ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
هەرکە گوێ بیستی قسەکانی بووم تاسان و حەپەسان دەستی بەسەردا گرتم.
ئاریا لەمن خۆش نابێت؟
ئەو هەروا من جێ دەهێڵێت و ئەڕوات؟
بەخۆم دەگوت بگرە ئەستێرە ئەوەش باجی دڵ شکاندی ئەو ئەوەش باجەکەی دەی نۆشت بێت پڕ بە چێشتخانەکە دەستم کرد بە گریان گریانێک ئەتوت خواردنە دڵخوازەکەمیان خواردە لێم.
بە گریانەوە وتم:
"تکایە ئاریا من هەڵەم کرد و دانی پیا ئەنێم زۆر گەمژە و ساویلکە بووم باوەڕم بە قسەکانگ ئەو کرد وە ئێستاش پێت ئەڵێم کەوا پەشیمان و شەرمەزارم کەچی تۆ ئەڵێی ناتوانم ئاخر بۆ؟"
ئاریا بە خێرا گەڕایەوە و ڕووی کردە من و خۆی خستە سەر ئەژنۆکانی بە خەندەیەکی گەورەوە چاوەکانی سڕیم و وتی:
"ششش مناڵە بچوکەکە تەنیا گاڵتەم لەگەڵ کردی ئەوە بزانە گەر خۆشم بمەوێت نەت بوورم ئەوا هەرگیز دڵم ئەوە قبوڵ
ناکات ئەو وەک شێت لە دووریت لێی ئەدا و داوای تۆی ئەکرد ئێستا کە تۆت بینیوە چۆن ئەتوانێت نەت بورێت ئەوە بزانە وەک شێتێک ئاشق بە تۆم بەخوا لە
دوریت وەک گڕکانێک وابووم هەمووکات توڕە و خامۆش ئەوە بزانە تۆ ئارامی و هێمنی منی ئەستێرەکەم تۆ هەر وەک ناوەکەت وایت ئەستێرەی شەوە تاریکەکانی من بوویت ڕۆشنی ڕێگا تاریکەکانی من بووی خەندە جوانەکەی سەر لێوانی من بووی نەبونیت هیچ شتێک لەو شتانە نەهێشت و منی شکاند بۆیە ئەتوانین من و تۆ دوبارە لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنیەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵ بدەینەوە و هەموو شتێک لە بیر بکەن؟ ئەتوانین هەناسەکەم؟"
بەخێرای مستەکۆڵەیەکم لە شانی دا و مۆڕەم لێی کرد ئەویش خەندەیەکت کرد و توند توند منی گرتە باوەش منیش توندتر ئەوم گرتە باوەش.
چاوەکانم کە بەهۆی قسەکانیەوە فرمێسکی لێ ئەهاتن ئاریا خۆی بەرز کردەوە و هەردوو چاوی ماچ کردم دوبارە فرمێسکەکانی سڕیم.
منیش بەدەم هەنسکەوە وتم:
"ئەمەوێت منیش ئەمەوێت لە سەرەتاوە دەست پێ بکەینەوە هەموو شتێک لە بیر بکەین ئیدی دەست بکەم بەوەی تۆم خۆشبوێت ئەو خۆشەویستیەت پێ بدەم کەوا شایەنتە ئەو هەست و سۆزەت پێ بدەم کەوا هەر ژنێک ئەیدات بە مێردەکەی بەڵێن بێت ئەبم بەو ژنەی کەوا خۆت ئەتەوێت خۆشبەختی بۆ خۆم و بۆ تۆ بهێنم و خۆشم بوێیت"
هەرکە قسەکانم تەواو کرد ئاریا خەندەیکی کرد و کوڵمەی ماچ کردم و هەڵسایەوە و دەستی بۆمن ڕاگرت منیش بە پرسیارەوە سەیری ئەوم کرد ئاریاش بە خەندوە وتی:
"ناتەوێت ئەو هەوڵە خۆشە بە هەمووان ڕابگەینین کەوا ئیدی ئێمە خۆشبەخترین کەسانی دونیان هاوسەرە جوانەکەم"
خەندەیەکم کرد و سەرم باشە لەقاند و دەستیم گرت و هەڵسامەوە بەدوای مێردەکەما.
ئێستا ساڵانێک بەسەر ئەو ڕوداوانەیا تێپەڕین باشتر بڵیم بەسەر ئەو وانە قوڕسانەی ژیانمدا تێەپڕین.
زۆر ناخۆشیم بینی و زۆر ئەزمونم لە ژیانمدا تاقیکردەوە زۆر دڵ شکان و چاک بوونەوە،زۆریش گریان و پێ کەنین دەی ئیدی ئەوە ژیانە و یاساکەی ئاوا خۆشی تا سەر بۆ کەس نامێنێت ئێمەش هەر ئاوا.
ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە تەنانەت من و ئاریاش، بە شێوەیەک هۆگری بوومە وەک بڵێی تاکە کەس ئەوە لە ژیانمدا هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتێک خراپتر ئاشقی ئەبم.
هەرگیز نەم ئەمتوانی خەیاڵی ئەوە بکەم ئاوا خۆشم بووێت بەڵام ئێسا ببینە بە دڵ و گیان خۆشم ئەوێت ئەویش هیچ لەمن باشتر نییە ئێمە دوو هاوسەری ئاشق بە یەکین نەک خۆشەویست.
چۆن ئێمە گۆڕاین ئاوا ئەوانەی دەور و بەریشمان، دەریا بوو بە دایک و خاوەنی کچێکی چوار ساڵانە ناوی ناوە زەریا ڕەوای زاوام ئاوای ویستووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ناوی دەریا ڕێک بێت.
وە دایکم و باوکم زۆر دڵخۆش بوونە بە زەریا وەک جەرگی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ ئەکەن تەنانەت لەسەر ئەوەی من خۆمی لێ توڕە ئەکەم خەریکە لە منیش ئەدەن.
لە پاڵ ئەوانە ساریاش بووە بە دایکی دووانەیەک کاتێ زانی دوانەیەکی ئەبێت خەریک بوو سەکتەی دڵ لێی بدات ئەو بەردەوام ئەیوت دانەیەکی بۆ بەخێو ناکرێت ئینجا دووان ئەوان کچێک و کوڕێکی شیرینی ٣ ساڵانن وەک دووانەکانی تر نین بە پێچەوانەی یەکترن.
بە تەواوی ئاریا لەگەڵ ئەوان بە جۆرێک تێکەڵە وەک ئەوەی مناڵی خۆی ببن بێگومام خاڵ و خاڵۆژنم وەک دایکم و باوکم زۆر دڵخۆش بوون بە بوونی ئەوان.
منیش لە پاڵ ئەوەی بووم بە پوور و خاڵۆژن بووم بە دایکیش.
ئای خوایە لەو هەستە تایبەت و سەیرە!.
فەرمێسک بە چاوانم دا دێتەوە خوارەوە کاتێ سەیری کچەکەم دەکەم ڤیدا تەمەنی تەنیا یەک هەفتەیە دەستە بچوکەکانی و چاوە گەورەکانی کە وەک هی باوکیێتی زۆر ژیکەڵەن.
ئەمڕۆ ماڵەکەم جیاواز لە جاران زۆر جەنجاڵە بەهۆی هاتنی ڤیدا بۆ ژیانمان بە هەڵبژاردنی خۆم ئەو ناوەم لە کچەکەم نا مانای ناوکەی ژیان یاخود گەشانەوەیە.
ڤیدا ژیانی بۆ ئێمە گەڕاندەوە دایکم و باوکم و دەریا و ڕەوا و ساریا و هاوسەرەکەی و خاڵم و خاڵۆژنم و کەسانی شیرین و چاوەڕوان نەکرا و کاکە ئەریوان و بەهاری هاوسەری لەگەڵ مناڵەکانی هاتنەوەی ئەوان بە تەواوی هەژندە بوو بۆ ئێمە بێ ئەوەی هەواڵ بە ئێمە بدەن گەڕانەوە ئەوە زۆر دڵخۆشکەرانە بوو .
بەڕاستی دادە بەهار زۆر شیرین و بەڕێزە کاکە ئەریوانیش بەهەمان شێوە ئەویش وەک ئاریا وایە هێمن و ئارام بە پێچەوانەی ساریاوە.
هەموو شتێک زۆر جیاواز تێپەڕی زۆر بە ئارامی و جوانی.
سەیرە چەندە زوو ٤ ساڵ بەسەر تەواوی شتەکاندا ڕۆشتن!
کۆلێژم تەواو کرد بەڵام بەهۆی ڤیداوە وازم لە کارەکەم هێنا لام باشترە ئەو چەندە ساڵە کچەکەم بەخێو بکەم ئینجا دەست بکمەوە بە کارکردن بێگومان ئاریاش بڕیارەکەمی لا پەسند و باش بوو ،
سەیر تێپەڕین هەموو شتێک...
چەند زوو هەموو ئەو شتانە لەبیر کران کە ئەمووت هەرگیز لەبیر ناکرێن...
چەندە زوو ئەو کەسانە لەبیر کران کەوا ئەمووت ئازیزن!
بەڵام سوپاس بۆ خودا ئازیزترین جێگای ئەوانی گرتەوە.
ئیدی هەموو شتێک سەرەتا و کۆتای هەیە بێگومان ژیانیش ئاوا ئێمە لە ژیاندا شتانی زۆر ئەبینینی و پیایاندا تێ ئەپەڕین بەڵام گرینگ ئەوەیە وانەی لێوە فێر ببین بۆ خۆمان و بۆ داهاتووشمان.
ئاریا لێرە نییە بەڵکو ڕۆشتۆتە دەرەوە بۆ ئەوەی دایبی و شیر بۆ ڤیدا بکڕێت .
گەر ئاریا لێرە بوایە ئەوا بە گوێیدا ئەم چرپاند و ئەم وت
'چۆن سەرەتای چیڕۆکەکەم بەهۆی تۆوە بوو چۆن تۆ ژیانت گۆڕیم و لە گومڕای بەرەو ڕوناکی بردمت با کۆتایشم هەر ئاوا بێت باشترین پیاوی دونیا خۆشم ئەوێیت'.
کــــــــــــــــۆتــــــــــــــــــــای
*************************************************************
سوپاس بۆ خودای گەورە تەواوی فەزڵی ئەو بوو کەوا یەکەم بەرهەمم بیسەرێکی باشی هەبوو لە چەناڵ و زۆرترین بە دڵیان بوو،هاوکات زۆر سوپاسی چەناڵی ڕۆڤار و تەواوی ستافەکەی دەکەم و دەستی ماندوو بونیان دەگوشم،
وە زۆر سوپاسی خاتوو Paya_sa3id دەکەم کەوا ڕێگا ڕۆشەنکەرەوە بوو بۆم تاوەکو لەگەڵ چیڕۆکی کوردیدا ئاوێتە ببم و خۆم بدۆزمەوە،
وە سەدای ڕەنگینی خاتوو papula_21 هەر بمێنێت کەوا ڕەنگێکی دیکەی بەخشیوە بە چیڕۆکەکە و زیاتر جوانی کردووە،
هیوام وایە ئێوەش بە دڵتان بێت و گەر کەمیش بێت سودێکی هەبێت بۆتان،
لە کۆتایدا خۆشم دەوێنꨄ.
You are reading the story above: TeenFic.Net