ADRIANA POV's
تەواو بووم لەنووسین و دەفتەرەکەم لابرد
بەهێواشی لەجۆنگکووک نزیک بوومەوە
خەندەیەک هاتە سەر لێوەکانم
بەهێواشی نزیک بوومەوە و ماچێکم لەسەر گۆنای جێهێشت
کەمێک دوورکەوتمەوە
کەمێک ترسام کاتێ بینیم چاوەکانی کراونەتەوە
لەچرکەیەکدا خۆم لەژێر جەستە پڕ ماسولکەکەی بینیەوە
چۆن دەکرێ ئەوەندە خێرا بێت؟
ئادریانا: چ چی دەک ەیت؟ (بەپچڕیەوە وتی و جۆنگکووک ڕوخساری بردە نزیک ڕوخساری ئادریانا و چاوی بڕیە چاوەکانی بەبێ هیچ قسەیەک لێوی نا بەلێوی ئادریاناوە و دەستی کرد بەماچکردنی ئادریانا نەیتوانی خۆی بگرێت و ئەویش ماچی کردەوە)
بەئازارەوە چاوەکانم کردنەوە
خۆم لەناو باوەشیدا بینی
من دوێنێ شەو گەورەترین هەڵەم بەرامبەر بەخۆم کرد
بەڵام نەمتوانی دان بەخۆمدا بگرم
جۆنگکووک: بەیانی باش کچەکە
وتی کاتێک چاوەکانی ئەخوراند
و بەئاسایی بەیانی باشی کرد
بەڵام هەڵەی ئەو نەبوو بێگومان ئاسایی دەبێت
من ئەمتوانی ڕێگری بکەم بەڵام دڵم داوای ئەوی دەکرد
ئادریانا: باشتر بۆ تۆ (کەمێک بەچرپەوە)
جۆنگکووک: گەرماو بکەین؟
ئادریانا: تۆ یەکەمجار بڕۆ
جۆنگکووک: مەبەستت چیە من یەکەمجار بڕۆم؟ بەیەکەوە ئەڕۆین بەوشێوەیەی نابینم بتوانی بەباشی بڕۆیت بەپێی ئەوەی یەکەمجارت بوو
ئادریانا:من باشدەبم تۆ بڕۆ ( وتی و جۆنگکووک درێژەی پێنەدا و ڕۆشتە گەرماوەکە ئادریانا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کاتێک چاوەکانی پڕ بوون و بەتوندی دەستی دا لەدڵی خۆی)
ئادریانا: بۆچی بەبەردەوامی تووشی هەڵەم دەکەی بۆ
(بەدڵپڕێوە وتی)
بەهێواشی هەڵسام و ڕۆبێکم کردە بەرم
نەفرەت ئازارم زۆرە بەجۆرێک بەئەستەم خۆم لەسەر قاچەکانم ڕاگرتووە ئازارم زۆرە، بینیم جۆنگکووک لەگەرماوەکە هاتە دەرەوە
تەنها خاولیێکی لەکەمەری ئاڵاندبوو جەستە پڕ ماسوولکە و بەتاتۆکانی دڵۆپ دڵۆپ ئاوی لێ دەتکا
گرینگیم بەشێوەی نەدا ئەوەی دەمەوێ تەنها گەرماوێکی گەرمە
ویستم بڕۆمە گەرماوەکە بەڵام جۆنگکووک لەپشتەوە منی هەڵگرت
و خۆی منی برد بۆ گەرماوەکە پێم سەیر بوو
جۆنگکووک: ئەگەر پێویستت بەیارمەتی بوو ئەتوانی بانگم بکەیت
(وتی و ڕۆشتە دەرەوەی گەرماوەکە)
دەستم کرد بەخۆ شووشتن
بەڵام زۆرم پێچوو چونکە بەڕاستی هێزم نەبوو
بەهێواشی جلەکانم کردە بەرم و مەیک ئاپێکی سادەم کرد و قژم وشک کردەوە هوهه ئەوە قورس بوو بۆم ئەمڕۆ
ڕۆشتمە دەرەوەی گەرماوەکە جۆنگکووکم بینی خەریک بوو کۆتا قاپی خواردنی دائەنا سەیرێکی منی کرد
جۆنگکووک: وەرە خواردنی بەیانی بخۆ (وتی کاتێک چاوەکانی لادا)
بەبێ دەنگی دانیشتم
دڵم هیچ نایبا
ئێستا چی ئەبێ؟
لێم دووردەکەوێتەوە؟
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ئاگام لێبوو سەرنجی دام
جۆنگکووک: بۆچی هیچ ناخۆیت؟
ئادریانا: برسیم نییە (وتی و هەڵسایەوە و ڕۆشتە دەرەوەی کەراڤانەکە و کەمێک دوورکەوتەوە لەشوێنێک دانیشت)
ماوەیەکی باشە لێرە دانیشتووم
لەنێو بیرکردنەوەکانم بووم تاهەستم کرد دەستێک لەسەر شانمە
ئاوڕم دایەوە بیگومان جۆنگکووک بوو
جۆنگکووک: تۆ باشیت؟ (بەئارامی پرسی)
ئادریانا: بەڵێ (کەمێک بەچرپەوە)
جۆنگکووک: دڵنیایت؟ (وتی و ئادریانا سەری بەئەرێ لەقاند)
جۆنگکووک: ویستم بڵێم ئۆتۆمبێلەکە کار ئەکات
ئادریانا: باشە بابڕۆین (بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە)
بەدڵێکی پڕەوە دوای کەوتم
نەفرەت نامەوێ فرمێسکەکانم ببینێ
نامەوێێ
گەیشتینەوە شار
ناونیشانی ماڵی ڕۆزم پێدا
باشترین شوێنە لەئێستادا بۆ من
جۆنگکووک: ئێرە ماڵی کێیە؟ (وتی کاتێک وەستا لەبەردەم ماڵێکدا)
ئادریانا: هاوڕێکەم، سوپاس بۆ هەموو شتێک جۆنگکووک
(وتی و ویستی دابەزێ)
ئادریانا: ماڵئاوا
جۆنگکووک: ماڵئاوا
ڕۆشتم بەرەو ماڵەکەی ڕۆزالیا ئاوڕم بۆ جۆنگکووک دایەوە
کەهەر سەیری دەکردم
بۆچی ناڕوا؟
لەدەرگام دا و دووبارە سەیریم کردەوە یاهه ئەو دەیەوێ ڕۆز ببینێ؟
ڕۆز دەرگاکەی کردەوە و باوەشی پێدا کردم منیش لەباوەشم کردەوە
گوێم لەدەنگی ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووک بوو کەوادیار بوو ڕۆشت
هاهه پیاوێکی سەیرە
ڕۆزالیا: بەخێربێیت بیرم کردبووی وەرە ژوورە دەیی (بەزەردەخەنە و خێرایی وتی)
ئادریانا: سوپاس، منیش بیرم کردبووی (وتی کاتێک ئەڕۆشتنە ژوورەوە)
ڕۆزالیا: دانیشە دەی بۆم باس بکە (بەپەرۆشەوە دانیشت)
ئادریانا: چیت بۆ باس بکەم (کەمێک بەخەمباری)
ڕۆزالیا: بۆچی بەمشێوەیە خەمباری شتێک بووە؟ ئەو پیاوە دڵتی شکاند؟ قسەیەکی پێت وت؟ (هەمووی بەسەریەکەوە وت)
ئادریانا: من خۆشترین ڕۆژەکانم لەگەڵی بەڕێکرد بەڵام تەواو کۆتایی هات ئیتر ئەوەی ویستی بوو وای نابینم جارێکیتر پەیوەندیم پێوە بکاتەوە (بەخەمباری وتی)
ئادریانا: ڕۆز من خۆم پێشکەشی کرد (وتی و ڕۆزالیا شۆک بوو)
ڕۆزالیا: واو تۆ تەنانەت نەت هێشتوە کەس ماچت بکات بەو ئاسانییە لەگەڵی بوویت؟ (بەسەرسامی)
ئادریانا: ئۆف خراپترم مەکە ڕۆز (بەبێزاری)
ڕۆزالیا: باشە تەواو گیانەکەم، پێم بڵێ هەست بەچی ئەکەیت؟ خەمباریت؟
ئادریانا: زۆر (وتی و ئاهێکی هەڵکێشا)
ڕۆزالیا: لەبەر ئەوەی لەگەڵی خەوتیت؟ (وتی و ئادریانا سەری بەنەخێر لەقاند)
ڕۆزالیا: ئەی
ئادریانا: نامەوێ لێم دووربکەوێتەوە (وتی و چاوەکانی پڕ بوون)
ڕۆزالیا: یاهه ئازیزم (وتی و باوەشی پێداکرد)
ڕۆزالیا: لەدڵەوە هیوای ئەوە دەخوازم ببێت بەتەواوکەرت و هەمیشە بەیەکەوە بن ئەگەر لێت دووربکەوێتەوە دڵنیابە زەرەرەکە لەئەوە نەک تۆ ئەو تۆ لەدەست ئەدا کچێکی دەگمەنی وەکو تۆ
(بەزەردەخەنەوە وتی و فرمێسکەکانی ئادریانای سڕی)
ڕۆزالیا: لەگەڵ دایکت قسەت کرد؟ ئەو نیگەران بوو بۆ تۆ
(بەئارامی وتی و ئادریانا لەباوەشی هاتە دەرەوە)
ئادریانا: ئێستا قسەی لەگەڵ ئەکەم (وتی و هەڵسایەوە کەمێک دوورکەوتەوە)
ڕۆزالیا: منیش قاوەیەک درووست ئەکەم (وتی و ڕۆشتە چێشت خانە ئادریانا پەیوەندی بەدایکیەوە کرد)
د.ئادریانا: شیرینەکەم ئانا چۆنیت
ئادریانا: باشم ماما تۆ چۆنیت
د.ئادریانا: من زۆر باشم باشتریش ئەبم ئەگەر تاقانەکەی من باش بێت
ئادریانا: من باشم دایکە گیان ببورە کەپەیوەندیم پێتەوە نەکرد هەوڵم ئەدا بەڵام نەم ئەتوانی بمبوورە
د.ئادریانا: گرنگ سەلامەتیتە پێم بڵێ گەشتەکەت خۆشە؟
ئادریانا: بەڵێ زۆر خۆشبوو وە ئەمڕۆ گەڕامەوە ئێستا لای ڕۆزم بەیانی ئەگەڕێمەوە ماڵەوە
د.ئادریانا: باشە شیرینەکەم بەدڵی خۆت بکە
ئادریانا: باشە ماما ماچت ئەکەم
د.ئادریانا: بای ئازیزم
کۆتاییم بەپەیوەندیەکە هێنا و دانیشتمەوە
قاوەکەم لەڕۆز وەرگرت
ئادریانا: سوپاس ڕۆزی
ڕۆزالیا:
You are reading the story above: TeenFic.Net