ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
مناڵی بچوکیش بوو ئەوان خێزانێکی عەشایریان هەبوو خاوەنی دوژمندار بوون بۆیە گوندەکەی خۆیان جێهێشتبوو هاتبوونە شار.
هەر چەندە دەریا هەمووکات پێی ئەوتم ئەو کوڕە ناتوانێت تۆ بهێنێت ئەوان عەشایرن و کچی بێگانە بۆ کوڕەکانیان ناخوازن جگە لە خۆیان.
بەڵام من هەموو کات توڕە ئەبووم....
ئەموت تۆ خۆشبەختی من ناوێت....
بەڵام خۆزگە بە قسەی ئەوم بکردایە تاوەکو ئاوام لێ بەسەر نەهاتاییە.
لەناکاو ئاریا قسەی کرد و وتی..."ئەستێرە ئەو کوڕەی کەوا قسەت لەگەڵی ئەکرد کێیە؟"...دەستەکانم وەستان لە نوسین و حەپەسام لێدانەکانی دڵم بەرز بوونەوە ترس سەرەپای لەشی داگیر کردم.
بە ترسەوە سەیری ئاریام کرد و وتم..."کوڕی چی؟ باسی چی ئەکەیت؟"...خۆم لێی گێل کردم و وام دەرخست کەوا نازانم باسی چی ئەکات.
ئەو'یش بە بزەوە دەستەکانی خستە سەر مێزەکە و بە هێمنیەوە وتی..."گوێبیستی قسەکانت بووم کاتێ لەگەڵ ئەو قسەت ئەکرد، ئایە خۆشەویستە؟ ناوی چییە؟ کوڕی کێیە؟"..
من'یش بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەوە قسەم کرد و وتم..."کوڕی چی و قسەی چی بابە؟،چییە کاک ئاریا ئەتەوێت بوختانم بۆ هەڵبەستی شەرم لەخۆت ناکەی ئەو قسانە ئەکەی"...جانتاکەم هەڵگرت.
بەخێرای ڕۆیشتمە دەرەوەی کافتریاکە و ڕۆیشتمە نزیک ئۆتۆمبێلەکە و وەستام.
دوای چارەگێک ساریا و دەریا بە خێرای هاتن بۆلای من و بە هەناسە تەنگیەوە،دەریا قۆڵی گرتم و وتی..."چییە؟ بۆچی ئاوا بە توڕەی هاتیە دەرەوە؟"...من'یش دەستەکانم لەسەر سینگم گرێدا.
لەو کاتەدا ئاریا هات بەرەو ڕووی ئێمە و دەستەکانی لەناو گیرفانی دانابوو من'یش کە ئەوم بینی بە توڕەیەوە قسەم کرد وتم..."لە کاک ئاریا بپرسن ئەو هۆکاری هەموو شتێکە"...سەیرکردنێکی توندم پێی دا.
ئاریا خەندەیکی لەسەر خۆی کرد و وتی..."تەنیا گاڵتەم لەگەڵی کرد بەڵام وادیارە ئەستێرە خان گاڵتە نازانێت"...
دەریا بێ هیچ دەربڕینێک لەسەر ڕوخساری سەیری کردم وەک بڵێت دوبارە لەسەر شتی بێ مانا توڕە بوویت و هەڵچووی.
ئاخر تۆ نازانی ئەو خەریک بوو باسی کێی ئەکرد....
ساریا بە پێکەنینەوە ڕۆشتە تەنیشت ئاریا و دەستەکانی لە قۆڵی گرێدا و وتی..."ئای ئەستێرە گیان ئاریا هەر خۆی ئاوا گاڵتەچییە بۆیە لێی مەگرە دە تۆش ئاوا زوو هەڵ مەچوو کچێ"...ئاریا سەیری کردم بە هێمنیەوە.
من'یش تەنیا بە ساردیەوە سەیریم کرد و ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دوا بە دوای من'یش ئەوان'یش هاتن.
خەریک بوو نزیک ماڵ ئەبوینەوە سەیری مۆبایلەکەم کرد بینیم زەمەن لە خەتە کەچی وەڵامی نامەکەی نەداوەتەوە بۆیە توڕە بووم و مۆبایلەکەم کوژاندەوە.
سەرم هەڵبڕی چاوەکانی ئاریام گرت کاتێ سەیریان ئەکردم بە نیگایێکی هێمنانەوە بەڵام نامۆ.
سەیرە بۆچی ناتوانم لەو کوڕە بگەم؟
چاوەکانم لێی سوڕاند و سەیری دەرەوەم کرد لە پەنجەرەکەوە.
کەشەکە هێمن و بێدەنگ بوو تاوەکو ئاریا قسەی کرد و وتی..."دەریا پیرۆزە بیستم مارە بڕوای ببورە نەمتوانی هەر ئەو شەوە پیرۆزبایت لێ بکەم "...
دەریاش بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە..."ئاساییە هەر خۆی بیرم نەبوو نامەت بۆ بنێرم تاوەکو زاواکەت نیشان بدەم بزانی ئایە گونجاوە یاخود نا"...بەو قسەیە دەریا پێکەنینم گرت.
بیرمە چەندە گاڵتەی بەو کوڕە ئەکرد کەوا داوای خۆشەویستی لێ ئەکرد ئاریا'ش بە خەندەوە وتی..."وێنەکەم بینی ساریا پێی نیشان دام چ کارەیە؟ وابزانم ناوی ڕەوا بوو وانیە؟"...
دەریا چاوەکانی بچوک کردەوە لە ڕێگەی ئاوێنەکەوە سەیری ساریای کرد چونکە ئەزانێت ئەو چۆنە،دەریا وتی..."ناوەکەت ڕاست وت ئەو ڕاگەیاندکارە لە یەکێک لە کەناڵەکان کار ئەکات"...
ئاریا'ش سەری هەژاند و بە پێکەنینەوە وتی..."دواتر یەک ئەناسین ئەو کات بڕیار ئەدەم چۆنە و پێشی ئەڵێم کاتی خۆی ژنەکەت چۆن وەسفی ئەکردی "...
دەریا و ساریا کەوتنە پێکەنین،دەریا سێ مانگ بەر لە ئێستا مارە بڕا دڵخۆشم کەوا کەسێکی دۆزیوەتەوە لە خۆی باشترە و خەمخۆرە بۆی کەسێک کە ئاگەداری ئەبێت و بە ڕاستی خۆشی ئەوێت.
دوو هەفتە بەسەر ئەو شەوە تێ پەڕیوە سوپاس بۆ خوا لەو شەوە ئاریام نە بینیوە، ساریا شەوی ڕابردوو لێرە بوو وتی کەوا کاری هەیە و زۆر سەرقاڵە.
هیوادارم هەر ئاوا بێت...
کاتی نەبێت...
چونکە بەڕاستی نامەوێت بکەومە ژێر نیگا نامۆکانی...
سەیرکردنە سەیرەکانی...
دوێنێ شەو لەگەڵ زەمەن بوو بە دەمەقاڵێمان بە درێژای ئەو دوو هەفتەیە قسەکردنی ساردی بووە.
گۆڕاوە وە کە لێی ئەپرسم بۆ چی ئاوای؟
خێرا ئەڵێت ماندووم و کارم هەیە یاخود دوبارە کێشەی خێزانیمان هەیە باشە ئەی نابێت کاتیش بۆمن تەرخان کەی؟
ئەی من خۆشەویستی تۆ نیم بۆچی ناڵێیت چیتە؟
کەچی ئەو خێرا ئەڵێت ئەخەوم بۆیە من'یش شەڕم لەگەڵی کرد و لێی توڕە بووم.
کاتێ وتم ئاریا نابینم و ئیدی دڵخۆشم ئەمانە هەمووی کاتی بوون ئێستا بە ڕێگاوەین بۆ ماڵیان.
ئەوان،خاڵۆژنم پەیوەندی بە دایکمەوە کرد و زۆر پێداگر بوو لەسەر ئەوەی ئەبێت هەر بڕۆین ئیدی هەموو لایەک بێ کێشە بوون جگە لە من.
باوکیشم لێی ئەپرسیم بۆچی ناتەوێت بڕۆین؟
ئیدی من بێدەنگ بووم و بەر لە ئەوان سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە، دەکرێ بڵێم باوکە گیان لەبەر سەیرکردنەکانی ئاریا نامەوێت بێم؟
بێگومان نەخێر!
سوپاس بۆ خوا کە ڕۆیشتینە ژوورەوە ئەوی لێ نەبوو خاڵۆژنم وتی ڕۆیشتۆتە سەرکار ئیدی ئەتوانم ئاسودە بم.
سفرەکەمان ئامادە کردو چاوەڕوانی ئاریا بووین کە بگەڕێتەوە خاڵۆژنم کە خەریک بوو لەگەڵ دایکم چێشتەکە تێ بکەن بانگی منی کرد..."ئەستێرە بڕۆ دەرگا لە ئاریا بکەوە لەبەر دەرگایە"...سەیرێکی چواردەورم کرد.
ساریا و دەریا ئەوان کەوتونەتە قوڵای قسەکردن لەگەڵ یەک بۆیە بە ناچاری وتم بەڵێ و بەرەو دەرگای حەوشەکە ڕۆیشتم.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە ڕوخسارە هێمنەکەی دەرکەوت جیاواز لە جارەکانی تر.
جلێکی فەرمی ڕەشی لەبەر بوو...
لەگەڵ چاویلەکەیەکی بەر خۆر هەرکە منی بینی دوبارە خەندە هێمنەکەی نیشان دایەوە.
وتی..."سڵاو ئەستێرە گیان دەمێکە نەم بینیوی حاڵت چۆنە؟"...
من'یش بزەیەکم بۆیکرد و وتم..."باشم سوپاس تۆ چۆنی کاک ئاریا؟"...
دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا بۆ سارد بێ ئەوەی هیچ بڵێ بە بەردەمدا تێپەڕی و ڕۆیشتە ژوورەوە.
من'یش لە دواوە بە حەپەسانەوە سەیری ئەوم ئەکرد.
دوای نانخواردن و شۆردنی قاپەکان ساریا چایەکەی ئامادە کرد و ڕۆیشتینە ژوورەکەی و دانیشتین هەر زوو ئەو لەگەڵ دەریا کەوتە قسەکردن من'یش خۆم بە مۆبایلەکەمەوە خەریک کرد جار نا جارێک بەژداری گفتوگۆیەکەیانم ئەکرد.
قسەیەکم ئەکرد گەرنا هەر لەنێو سناپەوە ئەسوڕامەوە یاخود انستاگرام.
خەریک بوو بوو بە تەواوی بێزار دەبوم ئێوارە داهاتبوو دەرەوە زۆر خۆش بوو حەزم ئەکرد بڕۆمە دەرەوە.
لەناکاو ساریا قسەی کرد کاتێ پەیوەندی ئەکرد..."ئەستێرە لە جیاتی من بڕۆ خوارەوە بزانە دایکم چی ئەوێت؟"...
من'یش سەرم بە باشە جوڵاند و کوپە پیسەکانم هەڵگرت و ڕۆیشتمە خوارەوە.
من لەنێو ئۆتۆمبێلدام لەگەڵ ئاریا بەرەو بازاڕ ئەڕۆین کاتێ ڕۆیشتمە خوارەوە خاڵۆژنم داوای لێکردم کەوا لەگەڵ ئاریا بڕۆم بۆ بازاڕ تاوەکو شیرینی و میوە بکڕین.
چونکە شەو میوانیان دێت بێگومان جگە لە ڕازی بوون هیچ چارەم نەبوو.
دوای ئەوەی گەیشتین و دابەزین من تەنیا هەڵبژاردەم ئەکرد بۆ
میوەکان و......
بەردەوامە.......
***********************************************
سڵاو ئەستێرە بە نرخەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت و چێژی لێ ببین،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم ئەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net