ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
گەشتینە ماڵی خاڵم بەڵام ماڵیان زۆر قەرەباڵغ بوو میوانی زۆر زۆریان هەبوو ئۆتۆمبێلی زۆر لەبەر دەرگایان وەستابوو، خاڵم کەسایەتیێکی گەورەی هەبوو وە ناسراو بوو،وە خاڵۆژنیشم خزم و کەسوکاری زۆری هەبوو.
دوای ئەوەی لە دەرگامان دا کچەخاڵەکەم ساریا ئەو دەرگای لێ کردینەوە هەر زوو خۆی خستە باوەشی خوشکمەوە ئەو ساڵێک لە خوشکم گەورەترە بەڵام ئەوان لەگەڵ یەک زۆر هاوڕێن.
دواتر بەخێرهاتنی ئێمەی کرد و ڕۆیشتینە ژوورەوە، چاوەکانم ئەگێڕا بۆ ئاریا بەڵام دیار نەبوو دەی دوای ئەو هەموو ساڵە حەزم ئەکرد بیبینم بزانم ئاخۆگۆڕاوە یان نا؟.
ئایە هەر وەکو جارانە؟
من و کچی خاڵم و خوشکم خەریکی ئامادە کردنی شیرینی و ڕێکخستنیان بووین لە چێشتخانەکەدا ساریا قسەی دەربارەی ئەو شتانە ئەکرد کەوا ئاریا بۆی هێناوە تاوەکو خاڵۆژنم هاتە چێشتخانەکە.
بە پێکەنینەوە ڕووی کردە من و وتی..."ئەستێرە بڕۆ بانگی ئاریا بکە و پێی بڵێ با بێتە خوارەوە گەر لە پەیوەندی کردن تەوا بووە"...من'یش بە خەندەوە پێم وت..."بەسەر چاو"...ڕۆشتمە ژوورەکەی.
دڵەکزەیەکی توند بەرۆکی گرتبووم دڵنیام ئێستا کوڵمەکانم سوور بونە نازانم بۆ بەڵام شەرم ئەکەم و وە ئەترسم نازانم بۆ؟، دەستەکانم بەشێوەی مشتەکۆڵە لێکرد و لە دەرگای ژوورەکەیم دا!.
دەنگێکی پیاوانە...
لەو دیوەوە وتی..."فەرموو"...چاوەکانم داخست و ڕۆشتمە ژوورەوە،چاوەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر کرد و دەرگاکەم داخست و پاشان ڕووم وەرگێڕا دەستەکانم خستە ناو یەک.
کاتێ هەر سەیری زەویەکەم ئەکرد وتم...
..."ئێ خاڵۆژنم ئەڵێت با بێتە خوارەوە گەر لە پەیوەندی کردن تەواو بووە"...هیچ دەنگێک بوونی نەبوو وەک بڵێی کەس لە ژوورەوە نەبێت بە حەپەساویەوە سەیری بەردەمم کرد.
باڵایەکی بەرز چاوێکی قاوەی تۆخ و پێستێکی سپی تێکەڵ بە گەنمی جلێکی سەراپا ڕەشی لەبەردا بوو، ئەو تەواو پیاوانە بوو ئەو پەیوەندیەکەی داخستەوە کاتێ پێی وت کەوا دواتر پەیوەندی پێوە ئەکاتەوە،
لەسەر جێگای خەوەکەی هەڵسایەوە و خۆی چاک کرد و بە خەندەوە سەیری منی کرد!.
وتی..."باشە ئێستا دێمە خوارەوە"...سەرم بۆی هەژاند و ڕووم سوڕاند و دەسکی دەرگاکەم گرت تاوەکو بی کەمەوە بەڵام بەخێرای قسەی کرد..."تۆ کێی؟ بۆچی پێشتر تۆم نەبینیوە هەرگیز"...
ڕووم سوڕاند و سەرم بڵند کرد بۆ بینینی ئەو و وتم..."من ئەستێرەم کچی ژاڵە"..سەرسامی لەسەر ڕوخساری بە خێرای دیار کەوت.
وتی..."تۆ ئەستێرەی کچی پوورە ژاڵەمی چەندە گۆڕاوی و گەورە بووی"...سەرم هێنا خوارەوە تەنیا بزەیەکم بۆی کرد،دوای ئەوەی ئەو دوبارە پەیوەندێکی بۆ هات بە خێرای ڕۆشتمە خوارەوە ئای خوایە ئەم شەرم و ترسە چی بوو بەرۆکی گرتبووم.
دوای ئەوەی میوانەکان ڕۆشتن و ماڵی خاڵم تەنیا ئێمەی تیامایەوە ئاریا هاتە لای ئێمە لە هۆڵەکە دانیشت لەگەڵ باوکم و دایکم کەوتە قسەکردن دەربارەی ئەوەی لە دەرەوە خەریکی چییە و چی خوێندوە.
خوێندنی ئەندازیاری تەواو کردوە و لە دەرەوە خەریکی کار کردن بووە تەنیا ئەوەندەم دەربارەی ئەو زانی ئێستا بۆ هەمیشە گەڕاوەتەوە و ئەیەوێت لێرە دەست بەکار بکات.
دوای ئەوە ئاریا لەگەڵ خوشکم و ساریادا کەوتە قسەکردن و گاڵتەکردن تەنیا من بووم لای ئەوان بێدەنگ بووم و هیچ قسەم نەئەکرد.
لەو کاتە دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە هات هەرکە سەیرم کرد بزەیەک لێوەکانمی گرتەوە...
ئەوە خۆی بوو...
زەمەن بوو..
خۆشەویستەکەم...
ئێمە لە هەمان کۆلێژ بووین وە هەر لەوێ یەکترمان ناسی،بۆ ساتێک چاوەکانم ڕۆشتنە سەر ئاریا کەوا چەندە بە نامۆی سەیری ئەکردم و برۆکانی گرژ کرد بوو سەرم داخست و گوێم پێی نەدا.
دوای ئەو شەوە ماڵی خاڵم زیاتر لە جاران سەردانی ئێمەیان ئەکرد و ئەهاتنە ماڵمان بە شێوەیەک لە هەفتەیەکدا سێ بۆ چوار شەو سەردانیان ئەکردین،ئاریا لەو شەوەوە هەوڵی ئەدا نزیک ببێتەوە لە من و قسەم لەگەڵ بکات.
بەشێوەیەک پرسیاری کۆلێژ و وانەکان و مامۆستاکانی ئەکرد من'یش تەنیا بە بە کورتی وەڵامم ئەدایەوە.
شەوێکیان دوبارە ماڵی خاڵم هاتنە لای ئێمە بەڵام جیاواز لە شەوەکانی تر تەنیا ساریا و ئاریا هاتبوون کاتێ هاتن ساریا بەپەلە ڕای کردە سەرەوە بۆلای من و خوشکەکەم و پێی وتین کەوا هاتون بڕۆین بۆ پیاسە و بازاڕ کردن لەگەڵ ئاریا.
خوشکەکەم بە خێرای ڕازی بوو بەڵام ئەمە پێچەوانەی خواستی من بوو نەک لەبەر ئەوەی حەزم نە ئەکرد لەبەر ئەوەی نەم ئەویست ئاریا ببینم و قسەی لەگەڵ بکەم چونکە هەستم بە نامۆی ئەکرد لەودا.
بەهەر شێوەیەک بێت ساریا و خوشکەکەم منیان ڕازی کرد تاوەکو لەگەڵیان بڕۆم من'یش تەنیا پانتۆڵێکی و قەمیسێکی ڕەشم لەبەر کرد و قژم کرد بە پرچ تاوەکو خوشکەکەم ئامادە ئەبوو من ڕۆشتمە دەرەوە.
پەیوەندیم بە زەمەنەوە کرد،باوکم لەگەڵ دایکم ڕۆشتبوون بۆ سەردانی ماڵی خزمێکمان بۆیە ئەمتوانی بە ئاسای پەیوەندی پێوە بکەم،دوای قسەکردنێکی زۆرم لەگەڵ زەمەن پەیوەندیەکەم داخستەوە.
بزەیەک منی گرتەوەبۆ قسەکانی زەمەن کاتێ بەردەوام بە منی ئەوت کەوا ئاگەداری خۆم بم و وە زۆر قسە لەگەڵ ئاریا نەکەم.
چونکە دڵی لێم پیسە...
ئای بۆ گەمژایەتی من کەوا باوەڕم بەو ئەکرد...
لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بووین دەنگی گۆرانی زۆر بەرز بوو ساریا و خوشکەکەم سناپیان ئەکرد و لەگەڵ گۆرانیەکەیان ئەوتەوە ئاریاش گاڵتەی پێ ئەکرد و گۆرانیەکەی لێ نزم ئەکردن یان ئەیگۆڕی.
من'یش تەنیا سەرنجم لەسەر دەرەوە بوو خەیاڵێکی قوڵ منی داگرت بوو.
خەیاڵی ژیانێکی جوان و ئەکرد...
لەگەڵ زەمەن بوونی مناڵ و خۆشەویستێکی زۆر لە نێوانمان...
ڕاستیان وتوە مرۆڤ هەرگیز خەیاڵی دوور نەکات...
چونکە هیچ شتێک وەک ئەوە نییە کە ئێمە ئەی بینین هیچ مرۆڤێک وەک ئەوە نییە کەوا خۆی نیشان ئەدات تاوەکو ڕۆژێک ژیانی لەگەڵ بەسەر نەبەی نازانی چۆنە.
ڕۆشتینە کافتریایێک و دانیشتین من و ئاریا کەوتینە بەرامبەر بە یەک من لە شەرما ڕومەتەکانم سوور بوونەوە نازانم بۆ خۆ کاتی کۆلێژیش من لەگەڵ زەمەن ڕۆشتومەتە دەرەوە .
بەڵام نازانم بۆ لەبەرامبەر ئاریا بەو شێوەیە بووم...
دوای دوو خولەک گارسۆنەکە هات و وتی..."بەخێر بێن چی ئەخۆن یاخود ئەخۆنەوە"...دوای ئەوەی داواکاریەکانمان پێی دا دوای نیو کاتژێر هێنای.
دوای خواردنی شتەکان ساریا ڕووی کردە ئاریا و وتی..."من و دەریا ئەڕۆینە باخچەکە و تۆزێک وێنە ئەگرین و ئەگەڕێینەوە"...ئاریاش تەنیا پێی وتن ئاگەداری خۆتان بن و زوو بگەڕێنەوە.
دەریای خوشکم بەر لەوەی بڕوات وتی..."ئەستێرە گەر حەز ئەکەی تۆش وەرە"...هەرچەندە ئەو ئەیزانی من بەوە ڕازی نابم بەڵام هەموو جار وا ئەڵێت بۆ ئەوەی بزانێت ڕای خۆم گۆڕیوە یاخود نا.
من'یش وتم..."نەخێر ئێوە بڕۆن من لێرە ئەبم"...دەریا سەری بە باشە هەژاند و لەگەڵ ساریا ڕۆشتنە دەرەوە، تەنیا من و ئاریا ماینەوە،بێدەنگی لە نێوانمان دروست بوو هەر خۆی هیچ قسەیەکمان نە کرد تاوەکو بێدەنگی نەبێت.
ئاریا تەواوی کاتەکە سەری لەسەر مۆبایلەکەی بوو من'یش بەهەمان شێوە بە نامە قسەم لەگەڵ زەمەن ئەکرد زەمەن لە خێزانێکی گەورە پەروەردە کرابوو کە چوار خوشک و پێنج برای هەبوو خۆی کوڕی شەشەمی خێزانەکەی بوو.
مناڵی بچوکیش بوو ئەوان خێزانێکی عەشایریان هەبوو.............
بەردەوامە......
***********************************************
سڵاو لە ئەستێرە بەنرخەکانم هیوام وایە ئەم پەڕەتان بەدڵ بووبێت،هەرچەندە چیڕۆکی کوردی لە واتپاد زۆر گرینگی پێ نادرێت بەڵام هیوام وایە ئەمە جێی ڕەزامەندی بێت،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،خۆشم ئەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net