𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇ℎ𝑖𝑟𝑡𝑦 𝑁𝑖𝑛𝑒 ⤴³⁹

Background color
Font
Font size
Line height

هەرنا تۆ مەگۆڕێ.

" ئەوە مانای چیە؟ " لارا پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد کەلە ژووری وێنەگرتن بوو و بەتەنها ئەو و تایهیۆنگ بوون، دوو ڕۆژبەسەر ئەو خوانەی ئێوارەیە تێپەڕیوە و لارا هێشتا نیگەرانە لەسەر بابەتی تایلۆر.


" ئێ وتم، لەماڵەکەم بچۆ دەرەوە، ئاسییە بچۆدەرەوە لە ماڵەکەم ئیتر تۆ بەزۆری ناهێڵمەوە لەماڵەکەم" تایهیۆنگ وای بە لارا وت، لارا چاوەکانی فراوان بوو بەدیار قسەکانی تایهیۆنگ " تۆ بەڕاستی....." لارا بێدەنگبوو و نەیدەزانی چیش بڵێ، تایلۆر لەبەردەم دەرگاکە گوێی گرتبوو و خەندەی کرد کە گوێی لەقسەکانی تایهیۆنگ بوو، لەناخەوە ئاهەنگی سەرکەوتنی دەگێڕا کە هەنگاوێک لەپلانەکەی نزیک بۆتەوە.

" چیە مەگەر خۆت نەت دەویست بچیتە دەرەوە لەماڵەکەم؟ کەواتە بڕۆ و ڕێگام پێداویت تەواو، تۆ ئیتر ئازادت بوویت لارا، چیتر بەندت ناکەم لەلای خۆم" تایهیۆنگ لەسەر کورسیەکە دانیشت و وای بە لارا گووت، لارا هیچی پێ نەدەوترا، چاوەکانی پڕ ئاو بوو.


تایلۆر خەندەیەکی کرد و بەرەو ژوورەکەی چوو، دەرگاکەی داخست و موبایلەکەی دەرکرد و ژمارەیەکی داگرت و پەیوەندی کرد" سڵاو خانمەکەم " تایلۆر بە بزەوە سڵاوی لەو کەسە کرد کە پەیوەندی بۆ کردبوو " بەڵێ هەواڵی خۆشم لایە بۆتۆ ....... پلانەکەمان هەنگاوێکی گەورەی ناوە تایهیۆنگ لارای لەماڵەکەی دەرکرد ....... بەڵێ ئیتر کارەکەم ئاسان بووە ..... بێگومان خەمت نەبێت ..... خوات لەگەڵ خانمەکەم " تایلۆر بە خەندەوە پەیوەندیەکەی داخست و لەسەر کورسیەکەی دانیشت.




قاچەکانی لەسەر یەکتری دانا و موبایلەکەی لەنێو دەستی دەخولاندەوە و بزەیەکی شەیتانی لەسەر لێوان بوو" ئێهـ لارا خاتوون دەبینی،چۆن ئەمجارەش ئەوەیانت لەدەست دەردێنم " تایلۆر پێکەنی و تاڵی قژی خستە ناو دەستەکانی و یاری پێدەکرد، هەنگاوی یەکەم کە دەرکردنی لارا بوو لەماڵەکەی تایهیۆنگ بەسەرکەوتویی توانی بیکات، ئێستاش دەست بە پلانی دووەم دەکات کە نزیک بوونەوەیە لە تایهیۆنگ.






──•~❉᯽❉~•──







دوو ڕۆژ تێپەڕیوە و لارا لەماڵێک دەژی بەتەنها، ئەمڕۆ پشوە و هەر لەماڵەوە ماوەتەوە، لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتوە و بەبێ دەنگی سەیری سەقفی ژورەکە دەکات و بیر لەو چەند ڕۆژە دەکاتەوە، تایهیۆنگ زۆر لەگەڵی ساردە، تەنانەت یەک جاریش لە کۆمپانیا نایەتە بینینی، کە ئەو دوو ڕۆژەش تێپەڕیوە هیچ نەیبینیوە.




لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و بەرەو گەرماوەکە چوو، جلەکانی داکەند و ئاوی شاوەرەکەی کردەوە و لەبەردەمی وەستا، فرمێسکەکانی تێکەڵی ئاوەکە دەبوون و بەیەکەوە بەسەر جەستەی دەهاتە خوارەوە.




هەست بە قوڕسایەک دەکا لەنێو دڵی وەک ئەوەی بە چەندان چەقۆ تیژ لەدڵیان دابێت و بەبەردەوامی برینەکەی نوێ بکەنەوە، چیتر نەیتوانی لەسەر قاچەکانی خۆی بوەستێ کەوتە ئەرزەکە، دەستی لەسەر قۆڵەکانی دانا و دەستی بە گریان کرد بەدەنگ و وەک منداڵێک دەگریا.
















تایهیۆنگ لەماڵەکەی لەنێو هۆڵەکە بوو و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێک بوو و بەبێ خەمی و وەک ئەوەی هیچی هەڵەی نەکردبێت و دڵی لارای نە ڕەنجاندبێت، وەک ئەوەی ئەو نەبوبێت هیوایەکی بەلارا دا و پاشان خۆی وازی لێهێنابێت.



دەنگی دەرگاکە هات و یەکێک لە خزمەتکارەکانی چوو دەرگاکەی کردەوە و تایهیۆنگ کتێبەکەی دانا و سەیری ئەو کەسەی کرد کە هاتە ماڵەکەی.




تایلۆر بە جلێکی کراوە بەرەو ڕووی هات کە درێسکی ڕەشی یەک قۆڵ بوو و قۆڵەکەی تری کراوەبوو، وە لایەکی کەمەری کراوە بوو و درێژیەکەی کەمێک خوار سمتی بوو، خەندەی بۆ تایهیۆنگ کرد و لەبەردەمی وەستا.

* جلی تایلۆر *


"سڵاو گەورەم" تایلۆر بە بزەوە سڵاوی کرد و لەبەردەم تایهیۆنگ وەستا "سڵاو تایلۆر، فەرموو دابنیشە" تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد و پێی گوو کە لەسەر قەنەفەکەی تەنیشتی دابنیشێت، تایلۆر بزەیەکی کرد و لەتەنیشت تایهیۆنگ دانیشت، خزمەت کارەکە گەڕایەوە لایان کە شەربەتێکی بۆ هەردوکیان هێنا و لەسەر مێزەکەی دانا.




" پەڕاوەکانت هێناوە؟" تایهیۆنگ پرسیاری لە تایلۆر کرد و ئەویش بزەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند " بەڵێ گەورەم هێناومە ئەوەتان " تایلۆر بە بزەیەکەوە فایلەکەی لەنێو جەنتاکەی دەرکرد و لەبەردەم تایهیۆنگی دانا.





تایهیۆنگ سەیری پەڕاوەکەی کرد و خەریکی چاککردنی کاروبارەکان بوو و تایلۆر هەناسەیەکی قوڵی بەدەنگ هەڵمژی و قژی خستە پشتیەوە و قاچەکانی درێژ کرد گڵاسی شەربەتەکەی هەڵگرت و لێی دەخواردەوە، تایهیۆنگ ماوەیەک بە پەڕاوەکانەوە خەریک بوو و پاشان کە تەواوی کرد سەیری تایلۆری کرد کە لەتەنیشتی دانیشتوە.


" گەورەم، دەمەوێ قسەیەک بکەم گەر تۆ پێی دڵگران نەبیت" تایلۆر دەنگی ناسک کردبوویەوە و بەهێمنیەوە پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد " نا بێ گومان من لەهیچ قسەیەکت دڵگران نابم، بڵێ بیزانم" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای بە تایلۆر گووت و تایلۆر بزەیەکی کرد و کەمێک نزیکتر بوویەوە.




" ئایە تۆ پێشتر دڵت لەسەر ئەو کچە بووە کە ڕووخساری کۆمپانیایە؟" تایلۆر پرسیاری کرد و تایهیۆنگ کەمێک برۆکانی گرژ کرد و پاشان سەیری تایلۆری کردەوە" بەڵێ بۆچی دەپرسیت؟" تایهیۆنگ وای گووت و تایلۆر ڕووخسارێکی خەمباری ساختەی دروست کرد و سەیری تایهیۆنگی کرد.







" گەورەم من بەڕاستی بەداخم بۆ تۆ، ئەو کچە پێشتر هاوڕێی نزیکی من بوو، بەڵام ئەو خۆشەویستەکەمی لێ ساندم، کە جیابووینەوە ئەویش وازی لە خۆشەویستەکەم هێنا و بەدوای پیاوانی دەوڵەمەندەوە دەهات و دەچوو، دەزانیت خێزانەکەی بۆیە دەربەدەریان کرد چونکە کچێک بوو هەمیشە لە باڕەکان دەگەڕا، ببورە کە ئەمەت پێ نیشان دەدەم بەڵام ئەم وێنەیە دوێنێ گرتم، تاوەکوو نیشانت بدەم ئەو کچە چ بێ ئابڕوێکە، ئەو لەگەڵ یەکێکی ترە و لێرەش تۆ دەخاتە داوی خۆی " تایلۆر بەدەنگێکی ساختەی خەمبارانە وای بە تایهیۆنگ گووت و موبایلەکەی دەرکرد و خستیە سەر وێنەیەک کە هەرکە تایهیۆنگ بینی بەر چاوی لەڕق و توڕەیدا تاریک بوو.




وێنەی لارا لەگەڵ پیاوێک کە دەستی لەسەر کەمەری لارا داناوە و ماچی لێوی دەکا و دەستی لارا لەنێو قژی پیاوەکەیە و هەر دیارە چێژ لەوە وەردەگرن، تایهیۆنگ دەستەکانی بە توندی لەنێو یەکتری گووشی و توڕەیی لەهەموو خانەیەکی جەستەی هاتوو چۆی دەکرد.





" ببورە بۆ ئەو بێ هیوایە گەورەم، بەڵام بەڕاستی ئەو تەنها سۆزانیەکە و شایەنی کەسێکی وەک تۆ نیە، تۆ پیاوێکی کەشخەیت و دڵپاکیت و ئەویش سود لە دڵپاکی تۆ وەردەگرێت" تایلۆر دەستی لەسەر قۆڵی تایهیۆنگ دانا و بە هێمنی وای پێ دەوت.



" نە دەبوو تۆ ئەوکچە بێ ڕەوشتەت بوێت، بەڵام ئیتر کەسمان نازانین دڵمان چی دەوێت وایە؟ بۆ نمونە ئێستا من ناکرێ تۆم خۆشبوێت، چونکە هیچ ئەگەرێکی بەیەکەوە بونمان نیە، بەڵام من تۆم خۆشدەوێت و دڵم ئەوە نازانێت کە تۆ لە چ پلەیەکی، من ئاشقی میهرەبانی و دڵپاکیەکەت بووم گەورەم، لەیەکەم ڕۆژی کارکردنم لەلات دڵمت دزی، جوانیەکەت و پیاوەتیەکەت و ڕەوشتە بەرزەکەت، هەموو شتێکی تۆ بۆمن سەرنج ڕاکێشە تایهیۆنگ " تایلۆر دەستی لەسەر دەستی تایهیۆنگ دانابوو و بە هێمنی قسەی دەکرد و لەکۆتایی قسەکانی کە ناوی تایهیۆنگی هێنا تایهیۆنگ بە شۆکەوە سەیری کرد و لەو کاتەش تایلۆر لێوی لەسەر لێوی تایهیۆنگ دانا.




تایهیۆنگ چاوەکانی فراوان بوو، تایلۆر لێوی نەدەجوڵاند تەنها لەسەر لێوەکانی تایهیۆنگی دانا بوو، دەستی بەرەو یەخەی جلی تایهیۆنگ برد و قۆپچەی یەکەمی کردەوە، لەو کاتەش تایهیۆنگ دەستپێشخەریەکی کرد و کەمەری تایلۆری گرت و لەخۆی نزیکی کردەوە و ماچی کرد و هەڵسایەوە و تایلۆری لەباوەشگرت، تایلۆر قاچەکانی لەکەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند و ماچی تایهیۆنگی دەکرد و دەستی لەسەر قەمیسەکەی تایهیۆنگ بوو قۆچپەکانی کردەوە، تایهیۆنگ بەرەو ژوورەکەی چوو.




هەر کە چوە ژورەکە دەرگاکەی داخست و کلیلی دا، تایهیۆنگ بەبێ ئەوەی ماچەکە بپچڕێنێت تایلۆری لەسەر جێگاکە پاڵخست و تایلۆر قەمیسەکەی تایهیۆنگی لەبەری داکەند.







──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──


تایهیۆنگمان لەدەست چوە دەر هاوڕێواون.



You are reading the story above: TeenFic.Net