ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
مانگێک بەسەر هاوسەرگیریەکەمان تێ پەڕ بوو،هەرگیز وام پێشبینی نە دەکرد ئاوا درێژە بکێشێت.
هەمووکات دەموت ناگات بە مانگێک ئێمە جیا دەبینەوە.
من بەردەوامم لەسەر ئەوەی پشتگوێی بخەم وەک نەبوێک مامەڵە دەکەم.
کەچی ئەو...
بەردەوامە لە گرینگی دان پێم و ئاگەدار بوونم.
نزیکەی هەفەتەیەکە کۆلێژ دەستی پێ کردۆتەوە دڵخۆشی دایگرتم کاتێ ڕۆیشتمە کۆلێژ.
وتم ئێستا زەمەنەکەم دەبینمەوە...
بەڵام کە ڕۆیشتم کەس بوونی نەبوو،
ڕۆیشتم بۆ هەمان ئەو شوێنەی کەوا پێشتر من و ئەو لێی دەوەستاین کەچی بوونی نەبوو.
وانەی یەکەم دەستی پێکرد هەر چاوم دەگێڕا بۆی گەر پێشتر بوایە ڕێک لە تەنیشت منەوە دا دەنیشت.
کەچی بوونی نەبوو...
دوای تەواو بوونی وانەکە لە هاوڕێکانیم پرسی وتیان چۆن ئاگەدار نیت ئەو وازی لە کۆلێژ هێناوە و ماڵەوەیان گەڕاونەتەوە گوندەکەی خۆیان.
بە قسەکانیان دڵم دا لەرزی...
واتا بە تەواوی زەمەن لێم دوور کەوتەوە.
بەخێرای ڕام کردە دەستشۆرەکەوە دەستم کرد بە گریانێکی قوڕس بۆ دیداری زەمەن.
تەواوی هەموو ڕۆژێکی کۆلێژ چاوەڕوانی زەمەنم دەکرد و چاوم لە شوێنەکەی بوو بەڵام لە هیچ شوێنێک بوونی نەبوو.
سەیری تەلەفزیۆنەکەم دەکرد و لەو کەناڵ ئەمگۆڕی بۆ ئەو کەناڵ بە تەواوی بێزار و ماندوو ببوم.
نزیک ئێوارە بوویەوە کاتێ ئاریا گەڕایەوە من'یش گوێم پێی نەدا و بەردەوام بووم لە سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکە.
چاوەڕوان بووم کەوا وەکو هەموو جارێک خۆی بگۆڕێت و نان بۆخۆی ئامادە بکات.
کەچی...
هاتە لای من و بە هێمنیەوە گوتی:
"ئەستێرەکەم هەڵسە خۆت ئامادە بکە دەڕۆینە لای دایکم و ئەوان سەردانیان دەکەین دایکت و باوکیشت لەوێن"
سەیری ئاریام کرد و وتم:
"تۆ بڕۆ من نایەم"
ئاریا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.
ئاریا وتی:
"ئەستێرە وامەکە بۆ خاتری خوای گەورە،مانگێکە هاوسەرگیریمان کردووە کەچی وەکو دوو بێگانە واین،بۆچی وا ئەکەیت بۆ؟"
پێکەنینێکی گاڵتە جاڕیم بۆ کرد و وتم:
"هەهـ تۆ بەڕاست وا دەڵێیت؟ ئاریا هەر بە ڕاست نازانی بۆچی وا دەکەم؟ من کەسێکی ترم خۆش دەوێت نەک تۆ ئاریا هەر بۆیە ناتوانم تۆم بوێت هەرگیز ئیدی ئەوە قبوڵ بکە"
ئاریا پێکەنینێکی هێواشی کرد و دەستەکانی منی گرت و وتی:
"من ئەوەم بۆ قبوڵ ناکرێ هەرگیز بۆیە هەوڵی بەدەست هێنانی تۆ دەدەم،ئەوە بزانە ڕۆژێک تێ دەگەیت دۆخەکە چۆنە ئەوسا پەشیمان نەبیتەوە ها لەوەی کەوا منت ناوێت"
کۆتایەکەی بە گاڵتەوە دەربڕی من'یش بە خێرای دەستەکانم لە دەستی دەرهێنا.
وتم:
"هەرگیز پەشیمان نابمەوە ئەوە باش بزانە"
بە خێرای ڕۆیشتمە ژوورەکەمان و دەرگاکەم داخست و دەستم کرد بە خۆ ئامادە کردن.
گەیشتینە ماڵی خاڵم،ڕاستە وتبووم کەوا ناڕۆم بەڵام نەم توانی ئەگەر نەڕۆیشتبام شتەکان باش نەدەبوون.
ئەوکات دەیانزانی شتێک هەیە،ئاریا دوبارە داوای کرد کەوا لەبەردەم ئەوانە ئاوا ڕەفتاری لەگەڵ بکەم کەوا خۆشم دەوێت وبێ کێشەین.
من'یش قبوڵم کرد و ڕۆیشتینە ژوورەوە،هەر زوو خۆم خستە باوەشی دایکم و گریام.
نازانم بۆ لە دووری ئەو نەم دەتوانی،باوکم بە خەندەوە سەیری منی کرد بەردەوام بوو لەوەی کەوا پێم بڵێت ئاریا چۆنە لەگەڵت خۆ ئازارت نادات و قسەی ڕەقت لەگەڵ ناکات.
من'یش بەردەوام بووم لەوەی کەوا بڵێم ئەو زۆر باشە و من زۆرم دڵخۆشم لەگەڵی،دواتر خەریکی قسەکردن بووین لەگەڵ خاڵۆژنم و دایکم،تەواوی شەوەکە وام ڕەفتار دەکرد کەوا ئاریا لام گرینگە و خۆشم دەوێت.
ڕۆژ هەینی بوو لە ماڵەوە دانیشتبووم و ئاریا لە ماڵەوە بوو دوای نیوەڕۆ بوو.
ئەو ڕۆژە یەکەم نیوەڕۆی من و ئاریا بوو لە ماڵەکەی خۆمان و بەیەکەوە بین،ویستم هەر بخەومەوە وخواردن ئامادە نەکەم.
بەڵام ویژدانم قبوڵی نەکرد...
بۆیە هەڵسامەوە و خواردنم ئامادە کرد و سفرەکەم ڕازاندەوە نیوەڕۆ لەسەر نانخواردن ئاریا بەردەوام بوو لەوەی ستایشی خواردنەکانم بکات.
هەر کەوچکێک کەوا دەیخوارد دەی وت خوای گەورە کابانی ئەم ماڵە و تاکە ئافرەتی دڵم لێ نەستێنێت و لەش ساغ بێت.
من'یش هەر بە بێدەنگی سەیرم دەکرد یان بە خواردنەکەوە خۆم سەرقاڵ دەکرد.
دوای نانخواردن ئاریا بەپەلە ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەوە چونکە کاری هەبوو خەریکی سەیرکردنی تەلەفزیۆن بووم کە دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە هات .
بە بێزاریەوە هەڵمگرت و سەیرم کرد ئاریا بوو نوسیبووی:
'ئەستێرەکەم ئێوارە ناگەڕێمەوە گەر ئارەزوو دەکەی بڕۆ ماڵی باوکت تاوەکو خۆم شەو دێم بە دواتا'
من'یش تەنیا بۆم نوسی باش،هەڵسامەوە بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم.
بانگی تاکسیێکم کرد بوو بۆ ئەوەی بێت بە دوامدا نەم ویست بە باوکم بڵێم بێ بە دوامدا بۆ ئەوی نەبم بە بار گرانی بۆ ئەو.
لەناو مۆبایلەکەم دەسوڕامەوە لەناکاو شتێک هات بە مێشکمدا سەیری نامەکانی خۆم و زەمەنم کرد و ڕۆیشتمە ناوی.
بەڵام شتێکم بینی...
کە وای لە دڵم کرد دا بخورپێت و دوبارە هیوای بۆ بگەڕێتەوە.
ئەو بلۆکەکەی منی لابردبوو...
بەخێرای بێ ئەوەی تەنانەت جارێکیش بیر بکەمەوە بۆم نوسی:
'سڵاو'
مۆبایلەکەم کوژاندەوە و دەستم خستە سەر دڵم بەو شێوەیە لێی ئەدا وەک ئەوەی یەکەم جاری بێت لەو کاتەدا گوێم لە هۆڕینی تاکسیەکە بوو بۆیە هەڵسامەوە و جانتاکەم کردە شانم و دەرگای ماڵەوەم داخست و ڕۆیشتمە ناو تاکسیەکە.
گەیشتمە ماڵی باوکم و پارەی تاکسیەکەم دا و لەجەڕەسی ماڵەوەم دا دوای دوو خولەک دەنگی دایکم بەرزبۆوە وتی:
"ئەوە هاتم"
خەندەیەکی گەورە منی گرتەوە نازانم بۆ گوێبیست بوونی دەنگی دایکم بووم یاخود بۆ ئەوە بوو زەمەن بلۆکەکەی منی لابرد بوو.
دوای ئەوەی دایکم دەرگاکەی کردەوە و چاکی وباشیمان کرد ڕۆیشتینە ژوورەوە بینینم ماڵەکە تەنیا دایکمی لێیە کاتێ پرسیاری باوکمم کرد.
وتی کەوا کاری هەبووە بۆیە ڕۆشتۆتە دەرەوە،ڕۆیشتمە ژوورە کۆنەکەی خۆم هەرکە دەرگات ژوورەکەم کردەوە هەموو شتێک وەک خۆی بوو.
هیچ شتێک نەگۆڕابوو...
ئەوەی گۆڕا بوو...
من بووم...
لەو ژوورەدا هەموو شتێک وەکو خێرای بروسک هاتنەوە یادگەم.
یادی زەمەن و ئەو شەوانەی کەوا بە ئیشقەوە قسەمان دەکرد.
لەنێو مێشک و خەیاڵمدا دەهاتن و دەچوون.
نەم دەزانی هەموو شتێک کاتیە.
نەم دەزانی مرۆڤەکانیش هەمووکات خۆیان نین تەنیا بە کوێرانە دوای خۆشەویستی ئەوم کەوتبووم.
لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە و ڕۆیشتمە چێشتخانەکە بۆلای دایکم کاتێ خەریکی ئەو ناوە بوو کاتێ دانیشتم دایکم سەیری کردم و وتی:
"ئاسودە بە وە با ڕوخسارت ئاوا نەبێت تەنیا پێ بکەنە"
خەندەیەکم کرد بۆ قسەکانی و وتم:
"پێکەنین ئای دایکە وا قسە دەکەیت وەک بڵێی تۆ حاڵی من نازانی ڕاستیان وتوە ئەوەی نەبێت لە ماڵان ئاگای نییە لە حاڵان تۆ حاڵی من چوزانی"
دایکم لەبەردەم من لەسەر مێزەکە دانیشت و وتی:
"حاڵی چی ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت ئەستێرە؟ ئاریا لەگەڵت خراپە؟ نەخێر،کەسێکی جوێن فرۆشە و قسەت پێ دەڵێت؟ نەخێر کەواتە باسی چی بۆمن دەکەیت تۆ"
بە قسەکانی دایکم برۆکانم گرژ کرد و وتم:
"با باش بێت و مێهرەبان بێت بەڵام من گەر ئەوم خۆش نەویست بەمن چی ئیدی من ئەوم خۆش ناوێت دایکە ناتوانم لەگەڵی بژیم دەمەوێت جیا ببمەوە"
دایکم هەرکە قسەکانی منی گوێ لێ بوو بە خێرای هەڵچوو بە توڕەیەوە وتی:
دەستەکانم بە توندی گوشی و وتم..."دایکە بۆچی ناتەوێت تێ بگەی بۆ من ژیان کردنم ناوێت لەگەڵ ئەو من نامەوێت نا"...چەندین فرمێسک لە چاوەکانم بەر بوونەوە بەڵام خێرا سڕیم.
دایکم کە تا ئەو ساتە ئاوا نەم بینیبوو توڕە بوو چاوەکانی لەمن سوور کردەوە و وتی:
"گەمژەیەکی وەکو تۆ شایەنی چییە بەمن بڵێ کوڕە بۆت بوە بە خاک و خۆڵ کەچی تۆ هێشتا باسی خۆشەویستیم بۆ ئەکەی کچەکەم گوێ لە دایکی خۆت ڕاگرە هێلانەی ماڵەکەت تێک مەدە و باخچەی ژیانت وشک مەکە مێردەکەت کە هەوڵی بەختەوەری ئەدات ئیدی بۆ تێکی ئەدەی کچەکەم بەختەوەری و دڵخۆشی وەک دارێک وایا ڕەگی ئەو دارە ئەو کاتە لە زەویەکە بە تەواوی خۆی جێگیر ئەکات کە ئێوە ڕێزی یەکتان گرت هاوسەرەکەت دەمێکە ئەو ڕەگەی داکوتاوە ئێستا ئەو کە ئەیەوێت داری بەختەوەرەیتان ئاو بدات تۆ ڕێگر مەبە بەڵکو دەستی ئەو بگرە و بە یەکەوە ئاوی بدەن و گەشەی پێ بسێنن ماڵی خۆت بۆ هیچ کەسێک تێ مەدە چونکە هیچ کەسێک ماڵی بۆتۆ تێک نادا دەی ئێستاش هەرچی هەیە لەبیری بکە و تاکە شت با هاوسەرەکەت بێت لە یادتا دڵنیابە باشترین ژینت ئەبێت"...
قسەکانی دایکم پارچەیەک بوون لە ئاڵتون و خشڵی گرانبەها بەڵام ئەوە من بووم هیچ شتێکم وەر نەئەگرت و گوێم کاس کردبوو.
ئەوکات لام وابوو ڕاست ترین کەس منم نەک دایکم و ئەوانی تر،باوکم دوای کەمێک گەڕایەوە و منیش سفرەکەم دانا بە یادی جاران دەستمان کرد بە نانخواردن لەگەڵ دایکم و باوکما دواتر قاپەکانم شۆرد و لەگەڵ ئەوان دانیشتم.
باوکم خەریکی قسەکردن بوو بۆ من و ئامۆژگاری کردنی من بەڵام وەک بڵێی قسەی بۆ کەڕێک ئەکرد من بەردەوام هۆش و خەیاڵم لای زەمەن بوو.
بۆ وەڵامی نامەکەی نە دایەوە؟
تۆ بڵێی لێم خۆش بووبێت؟
تۆ بڵێی منی لە یاد مابێت؟
هەموو ئەوان و پرسی زیاتریش لە مێشکما ئەهاتن و ئەچوون و ئەخولانەوە خەریک بوو شێت ئەبووم.
کاتژێر ٩ شەو بوو خەریک بوو لە مەراقا دڵم شەقی ئەبرد بەردەوام سەیری مۆبایلەکەم ئەکرد و لە دڵی خۆمەوە ئەم وت بۆچی نامەی نەناردەوە.
باوکم کە هەستی بەو حاڵەی من کردبوو وتی:
"ڕۆڵە چی بووە ئاوا بەردەوام سەیری مۆبایلەکەت ئەکەی؟"
منیش بە بزەیەکی ساختەوە سەیری باوکم کرد و وتم:
"هیچ نییە باوکە گیان نامەم بۆ ئاریا ناردووە کە وەڵامی نەدامەوە تۆزێک شێوام بۆیە"
باوکیشم پێ کەنی وتی:
"بینیت ڕۆڵەکەم پێم وتی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری دەست پێ ئەکات سوپاس بۆ خودا کە ئاوان لەوانەیە کاری هەبێت بۆیە وەڵام ناداتەوە ڕۆڵە ئارامت هەبێت"
منیش وتم لەوانیە و دوبارە سەیری مۆبایلەکەم کردەوە.
دوو خولەک تێپەڕی کاتێ دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە وای لێکردم..........
بەردەوامە.....
******************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net