پەڕەی" پێنجەم

Background color
Font
Font size
Line height

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.

من و دایکم و باوکم گەڕاینەوە ماڵەوە بە خێرای بە بەهانەی ماندوو بوون خۆم خستە ژورەکەم،جلە کوردیەکانم لەبەر کردەوە و ڕوخسارم شۆرد.

سەیری مۆبایلەکەمم کرد دوبارە زەمەن نامەی نەناردوە بێ گوێدان بە ماڵەوە پەیوەندیم پێوەکرد بەڵام ئەو بەسەرمدا دایخستەوە و لەبری ئەوە نامەی بۆ ناردم و نوسیبوی:

"ماندووم ئەخەوم"

تەنیا سەیرم کرد و وەڵام نەدایەوە.

چاوەکانم داخست بۆ خەوتن بەڵام دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە هات وای لێکردم بە خێرای هەڵسمەوە و بە خەندەوە سەیری ناوەکەیم کرد.

وەکو گەمژەیەک چاوەڕوان بووم کەوا ئەو کەسە زەمەن بێت و داوای لێبوردنی کردبێت بۆ ئەوەی منی پشتگوێ خستوە وە من'یش لێی ببورم.

ئای خوایە چەندە غەمبارم بۆ ئەو ساتانەی خۆم کەوا ئاوا خەمم لە سەەلر کەسێکی هەڵە ئەخوارد و بۆی ئەسوتام.

ڕوکەشی سارد لەسەر ڕوخسارم دروست بوو بە خوێندنەوەی نامەکە ئاریا بوو نوسیبوی:

"گیانی گیانانم ئەمڕۆ بە ئەندازەی درەوشانەوەی ئەستێرەکانی ئاسمان جوان بووی...

کوڵمەکانت ڕەنگدانەوەی چین-چینی پەڕەی ناسکی گوڵ بوون...

ئەوە بزانە من لەبەر جوانیەکەت نا من خۆتم خۆش ئەوێت...

بەڵام...
چی بکەم ناتوانم تۆ تێ بگەیەنم کەوا چەندەم خۆش ئەوێیت ئەستێرەکەم شەوشاد"

تەنیا سەیرم کرد و هیچم نەوت دواتر خەوتم.

بە تەواوی کەوتینە نێو مانگی ئابەوە،مانگێک مابوو بۆ کۆلێژ هەستم بە بێزاری ئەکرد هیچ هەستم نە ئەکرد کەوا من ٣مانگ لە ماڵەوە بووبێتم هەر وا هەستم ئەکرد کەوا ٣ هەفتە بووبێت.

دایکم و باوکم بە درێژای ئەو هەفتەیە ڕەفتاریان زۆر سەیر بوو،باوکم سەیری منی ئەکرد و دا ئەما،دایکیشم بە ماتەوە لە من ڕا ئەما.

من'یش تەنیا بە حەپەساویەوە سەیری ئەکردن خوایە ئەمانە بۆ ئاوان؟

تۆ بڵێی بە نێوانی من و زەمەنیان نەزانیبێت؟

تەنیا هەوڵم ئەدا خۆم ئاسای دەرخەم و هیچی تر نا!.

خەریکی شۆردنی قاپەکانی ئێوارە بووم کاتێ باوکم کە هاتە ژوورەوە وتی:

"ژاڵە! ژاڵە!"

بانگی دایکمی کرد،دایکم لە ژوورەکەی خۆیان بوو بەپەلە هاتە چێشتخانەکە و وتی:

"بەڵێ ئامانج! چی بووە؟"

باوکم سەیری منی کرد و پاشان دایکم و وتی:

"ماڵی کاک کارزان پەیوەندیان کردووە ئێستا دێنە ئێرە"

دایکم ڕوکەشی ڕوخساری گۆڕا بە خێرای.

لەو نێوەندەدا تەنیا من بووم بە شێواویەوە لە گفتوگۆی ئەوانم ئەڕوانی دایکم بەردەوام بە باوکمی ئەوت بۆ هەمان کاردێن باوکیشم ئەی وت ئافرەت خۆت باشتر ئەزانی بۆیە بێدەنگ بە.

من'یش بەردەوام ئەم وت:

ئاخۆ خوایە ئەمانە باسی چی دەکەن؟

دوای نیو کاتژێر دەریا و ڕەواش هاتن،دەریا بە خەندەوە ماکیاژێکی جوانی کردبوو جلی کوردی لەبەر کردبوو ڕەواش چاکەت و پانتۆڵی ڕەشی لەبەر کردبوو.

سەرەتا وامزانی بەر لەوەی بێنە ئێرە ڕۆشتونەتە شوێنێکی تر بەڵام دەریا وتی کەوا بە تایبەت خۆی بۆ ئێرە گۆڕیوە،سەرسام بووم لەناکاو دەریا قسەی کرد بە خێرای و وتی:

"دەی هەڵسە خۆت بگۆڕە ئەستێرە"

لە ڕەفتارەکەی سەر لێ شێواو بووم.

لەسەر قەنەفەکان دانیشتم و وتم:

"خۆ گۆڕینی بۆ چییە؟

بە جلی ماڵەوە زۆر ئاسودەم"

دەریا کە لە ڕەفتارەکانم توڕە بوو بە خێرای قۆڵی گرتم و وتی:

"بە قسەی خۆت نییە دەی خێرا خۆت بگۆڕە کچێ"

بە خێرای منی بردە ژوورەکەم دەرگاکەی داخست من'یش بە ناچاریەوە خۆم گۆڕی و عەزێیەکی زەیتونیم لەبەر کرد و قژم کرد بە پرچ و سوراوێکی پەمەیم بەکار هێنا و تۆزێک بۆنم لە خۆمدا.

ڕۆیشتمە خوارەوە

لە زەنگی دەرگا درا بە خێرای هەڵسانەوە و هەمووان سەیری منیان ئەکرد دەنگی خاڵم بەرز بۆوە لە حەوشەکەوە و وتی:

"ماڵەکە لە کوێن"

باوکم بەرەو ئەوان ڕۆیشت دوا بە دوایان دایکم ڕۆیشت،باوکم بە پێکەنینەوە وتی:

"فەرموو فەرموو کاکە کارزان ماڵ ماڵی خۆتە"

پیاوەکان ڕۆیشتنە ژوورەوە من وام زانی هەر خاڵم و خاڵۆژنمن چونکە ساریا ڕۆیشتبووە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هاوسەرەکەی ئیدی گوازراوە بەڵام هەرکە ویستم دەرگاکە دا بخەم خاڵۆژنم وتی:

"ئاریاش ماوە ئۆتۆمبێلەکە ئەوەستێنێت"

خاڵۆژنم و دایکم و دەریا لە چێشتخانەکە بوون و قسەیان ئەکرد بەڵام بێ ئەوەی بهێڵن من تێبگەم.

لەو کاتەدا ئاریا هاتە ژوورەوە بە چەپکێک گوڵ و پاکەتێک شیرینی بەلامەوە سەیر بوو.

بۆچی ئەوانەی هێناوە؟

خۆ هیچ بۆنەیەک لەم نێوەندەدا نییە!

دایکم داوای لێکردم کەوا لێی وەربگرم من'یش ڕۆیشتمە نزیک و لێم وەرگرت.

ئاریا سەیری ناو چاوەکانمی ئەکرد لەگەڵ بزە هێمنەکەی.

دوای بردنی ئەو شیرینیەی کەوا ئاریا هێنابووی لەگەڵ چاییێک لەلای دەریا دانیشتم و گوێم بۆ قسەکانی دایکم و خاڵۆژنم ئەگرت و جار نا جارێک قسەیەکم ئەکرد.

لەناکاو خاڵم چاکەی دەستی دانا و وتی:

"با بڕۆینە سەر بابەتە سەرەکیەکە ئەو بابەتەی کەوا ئێمە ئەمڕۆ بۆی کۆ بووینەوە"

هەمووان لەگەڵ قسەکەی ئەدا بێدەنگ بوون و گوێیان ڕادێرا تەنیا من نەبێت چاوەڕوانی زانینی بابەتەکە بووم.

خاڵم دوبارە دەستی کردەوە بە قسە و وتی:

"وەکو هەمووان ئەوە ئەزانین هاوسەرگیری بەشێکە لە ژیان و خودای گەورە ئەوەی بە باش زانیوە بۆ ئێمە

هیچ کەسێک تەواو نابێت تاوەکو هاوسەرگیری نەکات

وە هاوسەرگیری سەرەتای دەستپێکی ژیانێکی تازەیە بۆ هەمووان

لەبەر ئەو بابەتە وادیارە ئاریا دڵی بە ئەستێرەوەیە و خۆشی ئەوێت

وە بۆیە ئەمەوێت داوای ئەستێرە بکەم بۆ ئاریا کوڕم"

برۆکانم گرژ کرد...

دڵی بە ئەستێرەوە وەیە!

هاوسەرگیری،

داواکاری من،

هەموو ئەمانە بە کۆمەڵێک وشەی پرسیارەوە لە مێشکی مندا ئەخولانەوە.

خاڵم سەیری منی کرد و درێژەی بە قسەکانی داو وتی:

"ئەستێرە خوشکەزای خۆمە و لە خێزانێکی باش پەروەردە کراوە

کچی پیاوێکی بە شەرەف و خاوەن هەڵوێستە

وە خۆشم باش ئەستێرە ئەناسم و ئەزانم چەندە باش و خانم و خاتوونە

وەکو دایکی وایە

بۆیە من'یش لە ئاسمانەکەی ژاڵەوە داوای تاکە ئەستێرەکەی ئامانجم کردووە

وە دڵنیام ئێوە من ڕەت ناکەنەوە  و پێشکەشی کوڕەکەمی  ئەکەن"

باوکم و دایکم سەیری منیان کرد...

دەست و قاچەکانم بە تەواوی سڕ ببوون تەنانەت لێدانی دڵیشم خاو ببویەوە.

هاوسەرگیری من،

هاوسەرگیری لەگەڵ ئاریا بکەم؟

هەناسەکانم تا دەهات قوڕستر دەبوو باوکم ڕووی کردە خاڵم و وتی:

"بێگومان ئەوە کەی قسەیە کچ کچی خۆتانە

بە کراسی بەریەوە پێشکەشی ئێوە بێت

من بۆیە زۆر دڵنیام ئەزانم ئاریا چەندە گەنجێکی جوامێر و میهرەبانە

دڵنیام ئەستێرە غەمبار ناکات و ئەیپارێزێت"

خاڵم پێکەنینێکی کرد و وتی:

"کەوایە پیرۆزە"

لەگەڵ قسەکەی دایکم و دەریا و خاڵۆژنم هەل هەلەیێکی بەرزیان لێدا.

نەم توانی هیچ بڵێم ئەسڵەن کەوا زمانم هەبوو بۆ گۆکردن تازە کار لە کار ترازا خاڵم کە قسەیەکی کرد هەر ئەوەیە باوکم هەرگیز قسەی ئەو ناشکێنێت.

کاتێ بە ئاگا هاتمەوە خاڵم منی گرتبوە باوەش و بە بوکەکەی ناوی ئەهێنام .

سەیری ئاریام کرد بەو پەڕی توڕەیەوە ئەو'یش بزەوە سەیری منی ئەکرد.

دوای ئەوەی ماڵی خاڵم ڕۆیشتنەوە بە خێرای ڕام کردەوە ژوورەوە تەنیا بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ باوکم بکەم دەربارەی ئەو شتەی کەوا بەسەرما هات.

هەرکە باوکم هاتە ژوورەوە بە خێرای وتم:

"باوکە بۆچی وات کرد؟

بۆچی منتدا بەو کوڕە هەر ئاوا بە ئاسانی بۆ؟"

دەریا کە زانی هەڵچوومە هات و قۆڵی گرتم و پێی وتم کەوا............












بەردەوامە....

***********************************************
سڵاو لە ئەستێرە بە نرخەکانم ئەمەش پەڕەی تازە،هیوام وایە بە دڵتان بێت و جێگای ڕەزامەندی ئێوە بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،
خۆشم ئەوێنꨄ.


You are reading the story above: TeenFic.Net