²⁰|ئاهەنگەکە

Background color
Font
Font size
Line height

گەر ئەمجارە بینیمیت، لەباوەشم بەندت دەکەم بۆ تا هەتایە.







گـێـڕانـەوە لـەلـایـەن نـوســـەر

_______________________








" دەڵێم چۆن لە ڕوداوێکی ئەوها جۆنگکوک مرد و لەناو ئۆتۆمبێلەکە مایەوە بەڵام تۆ زیندو بویت و لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوویت، کێ ناڵێت تۆ بکوژی هاوسەرەکەتی جیۆن سارا ؟! " نامجوون پرسی و سارا چاوەکانی لەبەرامبەر ئەو قسەیی نامجوون فراوان بوون.




" تۆ ئاگاداری خۆتی کیم نامجوون؟!!! ئەزانی چی لەو دەمە نەفرەتیەت دێتە دەرەوە " سارا بە هاوارەوە لە نامجوونی پرسی" باشە ئارام بە بۆچی ئاوا زوو توڕەبویت خۆت شڵەژاندوە؟ " نامجوون زۆر ئارامتر بوو لەچاو سارا و بە لەسەر خۆی قسەی دەکرد.





" کوڕە تۆ چ مرۆڤێکیت؟ ئاگاداری خۆتی کە چ قسەیەک دەکەیت؟ من بۆچی هاوسەرەکەم بکوژم هااا گوێچکەکانت ئەو قسانە دەبیستن کە دەیانڵێیت؟" سارا بە توڕەیەوە پرسی، بەتەواوەتی هێمنی خۆی لەدەستدابوو، ئەو ماوەی هەشت مانگە بەبێ وەستان بەدوای بکوژی هاوسەرەکەی دەگەڕێت کەچی ئێستا نامجوون هاتوە و ئەو تۆمەتبار دەکا.






" باشە باشە تۆش بۆچی ئاوا زوو توڕە دەبیت مرۆڤ ناتوانێ گاڵتەیەکیشت لەگەڵ بکا " نامجوون بە بێرازی وای وت و لەسەر کورسیەکەی هەڵسا و لە ڕێڕەوەکە چووە دەرەوە سارا بەهۆی پەستانە زۆرەکەی کە لەسەری بوو دەستەکانی لەناو قژی خۆی دانا.




" پیاوی نەفرەتی مەگەر ئەمە یاری منداڵانە گاڵتەی لەم جۆرەم لەگەل بکات؟ " سارا بە توڕەییەوە سەیری بەردەمی خۆی کرد و وای وت.




کەمتر لە خولەکێکی پێ چوو و ئێمی هاتە دەرەوە و لەتەنیشت سارا دانیشت " بەهۆش خۆی هاتبویەوە؟" سارا لە ئێمی پرسی و ئێمی سەری بە نەرێنی جوڵاند " نەخێر پەرستارەکە وتی کە بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەریەکەی لە جێگایەکی هەستیار دابوە بۆیە کاتی نەشتەرگەریەکە تۆزێک زۆر بوە و جاک ماندوو بوە بۆیە بەهۆشهاتنەوە کەمێک کاتی پێ ویستە" ئێمی بە هێمنی بەسارای وت.







" خۆشت دەوێ ؟" سارا پرسی کە سەیری بەردەمی خۆی دەکرد و ئێمی یەکسەر سەیری سارای کرد" چـ چی؟ " ئێمی بە شڵەژاویەوە وەڵامی سارای دایەوە
" جاک دەڵێم خۆشت دەوێ؟ کاتێک ئەو بریندار بوو هەستم بە نیگاکان کرد کە لەچاوەکانت هەبوو، من ئەو نیگایانە باش دەناسمەوە" سارا سەیری ئێمی کرد و وای پێ وت، کوڵمەکانی ئێمی ڕەنگی سوریان گرت و هیچی نەوت و سەیری ئەرزەکەی کرد و پەنجەکانی لەناو یەکتری دەخشاند.





" ئایە پەیوەندیتان هەیە یاخود تەنها تۆ هەستت بۆی هەیە؟ " سارا لە ئێمی پرسی" ئـ ئێمە پەیوەندیمان هەیە " ئێمی بە شەرمەوە بەسارای وت،سارا خەندەیەکی کرد " جاک کوڕێکی میهرەبانە و مەهێڵە لەدەستت بچێت" سارا دەستی لەسەر شانی ئێمی دانا و بەنەرمی ئامۆژگاری دەکرد.





" بێگومان ناهێڵم لەدەستم بچێت " ئێمی خەندەیەکی کرد و وەڵامی سارای دایەوە.







.........................














هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕووداوانە تێپەڕین و دۆخی جاک باشتر بوو بەڵام لەم نێوەندە کەمێک دۆخی نێوان نامجوون و سارا تێک چوو بو بەهۆی ئەو گاڵتە بێمانایەی نامجوون.





ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە باشترین کۆمپانیای دیزانی جل و بەرگ لەسەر ئاستی کۆریا هەڵدەبژێردرێت، وە کۆمپانیا Jeon enterprise وە کۆمپانیای KSJ  بە هاوبەشی لەگەڵ یەک لەژێر ناوی کۆمپانیای جیۆندا بەژداری ئەو پێشبڕکێیانە کردوە.





هەموو مێوانەکان لەو هۆڵە گەورەیە وەستابوون کە بۆ ئاهەنگەکە گیرا بوو بەتەواوی هەموو شتێکی ناوازە بوو.

* شێوەکاری هۆڵەکە *



هەموو مێوانەکان خەریکی بەسەر بردنی کاتێکێ خۆش بوون لەگەڵ یەکتری و بەقسە کردن لەگەڵ یەکتری خەریک بوون تا ئەو کاتەی خانمە ناوازەکە قاچەکانی خستە ناو هۆڵی ئاهەنگەکە و هەموان چاوەکانیان چوە سەر ئەو ئافرەتە شۆخ و شەنگەی کە لەنێو هەموو شتە سادەکانی ناوازە دەردەکەوت.



جاک لەگەڵ ئێمی یاوەری سارایان دەکرد بۆ ناو ئاهەنگەکە، سارا بە درێسێکی کورتی وەک هەمیشە ڕەش هاتە ناو خەڵکەکە و سڵاوی لەو کەسانە دەکرد کە دەیناسین.




ئەو لەدوای مردنی هاوسەرەکەی بەبەردەوامی ڕەشی دەپۆشی، ئەوە نۆ مانگی ڕێک بەسەر مردنی جیۆن تێپەڕ بوە و سارا تا ئێستا بۆ یەک ڕۆژ لە ناخیەوە پێنەکەینەوە و بەردەوام ڕەش پۆشە.






* شێوەکاری درێسەکەی سارا *




*شێوەکاری ماکیاژەکەی*

*شێوەکاری لێو و لوتی سارا *

* شێوەکاری قژە درێژەکەی سارا *

قژە درێژ و جوانەکەی هەر وا بەسادەی هێشتبویەوە و تەنها دوو تەلی لە پێشەوەی بردبوە دواوە و بەسادەی بەستبووی کە جوانیەکی تایبەتی پێ بەخشیی بوو.



سارا لەسەر ئەو مێزە دانیشت کە بۆ کۆمپانیاکەی ئەو دانرابوو هەر زوو سیۆکجین هاتە نزیکی " چ جوانیەکە تۆ هەتە خاتوو سارا؟" سیۆکجین دیسانەوە سارای بە ناوی خۆی بانگ کردوە نەک خاتوو جیۆن.



سارا نەیویست خۆی شەرمەزا بکات خەندەیەکی ساختەی بۆ سیۆکجین کرد و سەیری کردەوە " تەنها جوانیەکی سروشتیە بەڕێز کیم" سارا هەر بەسادەیی وەڵامی دایەوە و پاشان سەیری ئەو خەڵکانەی کرد کە لەئاهەنگەکە بوون.



" بەڕاستی من سەرسامی ئەو جوانیە سروشتیە تۆم، من تەنها سەرم لەوە سوڕماوە کە جیۆنی خوالێخۆشبوو چۆن هێشتویەتی تۆ بە بەردەوامی لەدەرەوە بیت " سیۆکجین بە خەندەوە قسەی بۆ سارا دەکرد و سارا بەهۆی قسەکەی کۆتایی سیۆکجین ڕوخساری گرژ کرد " مەبەستت چیە لەوەی ئەو دەیهێشت من لەدەرەوە بم؟ " سارا بە کەمێک گرژیەوە پرسی.



" مەبەستم ئەگەر تۆ هاوسەری من بویتایە بەدڵنیایەوە وەک ئەڵماسێک تۆم لەچاوی هەموو کەسێک دەشاردەوە" سیۆکجین بە تۆنێکی فریودەری قسەکانی بۆ سارا کرد " یەکەم شت جیۆن بە باشی ئاگەداری من بووە و نەیهێشتوە کە هیچ ناپیاوێک بە چاوی خراپ سەیری من بکەن وە دووەم شت ئەگەرەکانت هەر وەک خەیاڵێک دەمێننەوە و خۆت بەدووت بگرە لەوەی هەوڵبدەیت من فریوبدەیت بەڕێز کیم ئەگەرنا ئەنجامەکەی هیچ بۆ تۆ باش نابێت" سارا بە تۆنێکی توندەوە وەڵامی سیۆکجینی دایەوە و ئەو گڵاسە شەربەتەی لەبەردەمی بوو هەمووی خواردەوە بەهۆی توڕەییە زۆرەکەی.






سیۆکجین بێ قسە مایەوە لە ئاست وەڵامەکانی سارا، کەس نازانێ چی لەناو مێشکی ئەو پیاوە هاتوو چۆ دەکات و بەنیازی چیە، تەنها خۆی دەزانێت چ بلانگێڕیەکی لەناو مێشکی هاتوو چۆ دەکات.




" خانمەکەم" جاک کەمێک نزیک بویەوە لەسارا و بە چرپەوە بانگی کرد تاوەکوو سارا سەرنجی بکەوێتە سەر ئەو، سارا سەیری جاکی کرد کە لەدەستە چەپی ئەو دانیشتبوو " وابزانم پێویستە ئەو کەسە ببینیت کە ئەمشەو لێرەیە" جاک وای وت و بەسەری ئاماژەی بەو مێزەی بەرامبەریان کرد.






سارا هەرزوو چاوەکانی گواستەوە ئەو جێگایەیی کە جاک ئاماژەی پێ دا، چاوەکانی لە شۆکدا فراوان بوو " مین یونگی؟!" سارا بە شۆکەوە ناوی هێنا کە بینی یونگی لەسەر ئەو مێزەی بەرامبەریانە
" کەی گەڕاوەتەوە؟ " سارا لە جاکی پرسی و چاوەکانی لەسەر یونگی لادا.




" نازانم هەر کە گەڕاینەوە لێکۆڵینەوە دەکەم" جاک وای وت و سارا سەری بە ئەرێنی لەقاند و هەرزوو دەنگی موبایلەکەی سارا هات.





سارا کردیەوە و بینی دیسانەوە نامەی لەلایەن ئـێـم وە بۆ هاتوە،





ئـێـم : ئەمشەو زۆر بەجوانی
دەدرەوشێیتەوە خاتوو میلێر.



نامەکەی ئـێـم و بانگ کردنی سارا بە نازناوە ئەمریکەکەی وای لە سارا کرد کە سەرسام بێت، هەر بەڕاستی ئەو چاودێری دەکا؟ یاخود ئێم کەسێکە کە لەنزیکەوە سارا دەناسێت ؟



سارا : ئایە تۆ چاودێریم دەکەیت؟

سارا : هەم من میلێر نیم من
جیۆنم جیۆن سارا



ئـێـم : هەرچیەک کە تۆ بیڵێیت
خاتوونی جوان.

ئـێـم : وابزانم من چاودێریت دەکەم.

سارا : چیت دەوێ ؟


ئـێـم : هیچ شتێک تەنها وتم با
ئاگادار بیت کە یونگی لە کۆریایە.

سارا : بینیم ئەویش لەو ئاهەنگەیە.

ئـێـم : ئۆهـ کەواتە باش ئاگاداری
خۆت بە خاتوونی جوان.



سارا بە بێزاری موبایلەکەی داخست و سەرنجی خستە سەر ئەو پێشکەشکارەی کە لەوێ بوو ناوی ئەو کۆمپانیایەی دەخوێندەو کە نازناوی باشترین کۆمپانیا دیزان وەردەگرێت.




" خانمان بەڕێزان سەرەتا بەخێرهاتنی هەر هەموتان دەکەم کە ئەمشەو ئێرەتان ئاوەدان کردۆتەوە و هەموتان هاتوون، پاشان ئەمشەو هۆکاری کۆبوونەوەی ئێمە لێرە ئەوەیە کە ڕایبگەیەنین کە کێ نازناوی باشترین کۆمپانیای دیزاینی ساڵی 2027 دەباتەوە" پێشکەشکارەکە بە خەندەوە قسەی بۆ ئامادە بوەکان دەکرد و لەکۆتایی قسەکەی هەموان چەپڵەیان بۆی لێدا.





" ئێستاش ناوی ئەو کۆمپانیایە ڕادەگەیەنم کە بۆتە یەکەمی ئەو پێشبڕکێیەمان " پێشکەشکارەکە لەبەردەم مایکەکەی نزیک بوویەوە و کاغەزەکەی کردەوە و سەیری ناوەکەی کرد و پاشان سەیره مێوانەکانی کرد.



" براوەی پێشبڕکێیەکە کۆمپانیای......"






──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷







وابزانم هاندسمەکەمان دڵی لەسەر سارایە.
¬ _ ¬

یونجی ئەوەش هاسبەندەکەت هاتە ناو مەسەلەی.

ئەوجا با بزانم کەستان بکوژەکەتان دۆزوەتەوە هەتا ئێستا یان هەر دەگەڕێن؟


You are reading the story above: TeenFic.Net