی بە دەستەوە بوو برۆکانم لێی گرژ کرد ئەی ئەو هەموو جار نەیئەوت جگەرە خراپە و ڕقم لێیەتی ئێستا چی؟

بەڵام حاڵی هیچ باش دیار نەبوو ڕەخساری ڕەش ببوو ژێر چاوەکانی قوڵ بوون وەک چاڵێک و لێوەکانی وشک بوون هەنگاوەکانم خستە گەڕ و لێوەی نزیک کەوتمەوە.

هەرکە سەرنجی منی دا بە خێرای هەڵسایەوە و بە چاوە گەورەکانی سەیری منی کرد لەرزێک بە دڵم داهات شەرمەزاری دەستی بەسەردا گرتم.


سەرم هێنایە خوارەوە و نەمتوانی نە هیچ بڵێم و نە سەیری بکەم ئاریاش کە زانی حاڵم ئاوایە فەرمووی کرد کەوا دانیشم بۆیە لە بەرامبەر یەک دانیشتین دەستکانم خستبووە ناو یەک و نەم ئەزانی چی بڵێم و چۆن دەستت پێ بکەم.

وتی:
"حاڵت چۆنە؟"

ئەو پرسیارە لە ناکاوەی وای لێکردم سەر هەڵبڕم و سەیری بکەم پاشان وتم:
"باشم سوپاس تۆ چۆنی؟"

ئاریا سەیری منی کرد و خەندەیەکی گاڵتە جاڕانەی هاتە سەر لێو وتی:
"باشم وا ئەبینیت دووریت چی فێرکردم"

دەستە بە جگەرەکەی نیشان دام منیش تەنیا بە شەرمەزاریەوو سەیری ئەوم ئەکرد پاشان وتم:
"من بەڕاستی نازانم چی بڵێم و چۆن دەست پێ بکەم بەڵام
زۆر پەشیمان زۆر"

سەیری دەستەکانم کرد نەمتوانی سەیری ئەو بکەم چونکە شەرمەزار بووم.



ئاریا دوبارە خەندە گاڵتەجاڕانەکەی کردەوە و وتی:
"نا ئەو قسەیە مەکە دوژمنت شەرمەزار بێت"

زانیم قسەکانم بێ سود بوون بۆیە نەمتوانی چیتر پەنا و بەهانە بۆ قسەکانم بدۆزمەوە هەموو شتێکم بۆی باس کرد کورد وتەنی لە ئەلیف'ەوە تاوەکو یا بێ هیچ پەردەپۆش کردنێک یاخود گۆڕینی قسەکان.

هەرچیم لەگەڵ زەمەن وتبێت یان نا هەموویم بۆ باس کرد لەگەڵ ئەو فرمێسکانەی میوانم بوون.

تەواوی کاتەکە زۆر بە هێمنی گوێی بۆ گرتبووم وامزانی توڕە ئەبێت و هاوارم بەسەردا ئەکات بەڵام بە پێچەوانەکەوە زۆر ئارام و لەسەرخۆ بوو.

ئاهێکی هەڵکێشا و وتی:
"ڕوحەکەم من هەر لەسەرەتاوە بەتۆم وت ئەستێرە گیانەکەم ئەو کوڕە یاری بەتۆ ئەکات و کاتی خۆی بە تۆ بەسەر ئەبات چەند هەوڵی ڕوون کردنەوەم بۆتۆ دا بەڵام تۆ چیت کرد لەسەر ئەو کوڕە دڵی منت شکاند و وە هەروەها ئەتەوێت جیا ببیتەوەش"

قسەکانیم پێ بڕی و هەر زوو وتم:
"ئاریا ئەزانم تۆ زۆر بەمنت ئەوت و نەک جارێک بەڵکو بگرە هەزاران جاریش تۆ بەردەوام بە من وت وازی لێ بهێنە ئەو یاریت پێ ئەکات بەڵام من چی بکەم کەوا زۆر ساویلکە بووم؟ من چی بکەم کەوا گەمژە و نەزان بووم؟ هەرجارێک ویستبێتم باوەڕ بەتۆ بکەم یاخود تۆم خۆش بوێت خێرا ئەو شتێکی ئەوت و وای ئەکرد کەوا ڕقم لێت بێت بەڵام باوەڕم پێ بکە پەشیمان و وە زۆر زۆریش بەڵام ئەوە ئەزانم کەوا پەشیمانی دادم نادات تازە ئیدی هەموو شتێک لەناو چوو بمبوورە"

دەستم کردە گریان وەک مناڵێکی بچووکی ٣ ساڵان ئاریا خێرا هاتە لای من و باوەشی لێدام و سەری منی بە سینگی خۆیەوە نوساند و وتی:
"ششش مەگری گیانەکەم وا لە چاوەجوانەکات مەکە ئەگەر ئەزانی ئەو فرمێسکانەت چەندە بە نرخن بۆمن هەرگیز ئاوا بە هەدەریان نادەی هەناسەکەم
ئەزانم هەڵەیەک بوو کردت کەوا زۆرت بێ باش بوو هیچ و پوچێک دڵە ناسکەکەی تۆی شکاند و ڕەنجاندی بەڵام ببوورە ناتوانم لێت خۆش ببم چونکە تۆش زۆر ئازاری منت دا و زۆرت تەنیا کردم و وات لێکردم پەنا بەرما بەر شتانێک کەوا هەرگیز نەمکردوون ناتوانم لەبیریان بکەم نەخێر"

ئاریا منی لە خۆی دوور خستەوە و ڕووی وەرگێرا.

هەرکە گوێ بیستی قسەکانی بووم تاسان و حەپەسان دەستی بەسەردا گرتم...










بەردەوامە.........

******************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن، خۆشم دەوێنꨄ.


You are reading the story above: TeenFic.Net