پەڕەی" یەکەم

Background color
Font
Font size
Line height

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.

پەیوەستن بوون بە کەسێکەوە هەندێک جار ئەبێتە خۆشی و شادی هەندێک جار ئەبێتە ماڵ وێرانی.

چۆن بۆمن وابوو....

گەر وەک من بیرت ئەکردەوە وە وادەزانی ژیانی لەدوای نەبوونی کەسێکەوە ئیدی هیچ مانایەک نابەخشێت.

ئەوا زۆر هەڵەی!

خوا گیان هەندێک کات کەسێکی ئازیزت لێ دوور ئەخاتەوە یاخود ڕووی ڕاستی ئەوت بۆ دەرئەخات بەڵام لەبری ئەو ئازیزترینت پێ ئەبەخشێت.

لەبری ئەو  بەخشندەترین و مێهرەبان ترینت پێ ئەبەخشێت.

بۆت ئەبێت بە پردی ڕێگا دابڕاوەکان،بۆت ئەبێتە هاوڕێیەکی بە جەرگ و وەفا، بۆت ئەبێت بە خێزانێکی بەختەوەر،بۆت ئەبێت بە هاوسەر و هاوژینێکی ئارامگر.

دایک،باوک،خوشک،برا ئەبێتە هەمووشتێک و جێگا بەتاڵەکانت بۆ پڕ ئەکاتەوە.

خۆشەویستی جوانترین پەیوەندیە بەر لە هاوسەرگیری جوانە بەڵام دوای هاوسەرگیری جوانتر ئەبێت بەتایبەت کاتێ ئەو کەسە ڕاستەقینەکە بێت!.

ژیان بریتیە لە خۆشی و ناخۆشی...

بێگومان چارەنوس و قەدەری جیاواز و چاوەڕوان نەکراو هەمووان خەیاڵ ئەکەین و وامان داناوە لەگەڵ ئەو کەسە بین کەوا خۆشمان ئەوێت،بەڵام خوای گەورە دەمێکە ناوی ئێمەی لەلای کەسە نوسیوە بێ ئەوەی خۆمان پێی بزانین!.

گلەی لە بەختی خۆمان ئەکەین بەوەی کەسانێکی خراپ توشمان بوون و بونەتە هۆی دەرد و خەم بێ ئاگاین لەوەی خوا ئێمەی وەکو فریاد ڕەسێک بۆ ئەو کەسانە ناردووە تاوەکو باشتر و باشتریان بکەین!.

من یەکێک بووم لەو کەسانەی کەوا هەرگیز باوەڕم بە چارەنوس و قەدەر نەبوو هەمووکات ئەم وت خۆم دەمم هەیە گەر شتێک بە دڵی خۆم نەبوو ئەڵێم نەخێر!.

بەڵام بێ ئاگا بووم...

لەوەی قەدەر هەموو شتێکی دانابوو هاتە بەر دەمم و نەم توانی بڵێم نەخێر هەرچەندە بە دڵی خۆشم نەبوو!.

ناوم نرا ئەستێرە دایکم ئەو ناوەی لێ ناوم چونکە ئەو خۆشەویستیێکی زۆری بۆ ئەستێرەکان هەیە!.

سەرەتا باوکم بەو ناوە ڕازی نەبوو لای وابوو مانایێکی جوانی نییە بەڵام کە لەدایک بووم بۆی دەرکەوت ئەو ناوە شایستەی منە،کاتێک توانی دابمەزرێت و یەکەم موچەی خۆی وەرگرت.

سەرەتا بە دایکمی وت با پڕشەنگ بێت لەبری ئەستێرە بەڵام دایکم سوور بوو لەسەر ئەستێرە چونکە ئەی زانی لەگەڵ ناوەکەمدا وەک ئەستێرە چۆن ئاسمان پڕشەنگ و بریقەدار ئەکات!.

ئاوا من'یش ژیانم بریقەدار کرد...

بەڵام بێ ئاگا بوون لەوەی تەنیا خەم بووم بۆ ئەوان!.

کچێکی ١٩ ساڵان بووم،چاوانێکی هەنگوینی و پێستێکی سپی،قژێکی خورمای شەپۆل دار کە هەمووکات واڵا بوون تا سەر کەمەرم،لێوەکانم و گۆناکانم وەک پەڕەی گوڵ پەمەی بوون!.

دەی وەکو پەندێکی کوردی ئەڵێ..."کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترش"...

دەی من'یش ئاوا ئەو جوانیەم لە داپیرەمەوە بۆ مابۆوە کەوا چۆن کوێخای گوندەکەی خۆیانی شێت و شەیدا کردبوو.

ئێمە خێزانێکی بچوک بووین پێک هاتبووین لە ٤ کەس،من و دایکم،باوکم، خوشکە گەورەکەم ئێمە دڵخۆش و بێ کێشە بووین باری دارایمان مامناوەند بوو بەڵام دڵسۆز و خەمخۆر بووین بۆ یەک!.

دایکم ژنی ماڵەوە بوو باوکیشم فەرمانبەر بوو لە یەکێک لە دام و دەزگاکان،خوشکە گەورەکەم دەرچووی کۆلێژی یاسا بوو،من'یش ساڵی دووەمی کۆلێژی پەرستاریم بوو.

لە شارەکەی خۆمان تەنیا ماڵی خاڵم هەبوو ماڵی ئەوان لە ئێمەوە نزیک نەبوو بۆیە تەنیا کاتی کۆتای هەفتە ئەڕۆیشتین بۆ لایان،ماڵی مام و پورەکانیشم ئەوان لە شارێکی تر بوون وە دوور بوون.

چەند مانگێک جارێ یەکمان ئەبینی خێزانی باوکم گەورە بوون و بە پێچەوانەی خێزانی دایکمەوە!.

ئەو کاتە چارەنوسی من نوسرا و قەدەری من گۆڕا کە کوڕە خاڵەکەم بینی.

من خۆشەویستێکم هەبوو کەوا بە قسەی خۆی بۆم ئەسوتا،من'یش وەکو چۆن زین مەمی خۆش ئەویست،من'یش بەهەمان شێوە بووم بۆ ئەو!.

ئەو کەسەی کەوا ژیانی باشتر کردم و منی بە هۆشی خۆی هێنایەوە ٢٤ ساڵان بوو!.

کوڕێکی پێگەیشتووی تەواو بوو!،هەرچەندە من ٦ ساڵ بوو بە هیچ شێوەیەک نەم بینیبوو، ئەو بە مەبەستی خوێندن ڕۆیشتبووە دەرەوەی وڵات ئیدی هیچ ڕێک نەکەوتبوو بی بینم ئەسڵەن قەت نەگەڕابویەوە.

ئێوارەیەکی هاوین بوو خوانی ئێوارەمان ئامادە کردبوو چاوەڕوانی باوکم بووین تاوەکو بگەڕێتەوە ئەو جگە لە کارەکەی خۆی کارێکی دیکەشی ئەکرد تەنیا بۆ ئەوەی ئێمە لە هیچمان کەم نەبێت.

دایکم تەواوی ئەو ڕۆژە زۆر دڵخۆش بوو لەو کاتەوەی قسەی لەگەڵ خاڵۆژنم کردبوو لەو کاتەوە خەندە لێوەکانی جێ نە ئەهێشت هەرچەندە من و خوشکم لە دەوری هاتین و ڕۆیشتین ئەو هەر بە ئێمەی نە ئەوت تەنیا پێی وتین کەی باوکتان گەڕایەوە ئەوکات پێتان ئەڵێم.

دەنگی دەرگا هاتوو بە خێرای وەکو هەموو جار ڕامکرد بەرەو دەرگا و دەرگاکەم کردەوە بە خەندەوە وتم..."بەخێر بێیتەوە باوکە"...ئەو کەلوپەلانەی هێنابووی لێم وەرگرت.

باوکیشم بە ماندوێتیەوە وەڵامی دامەوە..."سوپاس کچەکەم"...دوای ئەوە بەرەو ژوورەوە کەوتینە ڕێگا.

دوای سڵاو کردن و خۆگۆڕینی باوکم و تۆزێک دانیشتین هەمووان ڕۆیشتینە سەر خوانەکە بۆ نانخواردنی ئێوارە.

وەکو هەموو ئێوارەیەک و هەموو جارێک بە ئاسای نانمان ئەخوارد و باوکم باسی ڕوداوەکانی ئەمڕۆی ئەکرد و لە گەڵیا ئامۆژگاری ئەکردین و ئێمەی ئەهێنا پێکەنین.

تاوەکو دایکم قسەی کرد و وتی..."ئەمەوێت شتێکتان پێ بڵێم"...سەرنجی هەموومان ڕۆشتە سەر دایکم.

باوکم بە پرسیارەوە سەیری دایکمی کرد و وتی..."چی بووە ئافرەت ئەمڕۆ لێوەکانت ناگەنەوە بە یەک خێرە؟"...دایکیشم بە پێکەنینەوە سەیری باوکمی کردەوە و وتی..."خێرە خێرە پیاوەکە"...بەو قسەیە هەمووان کەوتینە پەرۆشی ئەو قسەی دایکم کەوا خێری تیایە.

دایکم لە خۆشیا دەستەکانی خستەوە ناو یەک و وتی..."دوێنێ شەو ئاریای برازام گەڕاوەتەوە لە دەرەوە ئەمڕۆ کاتێ قسەم لەگەڵ براژنم کرد ئەو ئەمەی پێ ڕاگەیاندم"...باوکم سەرسام دیار بوو دەی ئاخر دەمێکە ئەو نەگەڕاوەتەوە خوشکەکەم لە هەمووان زیاتر.

ئەو زۆر لەگەڵ ئاریا هاوڕێ بوون ئەوان هاوتەمەن بوون!.

بۆیە باوکم بە خەندەوە ڕوی کردە دایکم و وتی..."بەڕاستە زۆرم پێ خۆشبوو چاو و دڵت ڕوون ئافرەت!"...دایکیشم بە خەندەوە سوپاسی کرد.

خوشکم بە پەرۆشەوە ڕووی کردە باوکم و وتی..."ئای زۆرم پێ خۆش بوو کە وایە هەر ئەمشەو ئەڕۆینە ماڵی خاڵم"...دایکیشم قسەکەی خوشکمی دووپات کردەوە.

وتی کەوا ئەڕۆین باوکیشم کە زانی کەوا زۆر بە پەرۆشن وتی..."باشە کەوایە زوو سفرەکە کۆبکەنەوە و با بڕۆین تا درەنگی نەکردووە"...دایکیشم وتی باش و دوبارە دەستمان کردەوە بە نانخواردن.

هیچ قسەیەکم نەکرد ئاخر چی بڵێم من تێکەڵ نەبووم لەگەڵی و هەرگیز قسەکردنێکی درێژمان نەبووە تەنیا سڵاوکردن نەبێت من بچوک بووم کاتێ ئەو ڕۆیشت بۆیە وەکو ئەوان پەرۆشی نیم.

دوای نانخواردن خوشکم بە خێرای ڕایکردە سەرەوە بۆ ئەوەی خۆی بگۆڕێت من'یش سفرەکەم کۆ کردەوە و قاپەکانم شۆرد،دوای ئەوەی قاپەکانم شۆرد من'یش ڕۆشتم و خۆم گۆڕی.

هەرچەندە دوودڵ بووم لە جلەکانم بەڵام ئەمە زۆری خوشکم بوو کەوا ئەبێت کراسێکی سەوز تا خوار ئەژنۆکانم بپۆشم قژم هەر وەکو جاران بە واڵای جێهێشت تەنیا تەوقەیەکی ڕەشم  لێی دا ڕۆشتمە خوارەوە تاوەکو بڕۆین.

  گەشتینە ماڵی خاڵم  بەڵام..........









بەردەوامە....

***********************************************
هیوام بە دڵ بوونی ئێوەیە ئەستێرە بە نرخەکانم،ڕای خۆتانم پێ بڵێن لە کۆمێنت یاخود سەرنجەکانتان،ئەکتیڤ بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن،
خۆشم ئەوێنꨄ.


You are reading the story above: TeenFic.Net