ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە ꨄ.
دوو خولەک تێپەڕی کاتێ دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە وای لێکردم کەوا لە خۆشیا دڵم پڕ ببێت.
زەمەن وەڵامی دامەوە...
نویسبووی:
"سڵاو "
منیش خێرا بۆم نوسیەوە
'چۆنی باشی؟'
ئەویش دوای کەمێک سەیری کرد و نوسی:
'باشم سوپاس تۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت چۆنی؟'
ئەو ڕستەیە وای لێکردم ڕۆحم بکوشرێت...
ئاخر من خراپ پەیوەست بە ئەوە ببوم چی بکردایە نەم ئەزانی خێرا بۆم نوسیەوە:
'زەمەن باوەڕ بکە بە دڵی خۆم نەبوو سوێندت بۆ ئەخۆم من بە ئەندازەی خۆم تۆم خۆش ئەوێت باوەڕ بکە'
دەستەکانم کەوتنە لەرزین بەهۆی ترس و قەلەقیەوە.
زەمەن سەیری نامەکەی کرد و نوسیی:
'ئەستێرە باوەڕ بە چی بکەم؟ تۆ بێ باکانە هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەو کرد بێ ئەوەی هیچ ڕێزێک بۆمن دا بنێی ئێستا هاتوی ئەڵێی تۆم خۆش ئەوێت ئەمە ناچێتە ئەقڵەوە'
ئەو ئەیزانی چۆن سۆزی من بجوڵێت تەنیا گەمژەیەکی وەکو من بوو بە قسەکانی یەکسەر کاریگەر بووم و خێرا بۆم نوسیەوە:
'ئەو هاوسەرگیری بە دڵی خۆم نەبوو زەمەن سوێند ئەخۆم خاڵم کە داوای منی لە باوکم کرد باوکم نەی توانی داوای ڕەت بکاتەوە بۆیە ڕازی بوو منیش لەو نێوەندەدا ناچار بووم'
وەک گەمژەیەک تەواوی شتەکانم بۆی باسکردن تەنانەت نێوانی خۆم و ئاریاش .
ئەو کە زانی حاڵم ئاوایە و زۆر پەیوەستم بە ئەوەوە وتی باش لێت خۆش بووم .
بەڵام ئەبێت لە هاوسەرەکەت جیا ببیەوە و لەگەڵ من بێیت ...
منیش وەک نەفامێک ڕازی بووم بە داواکە گەمژانەکەی کە ناچێتە ئەقڵەوە.
ماوەیەک دوای قسەکردنەوەی من و زەمەن وام هەست ئەکرد کەوا تەواو دونیا ئیدی بۆمن جۆرێکە زەمەن بە قسە خۆشەکانی و زمانە لوسەکەی هەموو قسەیەکی لەمن دەرهێنا منیش وەک ئەوەی کارێکی باش بکەم هەموو شتێکم پێی ئەوت،.
سوڕی
مانگانەکەم دوا کەوتبوو هەموو خەمی من ئەوە بوو کەوا دوگیان بم تاوەکو بەیانی خەو نەچووە چاوەکانم.
ئەم وت چی گەر دوگیان بم لە ئاریا؟
ئەوکات بە هیچ شێوەیەک ڕزگارم نابێت لێی!
ئیدی ناتوانم لێی جیا ببمەوە و لەگەڵ زەمەن بڕۆم.
بەخێرای ڕۆشتمە دەرمانخانە و پشکنینی دوگیانیەکەم کڕی و گەڕامەوە ماڵەوە و ئەنجام دا،لەو کاتەدا ئاریا گەڕایەوە ماڵەوە کە بینی من ئاوا شێواوم و دودڵم.
بەخێرا بەرەو من هات
وتی:
"ئەستێرەکەم قوربانت بم چی بووە؟ بۆچی حاڵت ئاوای"
توانام نەبوو وەڵامی بدەمەوە.
کاتێ پشکنینی دوگیانیەکەی بینی لە دەستما پێکەنین ڕوخسارە هێمنەکەی تەنیوە .
دەستی کرد بە سوپاس کردنی خودا و خۆی قوربانی من ئەکرد،بەڵام کاتێ بە تەواوی پشکنیەکە دەرچوو سەیرم کرد خەندەیەک ڕوخساری منی گرتەوە .
وتم:
"سوپاس بۆتۆ خودایە سوپاس کەوا دوگیان نیم سوپاس"
من کە خەریکی خۆشی دەربڕین بووم بەوەی دوگیان نیم.
ئاریا ڕوکەشی گۆڕا و سەیری منی کرد و وتی:
"بۆچی وا ئەڵێیت ئەستێرە؟ بۆچی هێندە دڵڕەقی بۆمن؟"
منیش سەیری ئەوم کرد بەو پەڕی ڕەقیەوە وەڵامیم دایەوە و وتم:
"چونکە تۆم خۆش ناوێت بۆیە ئاوام وابزانم خۆشت باش ئەوە ئەزانی"
ویستم بڕۆم بۆ ژوورەکەمان بەڵام ئاریا بە خێرای قۆڵمی گرت و وای کرد سەیری بکەم.
بە گرژیەوە وتم:
"ئەوە تۆ چی دەکەی قۆڵم بەردە ئازارم دەدەی"
ئەویش کە تا ئەو ڕۆژە ئاوا بە توڕەی نەم بینیبوو وتی:
"هێشتا ناگا بەو ئازارەی ڕۆحم کەوا ئەبینم هاوسەرەکەم سوپاسی خودا ئەکەت لەسەر ئەوەی دوگیان نییە ناگات بەو ئازارەی دڵم کەوا ئەبینم هاوسەرەکەم لەگەڵ کوڕێکی تر قسە ئەکات و شەو تا بەیان قسەی جوان و پڕ لە هەستی بۆ دەر ئەبڕێت لەبری ئەوەی بۆمنی بکات چی دەربارەی ئەوەی پلانی داناوە لەمن جیا ببێتەوە و لەگەڵ ئەو کوڕە بڕوا چیی ها؟"
تەنیا لەبەردەم ئەو دۆش دامام واتا ئاریا ئەزانێ کەوا قسە لەگەڵ زەمەن ئەکەم و هیچ ناڵێت واتا ئەزانێت ئەمەوێت لەگەڵ زەمەن بڕۆم و هیچ ناڵێت؟
چاوەکانی سوور ببونەوە هی توڕەی نا بەڵکو گریان وتی:
"ئەستێرە چیم کردوە بەرامبەرت تاکو ئاوا بیت تۆم بەکار هێناوە؟ یاریم بە تۆ کردوە؟ قسەی ناشرین و جنێوم پێ داوی؟ دەستم لێت بەرز کردویەوە؟ تۆم پشتگوێ خستوە و هیچ ڕێزێکم لێ نە ناوی؟ ئەی کەوایە بۆچی ئاوای لەگەڵم بۆ؟"
هیچیم نەوت نەک لەبەر ئەوەی هیچم نەبوو بۆ وتن لەبەر ئەوەی ئەو گریا و فرمێسک بەسەر ڕوخساریدا هاتە خوارەوە.
دوبارە ئاریا دەستی کردەوە بە قسەکردن و وتی:
"ئەزانم ئەوت خۆش ئەوێت ئەزانم
سەختە لەبیر کردنی بەڵام سەیری بار و دۆخی ئێمە بکە ئێمە هاوسەرین ئەستێرە کەچی وەکو دوو بێگانە واین تۆ هیچ جۆرە سۆز و خۆشەویستیێکت بۆمن نییە پشتگوێم ئەخەی و وەک نەبوێک مامەڵە ئەکەی منیش هەستم هەیە و منیش مرۆڤم ئەوە منم بەردەوام گرینگیت پێ ئەدەم و وەک ئەوەی تۆ شوشەیەکی ناسک بیت گەر خراپ بم لەگەڵت ئەشکێی کەچی تۆ وابزانم خۆت باشتر ئەزانی چۆنی تەنیا ئەمەوێت تێ بگەم بۆچی ئاوای بۆ؟"
بە توندیەوە سەیری ئەوم کرد و هاوارم بەسەریدا کرد و وتم:
"بۆچی ئاوام تۆ خۆت باشتر ئەزانی ئاریا من لەسەرەتاوە پێم وتی تۆم خۆش ناوێت هەرگیز پێم وتی پەشیمان بەرەوە ژیان لەگەڵ من هیچ خۆشیێک پێ نادات من تەنها ڕق و ئازارت پێ ئەبەخشم کەچی تۆ چیت کرد ڕازی بوویت و منت هێنا ئێستاش ئەبێت هەمان باجی من بدەی ئەزانی خۆشەویستی چ هەستێکی جوانە بەڵام تۆ منت لەو هەستە کرد و منت بێ بەش کرد"
ئاریا توڕە بوو و شەقێکی بەهێزی لە
قەنەفەکان دا پاشات کورسی نزیک تەلەفزیۆنەکەی کێشا بە مێزی ناوەڕاستەکە .
من تەنیا بە حەپەسانەوە سەیری ئەوم ئەکرد کەوا چەندە توڕە بووە لەمنی نەدا بەڵکو شتەکانی ئەشکاند تەنیا بۆ ئەوەی ئازاری من نەدات.
ئاریا سەیری منی کرد و بە توڕەیەوە هاواری کرد و وتی:
"تۆ چ جۆرە کەسێکی بۆ خاتری خودای گەورە ئەو زەمەن ناوە ئەو هیچ و پوچە یاری بەتۆ ئەکات بۆچت تێناگەی بۆ؟ من قسەم لەگەڵی کرد ئەو ڕەتی کردەوە کەوا تۆ بناسێت و خۆشەویستی بۆتۆ هەبێت ئەو بە ئاشکرا یاری بەتۆ ئەکات بەڵام گەمژەیەکی وەک تۆیە چاوەکانی کوێرن و نایبینی کەڕێکی وەک تۆیە کەوا نایەوێت ڕاستیەکان گوێ بیست ببێت ئەو بە دەمی خۆی بە منی وت کەوا تۆی بەکار هێناوە و یاری بە تۆ کردووە کە زانی من ئەو کوڕەم کەوا تۆ ئەخوازم ئەزانی چی کرد ئەزانی چی وت؟ئەو بەمن پێکەنی و وتی ئەستێرە کچێکی زۆر ساویلکە و نەزانە ئەوە بزانە گەر تۆ ئەم شتانەی بۆ باسیش بکەی باوەڕ پێ ناکات
کەچی تۆش وەک گەمژەیەک گەڕایەوە بۆلای و نامەت بۆ ئەو ناردەوە"
هەرکە قسەکانیم گوێ لێبوو بە خێرای بەرەو ئاریا ڕۆشتم و زللەیەکی قایمم کێشا بە ڕومەتیا کە شوێنی هەر ٥ پەنجەکەمی لەسەر دەرچوەوە.
هاوارم بەسەریدا کرد بو توڕەیەوە و وتم:
"بێدەنگ بە و چیتر قسەی درۆینەم بۆ مەکە ئەزانم بۆیە وا ئەڵێیت بۆ ئەوەی لەبەر چاوەکانم بکەوێت و تۆم لا خۆشەویست بێت بەڵام ئەوە بزانە تاوەکو کۆتا هەناسەی سیەکانم ئەوم خۆش ئەوێت ئەوەش باش بزانە بەم زووانە لەتۆ جیا ئەبمەوە و لەگەڵ ئەو ئەڕۆم بۆ هەتا هەتایە"
بە گوێ بیست بوونی قسەکانم ئاریا دۆش داما و سەیری کردم من کە ڕووم وەرگێرا بۆ ئەوەی بچمە ژوورەکەم وەستام.
کاتێ ئاریا قسەی کرد بە دەنگە پڕ لە خەمەکەیەوە وتی:
"وادیارە نێوانی من و تۆ بەرەو خراپ بوون ئەڕوات ٤ مانگ تەمەنی ژیان و هاوسەرگیری نێوان ئێمە بوو ئەستێرە من زۆر شتم کردو قوربانی بۆتۆ زۆرم چەشت تاوەکو بەتۆ گەیشتم و وەک مناڵێکی خۆم ئاگەداری تۆ بووم و مامەڵەم لەگەڵی کرد ئەبینم خیانەتم لێ ئەکەی و لەگەڵ کەسێکی تر لە پەوەیندی دای بێدەنگم ئەبینم ئەو خۆشەویستیەی کەوا پێویستە بەمنی بدەی بە ئەوت داوە کەچی هێشتا بێدەنگم ئەبینم ئەو گرینگی پێدانەی کەوا پێویستە بەمن بدرێت بە ئەوت داوە کەچی هێشتا بێدەنگم لە ئاست هەموو شتێک بێدەنگم ئەستێرە لەئاست هەموو شتێک کەڕ و کوێرم تەنها بۆتۆ کەچی تۆش ببینە چی ئەکەیت و چۆن هەڵسوکەوتم لەگەڵ ئەکەی وەک ئەوەی دوژمنی تۆ بم لەبەر چی ئەستێرە؟ تەنها لەبەر ئەوەی خۆشت ناوێم،تەنها لەبەر ئەو زەمەن ناوە،بەدرێژای ئەو ٤ مانگە بە بەردەوامی داوای جیا بوونەوە ئەکەی لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێک ئەزانی ئەو قسەیە چی ئەگەیەنێت بۆ من؟ئەزانی چۆن لەمن ئەدەی بەو قسەیە؟دڵی من ئەشکێنێت دڵ ئەو دڵەی بۆتۆ تواوەتەوە زۆر دەمێکە ئەو دڵەی هەر بە بینینی خەندەیەکت دەست ئەکات بە خێرا لێدان"
لە سوچێکی چاومەوە سەیریم کرد دەستی خستە سەر دڵی و لەمن نزیک کەوتەوە.
ئاوەڕم دایەوە و ڕووم بۆ ئەو سوڕاند ئەو شتەی تاساوی کردم فرمێسکەکانی سەر گۆناکانی بوون.
دەمم کرایەوە حەپەسام...
ئەو گریا...
ئاریا بۆمن گریا!
یەکەم جار بوو فرمێسک لە چاوی پیاوێکەوە ببینم بۆ خۆشەویستی ئافرەتێک بڕژێنێت!
نەم توانی هیچ بڵێم ئەسڵەن بەهۆی تاسانەوە کوا زوبانی قسەکردنم هەبوو !
گریانی ئەو دڵی لەرزاندم بەڵام لەپاش چی؟
لەپاش ئەوەی دڵیم شکاند و کەمم کردەوە؟
ئاریا فرمێسکەکانی سڕی و ڕووی لەمن وەرگێرا و بە ساردیەوە وتی:
"کە دڵی تۆ جیابونەوەی ئەوێت ئەوا من ناتوانم ڕێگریت لێ بکەم بەڵام ئەوە بزانە ئەستێرە تاوەکو کۆتا دڵۆپە خوێنی لەشم خۆشم ئەوێت خۆشەویستیەکەی من درۆینە و یاری نییە بەڵکو ڕاستەقینە ئەوە بزانە هەمووکات من تۆم ئەوێت لە ماڵ و دڵم و تەنانەت لە ڕۆحیشم ئێستاش بڕۆ من ڕێگری نیم چیتر بەڵام ئەوە بزانە خۆشم ئەوێیت وەک شێتێک"
ڕۆشتە ژوورەکەمان و بە تەواوی لەو ناوە ون بوو،سەرلێشێواوێکی وەک منیش لەو ناوەیە ئاوا مایەوە.
بەیانی دواتر جلەکانم کۆکردەوە و بۆ کۆتا جار سەیری ماڵەکەم کرد.......
بەردەوامە.......
**********************************************************
سڵاو لە ئەستێرەکانم ئەمەش پەڕەی تازە هیوام وایە بە دڵتان بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن، خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net