كاتێک خودی خویان لە دواوە بن
مەجبوورن هەر لە دواوەش باست بکەن...
دەکرێ ڕۆژانێک لەژیانت هەبن زۆر ئازارت بدەن، دەکرێ ڕۆژی سەختت هەبێ، دەکرێ لەلایەن نزیکترین کەستەوە خیانەتت لێبکرێ، دەکرێ کەس نەبێت گرنگیت پێبدات، دەکرێ سەرزەنشتت بکەن، دەکرێ درۆت لەگەڵ بکەن، دەکرێ جێت بهێڵن، ئەمانە ئاسایین بەڵام ئاسایی نیە خۆت لەیاد بکەیت، ئاسایی نیە خۆت فەرامۆش بکەی،ئاسایی نیە دەست لەوە هەڵبگری کە خۆت دڵخۆش بکەیت.
دەبێت خۆت هەوڵ بۆ خوت بدەیت، دەبێ کار لەسەر ئەوە بکەیت خۆتت خۆشبوێ، ڕەوا نیە کە تۆ خۆتت خۆشنەوێت و چاوەڕێی خۆشویستن لەکەسێکی تر بکەیت، لارا هەر لەسەرەتاوە لەوە هەڵە بوو کە هیوایی بە خۆشەویستنی کەسانی تر هەبوو، پێی وابوو کە دەبێ خۆشبویسترێ، ئەو لەبیری کردوە کە دەبێ سەرەتا خۆی، خۆی خۆشبوێت.
ئەمڕۆ کەش و هەوای سیئۆل سارد و باراناویە، یێنڤا واتا پوری لارا بڕیاری داوە ئەویش لە کۆمپانیا کار بکات لەگەڵ هاوسەرەکەی، واتا مامی تایهیۆنگ، ئەوان دەیانەوێت کۆمپانیاکەی تایهیۆنگ بەرەو پێش ببەن و یارمەتی تایهیۆنگ بدەن، سەبارەت بە تایهیۆنگ هەروەک ڕۆژانی ڕابردوو ڕۆتینی دووبارە، لەخەو هەڵسانی بەنیان و نانخواردن چوونە ناو باخچە ئەگەر کەش خۆشبێت، پاشان گوێگرتن لە کتێبی دەنگی یاخود هەواڵەکان، دوایی نانی نیوەڕۆ و کەمێک چونە دەرەوە و پێداچوونەوەی کاری کۆمپانیا و پاشان نانی ئێوارە و دانیشتن لەگەل مام و مامۆژنی و خەوتن، بەگشتی هەموو ڕۆژەکانی دووبارەیە، شتێکی نوێ بۆ ئەو بوونی نیە.
هەمیشە هەست بە کەمی دەکات کە یەکێک لە کارگوزارەکان یارمەتی دەدەن جل پۆشین، ئەو کوڕێک بوو کە لوتبەرز بوو، پێی ڕەوا نەبوو بۆ یەک شت داوا لەکەسی بەرامبەری بکات، بەڵام ئێستا چارەنوس ئەوی ناچار کردوە کە پێویستی بە یارمەتی کەسانی دەوروبەری بێت.
لارا، ئەو سێ ڕۆژەی لێرەیە زۆر بەسادەیی بەڕێی دەکا لەدوایی نان خواردن دەچێتە ژورەکەی و خۆی لەوێ بەند دەکا و بیر لەو ڕوداوانە دەکاتەوە کە بەسەری هاتوون، ئەستەمە لەبیر کردنی ئەو زەبرەی لەلایەن نزیکترین کەستەوە بەرت دەکەوێ، کاتێک چاوەڕوانی سۆز و خۆشەویستیت لە کەسانی ئازیزت دەکەیت، بەڵام زلەیەکی وەهات لێدەدەن بۆ هەموو تەمەنت لەبیری ناکەیت، ئاوا نیشانت دەدەن متمانە بە نزیکترین کەسی خۆت نەکەیتەوە چیتر.
لارا لە ژورەکەی بوو ئەمڕۆ بڕیاری داوە بچێت کارێک بدۆزێتەوە، دەڵێت خۆ بۆ تاهەتایە لەسەر حسابی ماڵ و سامانی ئەو پیاوە ناژیم، لەنێو دۆڵابەکە بەدوای جل دەگەڕا، بەڵام نەیدەزانی کامەیان بپۆشێت، لەئێستادا زۆر هەستیار بوە، هەمیشە لەوە دەترسێ کەسێک گلەیی لە شێوەی بکات، دەترسێ کەسێک ڕەخنە جل و بەرگی بگێرت، دەترسێ لەوەی کەسێک گلەیی لە کردارەکانی بگرێت.
لەکۆتایدا جلێکی گونجاوی دۆزیەوە تا بیپۆشێت،جلەکانی پێک هاتبوون لە بەدیێکی سوفی شەتڕەنجی سپی و ڕەش، لەگەڵ تەنوڕەیەکی کورتی ڕەش، کۆڵۆنێکی ڕەش،قژە پڕتەقاڵیەکەی بە قردێلەیەک لەدواوە کەمێکی لێ بەست، کەمێک مەیکئەپێکی سادەی بۆ ڕوخساری کرد، کە چاوەکانی زۆر دلبەر ببون پێی، وەلێوە شلکەکەی لەدورەوە دەرەوشایەوە.
بۆنە شلکەکەی کە بۆنێکی نەرم و شیرین بوو بەسەر جەستەی داپرژاند و پاشان لەبەردەم ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد، زۆر جوان ببو لەفریشتە دەچوو بەم پێستە سپیە، باڵا نزمەکەیی کە زۆر ورد و خنجیلانە بوو لەدورەوە وەک گوڵێکی بەهاری دەدرەوشایەوە، هەرچەندە لەم چەند هەفتەیە بەبەرچاو کێشی دابەزیوە، بەڵام هێشتا جوان و ناسکی خۆی لەدەست نەداوە.
*شێوەکاری جلەکەی لارا*
*شێوەکاری پێستی لارا*
*شێوەکاری چاوەکانی لارا*
*شێوەکاری لێوی لارا*
بەهێمنی لەسەر پەیژەکان دەچوە خوارەوە تا بگات بە نهۆمی خوارەوە، کاتێک هەنگاوی نایە ناو هۆڵەکە تایهیۆنگی بەرچاو کەت کە بەئارامی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو، شاکاری ماڵەکە زۆر جوان و ناوازە بوو، لارا بەڕاستی سەرسامی ئەو سەلیقەیە ناوازەیەیی تایهیۆنگ بوو، ئەو لەپوریەوە زانی کە تایهیۆنگ تەنها چەند ساڵێکە کە نابینا بووە.
* وردەکاری کۆشکەکە*
کۆشکی خەیاڵی هەموو کچێک بوو ئەم کۆشکە، کاتێک تایهیۆنگ بڕیاری دروستکردنی ئەم کۆشکەی دا، بەخەیاڵی ئەوە دروستی کرد لەگەڵ هاوبەشی ژیانی لەناویدا بژی، بەڵام هەمیشە شتەکان ئاوا ناڕۆن کە تۆ دەتەوێ، خودا ئەوەی بۆ داناویت کە بۆتۆ باشترە، نەک ئەوەی تۆ پێت باشە.
تایهیۆنگ بەهۆی بۆنە شرینەکەی لارا سەری سوڕاند، زانی کەسێک لەوێ نزیک دەبێتەوە بەڵام نەیدەزانی ئەو کەسە کێیە، ئەوان زۆر کەم یەکتری دەبینن، زیاتر ئەو کاتانە کە لەسەر خوانن یەکتری دەبینن، لارا دوودڵ بوو لەوەی قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بکات بەڵام زۆری لەخۆی دەکرد کە وەک ڕێزێک قسەی لەگەڵ بکات و بەبێ دەنگی لەو ناوە تێنەپەڕێت.
"ئــ ئێ بەڕێز کیم" لارا بە شڵەژاوی و شەرمەوە ناوی تایهیۆنگی هێا، خۆشی نەیدەزانی ئەم شەرم و شڵەژاویەیی لەچیە، چاوەکانی تایهیۆنگ لەسەر ئەو بوو، هەرچەندە ئەو هیچ نابینێت بەڵام نیگای چاوەکانی لەو شوێنە بوو کە دەنگی لارای لێوە هات " مـ من دەچمە دەرەوە، ئـ ئێ دەمەوێ بڵێم ئایە هیچیت پێویست نیە؟" لارا نەفرەتی دەکرد کە بۆچی ناتوانێ قسەیەک بەجوانی بکات، خۆ ئەو دەچێتە دەرەوە تا کار بدۆزێتەوە ئەی ئێستا گەر تایهیۆنگ بڵێت ئەو شتەم پێویستە چی دەکات؟
تایهیۆنگ کە بەهۆیی بۆنە شیرینەکەی لارا سەرەتا بەجوانی تێنەگەشت لارا چی دەلێت، بەڵام لەکۆتاییەکان تێگەشت کە لارا دەچێتە دەرەوە
" نا سوپاس دەتوانی ئاسوودەی خۆت وەرگریت" تایهیۆنگ زۆر ئاسایی بوو، پێچەوانەی لارا کە شڵەژاو شەرمن بوو، لارا زۆر کەم دیداری هەبووە لەگەڵ پیاوەکان، ئەو سەرەتاکانی تەمەنی لە خوێندگای کچان بوو، پاشان کە وازی لەخوێندنەکەی هێنا بەهۆی ئەو هەموو شکاندنەوە و سوکایەتی پێکردنەی لەلایەن خوێندکارەکان و هاوڕێکانیەوە پێی دەکرا، لەسەر شتی زۆر بێ مانا ئەویان دەشکاندەوە، چونکە ئەو لەکچە ڕوسیەک نەدەچوو، بەدەگمەن ڕووسی هەیە چاویان قاوەیی بێت، بەڵام هیچ کام لەخوێندکارەکان ئەوەیان لاگرنگ نەبوو، ئەوان تەنها ئەوەیان دەزانی سووکایەتی بە لارا بکەن، هەر ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە لارا هەمیشە لە خۆی و جوانی خۆی نادڵنیا بێت، پێی وایە هەر کەسێک کە لەدەرەوە سەیری دەکا بڕیاری لەسەر دەدا، پێی وایە لای هەموو کەسێک ئەو ناشرینە، ئەو هەموو زەبر و شکاندنەوەی لەمنداڵی پێی کراوە ئێستا وای لێکردوە لەخۆی نادڵنیا بێت.
" باشە بەهیوای کاتێکی خۆش بەڕێز کیم" لارا هەناسەیەکی دایەوە و بە خەندەوە وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە، چاوەکانی تایهیۆنگ زۆر سەرسامکەر بوون، بەجۆرێک کە هەمیشە کەسەکانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا، لارا دەمێک لە چاوەکانی تایهۆنگ ڕاما و سەیری دەکرد، دواتر لەناکاو بەهۆش خۆی هاتەوە لەخۆی دەپرسی خەریکی چ کارێکیت لارا؟
هەر بە پەلە لەنێو هۆڵەکە چوە دەرەوە، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بیری لەخۆی دەکردوە، بۆچی ئاوای بەسەر هات؟ دەبێ تا کەی ئاوا بە کوێری بمێنێتەوە؟ هەتا کوێ بەحاڵەوە دەڕوا؟ لەناخی دڵەوە دەیەوێت لەو کوێریە ڕزگاری بێت، دەیەوێ دیسانەوە چاوەکانی ئەو دیمەنە جوان و قەشەنگانەی دەرەوە ببینێت، دەیەوێت دیسانەوە لە بەلەکۆنی خانوەکەی سەیەی خۆرئاوا بوون بکات، دووبارە سەیری شەقامە جەنجاڵەکان بکات، ئێمەی مرۆڤ هەتا شتێک لەدەست نەدەین قەدری نازانین، تاوەکوو چاوەکانمان لەدەست نەدەین قەدری دیمەنەکان نازانین، تەنانەت تاوەکوو ئازیزێکت لەدەست نەدەی قەدری نزیک و هەبوونی ئەو نازانیت، بۆیە هەتا درەنگ نەبوە دەست بەژیانتەوە بگرە، چێژ لەو دیمەنە دووبارانەش وەربگرە کە لێیان بێزاریت.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مەکتەب بوو جەماعەت کەستان چوون؟
2024/8/27
11:16 AM
You are reading the story above: TeenFic.Net