𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 𝑁𝑖𝑛𝑒 ⤴²⁹

Background color
Font
Font size
Line height

تاوان نیە بڵێم شانسم
لە هیچ نەبوو.




" یانی دادەم دەنێریەوە کۆریا؟" لێڤا بە خەمباریەوە وای بە دایکی وت، ئەو بەڕاستی خەمبارە بەبێ لارا، هەرچەندە لارا گرنگیەکی ئەوتۆی پێ نادات بەڵام لێڤا هێشتا خوشکە گەورەکەی خۆشدەوێت، دەیەوێت لەلای بێت.



" کچم با دوای نان خواردن باسی ئەو بابەتە بکەین" ئەناتۆلی بە خەندەوە وای لێڤا وت،لارا لەلایەک دڵتەنگ بوو کە باوکی هێندە بە میهرەبانیەوە قسە لەگەڵ لێڤا دەکا و بۆ ئەو وانیە، لەلایەکیش دڵخۆش بوو کە ئەگەر هەیە بینێرنەوە کۆریا.







لە دوایی نان خواردن هەموویان لە هۆڵەکە بوون، لارا یاری بە نینۆکەکانی دەکرد لە شڵەژاویا، ئەناتۆلی بە نیگایەکی سارد و ڕقاوی سەیری لارای کرد " من هاوسەرگیرم بۆ ڕێک خستویت و هەفتەیەکی تر هاوسەرگیری دەکەیت" ئاناتۆلی زۆر بە ئاسایی قسەی کرد، لارا چاوەکانی لە شۆکدا کرانەوە.



"بـ باوکە؟ هاوسەرگیری چی؟ چۆن بڕیارێکی لەم جۆرە دەدەن بەبێ ئەوەی پرس بەمن بکەن؟" لارا بەهۆی شۆک و توڕەییە زۆرەکەی ئاگاداری خۆی نەبوو و هەڵچوو و هاواری کرد، لیۆنس بەخێرای هەڵسایەوە و زلەیەکی لە کوڵمە سپیەکانی دا و جێی پەنجە درێژ و ڕەقەکانی بە سووری لەسەر کوڵمی خوشکەکە نیشان کرد.





" بە چ ڕوێک قسە دەکەیت؟ مەگەر تۆ کە لەو وڵاتە هەر شەوەی لەباوەشی پیاوێک بوویت پرست پێمان کردوە؟ بیرێکت لە نازناو و ئابڕووی خێزانەکەت کردۆتەوە؟ بێ ئابڕوو هەرگیز نەکەیت دەنگت لەسەر باوکم بەرز بکەیتەوە هەرگیز" لیۆنس بە توندی دەستی لەنێو قژە ئاڵەکەی لارا ئاڵاندبوو و هاواری لەسەر دەکرد.





" ئەگەر ئازایت ڕەتی دەکەیتەوە! سوێند بەخوا دۆزەخی سەر زەویت نیشان دەدەم بێ ئابڕوو " لیۆنس بە توڕەیی دەستی لەنێوو قژی لارا هێنایە دەرەوە و فڕێیدایەوە سەر قەنەفەکە و هەناسەیەکی قوڵێ هەڵمژی و چووە دەرەوەی ماڵەکە.






لارا بەخێرایی لەهۆڵەکە چوە دەرەوە و بەرەو ژوورەکەی لێڤا چوو" دادە ~~" لێڤا بانگی کرد و ویستی بەدوایدا بچێت بەڵام دایکی دەستی گرت " واز لەو بێ ئابڕوە بهێنە کچم" لێڤا دڵی پڕ بوو نەیدەزانی چی بکات بۆ خوشکە بێ نازەکەی " ئـ ئێ باشە دایەگیان من ناچمە لای تەنها کتێبەکەم دەهێنم وانەیەکم ماوە" لێڤا درۆی کرد و خەندەیەکی درۆینەی کرد تا دایکی ڕێی پێبدات بچێتە ژوورەکەی.



" باشە گیانی من، گەر بێزاری کردیت بانگم بکە فڕێی دەدەم لەژوورەکەت" دایکی بە بزەوە قسەی کرد و لێڤا سەری بەئەرێنی لەقاند و بەرەو ژورەکەی چوو.







هەر کە دەرگاکەی کردوە لارای بەر چاو کەوت کە لەسەر جێگاکە دانیشتبوو و پشی بەدیوارەکە دابوو و قاچەکانی لەباوەش گرتبوو و دەگریا، دەرگاکەی کلیل دا و بەرەو لای لارا چوو و لەنزیکی دانیشت و دەستی لەسەر قۆڵی لارا دانا " دادە" لێڤا بە نزمی بانگی کرد و لارا بە ڕقەوە دەستی لێڤای لەسەر دەستی لادا.



" چیە ها؟ چیت لەمن دەوێ؟ دڵت بەبینی من ئاوی نەخواردەوە لەوەی لەخوارەوە بەمجۆرە منت بینی هاتووی زیاتر لەناو ئازار بمبینی؟" لارا بە توڕەیی قسەی کرد و لێڤا چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو" دادە بۆچی بەم جۆرە بیر لەمن دەکەیەوە" لێڤا بە چاوی پڕ فرمێسک و قوڕگی پڕ گریانەوە پرسیاری کرد.



" چیە؟ من چۆنم؟ ئااا ببورە خاتوونی شازادە تۆ فێری نەرمی و نازپێدان بوویتە و لەم قسانە ڕانەهاتووی، ببورە تکایە من وەک دایک و باوکت نەبووم و نەرم نەبوومە لەگەڵت" لارا بە گاڵتەجاڕیەوە وای بە لێڤا وت.




" بۆچی ئاوا لەگەڵ من دەکەیت دادە؟ من تاوانم چیە؟ خەتای منێکی نەفرەتی چیە باوکم و دایکم خۆشیان دەوێم؟ تاوانی من چیە براکانم منیان خۆش دەوێ، دادا توخوا من چ خەتایەکم هەیە لەوە؟ بۆچی هەرگیز نەیهێشتووە هەست بە تامی هەبوونی خوشکێک بکەم؟ بۆچی هەمیشە منت لەخۆت دوور خستۆتەوە؟ نازانیت چەند شەو بە حەسرەتی هەبوونی تۆ لەنێو جێگاکەم خەوتووم، نازانیت من چەندان شەو لەترسا خەوم لێ نەکەوتوە و چاوەڕێم کردوە تۆ بێیتە لام و بڵێیت خوشکەکەم مەترسە دادەت لێرەیە، دادە تۆ بۆچی هەست بەمن ناکەی؟ بۆچی ڕێم پێنادەیت هەستت پێ بکەم؟ ئاخر تاوانی من چیە ئەوان گرنگی بەمن دەدەن؟ من چ خەتایەکم هەیە بۆ خاتری خوا؟ " لێڤا بە دڵپڕی و قوڕگی پڕ گریانەوە باسی ئەو ڕۆژانەی دەکرد بە حەسرەتی سۆزێکی لارا بووە، بەڵام لارا هەرگیز گرنگی پێ نەداوە، هەرگیز خوشکایەتی بۆ نەکردوە.


" پێت وایە من دڵ خۆش دەبم کە دەبینم تۆ لەنێو ئازار دایت؟ پێت وایە خۆشبەخت دەبم کە دەبینم ئەوان ئازارت دەدەن؟ سەیری ئەمانە بکە" لێڤا بەگریانەوە پرسیاری لە لارا کرد و پاشان قەمیسەکەی بەری داکەند و تەنها سترابەکەی لەبەر مابوویەوە و لە لارا نزیک بوویەوە "ئەمە دەبینیت؟ بیرتە کە دایکم لەسەر شکاندنی گۆزەکەی داپیرە کەمەری سوتاندیت؟ ئەو ڕۆژەش منیش سوتام و گوایە ئاگام لێ نەبوو و کەمەرم بەر دەرگای فڕنەکە کەوتبوو، بەڵام وانەبوو من خۆم سوتاندم، تا منیش وەک تۆ لەنێو ئازاری سوتاندا بژیم" لێڤا بەگریانەوە جێگای سوتاویەکەی کەمەری نیشانی لارا دا و لارا چاوەکانی فراوان بوون.






" ئێرە دەبینیت وایە؟ ئەو ڕۆژەت بیرە کاکە لیۆنس تەنها چونکە نەتزایبوو کۆمپیتەرەکەیت شکاندبوو بە چەقۆ سێ نیشانەی بۆ کردیت؟ هەر هەمان ڕۆژ منیش بە دەستی خۆم سێ برینم دروست کرد، ویستم هەمان ئازاری تۆ بچێژم و هاوبەشی ئازارەکانت بم کە تۆ هەتە" لێڤا بە گریانەوە سێ جێگای چەقۆ کە بە ئاسۆیی لە خوار ناوکی هەبوو نیشانی لارای دا" لێڤا! " لارا بە ترس و شۆکەوە ناوی هێنا.




" هەرکوێیک دەوێ و هەر برینێک دادە، هەمان ئازار و هەمان برینی تۆم هەیە، هەر جارێک ئازاریان دابیت چووم ئازارم بە خۆم گەیاندوە، دەزانم هەموو جارەکان وات بیر دەکردەوە بەئەنقەست خۆم نەخۆش دەخست تا گرنگی بەتۆ نەدەن، من تەنانەت لە دڵیشەوە وەک تۆ وێرانم، وەک تۆ برسی سۆز و خۆشەویستم، دادە من دایکم هەبوو و باوکم هەبوو براشم هەبوو، بەڵام من خوشکێکم نەبوو گرنگیم پێبدات، دادە من تینووی سۆزێک بوومە لەتۆ بەدرێژای چەندان ساڵ، دادە تۆ چاوەڕێی سۆز بوویت لەوان منیش لەتۆ، بۆچی هەرگیز منت نەدەبینی؟ بۆچی هەرگیز نەت هێشتوە هەست بە هەبوونت بکەم؟ ئەزانی چ مردنێک بوو کە هاوڕێکانم باسی خوشکەکانی دەکرد؟ " لێڤا هەنسکێکی دا و لەوشەکانی وەستا و فرمێسکەکانی لارا دانە بەدوای دانە دەکەوتن، ئەو بڕوا ناکە چ ئازارێکی بە خوشکەکەی داوە و هیچی نەبینیوە.



" ئیرەییم پێ دەبردن چونکە ئەوان خوشکێکیان هەبوو و یاری لەگەڵ دەکردن، ئەوان خوشکیان هەبوو کە ئامۆژگاری دەکردن، ئەوان هەستی هەبوونی خوشکیان تاقی دەکردەوە و منیش هیچ! دەزانیت جارێک خۆم بوکەڵەیەکم بۆخۆم کڕی و لەلای کچەکانی هاوڕێم وتم دادەم بۆی هێناوم! من بێ تۆ پڕم لە کەموکوڕی دادە، مرۆڤ بەبێ خوشک وەک بێ کەس وایە، دایکمم هەبوو بەڵام ئەویش زۆر جار لەبەر هاوڕێکان و هاوسێکانمان ئاگادارم نەبوو، ئەزانیت کە یەکەم جا کەوتمە سوڕی مانگانە چەند ترسام؟ نازانیت چەند تۆقیم؟ بۆچی ؟چونکە من خوشکێکم نەبوو باسی ئەوانەم بۆبکات و دایکیشم پێی وابوو هێشتا زووە، من بێ تۆ بەتەواوی بێ کەس بووم دادە، سوێند دەخۆم من وەک ئاوارەیەکم بێ تۆ، ئەزانیت ئەو چەند ساڵانە کە هاوسەرگیریت کرد چۆن تێدەپەڕین؟ ڕاستە کە هەبوویت هێندە گرنگیت بە من نەدەدا بەڵام هەبوونت هەموو شتێک بوو بۆمن دادە، تکایە دادە،لێت دەپاڕێمەوە با یەک جار هەست بە بونت بکەم، یەک جار با بزانم چ هەستێکە خوشکەکەت گرنگیت پێبدات، یەکجار با بزانم چ هەستێکە لەباوەشی خوشکەکەت بخەویت، زۆرم ناوێت تەنها یەک جار" لێڤا وەک منداڵێک دەگریا و فرمێسکەکانی دانە لەدوای دانە دەکەوتن و قسەکانی بۆ لارا دەکرد، لاراش لەبەردەمی خۆی پێ نەگیرا و لەگەڵی دەگریا.






ئەو هەرگیز پێی وا نەبوو لێڤا لەنێو ئازاردا بێت، پێی وابوو بەتەواوی وەک شازادەیەک دەژی، بەڵام بێ ئاگا لەدڵی خوشکە بچوکەکەی کە لەدووری ئەو چۆنە، بێ ئاگا بوو لەوەی بەڕەفتارەکانی چی بەسەر هێناوە، لارا دەستەکانی درێژ کرد و لێڤای بۆ لای خۆی هێنا و لەباوەشی گرت، لێڤا بەتوندی دەستی لە شانەکانی لارا گرت " دادە ~~" لێڤا بەگریانەوە بانگی لارای کرد.







" بمبورە، تۆ خوشکە گەمژەکەت ببورە کە بەهۆی گەمژەیی خۆی هەستی بە خوشکەکەی نەکردوە و هێشتویەتی بە ئازارەوە ژیان بکە، تۆ بمبورە لێڤا، خوشکەکە گەمژەکەت ببورە تکایە" لارا بە گریانەوە داوای لێبوردنی دەکرد.




لارا کچێکی هەستیار و میهرەبانە، تەنانەت خەمبار دەبێت بەوەی مێرولەیەک ئازار بدات، چ بگات بەوەی چەندان ساڵ کەسێکی ئازار دابێت" وا مەڵێ دادە،تۆ من ببورە کە لەسایەیی من دایکم و باوکم گرنگیت پێ نادەم، من ببورە کە بوومەتە هۆی لەناو بردنی خۆشبەختیت" لێڤا بە گریانەوە داوای لێبوردنی کرد.




لێڤا هەرکە پێگەشت پێی وابوو چونکە ئەو هەیە دایک و باوکی لارایان خۆش ناوێت، تەنانەت جارێک ویستی خۆی بکوژێت و خۆی ژەهر خوارد کرد، پێی وابوو کە ئەگەر ئەو نەمێنێت دایک و باوکی لارایان خۆشدەوێت، ئەو کچێکی پاک و بێ خەبەر بوو لە هەموو پیسیەکی باوک و دایکی، جگە لە لیۆنس کەسی تر نازانێت ئەوان بۆچی هێندە ڕق لەدڵن بەرامبەر لارا.





" وامەڵێ هەرگیز تۆ هۆکاری ئەوە نیت، هەرگیز، جارێکی تر قسەی لەم جۆرە مەکە" لارا بە میهرەبانیەوە لێڤای لەباوەشی دوور خستەوە و دەستی بە کوڵمەکانی دەخشاند و فرمێسکەکانی دەسڕی.



" دووبارە لەباوەشم بکەوە" لێڤا بە گریانەوە داوای کرد و لارا فرمێسکی چاوی کەوت و لێڤای بەتووندی لەباوەشی گرت، چۆن وای لە خوشکەکەی کردوە تێنوی باوەشێک و گرنگی پێدانێکی بێت.









──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──











You are reading the story above: TeenFic.Net