خوێن

Background color
Font
Font size
Line height





لوسیندا

هاوارێك هات لە دەستشۆرەكە
ڕووناكییەك بەرەو دەستشۆرەكە هات و ڕووناكییەكەی لەسەر من دانا

ئەوە جین بوو

جین ڕایكرد و هاتە تەنیشتم بە شڵەژاوی وتی
تۆ باشی ؟ گوێم لێبوو هاوارت كرد ؟ تۆ كەوتی؟

سەیری پشت ئەوم كرد بەڵام تایهیۆنگ ڕۆشتبوو

یارمەتی دام تا لای شۆرینگەكە بڕۆم

هاتە تەنیشتمەوە
خاتوون

هیچ شتێك ڕووی نەداوە
وام وت و لە ئاوێنەكەوە سەیری خۆم ئەكرد ئەكرد
كە چەند بێ هێز بوومە
ئاوەكەم كردەوە
جین ئێرە دەستشۆری ئافرەتانە

ئـ..ئۆهــ
جین خێرا سەری لەقان
مادەم من دەڕۆم

بە دەستم قژە تەڕەكەم بردە دواوە

نەفرەت

هاوارم كرد هەر كە ڕەنگدانەوەی خۆم بینی لە
ئاوێنەكەوە

چی؟
خێرا جین بەرەو ڕووم هات
چی ڕووی داوە لوسیندا؟

خۆی هێنا ئاستی من هەر كە من لەسەر ئەرزەكە دانیشتم و گریام

خوێن بە دەستەكانمەوە بوو
ئەمتوانی لوتم ببینم كە خوێنی پێوەیە
وە لەگەڵ هەموو ڕووخسارم

ئـ..ئاوەكە
بە وشە وشە قسەم ئەكرد و تەزوێك بەلەشما داهات

چی؟
جین پرسیاری

سەرنجم دا شۆرینگەكە كە لەجیاتی ئاو خوێنی لێ دەهاتە خوارەوە
وە دڵۆپ دڵۆپ دەكەوتە سەر ئەرزەكە

جین شۆك بوو بەڵام خێرا هەڵسا لە شوێنی خۆی
بەرەو شۆرینگەكە ڕۆشت و ئاوەكەی داخست
ڕێگری كرد لەوەی خوێن زیاتر بێتە خوارەوە

بـــ...بۆ ئێرە؟
جین ڕێگەی نەدا ڕستەكەم تەواو بكەم خێرا دەستی منی گرت
بەرەو دەرەوەی دەستشۆرەكە ڕامان كرد

نەمدەتوانی بەباشی ڕابكەم بەڵام بەهۆی جینەوە كە ڕایئەكێشام
ئەمتوانی بڕۆم

جین؟
جۆنگكووك بەرەو لای ئێمە ڕایكرد
لوسیندا؟


چی بووە؟
نامجوون شڵەژا و ئێمەی لەسەر قەنەفە بچووكەكە
دانیشاند

ئاوەكە

چی؟
نامجوون پرسی

ئاوەكە
دووبارەم كردەوە
ئاوەكە بۆتە خوێن


هۆسیۆك بەنیگەرانییەوە سەیری نامجوونی گرد
پاشان پرسی
ئاو بۆتە خوێن ؟
بۆستە لەم شێتانەییە یەكەم جار یوونگی باوەڕی بەم چیڕۆكە گەمژانە
كرد وە ئێستا ئێوە باوەڕ ئەكەن ئاو ببێتە خوێن؟

هۆسیۆك
یوونگی تەواوی كاتەكە ئاگادار بوو
بە توڕەییەوە سەیری هۆسیۆكی كرد پاشان من
ئەوە كاتی نییە تا بتەقێتەوە

لوسیندا
جۆنگكووك بە خەمەوە وای وت بە
دەنگە نەرمەكەی
هەرچۆنێك بێت تۆ دەتەوێ یەكەمجار بڕۆیتە ژوورەكەت؟

بەبێ دەنگی دەستم لە ڕوخسارم داو خوێنم لێ كردەوە
بـ...بێگومان،پێویستە بگەڕێم لەدوای تایهـــ...
مەبەستم بگەڕێم بەدوایـــ

بەدوای كێ؟
ڕاچەڵكیم نەمدەزانی چاوەكانی هۆسیۆك دەتوانن ئەوەنە ترسناك بێت

بۆ ئەوەنە زانخوازی؟
بوەستە لەوەی بتەوێ هەموو شتێك بزانی لە شوێنانەی بۆی دەڕۆی هۆسیۆك
یوونگی زەردەخەنەیەكی بەفیزی بۆ كرد

وە سەیری منی كرد پاشان بەردەوام بوو
ئەمڕۆ ڕۆژێكی درێژ بوو بۆت وانییە لوسیندا؟

بەخێرایی سەرم لەقاند
بەڵێ هەموومان ماندووین،من دەڕۆمە ژوورەكەم گەر

لەدوای من گەڕان،پێوستم بە تۆزێك پشووە

جین سەری لەقاند
بەڵی...بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژێكی درێژ بوو بۆیە پێویست بە پشووە بۆ لەبیركردنی ئەو شتانەی ڕوویدا ئەمڕۆ
تۆ پێویستت بە پشووە

سەرم بە قایل بوون جوڵاند ڕۆشتمە ڕێڕەوەكە و
دوگمەی بەرزكەرەوەكەم داگرت

نامجوون بە دەستی چەپڵەی لێدا تا سەرنجی هەموو
كارمەندەكان بێتە سەری
تەواوی ئەمڕۆمان نییە بڕۆنەوە شوێنی خۆتان
جیمین ڕۆشت نمایشەكە تەواو بوو
ئێمە هەموومان كەسانی سەرقاڵین

ئاهـــ تۆ ئەو هەموو كاتە باوەڕت بە جیمین دەكرد؟
ئەمزانی شتێك ئەكا تا بێتە شوێنی بەڕێوبەری جێبەجێ كار ئەمزانی

هەرگیز نەمدەزانی پیاوێكی ئەوەندە شەیتان و چاوچنۆكە

ڕاستە منیش نەمدەزانی

وتم نمایشەكە تەواو بوو بڕۆنەوە سەر كارەكانتان

هاوڕێیان..هەست بە نامۆیی دەكەم

دوبارە پاستاكانە؟

نەخێر

چی؟

لوسیندا ئێستا...ئەو...ئەو ویستی بڵێ..تایهیۆنگ

بێدەنگییەكی نائارام دەستی بەسەر ئەم پێنج پیاوەی نێو ڕێڕەوەكە
داگرت

ئەو كچە بەدەست بێنە






~~~


You are reading the story above: TeenFic.Net