وەرە با هەرچی خەمە لەدڵمانە
فیرار بکەین
وەرە پایزی دڵمان
بە بەهار بدەین.
دوو حەفتە تێ پەڕیوە بەسەر پەیوەندیی
و پێکەوە ژیان و کارووبەرەکان هەندێجار زۆر سەقاڵن ئەو دوو گەنجە هەندێجاریش خەریکی یاری کردنن یان تەنها خواردن خەو وە تایهیۆنگ زۆر گرنگی پێدەرە بۆی بێگوومان هەرگیز لارای ئیهمال نەکردووە تەنها بەهۆی ئەوەی لارا سەرەتای کارکردنیەتی نایەوێ فشار بخاتە سەری ، ڕاستی ئەم ماوە هەستەکانی تایهیۆنگ زۆر سەیرن وا هەستەکات لارا بیەوێ بەڕاستی بڕوات
وە مێشکی هەمیشە بیر لەوەدەکاتەوە ڕێی پێبدات بڕوات لەگەڵ کەسێکی باشتر بێت ئەو پێوایە لارا لەگەڵی دڵخۆش نابێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بە لارا بڵێت ئەو لە لەدەستدانی دەترسێت، بەڵام زیاتر لەوە دەیەوێت لارا دڵخۆش بێت ئەم ماوەیە کە لارا بە بیانوی کار خۆی دووردەخاتەوە قورسایەکی ٤٤ تەنی لەسەر دڵی تایهیۆنگ درووست کردووە،
نوسەر لارا:-زۆر کەس بەقەد قورسای دڵی تایهیۆنگ کە ٤٤ تەنە ، دڵی قورسە پێمان ئەیەباا.
دووبارە ڕۆژێکی ئاسای بوو هەڵسان تایهیۆنگ خۆی خوانی بەیانی ئامادەکرد هەرکە لارا هاتە خوارەوە وتی "بەیانی باش" لارا بەبێ ئەوەی سەیری تایهیۆنگ بکات دانیشت تایهیۆنگ کۆتا قاپی دانا و
ئەویش لە تەنیشتی دانیشت "بەیانی باش گوڵەکەم" تایهیۆنگ وتی و لارا بەبێ ئەوەی هیچی تر بڵێت بەردەوام بوو لە نانخواردن.
لەکۆمپانیا بوون خەریکی کار کردن بوون
تایهیۆنگ وازی لەو هەموو کارە هێنا ماندوو بوو بڕیاری دا بڕوات و لەگەڵ لارا نانی نیوەڕۆ بخوات ئەو ماندووبوونەی بیر بچێتەوە کە ڕۆیشت بینی لارا لەگەڵ جۆنگکوک ئەوانی تر پێی دەکەنێت.
"خاتوو لارا"تایهیۆنگ بانگی کرد لارایش سەیری کرد ئیزنی لەوان وەرگرت و بەرەو تایهیۆنگ هات لەپێشی وەستا" بەڵێی!! "
"نازدارم وەرە بچین لە دووری کۆمپانیا شتێک بخۆین هەناسەیەک وەرگرین " تایهیۆنگ بەنەرمی وتی و لارا شڵەژاو ڕوومەتەکانی پمەی بوون ڕاستی ئەوە هەستی شەرم کردن بوو بەڵام بۆ تایهیۆنگ زیاتر وەک نا ئاسوودەی دەرەکەوت.
"ئێ ڕاستی ئێمە دەعوەتی بەڕێز جۆنگکوکین بەڵێنم داوە لەگەڵیان بڕۆم "
لارا وتی و ڕووخساری تایهیۆنگ سەدا ٤٤ گۆڕا بزەکەی کاڵ بۆیەوە.
"کێشەنیە کاتی خۆت وەر بگرە لەگەڵ هاوڕێکانت " تایهیۆنگ نەی ویست ببێتە قورسای و تێکدانی ساتە خۆشەکەیی ویستی ئاوڕ بداتەوە لارا بەشڵەژاوی بە خێرای وتی "ئێهـ ، هەرەوەندە واتا پێداگری ناکەی!!" لارا پرسی هەم شەرمی دەکرد هەمیش شڵەژابوو.
"نەخێر ، خۆیی پێویست ناکات، لەگەڵ ئەوان کاتێکی خۆشتر بەسەرەبەیت، چێژ ببینە ئازیزم"تایهیۆنگ بزەیەکی نەرمی بۆی کرد و پشتی تێکرد بەرەو سەرەوە بۆ کارکردن ڕۆیشت لارای لەوێی جێهێشت ، لارا دەیویسە پێداگری بکات بۆ ئەوەی لەگەڵی بڕوات بەڵام ئەوەی تەواو لا ناخۆش بوو کەوای نەکرد هەناسەیەکی قوڵی بێ هیوای دایەوەو گەڕایەوە لای ستافەکە بۆ نێو گفتوگۆکە.
وە تایهیۆنگیش لەژوورەکەی هەستی بە شتێکی قورس دەکرد لەدڵی وەک وتم قورسایەک لەدڵی ناحەز هەیە کێشی ٤٤ـە
ڕێک دڵی گرتە بۆ تایهیۆنگیش هێندە قورس بوو.
دوای کوێر بوونی بێکەس مایەوە خۆی پوورێکی هەبوو نەی بووایە باشتر بوو بێ کەس گەورەبوو ئیستا ئەو کەسەی خۆشی دەوێت واهەستەکات بارگرانییە لایی ، ناخی ئازار دەدا وەستا بوو سەیری پەڕاوەکانی پێشی دەکرد ئەو دەیویست بەو بڕیارەدا بڕواتەوە کە لارا لەلای خۆی بەزۆر بهێڵێتەوە بەڵام هەرچەند دەکات ناتوانێ دەست بەرداری بێت ئەوە بۆیی شتێک ئەستەم و مەحاڵ بوو.
لارا ویستی بەدوایدا بچێتە ژوورەکەی و پێی بڵێت با بەیەکەوە بچین بەڵام لەو کاتە هارام هاتە لای " لارا بچین نان بخۆین؟ " هارام پرسیاری کرد و لارا سەیری کرد و خەندەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند، بەیەکەوە لەگەڵ جۆنگکوک و هارام چوون تا نانی نیوەڕۆ لە چێشتخانەی کۆمپانیاکە بخۆن.
" جۆنگکوک بیستووتە بەڕێوبەر سکرتێرێکی نوێی بۆ هاتوە؟" هارام لەسەر نان خواردنەکە وای بە جۆنگکوک وت "بەڕاستی؟ ئاگادار نەبووم" جۆنگکوک پرسیاری لە هارام کرد و هارام سەری بەئەرێنی لەقاند " ئهم وتیان کە کچە خەڵکی ڕووسیایە" هارام وای گووت و لاراش بێ ئاگا بوو لە قسەی ئەوان و خۆی بە خواردنەکان خەریک کردوو بیری لە تایهیۆنگ دەکردەوە.
بۆچی پێداگری نەکرد؟ لارا تەنها ویستی زوو قایل نەبێت، ئەو لەو ماوەیە زۆر دەیەووێ تایهیۆنگ لەدەوروبەری بێت، هەست بە ئاسودەیی دەکات کە تایهیۆنگ لەنزیکیەتی، تایهیۆنگ تاکە کەسە لەژیانی بەڕاستی خۆشی دەوێت، هەرچەندە هێشتا هەندێک ترسی لێ هەیە کە ئەویش بەهەمان شێوەی ئادریک جێی بهێڵێت، لەترسی ئەوە ناوێرێت دڵی ڕادەستی بکات.
──•~❉᯽❉~•──
لارا لە چێشتخانەکە بوو و تایهیۆنگیش هێشتا نەگەڕابویەوە، ئەمڕۆ کارەکان زیاد بوون بۆیەش هەر بە پاسەوانێکەوە ناردیەوە ماڵەوە، شوشەی مەیەکەی لەدەست بوو کەمێکی خستە ناو گڵاسەکە و لەدەمی نزیکی کردەوە، هەرچەندە دەترسێ لەخواردنەوەی چونکە لەدوایی خواردنەوە سکی ژان دەکا بەڵام بەخۆی دەوت گەر کەمێک بخوات هیچ نابێت.
تەنها چەند قومێکی لێ خواردەوە و دەنگی دەرگاکە هات، دڵنیابوو کە تایهیۆنگە گەڕاوەتەوە، خواردنەوەکەی دانا و چووە هۆڵەکە بینی تایهیۆنگ لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتوە و قۆڵەکانی درێژ کردەوە و سەری حەساندۆتەوە.
لارا بەهێمنی چوە تەنیشتی و دانیشت، تایهیۆنگ کە هەستی بە هاتنی لارا کرد سەری بەرزکردەوە و سەیری کرد، لارا کەمێک بەهۆی شەڕابەکەوە مەست بوو بەڵام هێشتا ژیری تەواو لەدەست نەدابوو، چاوەکانی کەوتە سەر لێوی تایهیۆنگ کە چەند جوان و نەرم دیارن.
تەنها چەند چرکەیەک بیری لەوە دەکردەوە گەر ماچی بکات چی دەبێت و هەر لەناکاو ئەوەی کرد کە لەمێشکی بوو و بەخێرایی لێوەکانی لەسەر لێوی تایهیۆنگ دانا و ماچی کرد، تایهیۆنگ شۆک ببو و چاوەکانی فراوان بوو نەیدەزانی چی ڕوودەدات، لارا بە هێمنی دورکەوتەوە و تایهیۆنگ سەیری کرد.
" تۆ مەستی؟" تایهیۆنگ کە هەستی بە تامی شەرابەکە کرد لەسەر لێوی لارا دڵنیا بوو کە لارا خواردویەتیەوە "ئهم" لارا بە بزەوە وای گووت و سەیری لێوی تایهیۆنگی کرد و ویستی دووبارە نزیک بێتەوە بەڵام تایهیۆنگ دەستی لەسەر شانی لارا دانا "لارا تۆ مەستی بوەستە" تایهیۆنگ نەیویست سوود لە مەستی لارا ببینێت بۆیە نەیدەویست لارا لێی نزیک ببێتەوە.
" من مەست نیم تای" لارا بە چرپەوە وای گووت و لە تایهیۆنگ نزیکتر بویەوە " مەستی و بۆنی شەڕابت لێدێ خۆشت نازانی خەریکی چیت لارا" تایهیۆنگ وای گوت و لارا گوێی پێ نەدا و دیسانەوە لێی نزیک بویەوە و ماچی کردەوە، تایهیۆنگ نەیدەویست بەڵام لارا بە جۆرێک ماچی دەکرد کە نەیتوانی خۆی لەبەردەمی بگرێت و ماچی کردەوە.
لارا تا جێگای خۆی ئاسودەتر بکات چوە سەر قاچەکانی تایهیۆنگ و دەستی لەناو قژی تایهیۆنگ دەجوڵاند و بە چێژەوە ماچی دەکردەوە، تایهیۆنگ دەستی لەسەر کەمەری لارا دەجوڵاند و ماچی دەکرد، ماچەکەیان لەماچێکی ئاسایی گۆڕا و بوە ماچێکی فەڕەنسی قوڵ، لارا هەربەشێکی دەمی تایهیۆنگ تام دەکرد.
لارا دەستی بۆ قۆپچەی قەمیسی تایهیۆنگ برد و کردیەوە، تایهیۆنگ مەستی ماچەکە ببو و ئاگاداری جوڵەکانی لارا نەبوو تا لارا دەستی لەسنگی تایهیۆنگ خشاند و دەستی بۆ پانتۆڵەکەی برد و قایشەکەی کردەوە، تایهیۆنگ بەهۆی بێ هەناسەی و شۆکەوە ماچەکەی بڕاند و سەیری لارای کرد کە چۆن خەریکە جلی لەبەر دادەکەنێ "لارا ؟" تایهیۆنگ بە نزمی پرسی و لارای سەیری کرد " تۆم دەوێت تایهیۆنگ" لارا بەجۆرێک وای گووت مێشک و دڵی تایهیۆنگی فڕاند و وای لێکرد لەم جیهانە نەمێنت و هەموو پەپولەکانی گەدەی بجوڵێن.
" لـ لارا تۆ مەستی ئەوە مەکە بەیانی پەشیمان دەبیەوە" تایهیۆنگ وای گووت و لارا بزەیەکی کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد و دەستی لەسەر کوڵمی تایهیۆنگ دانا کە کەمێک زبر ببو بەهۆی ئەو کەمە ڕیشەی هەیبوو و تراشی نەکردبوو.
" من تۆم دەوێ تایهیۆنگ" لارا وای گووت و تایهیۆنگ بەخێرایی لێوی لەسەر ملی لارا دانا و ماچی دەکرد و لارا چاوەکان داخست و سەری بەرزکردەوە تا تایهیۆنگ بە ئاسودەیتر ماچی بکات.
"تـ تای" ناڵەیەکی بچوکی لەدەمی لاراوە دیسانەوە هەموو هەستەکانی تایهیۆنگیان شێواند و وای لێکرد بەخێراپی حەزەکانی بۆی داگیرسان، لەو ماڵە بۆ جاری دووەم ئەوان بەیەکەوە بوون ئەمجاری لەبری ژوری تایهیۆنگ لەهۆڵەکە بوون و شاکارەکان بوونە شایەدی خۆشەویستیان، ئەم خەوتنەی ئەمجارە بەتەواوی بە ویستی هەردوو لایەن بوو.
نە کاریگەری دەرمان و مەی، هیچ کامێکیان نەبوون و بەتەواوی حەزی هەردوو لایەن بوو، تایهیۆنگ وەک پەڕەیەکی نەرم و ناسک مامەڵەی لەگەڵ لارا دەکرد و نەیدەهێشت هەست بە کەمی بکات، مانگ ئەمشەو شایدی سۆز و خۆشەویستی و دەنگی ناڵە و ئاهەکانیان بوو، بوە شایەدی دروستبوونی ئەشقێکی دوولایەنە.
──•~❉᯽❉~•──
لارا چاوەکانی کردەوە و سەیری تەنیشتی کرد کە تایهیۆنگی لێ نەبوو، لەسەر جێگاکە بەرز بویەوە و پێخەفەکەی لەخۆی ئاڵاند و لەسەر جێگاکە دانیشت و لەو کاتەش تایهیۆنگ هاتە دەرەوە لەگەرماوە تەنها خاولیەکی لەکەمری ئاڵاندبوو و لارا هەرزوو دیمەنەکانی شەوی ڕابردووی هاتەوە یاد و کوڵمەکانی پەمەیی بوون و سەیری لایەکی تری جێگاکەی کرد.
تایهیۆنگ بەرەو ژووری خۆگۆڕینەکە چوو و جلەکانی پۆشی و هاتە دەرەوە و لە لارا نزیک بوویەوە "لارا" تایهیۆنگ بانگی کرد و لارا سەیری کرد و دیسانەوە کوڵمەکانی پەمەیی بوون " سەیرکە هەڵە تێمەگە من پێم وتی کە با هیچ نەکەین بەڵام تۆ مەست بوویت و هێرشت بۆ هێنام" تایهیۆنگ وای گووت لارا کە تایهیۆنگ وتی مەست بووی بیری کردەوە بیکاتە بەهانەوە و تایهیۆنگ ئاگاداری ئەوە نەبێت کە مەست بووە.
" تۆ دیسان کە مەست بووم وات کردوە؟ بەمجۆرە دەبێ بترسم لە شوشە خواردنەکان، تۆ لەهەموو مەست بوونێک لەگەڵم بخەویت " لارا تەنها تا خۆی لە بابەتەکە بدزێتەوە وای گوت، بەڵام زۆر بەخراپی بەو وشانەی دڵی تایهیۆنگی شکاند.
" من ئەوەم بەزۆری نەکرد، خۆشت ئەوەت ویست، وە گەر نائاسوودەی لە ژیان کردن لەم ماڵە، باشە کەواتە من دەهێڵم بڕۆیت تۆ ئیتر ئازادیت لارا، من هەرگیز زۆریت لێ ناکەم لە مانەوە لەلای خۆم" تایهیۆنگ بە دڵێک پڕ لە داخەوە وای گووت و لەژورەکە چووە دەرەوە و لارا شۆک بوو.
ئەو بەڕاستی مەبەستی ئەوە نەبوو کە تایهیۆنگ وابیر بکاتەوە ئەو بەکاری دەهێنێت، بەڵام تەنها تا لە شەرمەکەی نەجاتی بێت وای گووت" مـ من مەبەستم ئەوە نەبوو، من بەڕاستی تۆم خۆشدەوێت ، تەنها شەرمم کرد" لارا بە چرپەوە وای گوت و دەستی خستە ناو قژی و ئاهێکی هەڵکێشا.
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
سەبارەت بە پارتی دووێنێ نازانم زۆر پەلە نوسیم و پێداچوونەوەم پێیدا نەکرد، هەڵەیەکم کردبوو لە یاری ئونۆکە،
سەرەتا وام نوسی کە کارتی ڕەشی چواریان دادەنا نەک دووانەی زیاد بەڵام وابزانم لەناو کارتی ئوونۆ بەس دوو کارتێ ڕەش هەیە نەک چوار، بۆیە لامدا و کردمە ڕەنگەکان لەبەر ئەوەش ئەو هەلەیە دروست بوو.
بەس چاوتان لەو هەلەیە دابخەن، خۆ لەچیرۆکەکان زۆر شتی ناواقیعی هەیە با لەهی من ئەوە هەبێت ㄱㄱㄱㄱㄱ
You are reading the story above: TeenFic.Net