ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
دوای ئەوەی گەیشتین و دابەزین من تەنیا هەڵبژاردەم ئەکرد بۆ
میوەکان و شیرینیەکان ئەو ئەی کڕی کاتێ ئەو خەریکی پارەدان بوو.
من'یش شتەکانم هەڵگرت و ڕۆیشتمە نا ئۆتۆمبێلەکە و دامنان خۆشم سەرکەوتم،دەنگی نامە لە مۆبایلەکەم هات کاتێ سەیرم کرد بینیم زەمەن بۆیە پشتگوێم خست.
بەڵام ئەو بەردەوام بوو...
من'یش سەیرم کرد نوسیبوی:
هەناسەکەم بۆچی وەڵامم نادەیەوە؟
ڕوحەکەم ئەزانم لێم توڕەی بەڵام بهێڵە بۆتی ڕون بکەمەوە
دوبارە پشتگوێم خست بەڵام ئەمجارە پەیوەندی کرد هەڵم نەگرت جاری دووەم دوبارە پەیوەندی کردەوە دوبارە پشتگوێم خست جاری سێیەم دوبارەی کردەوە.
بەخێرای هەڵمگرت و وتم:
"تۆ چ جۆرە مرۆڤێکی کە وەڵامی نامە نادەمەوە دیارە نامەوێت قسەت لەگەڵ بکەم ئیدی بۆ پەیوەندی ئەکەی؟"
زەمەن بە خێرای وتی:
"گیانەکەم بۆچی ئاوام لێ ئەکەی؟
ئەزانم توڕەی بەڵام بۆچی ڕێگە نادەیت بۆتی ڕوون بکەمەوە بەردەوام کەللە ڕەقی ئەکەی هەناسەکەم"
بە وشە جوانەکانی خەریک بوو جڵەوم بۆی شل ئەکرد تاوەکو لەناکاو ئاریا دەرکەوت کە بەرەو ناو ئۆتۆمبێلەکە ئەهات بۆیە بە خێرای وتم:
"پێویستە دای بخەم دواتر قسە ئەکەین"
پەیوەندیەکەم داخست بەر لەوەی قسەکەم تەواو بکەم ئاریا هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و گوێبیستی قسەکانم بوو تەنیا بە ساردیەوە سەیری کردم و دەستی کردەوە بە شۆفێری.
گەیشتینەوە بەردەم ماڵی خاڵم من'یش زەرف و پاکەتی شتەکانم گرتە دەست و ویستم دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەمەوە بەڵام داخرابوو.
بە گرژیەوە سەیری ئاریام کرد و وتم:
"ئەو دەرگایە بکەوە بۆچی داخراوە؟"
ئاریا بێ ئەوەی خۆی تێک بدات سەیری بەردەمی ئەکرد من'یش دەستم لەبەردەم ڕوخساری وەشاند و وتم:
"بێ زەحمەت کاک ئاریا ئەتوانی ئەو دەرگایە بکەیەوە"
هاوارە لە ناکاوەکەی وای کرد ڕابچڵەکم وتی:
"ئەو وشەیە بەکار مەهێنەە!"
سەیری منی کرد هەرکە ڕوخسارە حەپەساویەکەی منی بینی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی هێنا بە قژیدا و وتی:
"ببورە تەنیا هۆشم لای خۆم نەبوو داوای لێبوردن ئەکەم"
دوبارە دەسکی دەرگاکەم بە مەبەستی کردنەوە گرت بەڵام داخرا بوو.
سەیری ئاریام کرد ئەو'یش وتی:
"دەرگاکە ئەکەمەوە بەڵام!
ئەبێت بیڵێیت ئەو کەسەی کەوا پەیوەندیت لەگەڵ ئەکرد کێ بوو؟
ئینجا دەرگاکەت بۆ ئەکەمەوە گەر نا هەر ئەبێت لێرە بیت"
من'یش کە بە قسەکانی زۆر توڕە بووم بە خێرای وتم:
"خۆشەویستمە ئێستا دڵت ئاوی خواردەوە دەی ئەو دەرگایە بکەوە"
ڕوکەشی گۆڕا بۆ ساردی چاوەکانی داخست و قوفڵەکەی کردەوە،بە خێرای هاتمە خوارەوە و بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتم.
نەفام وا ئەزانێت چییە؟
ئاوا خۆی لەسەر من گەورە ئەکات!
گەمژە!
بەردەوام بووم لەوەی بە بەردەم خۆمەوە قسەی پێ بڵێم کەچی هێشتا ئاسودە نە ئەبووم.
مانگێک بەسە رهاتنەوەی ئاریادا بەسەر چوو ئیدی دوو مانگ ماوە تاوەکو کۆلێژ بێتەوە.
سوپاس بۆ خوا ئاریا ئێستا خۆی بەدوور ئەگرێت لەو ڕۆژەی کەوا زانی خۆشەویستم هەیە بەڵکو زۆر سارد بوو، گرینگی پێ نادەم تەنیا ئەو لە من دوور کەوتەوە ئەوە بەسە.
هەفتەی ڕابردوو دەریایان گواستەوە هەرگیز چاوەڕوان نەبووم هێندە بۆی بگریم دەی ئاخر ئەو زۆر باش و بێ کێشە بوو لە ماڵەوە هەمووکات هەوڵی ئاشتی ئەدا لەگەڵ من.
کەچی من بە پێچەوانەی ئەو،هیوادارم دڵخۆش و بەختەوەر و بێ کێشە بێت لەگەڵ هاوسەرەکەی.
وە ئەمشەویش ساریا مارە ئەبڕدرێت،ساریا کە مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو هاوسەرەکەی دکتۆرە وابزانم دوو ساڵە پەیوەندیان هەیە.
بۆیە جلێکی کوردی ڕەشم هەڵبژارد و لەبەرم کرد ماکیاژێکی سادەم کرد و تۆزێک بۆ ناو چاوم کلم بەکارهێنا ئاوا زیاتر ڕەنگی چاوم دەر ئەکەوێت قژم کە شەپۆل دار بوو خاوم کردەوە کە ئاوا درێژتر دەرئەکەوێت.
گەیشتینە هۆڵەکە شوێنێکی گەورە بوو پڕ بوو لە مێز و کورسی ڕازاوە و شوێنی بوک و زاوا لە سەرەوەی هۆڵەکە بوو.
ساریا وتی کەوا ئاهەنگی گواستنەوە ناکات بۆیە مارە بڕینێکی گەورە ئەکات و بۆ گواستنەوەی ئەچێتە دەرەوەی وڵات.
دواتر قسەم لەگەڵ کاکە ئەریوان کرد برای گەورەی ئاریا و ساریایە دەمێکە چۆتە دەرەوە.
وابزانم ١٢ ساڵ ئەبێت وە هاوسەرگیری کردووە و دوو مناڵی هەیە وە هاوسەرەکەشی زۆر شیرین و تێکەڵە.
دوای هاتنی میوانەکان ڕەوای زاوام دەرکەوت بە تەنیا بۆیە بەرەو ڕووی ڕۆیشتم و وتم:
"سڵاو کاکە ڕەوا ئەی کوا دەریا ئەو لە کوێییە؟"
ئەو'یش جانتاکەی دەریای نیشان دام و بە خەندەوە وتی:
"سڵاو لە تۆش ئەستێرە خان ئەو لە دەرەوەیە وابزانم یارمەتی ساریا خان ئەدات"
سەرم بۆی هەژاند ڕەوا ڕۆیشتە لای خاڵم و باوکم و ئەوان من'یش ڕۆیشتمە لای دایکم و خاڵۆژنم و ئەوان دانیشتم.
دوای هاتنە ژوورەوەی بوک و زاوا هەمووان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان و پیرۆزبای،دواتر گۆرانیێکی شاد پێکرا بۆ ئەوەی ئامادە بووان هەڵپەڕن ئەوەی حەز ئەکات.
وابزانم پێش ئەوەی بێنە ژوورەوە مارەبڕان بۆیە ئاریا و دەریا دیار نەبوون وە باوکم و خاڵم بۆ ماوەیەک دیارنەمان و دواتر گەڕانەوە.
ئاهەنگەکە خەڵکێکی کەمی لێبوو زیاتر خزمی خاڵۆژنم و هاوڕێکانی خاڵم بوون خێزانی دایکم زۆر بچوک بوون تەنیا دایکم و خاڵم بوون لەگەڵ داپیرەم و باپیرەم کە ئێستا نەماون.
بە خەندەوە سەیری دەریا و ڕەوام ئەکرد کەوا چۆن دەستی یەکیان گرتوە و هەڵپەڕکێ ئەکەن.
لەو کاتەدا کەسێک هات و لەلای منەوە دانیشت.
سەیرم کرد ئاریا بوو بۆیە هیچم نەوت و دوبارە سەیری خەڵکەکەم کردەوە تاوەکو خۆی وتی:
"گیانم بۆچی لێرە دانیشتووی؟"
بە توندیەوە سەیری ئاریام کرد.
وتم:
"بە من مەڵێ گیانم من گیان و شتی تۆ نیم دواتر بە تۆ چی بۆ لێرە دانیشتووم یاخود نا؟"
وەمزانی ئێستا توڕە ئەبێت کەچی هەر بە هێمنیەوە سەیری ئەکردم وتی:
"ڕاستەکەی تۆ گیانی من نیت بەڵکو بوونی منی ئەستێرەکەم"
چاوەکانم کرانەوە بە قسەکانی!
ئەمە لەم قسانە مەبەستی چییە؟
ناکا مەبەستی خۆشەویستی و شت بێت!
بە توڕەیەوە وتم:
"بەڕێزەکەم وابزانم تۆ کەڕی پێم وتی کەوا بەو جۆرە بانگم مەکە!
دواتر تۆ هیچی من نیت تاوەکو وا بانگم بکەیت!
ناکا مەبەستی ئەوەت هەبێت کەوا هەستت بۆم هەیە!
گەر هەر شتێکی لەو جۆرە هەبێت ئەوا بیخە ژێر گڵەوە!"
بە خێرای هەستام بۆ ئەوەی بڕۆم بەڵام ئاریا دەستی گرتم!
هەڵسایەوە سەیری کردم و جەختی لەسەر هەر وشەیەک ئەکردەوە کەوا ئەی وت:
"ئەوە زۆر باشە کە خۆت هەستت کردوە کەوا من هەستم هەیە بۆت!
ئەوە بزانە من وەکو هیچ کەسێک نیم کەوا یاریت پێ بکەم!
من بە کردارەوە ئەیسەلمێنم !
من کەسێکی دوو ڕوو نیم ئەستێرە!"
بەخێرای بە بەردەمدا تێپەڕی منی لە حەپەساویا جێهێشت.
مەبەستی چییە لەم قسانە؟
هەر بە ڕاست هەستی بۆمن هەیە؟
بۆچی بۆ هەستی بۆ من هەیە؟
من نامەوێت بەو شێوەیە بێت!.
قسەکانی ئاریا ئەوکات مەبەستێکی زۆر قوڵیان لە خۆ ئەگرت.
بەڵام ئەوە من بووم کوێر و کەڕ ببووم لە ئاست خۆشەویستیدا!.
دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکە و کردنی پیرۆزبای و گرتنی وێنەی خێزانی لەگەڵ بوک و زاوا کۆتایمان بە ئاهەنگەکە هێنا.
من و دایکم و باوکم گەڕاینەوە ماڵەوە بە خێرای بە ..........
بەردەوامە......
************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوادارم بە دڵتان بێت، ئەمەوێت ڕای خۆتانم پێ بڵێن دەربارەی کورتە چیڕۆکەکە،هیوام وایە بە دڵتان بێت و جێگای قبوڵی ئێوە بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،
خۆشم ئەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net