ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
بەڵام هەموو ئەمانە هەر خەیاڵ بوو هیچی تر نا!.
دوبارە ئاریا نامەی ناردبوو تیایدا نوسیبووی:
'بە ئەندازەی ژمارەی گەردیلەکان و هەبوونیان دڵخۆشم،ئەمشەو خۆم بە خۆشبەخترین کەسی دونیا دەزانم،بوونت لە ژیانمدا هەموو شتێکە ئەستێرەکەم،خۆشم دەوێیت،شەوشاد بوونی من'.
تەنیا سەیرم کرد و هیچم بۆی نەنوسی،جلەکانم لەبەرکردەوە و جلی خەوم کردە بەرم و ڕوخسارم شۆرد.
هێزی هیچ شتێکم نەبوو خۆم خستە ژێر جێگاکەم و دوبارە دەستم کردەوە بە گریان.
هەرچەندە دەریا زۆر لە دەرگای دا بەوەی دەیەوێت ئەم شەو لام بخەوێت بەڵام من تەنانەت وەڵامیشم نەدایەوە بۆیە ئەو'یش وازی هێنا.
مۆبایلەکەم هێنا و بەدەم خوێندنەوەی نامە کۆنەکانی خۆم و زەمەنەوە قوڵپەی گریانم دەدا.
لام وابوو دونیا کۆتایە و ئیدی هیچی تر بوونی نامێنێت.
بڕیاردرا دوای مارە بڕینەکە خێرا گواستنەوەش بکەن چونکە کۆلێژ تەنیا هەفتەیەکی مابوو وە ئاریا'ش دەی وت نابێت لەنێو کۆلێژ بێت دواتر ئەستێرە ناتوانێت بخوێنێت و بۆ ئەو خراپ دەبێت.
ئیدی دوای ئەوە ڕۆیشتینە بازاڕ،من و دەریا و خاڵۆژنم و ساریا.
هەرچەندە من وەک ئەوە وابووم کەوا جەستەیەکی مردوو بم و دوایان بکەوم.
چونکە هەموو شتێک دەریا بڕیاری لەسەر دەدا و بۆی ئەکڕیم بێگومان کاتێ سەیری منی دەکرد بۆ ئەوەی ڕای من وەرگرن.
من تەنیا بە بێدەنگیەوە سەیرم دەکرد ئەو خێرا تێ دەگەیشت کەوا بێ سودە بۆیە خۆی هەموو شتێکی هەڵئەبژارد.
خەریک بوو دەگەڕاینەوە ماڵەوە کەچی ساریا سوور بوو لەسەر ئەوەی بڕۆینە دوکانی جلی خەو هەرچەندە من پێداگر بووم لەسەر ئەوەی کەوا پێویست بەو شتانە ناکات بەڵام ئەو وتی کەوا ئێوە هاوسەری یەکترن بۆیە پێویستە وا بکەیت.
ڕۆیشتینە دوکانێکی ئافرەتانە،سەر ئێشەیەکی توند بەرۆکی گرتبووم دڵنیا بووم بەهۆی ئەوە بوو کەوا زۆر گریاوم دوێنێ شەو و شەوەکانی ڕابردوو.
ساریا سەیری جلێکی خەوی کرد و وتی:
"بە یارمەتیت کاکە هەر ئەو ڕەنگە هەیە؟"
من کە لە دەرەوەی دوکانەکە بووم خەریک بوو ئەڕۆیشتمە ژوورەوە ئەو کەسەی کەوا لە دوکانەکە بوو وتی:
"نەخێر خاتوون ئەو ڕەنگانەش بەردەستە"
بەو دەنگە دڵم لەرزی و هەناسەکانم قوڕس بوون...
خێرا ڕەنگم پەڕی...
بە خێرای ڕۆیشتمە ژوورەوە بۆ بینینی خاوەن دەنگەکە.
ئەوە خۆی بوو!.
زەمەن...
زەمەنەکەی من...
خۆشەویستەکەم...
فرمێسک لە چاوەکانم کۆ بۆوە بە بینینی ئەو.
زەمەن'یش کە منی بینی بە ساردیەوە سەیری کردم و وتی:
"وابزانم ئەمە بوکەکەیە؟"
چاوەکانم داخست.
ناخم پارچە پارچە بوو بە قسەکەی...
ساریا سەیری منی کرد و بە خەندەوە وتی:
"بەڵێ ئەمە براژنمە و بوکەکەیە!"
زەمەن پێکەنی و وتی:
"خودا بۆ خاوەنەکەی بهێڵێت دڵخۆش بن بەیەکەوە"
لەگەڵ گوێ بیست بوونی قسەکانی بە خێرای ڕامکردە دەرەوەی دوکانەکە.
دەستم کرد بە گریان حاڵم بۆ ئاوای بەسەر هات بۆ؟
دەریا کە زانی ئاوام خێرا لەگەڵ ساریا چەند ڕەنگ و شتانێکی تریان هەڵگرت و هاتنە دەرەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.
بە درێژای ڕێگاکە وەک بتێک وابووم.
تەنیا بیرم لە دەنگ و ڕوخسار و قسەکانی زەمەن دەکردەوە و فرمێسکم دەباراند.
ڕۆژی دوای دوبارە لەگەڵ ئەوان دەرچووین بەڵام ئەمجارە ئاریا'شمان لەگەڵ بوو.
خاڵۆژنم بۆی نەکرا بێت ڕۆیشتینە ماڵەکەی ئێمە،هی من و ئاریا،بۆ دانانی کەلوپەلەکان و ڕێکخستنیان چونکە دوو بەیانی گواستنەوەکە بوو.
ماڵێکی گەورە و خۆش بوو،باخچەیەکی جوانی پڕ لە گوڵی هەبوو.
بە تەواوی ناوازە و بێ کێشە بوو.
ئاریا بەردەوام بوو لە پیشاندانی ژوورەکان بە من و باسکردنیان.
کەوا لە داهاتوو ژیانمان چۆن دەبێت و چەند دڵخۆش دەبین لە ناوی.
من'یش تەنیا بە بێدەنگی سەیرم دەکرد و هیچم نە دەوت.
دواتر کە تەواو بووین لە دانانی ماڵەکە و ڕێک و پێکردنی گەڕاینەوە ماڵەوە.
هەندێک لای دایکم دانیشتم و تۆزێک قسەمان کرد،ئەو'یش بەردەوام بوو لەوەی کەوا ئامۆژگاریم بکات و پێم بڵێت کەوا ماڵی هاوسەر و مێرد چۆنە و پێویستە چۆن هەڵسوکەوت بکەم و چی نەکەم.
من'یش گوێم بۆ ڕاگرت بوو هەمووکاتەکە ئەمووت بەسەر چاو وا دەکەم.
دواتر ڕۆیشتمە ژوورەکەم و دوبارە یادی خۆم و زەمەن تەواوی خەیاڵ و مێشکی داگیر کردبووم بە شێوەیەک تاوەکو خەو بردمیەوە.
ئیدی ئەو ڕۆژە هات کەوا هەموو کچێک ئاواتی بۆ دەخوازێت.
بەڵام بۆ من...
وا نەبوو بەڵکو بە گریانەوە لە خۆمم دەڕوانی لەناو ئەو بەرگە سپیەدا.
قژم بە شێوەیەکی جوان کۆکرا بوویەوە عەزێیەکی ناسک و جوان.
هەموو شتێک بێ کێشە بوو.
بەڵام ئەوە من بووم کێشەم هەبوو...
ئەوە من بووم دڵخۆش نەبووم و فرمێسکم ئەباراند بۆ خۆم.
ئاریا هاتە ژوورەوە و بە هێمنیەوە لە منی دەڕوانی وتی:
"دەکرێ غیرە لە چاوەکانم بکەم بۆ ئەو فریشتەیەی بەردەمم،خوای گەورە لە بێ تۆیدا تاقیم نەکاتەوە ئەستێرەکەم"
من'یش سەیری ئەوم کرد،ئاریا دەستەکانی بەرز کردەوە و فرمێسکەکانی منی سڕی و وتی:
"خوا هۆکاری ئەو فرمێسکانە بگرێت،مەگری شتانی باشتر چاوەڕوانتن دڵنیابە ئەو خۆشەویستیەت پێ دەدەم کە شایەنتە"
پێکەنیم بە قسەکانی بەڵام پێکەنینێکی بە دەنگ وتم:
دوبارە بەو پەڕی هێمنیەوە دەستەکانی منی گرت و وتی:
"تێ دەپەڕێت هەموو شتێک لە کۆتایدا تێدەگەیت ئەم ڕەفتارانەی ئێستات زۆر بێ هوودە بوونە،من'یش تا ئەو کات ئارام دەگرم بە خۆشەویستیەوە لە گەڵت دەدوێم"
هیچم نەوت تەنیا سەیرم کرد و چاوەکانم داخست وا هەستم دەکرد قوڕسای بەردێک لەسەر دڵمە.
ڕۆیشتینە هۆڵەکەوە هەمووان کەوتنە چەپڵە لێدان و هەل هەلە لێدان و خۆشی دەربڕین.
ڕۆیشتینە ئەو جێگایەی کەوا بۆ ئێمە ئامادە کرابوو،دانیشتین ئاریا توند دەستەکانی منی گرتو ماچێکی کرد.
من'یش تەنیا بە توڕەیەوە هەوڵی ئەوەم دەدا کەوا دەستم دەربهێنم بەڵام بێ هودە بوو.
شای و چەپڵە لێدان و گرتنی وێنە و پیرۆزبای کردن و سەماکردن و شکاندنی کێک و زۆر شتی تر.
لەبەر چاوەکانی مندا ڕویاندا هەمووان دڵخۆش بوون و کەیفخۆش بوون تەنیا من نەبێت وەکو بتێک بووم.
هەموو جارێک ئاریا سەری نزیک گوێم دەکردەوە و ئەی چرپاند و تکای دەکرد پێ بکەنم بۆ ئەوەی کەس بە نێوانی ئێمە نەزانێت و وابزانن زۆر دڵخۆشین.
من'یش تەنیا بزەیەکی ساختەم دەکرد و وام نیشان دەدا کەوا زۆر دڵخۆشیم.
ئاوا ئاهەنگەکە کۆتای هات.
هەفتەیەکی پڕ لە ئازار بوو،
پڕ لە گریان و دەردی دووری دایکم و باوکم و خۆشەویستەکەم بوو.
هەموو شەوێک یادکردنەوەی ئەو لە دڵمدا بوو.
ئاریا کە بە هەموو شتێکی دەزانی بەردەوام بوو لەوەی هێمن بێت و وای نیشان بدات کەوا هیچ نازانێت.
کارم دەکرد بۆ ئەوەی توڕە ببێت بەڵام هیچ بنەمایێکی نەبوو.
تاکە تکا کە لەمنی هەبوو ئەوە بوو لەبەردەم خەڵک و خێزانەکەیدا وا نیشان بدەین کەوا دڵخۆشین و هیچ کێشەمان نییە.
تەنیا بۆ ئەوەی قسەمان لەسەر نەکەن.
وەکو بێگانەیەک هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکرد و خواردنم بۆ خۆم ئامادە دەکرد و ئەوم پشت گوێ دەخست .
جلەکانی خۆمم دەشۆرد و ئەوم پشتگوێ دەخست.
بەڵام هەرچیم دەکرد بێ هوودە بوو...
نەم دەتوانی لەو هێمنی و ئارامیەی ئەو کەم بکەمەوە.
تەنانەت ئەو ئامادە نەبوو کەوا دەستیش لەمن بدات.
بەڵام من...
بەزۆر ئەو کارەم پێی کرد،پێم وت...
دەی ئیتر من تازە هەر بوکەڵەی ژێر دەستی تۆم ئیدی بۆ دەستم لێ نادەی.
مانگێک بەسەر هاوسەرگیریەکەمان تێ پەڕ بوو.............
بەردەوامە......
***********************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،جا ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net