¹⁹|یونگی یاخود سیۆکجین؟

Background color
Font
Font size
Line height

بوونی هەمەوان لە چواردەورم، نابێتە یەک چرکەش لەبوونی تۆ لەلای من.



گـێڕانـەوە لـەلـایـەنــ نـوســـەر

________________________






" چی دەکەیت؟" ئێمی پرسی لەکاتێک کە دەستی سارای گرت و نەیهێشت لە ئۆتۆمبێلێکە دەرچێت"دەچمە دەرەوە قابیلە چی بکەم" سارا وەڵامی دایەوە " دەزانم خانمەکەم بەڵام مەبەستم ئەوە بوو کە تۆ هەوڵدەدەیت چ کارێک بکەیت؟" ئێمی پرسی و سەیری سارای دەکرد.






" دەچم و سەیری خانووەکە دەکەم بزانم کێ لەوێ دەژی" سارا وای وت و ئێمی یەکسەر وەڵامی دایەوە " نەخێر خانمەکەم ئەوە مەکە و ژیانت مەخە مەترسیەوە، من لەبری تۆ دەچم هەم کەس من نانسێت بۆیە با من بچم چاکترە " ئێمی وای بەسارا وت بە خەندەوە و بەڵکوو قایل بێت.






" باشە کەواتە تۆ بڕۆ بەڵام ئاگاداری خۆت بە " سارا وای بە ئێمی وت و ئێمی سەری بە ئەرێنی لەقاند و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی.












ئێمی لەبەردەن دەرگای کۆشکەکە وەستا و ویستی بچێیە ژورەوە بەڵام هەر کە دەستی لە دەرگای خانوەکە دا چەند پیاوێک لەبەردەمی دەرکەوتن کە پیاوی زەبەلاح و چوار شانە بوون" تۆ دەتەوێ چی بکەیت؟" یەکێک لە پیاوە زەبەلاحەکان وای پێ وت کە هەردوکیان پاسەوانی ئەو خانوە بوون.








ئێمی ئاوی قوڕگی بە توندیەوە قوتدایەوە و سەیری پیاوەکەی کرد " ئـێ لە ڕاستیدا من دەمەوێ ناونیشانی شوێنێک بپرسم" ئێمی خۆشی نەیزانی چۆن ئەو قسەیەیی هاتە سەر زار لە ترسی ئەو پیاوە زەبەلاحانە، باڵا بەرزی ئەوان لە پیاوی ئاسایی زیاتر بوو بەنزیکەیی 9 پێی یاخود زیاتر دەبوون، کە سەیر کردنیان لە نزیکەوە دیمەنێکی ترسناکی هەبوو.




" لەم ناوە مەوەستە و بڕۆ لەو ماڵانە پرسیار بکە دەی" پیاوەکە بە توڕەییەوە وای بە ئێمی وت و ئێمی هەر زوو بەقسەی پیاوەکەی کرد و ئەو خانوەی کە دراوسێ ئەوان بوو.




















سارا بە بێزاری لەناو ئۆتۆمبێلەکە پاڵکەوتبوو و چاوەڕێی ئێمی دەکرد هەر کە ئێمی دەرگاکەی کردەوە سارا هەڵسایەوە و سەیری ئێمی کرد" چی بوو هیچت دەستکەوت؟" سارا پرسی و ئێمی سەری لەقاند " بەڵێ بەڵام دڵنیا نیم کە ئاخۆ ئەوە هیچ سوودێکی بۆمان دەبێت یاخوود نا، نەمتوانی نزیکی خانوەکە ببمەوە بەهۆی پاسەوانەکان بەڵام چووم چەند پرسیارێکم لە دراوسێکان کرد و هەندێک شتیان وت" ئێمی وای وت و سارا بە پەرۆشیەوە پرسی" چیان وت؟"







" لەناو خانوەکە چەند پیاوێک دەژین وتیان دڵنیا نین کە چەندن بەڵام بەنزیکەیی چوار کەس دەبن و دانەیەک هەیە کەهەموو کاتەکە لەکاتی هاتنە دەرەوە بەتەواوی داپۆشراوەوە و بەدەگمەنی دەبینرێ" ئێمی بەجوانی باسی ئەو بابەتەی کرد و سارا یەکسەر پرسیارێک لەمێشکی دروست بوو " ئەی نەیان وت کە لەکەیەوە لەو خانوە دەژین؟ "






" هاا بەڵێ منیش ئەوەم پرسی بەڵام ئافرەتەکە وتی کە تەنها چەند مانگێک دەبێت ئەو ماڵی گواستۆتە ئێرە بۆیە زۆر زانیاری لەسەر ئەوان نیە هەم تا زیاتر نەبمە جێی گومان هیچیترم نەپرسی" ئێمی وەڵامی دایەوە و سارا سەری بە ئەرێنی لەقاند" کەواتە دەکرێ کەسێکی ناسراو و گرنگ لەناو ئەو خانوە بژی بۆیە ڕوخساری دادەپۆشێ و نایەوێ کەس بیناسێتەوە " سارا وای وت و ئێمی سەری بە ئەرێنی لەقاند.





" با بگەڕێینەوە " سارا وای وت و ئێمی دەستی بە لێخوڕین کرد، بەدرێژایی ڕێگاکە سارا بیری دەکردەوە کە ئاخۆ کێ لەو خانوە دەژی؟ یونگی یاخود سیۆکجین؟ بەدڵنیایەوە دەکرێ یەکێ لەو دوانە بن چونکە نە تایهیۆنگ و نە جیمین دەوڵەمەند نین تا بتوانن خانوێکی ئاواهی بکڕن وە دەکرێ تایهیۆنگ دەستی لەگەڵ یەکێک لەو دوانە تێکەڵ کردبێت و ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکوکی بەفەرمانی کەسێک تێکدابێت.














سارا کە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی لای سەیر بوو کە بەردەم دەرگای کۆگاکە کەسی لێ نیە، هەر کە شتێکی بە مێشکداهات بە خێرایی چوە ژورەوە و بەڕاکردن چوە نهۆمی خوارەوە و لەسەر پەیژەکان بەخێرایی دەهاتە خوارەوە، ئەو دیمەنەی بینی وای کرد لەجێگای خۆی چەق بێت.






هەموو ئەو پیاوانەی پاسەوانیان دەکرد لەوێ لەسەر ئەرزەکە لەناو خوێن کەوتبوون، سارا دەستی بە توندی لەسەر دەمی دانا، پاشان کە جاکی هاتە مێشک بەخێرایی بەرەو ئەو ژورە چوو کە تایهیۆنگی لێ قۆڵبەست کردبوو.





" ئایی خوایە جاک!!!!" سارا هاواری کرد و بەرەو لای جاک ڕایکرد، جستەی لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو و خوێنێکی زۆر لە چواردەوری جاک هەبوو، سارا نزم بوویەوە و بەدەستی پشکنینی دڵی جاکی کرد کە ئاخۆ زیندوە یاخود نا.






" ئایی خوایە جاک ؟" ئێمی هاواری کرد هەر کە هاتە ژورەوە و جاکی بینی لەسەر ئەرزەکە سارا خێرا سەیری کرد " وەرە ئێمی دەبێ هەڵی بگرین و بیبەینە نەخۆشخانە" سارا بەخێرایی وای بە ئێمی وت و ئێمی دابەزیە سەر زەوی و قاچەکانی جاکی گرت " دەژی؟" ئێمی پرسی و سارا سەری بە ئەرێنی لەقاند.




لەناو ڕێڕەوەکە تێپەڕ بوون و ئێمی سەیری ئەو پێنج پاسەوانەی کرد کرد لەسەر زەویەکە کەوتبوون و فرمێسکی لەچاو هاتە خوارەوە و بەردەوام بوون لە ڕۆشتن " ئەوان مردوون؟" سارا پرسی کە بەیەکەوە لەگەڵ ئێمی هەوڵیان دەدا جاک سەربخەن لەسەر پەیژەکان و ئێمی بەبێ ئەوەی قسە بکات سەری بە ئەرێنی لەقاند.


هەر کە جاکیان سەرخستە ناو ئۆتۆمبێلەکە ئێمی بەخێرایی دەستی بە لێخوڕین کرد و زوو زوو فرمێسکی چاوانی دەسڕی، سارا هەستی پێ کردبوو کە شتێک لەنێوانی ئەو دوانە هەیە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نیە هیچ بپرسێ.






........................









" جاک حاڵی چۆنە؟" سارا بەخێرای لە دکتۆرەکەی پرسی کە هاتە دەرەوە لەژوورەکە " باشە بەڵام پێویستی بە پشودان هەیە تکایە با خۆی ماندوو نەکات چوونکە برینەکەی قۆڵی کەمێک قوڵ بوو بۆیە ناکرێ کاری زۆر بە قۆلی بکات" دکتۆرەکە باسی بارودۆخی جاکی کرد و سارا هەر زوو هەناسەی ئاسودەیی دایەوە، ئێمی فرمێسکەکانی سڕی و خەندەیەکی کرد.




جاک بردرایە ژوورێکی ئاسایی و پەرستارەکە وتی کە تەنها کەسێک دەتوانێ سەردانی بکات لە ئێستادا هەر بۆیەش سارا بە ئێمی وت کە دەتوانێ ئەو بچێت، ئێمی ڕۆشتە ژورەکەی جاک و سارا لەسەر کورسیەکە دانیشت " ئەمە چۆن ڕویدا؟" نامجوون پرسی کە لەتەنیشت سارا دانیشتبوو.




سارا سەیرێکی نامجوونی کرد " تایهیۆنگ پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری میکانیکی ئۆتۆمبێلی کردوە بۆیە من دڵنیابوومەوە کە تێکدانی ئۆتۆمبێلەکە کاری ئەو بوە بەڵام ئەو، ئەوکارەی بۆ کەسێکی تر کردوە" سارا باسی بابەتەکەی کرد " مەبەستت ئەوەیە لێرە دوو بکوژ بوونیان هەیە؟" نامجوون پرسی و سارا سەری بە ئەرێنی لەقاند.




" بەڵێ یەکێکیان بکوژە گەورەکەیە کە فەرمانی مردنی جۆنگکوکی داوە و یەکێکیان بچووکە کە کردارەکەی کردوە " سارا وای وت و نامجوون سەری بە ئەرێنی لەقاند و سارا درێژەی بە قسەکانی دایەوە" هەر بۆیەش ئێمە تایهیۆنگمان بەند کرد لەلای خۆمان تاوەکوو قسەی لێ دەرکەین من بۆ کارێک لەگەڵ ئێمی چووینە دەرەوە کە گەڕاینەوە بینیمان تایهیۆنگ نەمابوو و ئەوانی تریش بەو حاڵە گەشتبوون"




" کەواتە تۆ چۆن دڵنیایت کە بکوژە گەورەکە یەکێکە لە سیۆکجین و یونگی؟" نامجوون وای بەسارا وت" مەبەستت چیە؟ " سارا بە نەزانینەوە پرسی.





" مەبەستم ئەوەیە کە چۆن دڵنیایت لەوەی ئەوان بکوژەکە بن؟ دەکرێ تەنها تێک چوونی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکە هۆکاری ئەوە نەبوبێتن کە ئەو ڕووداوە ڕوویداوە؟ " نامجوون وای وت و سارا بە تێنەگەشتووی سەیری نامجوونی کرد " باسی چی دەکەیت؟ " سارا پرسی.



" لە ڕۆژی ڕوداوەکە جگە لەتۆ کەسی تر لەگەڵ جۆنگکوک نەبوە وە ئەو ڕێگایەیی لێی بوونە کەمترین پێچاو پێچی لەناو هەبوە دەکرێ جۆنگکوک تەنها کۆنتڕۆڵی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دابێت نەک وەستێنەر!!" نامجوون بەجدیەوە وای بە سارا وت.



" تۆ باسی چی دەکەیت؟" سارا بەگرژیەوە پرسی.


" دەڵێم چۆن لە ڕوداوێکی ئەوها جۆنگکوک مرد و لەناو ئۆتۆمبێلەکە مایەوە بەڵام تۆ زیندو بویت و لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوویت، کێ ناڵێت تۆ بکوژی هاوسەرەکەتی جیۆن سارا ؟! "




──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷











حاڵی مێشکتان چۆنە هاوڕێیان؟


You are reading the story above: TeenFic.Net