ADRIANA POV's
دەستەکانم لەناو دەستەکانی جۆنگکووکدا بینیەوە
تەزوو بەهەموو لەشم داهات
دەستە ساردەکانی توند کرد لەگرتنی دەستە گەرمەکەم
کەبەهۆی شەرم و شڵەژانەوە گەرم داهاتبوو
بەرە بەرە دەستی گەرم ئەبوویەوە
من بەهێواشی دەستیم گرتەوە
دڵم زۆر خێرا لێدەدا خەریکە لەسینەم دێتە دەرەوە
وەکو ئەوە وایە نۆرەی دڵم هەبێ
لەنزیک خانوویەک وەستاین
زۆر ترسناک بوو
جۆنگکووک: ئەم خانووە ئەبینی؟ (نیشانەی بۆ کرد)
ئادریانا: هم ئەیبینم بەڵام خۆزگە نەم بینیبوایە لەخانوەکانی فیلمی ترسناک ئەچێ (کەمێک بەترسەوە وتی و جۆنگکووک پێکەنی)
جۆنگکووک: دوو هاوسەر لەوێ ئەژین زۆر شیرینن بەداپیرە و باپیرە بانگیان ئەکەم هەرکاتێک بێم بۆ ئێرە دەچمە سەردانی ئەوانیش
(وتی و ئادریانا کەمێک ئارام بوویەوە)
ئادریانا: بەڕاست دەی مادەم بابڕۆین
(بەڕێ کەوتن بۆ ئەو ماڵە)
بایێکی هێواش ئەهات وای ئەکرد گووڵە بچووکەکان بجوڵێنەوە
هەر چاوەکانم ئەگێڕا سەیری ئەو دیمەنە جوانەم ئەکرد
چاوم کەوتە سەر ئاژەڵێک و قیژاندم وام کرد سەیرم بکا
جۆنگکووک: تۆ باشیت؟ (وتی و سەیری ئادریانای کرد)
ئادریانا: باشم کەمێک لەناکاو بینیم (وتی کاتێک سەیری مامزەکەی ئەکرد و جۆنگکووکیش سەیری کرد و بەبەرزی پێکەنی)
جۆنگکووک: ئای خوایە تۆ زۆر کۆمیدیت هەر باشە لەمنیش ناترسی
(بەگاڵتە جاڕیەوە وتی و دەستیان کردەوە بەڕۆشتن)
گەیشتینە بەردەم دەرگای ماڵەکە
جۆنگکووک لەدەرگای دا
زۆری نەبرد ئافرەتێکی بەتەمەن دەرگاکەی کردەوە
زەردەخەنە کەوتە سەر لێوەکانی کاتێک جۆنگکووکی بینی
جۆنگکووک دەستمی بەردا تا لەباوەشی بکا
خۆزگە واینەکردایە
جۆنگکووک: داپیرە (بەزەردەخەنەوە وتی و داپیرەی لەباوەش گرت)
داپیرە: ئای کوڕەکەم تۆ گەڕایتەوە لامان (بەزەردەخەنەوە لەباوەشی کرد و کەمێکی پێچوو تادوورکەوتنەوە)
جۆنگکووک: بیرم کردبووی
داپیرە: منیش بیرم کردبووی کوڕەکەم (وتی و چاوی کەوتە سەر ئادریانا و پێکەنی زلەیەکی لەشانی جۆنگکووکدا)
داپیرە: ئەمجارە بەتەنها نەهاتووی خۆشەویستەکەتت هێناوە
(بەزەردەخەنەوە وتی و ئادریانا سوور بوویەوە و جۆنگکووک پێکەنی)
ئادریانا: نەخێر خانمەکەم ئێمە ... (جۆنگکووک پێی بڕی)
جۆنگکووک: داپیرە سەیرکە خۆشەویستەکەم چەند شەرمنە سوور بۆتەوە ئای خۆشەویستم شەرمی بۆ چییە (وتی و ئادریانای هێنایە باوەشی و ماچێکی کوڵمەی کرد وایکرد ئادریانا زیاتر سوور بێتەوە)
ئادریانا: گەمژە بۆچی وادەکەیت (بەگوێی جۆنگکووکدا چرپاندی و هەوڵیدا لەدەنگیدا شڵەژان بەدی نەکرێ)
جۆنگکووک: حەزم کرد خۆشەویستم (بەگوێی ئادریانا چرپاندی و ئادریانا لەباوەشی ڕۆشتە دەرەوە)
داپیرە: ئای چەند جوانن بەیەکەوە..دەی وەرنە ژوورەوە (بەزەردەخەنەوە وتی و ڕۆشتە ژوورەوە جۆنگکووک و ئادریاناش دوای کەوتن ڕۆشتنە هۆڵەکە)
داپیرە: بەخێر بێن بۆ ماڵەکەم
جۆنگکووک.ئادریانا: سوپاس
جۆنگکووک: باپیرە لەکوێیە؟
داپیرە: ئەو لەدەرەوەیە کەمێک کاری هەبوو منیش خەریک بووم خواردنی نیوەڕۆ ئامادە بکەم ئێستا دەست ئەکەمەوە بەکارەکەم
ئادریانا: بامن یارمەتیت بدەم
داپیرە: نا نا ئازیزم پێویست ناکا تۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر بەرە بڕۆنە باخەکە (بەزەردەخەنەوە وتی و ڕۆشتە چێشتخانەکە)
جۆنگکووک: دەی وەرە بابڕۆینە باخەکە خۆشەویستم
(بەبزەوە وتی و سەیری ڕوخسارە سووربوەکەی ئادریانای کرد)
ئادریانا: بوەستە لەوتنی ئەوە (بەچرپەوە وتی و جۆنگکووک پێکەنی و دەسی گرت و بەهێواشی ڕایکێشا ڕۆشتن بەرەو باخەکە)
چاوم کەوتە سەر کەروێشکێک
چەنێک جوانە
دیار بوو بەدوای خواردن دا هاتووە
و دەمی ئەجووڵاند وەک ئەوەی شتێک بخوا
هههه کیوت
ئادریانا: ئەم کەروێشکە چەند جوانە (بەزەردەخەنەوە وتی و جۆنگکووک کەروێشکەکەی گرت و لەئادریانا نزیک بوویەوە)
ئادریانا: هێی نەکەیت نزیکی بکەیتەوە لەمن (کەمێک بەترسەوە)
جۆنگکووک: دەستی لێبدە هیچ ناکات (بەهێمنی)
ئادریانا: ئاخر (جۆنگکووک پێی بڕی)
جۆنگکووک: دەی (وتی و ئادریانا بەهێواشی دەستی نزیک کردەوە لەکەروێشکەکە و چاوەکانی داخست و دەستی لەسەریدا و چاوێکی کردەوە بەترسەوە سەیری کرد جۆنگکووک پێکەنی ئادریانا ئارام بوویەوە کاتێک زانی هیچ ناکات)
ئادریانا: کیوت (بەزەردەخەنەیەکی کیوت وتی و کەروێشکەکەی لێوەرگرت و دەستی بەسەریدا هێنا)
جۆنگکووک: خۆ پێم وتی هیچ ناکات (وتی و ئادریانا دەستی بەکەروێشکەکە دائەهێنا و هەستی بەلێدانەکانی دڵی ئەکرد)
ئادریانا: دڵی چەند بەخێرایی لێدەدا (وتی کاتێک سەیری جۆنگکووکی کرد)
جۆنگکووک: پشیلەش ئاوایە ئاساییە (وتی و ئادریانا زەردەخەنەیەکی کرد و جۆنگکووکیش لەگەڵی زەردەخەنەی کرد)
.
.
.
.
بەڕێوەبوون بۆ شوێنەکەیان لەوکاتەدا دەریاچەیەکیان بینی
جۆنگکووک: بۆچی لەوێ دادەنیشی وەرە مەلە بکەین ئێرە قوڵە بۆ مەلەکردن خۆشە (وتی کاتێک قاچی خستە ناو ئاوەکە)
ئادریانا: مەلە نازانم و حەزم پێی نییە
جۆنگکووک: بۆچی حەزت پێی نییە (وتی کاتێک خەریکی دانانی جلەکانی بوو و ئادریانا چاوی لەسەر لادا)
ئادریانا: هەروا، دەتەوێ بەم کەشە ساردە مەلە بکەیت؟
جۆنگکووک: بەڵێ (وتی و کراسەکەی فڕێدا بۆ ئادریانا و کەوتە سەر سەری ئادریانا و ئادریانا بەگرژی کراسەکەی بۆ هاویشتەوە و جۆنگکووک پێکەنی و ڕۆشتە ناو ئاوەکە)
جۆنگکووک: چەند خۆشە (بەتۆنێک کەدیار بوو ئەوەی دەیکا چێژ بەخشە ئاوی بۆ ئادریانا فڕێ دا)
ئادریانا: وامەکە (بەناڕازاییەوە وتی و جۆنگکووک کەمێک دوورکەوتەوە و مەلەی ئەکرد ئادریانا بێزار بوو ویستی کەمێک بگەڕێ بەڵام کاتێک جۆنگکووک خەریکبوو لەناو ئاوەکە ئەهاتە دەرەوە ئادریانا قاچی خلیسکاو کەوتە ناو ئاوەکە)
جۆنگکووک: ئادریانا (بەتۆنێکی بەرز ناوی هێنا بەڵام ئادریانا نەیتوانی خۆی بەرز بکاتەوە جۆنگکووک خۆی فڕێداوە ناو ئاوەکە)
You are reading the story above: TeenFic.Net