ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە.
دەریا کە زانی هەڵچوومە هات و قۆڵی گرتم و پێی وتم کەوا بەسە.
بەڵام من...
قۆڵم لە دەستەکانی دەرهێنا.
باوکم سەیری کردم و وتی..."بۆ باشی تۆ ئاوام کرد،ئاریا کوڕێکی نەجیب زادەیە وەکو باوکی خانەدان و باش و بە ڕەوشتە ئیدی ئاواتی هەموو کچێکیش هەر ئەم جۆرە کوڕە نییە؟"...
چاوەکانم داخست،قوڕگم بە خێرای پڕ بوو لە گریان بە گریانەوە بە باوکم وت..."باوکە خۆ ئێستا سەدەی نەوەدەکان نییە یاخود زەمانی زوو نییە بۆچی تۆ پرست بە من نەکرد بۆ؟ ئەی من'یش مافی بڕیاردانم نییە، من ئەو کوڕەم خۆشناوێت باوکە لێم تێبگە تکایە،بە خاڵم بڵێ کەوا پەشیمان بومەتەوە،تکایە"...
باوکم بە قسەکانم توڕە بوو و هاواری کرد و وتی..."تۆ ئەتەوێت چی بڵێیت خۆشت ناوێت ئەوە کەی قسەیە؟ خۆشەویستی ڕاستەقینە لە دوای هاوسەرگیریەوە دروست ئەبێت نەوەک ئێستا بۆیە هیچ قسەیەک مەکە و هەفتەی داهاتوو مارە بڕینەکەتە"...
سەیری دایکمم کرد و ئەو'یش بە بێدەنگی ئەگریا،سەیری منی کرد و وتی..."کچەکەم دڵنیابە ئاریا باشترین کەسە بۆتۆ ئەو قەدری تۆ ئەزانێت وەک لە هەر کەسێکی تر ئەو باش و مێهرەبان و بە سۆزە"...
بێ ئەوەی وەڵامی دایکم بدەمەوە بە خێرای ڕۆیشتمە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست و دەستم کرد بە گریان بە قوڵی.
دەریا لە دوای منەوە بە خێرای هاتە ژوورەوە و وتی..."ئەستێرە خوشکی خۆم وا لە خۆت مەکە من دەردی تۆ ئەزانم دەردی تۆ زەمەنە! بەڵام باوەڕبکە ئەو یاریت پێ ئەکات گەر خۆشی بوێیت خێزانەکەی ناهێڵن تۆ بهێنێت بۆیە وا لە خۆت مەکە ببینە ئاریا چەندە تۆی خۆش دەوێت و چەندە تۆی لا قەدر گرانە"...
دەستی دەهێنا بە قژمدا بە خێرای دەستەکانی ئەوم لەسەر قژی خۆم لادا و وتم..."بەڵێ دەردی من زەمەنە و دەرمانەکەشی هەر ئەوە بۆیە هیچ قسەیەک بۆمن مەکە من هەر ئەوم خۆش دەوێت و هەر ئاواش دەبێت"...
دەریا کە زانی بێ هودەیە قسەکانی....
بە بێدەنگی لە ژوورەکەم ڕۆیشتە دەرەوە منی سەر لێ شێواویش کەوتمە گریان و شینی ئەوەی.
من خیانەتم لە زەمەن کرد.
من ئەوم خۆش ناوێت.
من خیانەتکارم.
بەڵام بێ ئاگا بووم لەوەی....
کەوا ئەو دەمێکە بوو خیانەتکار بوو.
ئەو شەوە تاوەکو بەیانی گریام،نامەم بۆ زەمەن نارد و هەموو شتێکم پێی وت،ئەو'یش توڕە بوو دونیایێک قسەی ناخۆش و ناشرینی بە من کرد.
بەڵام من...
وەکو گەمژەیەک هەر ئەموت حەق بە تۆیە.
من ناپاکم.
من خیانەتکارم.
بەڵام دڵنیابە من هەر هی تۆم وئەوم ناوێت.
زەمەن منی بلۆک کرد و کۆتا قسەی ئەوە بوو بۆ من:
"تۆ خیانەتکارێکی هیچی پەشیمانم لە خۆشویستنی تۆ دوو ساڵی ژیانم بە فیڕۆ چوو"
بەو نامەیە بە تەواوی ڕوخام و ئیدی دونیا لەبەر چاوەکانم ڕەش بوو وەک مردووێکم لێهات بۆیە بڕیارم دا ئاریا ببینم و پەشیمانی بکەمەوە.
لەسەر مێزی کافتریاکە دانیشتبووم چاوەڕوانی ئاریام دەکرد،دەستەکانم و قاچم دەلەرزین و ڕەنگم پەڕی بوو.
بەری چاوەکانم ڕەش ببوو و چاوەکانم سوور ببونەوە بەهۆی گریان و نەخەوتنەوە،ئاخر ئەمڕۆ بڕیار وابوو پشکنینی خوێن ئەنجام بدەین.
بەڵام من بە بەهانەی نەخۆشی و وەرگرتنی دەرمان هاتمە دەرەوە لە ماڵەوە.
دوای دوو خولەک ئاریا دەرکەوت لەگەڵ ڕوخسارە هێمنەکەی و بزە ئارامەکەی بەر لەوەی بهێڵم تەنانەت یەک وشەش بدرکێنێت هەڵسامەوە.
زللەیەکی قایمم کێشا بە ڕوخساریدا...
بە شێوەیەک بزەکەی بە تەواوی ون بوو.
بە گریانەوە وتم..."تۆ چ جۆرە کەسێکی؟ تۆ چ جۆرە ئاژەڵێکی؟ نا مرۆڤ چۆن توانیت داوای من بکەی؟ ئاوا بەبێ شەرمی ئەی نەت دەزانی کەوا من
کەسێکی ترم لە دڵایە و ئەوم خۆش دەوێت"...
ئاریا سەیری کردم...
وامزانی ئێستا پێمدا دەتەقێتەوە وەکو هەر پیاوێکی تر،قسە و جنێوم پێ دەدات.
بەڵام ئەو نا!
بە هێمنیەوە دەستی منی گرت و خستیە سەر دڵی خۆی و وتی
..."ئەستێرە هەوڵ بدە لێم تێبگەیت من تۆم خۆشدەوێت نەک ئەو زەمەن ناوە، ئەو یاریت پێ ئەکات سوێند دەخۆم ئەو یاریت پێ دەکات،
دەزانی جیاوازی خۆشەویستی من بۆ تۆ و ئەو چییە؟
هی من ڕاستەقینەیە کاتێ ئاشقی تۆ بووم و خۆشم ویستی ئیدی بڕیاری هاوسەرگیری کردنم دا لەگەڵ تۆ نەک وەکو ئەو یاریت پێ بکەم و شەو هەتاکو بەیان قسەت لەگەڵ بکەم، گەر مەیلم هەبێت گرینگیت پێ بدەم و گەر مەیلم نەبێت پشتگوێت بخەم و لەگەڵ کەسی تردا ڕابوێرم،
من تۆم لا قەدر گرانە نەوەکو ئەو!
بۆچی ناتەوێت تێ بگەیت؟"...
فرمێسکەکانی ڕوخسارم سڕی بە دەنگە نوساوەکەمەوە وتم
..."ئەوە بزانە ئاریا ناتوانی بە قسە ڕازاوە و جوانەکانت من لە خشتە ببەیت
کە ئەتزانی من تۆم خۆش ناوێت سوور بویت لەسەر ئەوەی من بخوازیت
کەواتە ئەبێت بەرگەی ئەوەش بگری...
کەوا من تاوەکو ئەم خەنە ژێر گڵ و خۆڵ ئەکەنە سەر ڕوخسارم.
ئەوم خۆش دەوێت و هەر هی ئەو'یشم"...
بەخێرای بە بەردەم ئەودا تێپەڕیم بەڵام ئاریا لەناکاو قسەی کرد و وتی
..."بەڵام تۆش ئەوە بزانە من'یش خۆشم دەوێیتت
و ئاشقتم...
تاوەکو ئەمخەنە ژێر گڵ لەگەڵ تۆ وە دەستبەرداری تۆ نابم.
ئەوە باش بزانە"...
گوێم بە قسەکەی نەدا و گەڕامەوە ماڵەوە،وای بە حاڵی من.
ئەو کاتە،وای بۆ ئەو قسە بێ سەر و بەرەکانی ئەو کاتەم...
هەر بە ڕاست پەیوەست بوون ئاوات لێ ئەکات؟
کوێر ببیت...
کەڕ ببیت...
بۆ بینین و بیستنی ڕاستیەکان.
هەموو شتێکمان تەواوکرد پشکنینی خوێن و کڕینی ئاڵتون و جلی کوردی.
هەرچەندە وتم ئاڵتونم ناوێت ئەسڵەن هیچم ناوێت.
لە هیچدا پرسیان بە من نەکرد ئێستا بۆچی لە جل و ئاڵتون پرس بەمن دەکەن.
ئەمشەو مارە ئەبڕێم...
لەسەر داوای خۆم هیچ ئاهەنگێک ناکرێت تەنیا مام و پورەکانم و خزم و کەسوکارە نزیکەکانی خاڵۆژنم و باوکمی لێ دەبێت.
هەرچەندە ساریا وتی کەوا دەبێت ئاریشگا بەکرێ بگرین بۆ ئەوە ماکیاژم بۆ بکەن،بەڵام من ڕەتم کردەوە لە ماڵەوە خۆم جوان ئەکەم.
قژم بە شێوەی شەپۆلدار بەسەر شان و ملما واڵا کرد و ماکیاژێکی کەمم بەکارهێنا جلە کوردیەکانم لەبەر کرد.
دوای ئەوەی دەریا و ساریا هاتنە ژوورەوە منیان بردە خوارەوە،لەلای داپیرەم دانیشتم ئەو'یش بەردەوام بوو لەوەی فرمێسکەکانی بۆمن بڕژێت و گلەی ئەوە بکات کاتی داخوازی کردنەکە بانگی ئەوم نەکردووە.
دوای ئەوەی ئامۆزا و پورزاکانم هاتن و پیرۆزبایان لێکردم و دڵخۆشی خۆیان بۆم دەرئەبڕی من'یش تەنیا بە خەندەیەکەوە وەڵامی ئەوانم ئەدایەوە.
ئەوان هەموو لەمن گەورەتر بوون وە هاوسەرگیریان کردبوو بۆیە زۆر لەگەڵیان تێکەڵ نەبووم.
دوای ئەوەی هەمووان بە تەواوی گەیشتن ئیدی مارە بڕام و لام وابوو ژیانم کۆتای هات وئیدی دونیا بۆمن بوونی نەما.
دوای ئەوە ئاریا هات و لە تەنیشت منەوە وەستا و دەستەکانی خۆی لە ئەوانەی منەوە گرێدا هەرچەندە پێداگریم کرد بەڵام ئەو توندتری دەکرد.
سەیرکردنێکی توندم پێی دا و ڕووم سوڕاند ئەو'یش نزیک کەوتەوە لە من و لە نزیک گوێم چرپاندی و وتی
وەکو گوڵی سووری وایت لە بیابانێکی وشکدا،
خوا بێ تۆم نەکات"...
سەیری چاوەکانی منی کرد و پێکەنی،من'یش تەنیا بزیەکی تاڵم پێیدا و چاوەکانم لابرد.
کاتی پێوەکردنی ئاڵتونەکان هات و ساریا هات و ئەو سینیەی کەوا ئاڵتونەکانی لەسەر ڕازێندرابویەوە بە پێکەنینەوە بای ئەدا.
ئەڵقەکەی ئاریای دا بە دەستی من بە پێکەنینەوە وتی
..."بیگرە براژن گیان"...
هەمووان کەوتنە هەل هەلە لێدان کاتێ من ئەڵقەکەم کردە پەنجەی ئاریاوە.
دواتر ئاریاش ئەڵقەکەی لە پەنجەی من کرد وتی
..."خودا دڵ نەرمی بدات بەو دڵانەی کەوا وەکو بەرد وان"...
من'یش تەنیا بزەیەکم کرد و هیچی تر نا.
لە کۆتایدا هەموو شتێک کۆتای هات مارە بڕینەکەی ئێمەش کۆتای هات.
هەرکە ئاریا ڕۆیشتەوە ماڵەوە بە خێرای ڕۆیشتمە سەرەوە و دەرگاکەم بە قوفڵ داخست و دەستم کرد بە گریان.
من ئەوەم نە دەویست هەرگیز!
من تەنیا پێکەوە بوونم لەگەڵ زەمەن دەویست!
هەمیشە خەیاڵی ئەوەم دەکرد کەوا ئەو ئەڵقەیە زەمەن بیخاتە پەنجەمەوە نەوەک ئاریا.
خەیاڵی ئەوەم دەکرد کەوا زەمەن سەری من ماچ بکات.
بڵێت پیرۆز بێت لە خۆمان نەوەک ئاریا.
نازانم چەندێک بوو بەڵام ماوەیەکی زۆر بوو دەگریام بە شێوەیەک چاوەکانم ئازاریان هەبوو دڵم هەرگیز ئەو ڕووداوانەی پێ قبوڵ نە دەکرا.
دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە وای لێکردم بە خێرای هەڵسمەوە و هەموو شتێک لە بیر بکەم.
بەخێرای ڕام کردە لای مۆبایلەکەم و ئاواتی ئەوەم ئەخواست کەوا زەمەن بێت.
بڵێت من'یش زۆرم خۆش دەوێیت و نامەوێت لێم دوور بیت و هی من بیت.
بەڵام هەموو ئەمانە هەر.......
بەردەوامە.....
*******************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ببورن بۆ هەر وشەیەک گەر بە دڵی ئێوە نەبێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net